بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 باری کۆمەڵآیەتی لای عەرەب پێش هاتنی ئیسلام:
18/08/2019
بینین: 75


داب و نەریت زال بوو بەسەر ژیانی عەرەبدا ، هەندێك یاساو دابوو نەریتیان هەبوو سەبارەت بە نەژادوو ڕەچەڵەک و پەیوەندی نێوان هۆزەکانو کەسەکان،دەکرێت پوختەی باری کۆمەڵایەتی  بەم شیوەیەی لای  خوارەوە کورت بکرێتەوە:

١-شانازیکردنی بێ ئەندازە بە ڕەچەڵەکو نەژاد:
ئەوان سوربون لە پارێزگاری کردن لە ڕەچەڵەکیان، هەربۆیە خزمایەتیان نەدەکرد لەگەلە ڕەگەزەکانی تر، بەڵام کاتێک ئیسلام هات ئەوەی لە ناوبرد، ڕەەنیشی کردەوە بۆیان، کە پێوەری چاکی لە تەقواو کرداری چاکدایە.

٢-شانازی کردن بە وشە، بەتایبەت هۆنراوە:
زۆر ئارەزویان هەبوو لە وشەی پاراوو شێوازی پێگەیشتوو،هۆنراوەکانیان تۆمارگەیەک بوو بۆ شانازی و نەژادوو ڕەچەڵەکو زانستو سۆزەکانیان،بۆیە سەیر نییە،کە وتار بێژی بەتواناو شاعیری بلیمەتیان تێدا هەڵکەوتوە، جاری وا هەبوە کۆپلە شعرێك پلەو پایەی هۆزەکەی بەرز کردۆتەوە، کۆپلەیەکی ترش دای بەزاندووە، بۆیە ئەوان بەهیچ دڵخۆش نەدەبوون ئەوەندەی بە هەڵکەوتنی شاعیر دڵ خۆش دەبوون لە ناویاندا.

٣-ئافرەت لە کۆمەڵگای عەرەبدا:
ئافرەت بەلای زۆرێک لە هۆزەکانەوە وەکو کالایەکی بێکەڵک تەماشادەکرا،ماڵی ئافرەت بە میرات وەردەگیرا، کوری گەورەی پیاوەکە لە ژنێکی تر بۆی هەبوو مارەی بکات دوای مردنی باوکی،یان ئەو ڕێگای نەدایە شووبکات،تاکو ئاینی ئیسلام ئەوەی قەدەغەکرد، کوڕیش مافی ئەوەی هەبوو خێزانی باوکی مارە بکات،تاکو خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند:(((    وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا ٢٢)))(النساء:٢٢)
عەرەب بەلایانەوە قەدەغەبوو مارەکردنی کەسی بنچینەی وەکو دایک، یان لقەکان وەک کچ، یان لقەکانی باوک وەک خوشک، چینی یەکەمیش لە لقەکانی باپیر وەکو خوشکانی دایکو باوک.
ئینجا لەمیراتی هەندێ کەسیان بێ بەش دەکرد، وەکو کچ و خێزانو منداڵ،میراتیان نەدەدا بە کەسێک نەبێت توانای تاڵانی هەبێت،یان توانای شەری هەبێت بەسر ئەسپەوە،بیبەشکردنی ژنو مندال لە میرات نەریتێکی کار پێکراو بوولە لایان،تا ئەوکاتەی ئەوسی کووڕی سابەت کۆچی دوای کرد لە سەردەمی پێغەمبەر صل الڵە علیە وسلم،و دوو کچی بەجێهێشت لەدوای خؤی،هەندێک ناشیرین بوون، لەگەڵ کوڕێکی منداڵدا،لەو کاتەدا هەردو ئامۆزاکەی ئەوس هاتنو هەمو میراتەکەیان بۆخۆیان برد، خێزانەکەی پێی وتن دوو کچەکە مارەبکەن، ئەوانیش رازی نەبوون،ئیتر ئافرەتەکە هاتە لای پێغەمبەر صل الڵە علیە وسلم وتی:ئەی پێغەمبەری خوا ئەوس لەدونیا دەرچو کوڕیکی منداڵو دوو کچی لە دوای خۆی بەجێ‌یشتووە،عەرفەتەو سوەیدەی ئامۆزای مێردەکەم هاتنو هەمو میراتیەکەیان بۆخۆیان بردو ڕازیش نەبون کچەکان بۆخۆیان مارە بکەن پێغەمبەر صل الڵە علیە وسلم فەرمووی:دەسکاری میراتیەکە مەکەن، ئیتر ئەم ئایەتە دابەزی:(((  لِلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَفْرُوضًا (٧)   )))(النساء:٧)
عەرەب تانەیان دەدا لە کەسێک کچی هەبوایە، چونکە کچ ناتوانێ بەژداری شەڕو تاڵانی بکاتو پارە دەر بهێنێت، وەکو کوران،ئەگەریش لەکاتی جەنگدا دەستی دوژمن بکەوێت دەستی دەستی پێدەکرێت و دەبێتە ئامرازێک بۆ ڕبواردن،بەڵکو جاری وا بووە زۆری لێکراوە بۆئەوەی هەستێت بەکاری داوێن پیسی وەکو پیشە، بۆئەوەی سەر گەورەکەکەی سوود لەو٢ پارانە وەر بگریت،کە دەریدەکات لە ڕێگای داوێن پیسیی یەوە، عەرەب ئەم کارەیان بەلاوە ڕەوابوو،ئەم کارەش دەبووە مایەی خەمو خەفەت و سەرشۆڕی بۆ باوکەکە کاتێک کچێکی لەدایک ببوایە، قورئانیش باسی حاڵەتی ئەو باو کەی بۆ کردون کە کچێکی دەبێت دەفەرمويت:(((    وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ (٥٨) يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلَا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٥٩)) (النحل:٥٨-٥٩)
زۆرجاران زیندە بەچاڵیشیان دەکردن، بەبی ئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێت،ئەوە نەبێت کە کچە، بۆیە قورئان سەرزەنشتی ئەوانی کردوە لەسەر ئەو کارەو فەرمویەتی:(( وَإِذَا الْمَوْءُودَةُ سُئِلَتْ (٨) بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ (٩ ))(آلتکویر:٨-٩)،هەندێ لە عەرەبەکان کورەکانیشیان دەکوشت لە ترسی هەژاری، تاوەکو ئیسلام هاتو ئەوەی قەدەغەکرد، خوای گەورە دەفەرموێت:(( قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ١٥١  )))(الانعام:١٥١)
هەروەها دەفەرمووێت:((   وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْئًا كَبِيرًا (٣١  ))(الاسراء:٣١).
بەلام هەندێ لە هۆزەکان کچەکانیان زیندە بە چاڵ دەکرد، بەڵکو هەندێکیشیان ئەوکارەیان بە تاوانێکی گەورە دەزانی ، وەکو زەیدی کوڕی نوفەیل.
هەندێ لەهۆزەکانیش ڕێزی ئافرەتیان  دەگرتوو پرسوو ڕایان پێدەکردن لە کاتی بە شوداندا، ئافرەتی عەرەبی ئازادیش تەنها بۆ مءردەکەی نەبێت هیچ کەس بۆی نەبووپێوەی ڕابوێرێ، هەرەها بوەش دەناسرا،کە ئازایەو بەدوای جەنگاوەرەکاندا دەڕوا تا هانیان بدەدا،ئینجا ئافرەتی بیابان نشین هاوکاری مێردەکانیان دەکرد لە بەخێوکردنی ئاژەڵو ڕستنو چنینی پۆشاک و عەباو لە ئەوەپيڕی خۆپاراستن و داوێن پاکی داببون.

٤-ھاوسەرگیری:
لەنێو عەرەباکندا چەندین ھاوسەر گیری باو بوو،کەسیشیان ڕەخنەیان لەکەسی تریان نەدەگرت، ئەگەر ھەڵسابا بەئەنجامدانی جۆرێک لەو ھاوسەرگیریانە،عائیشە رضی اڵلە عنھا بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت: ھاوسەرگیری لەسەردەمی نەفامیدا بەچوار شێواز ئەنجام دەدرا، یەکێکیان وەکو ھاوسەرگیری ئەمڕۆی خەڵکی بوو:کەسێک دەھات دەیخواست بۆلای کەسێکی تر، ئەویش خوشکەکەی یان کچەکەی لێ مارە دەکرد و پیاوەکەشی مارەی دەداو دەیخواست، شێوەیەکی تر ھەبوو پیاوەکە بەژنەکەی دەوت کاتێک پاک دەبیەوە لەسوڕی مونگانە ، بڕۆ بۆلای فڵان پیاو با لەگەڵت جووت بێت، دوای ئەوە پیاوەکەی لێی دوور دەکەوتەوە لەگەڵی نەدەخەوت ، تاکو دەردەکەوت باردار بوە لە پیاوەکوی تر، دوای ئەوە پیاوەکە ئەگەر خۆی ویستبایە دەچوە لای ، ئەم کارەدیان بۆئەوە ئەنجام دەدا تاوەکو کوڕێکی ڕەسەن دەرچێت، ئەم جۆرە ھاوسەرگیریە پێی دەگوترێت (نکاح الاستبضاع).
شێوەیەکی تریش ھەبوو: کۆمەڵێک لەدەکەس کەمتر کۆدەبوونەوە ھەمویان دەچونە لای ئافرەتێک ، جا کەمناڵی دەبوو ،چەند شەوێک بەسەردا تێپەڕدەبوو، دەینار بەشوێنیاندا کەسیان بۆی نەبو نەیەت، پێیانی دەوت: چاک دەزانن چیتان ئەنجامداوە ئێستاش من منداڵم بووە، ئیتر ئارەزوی لەھەریەکیان بوایە ، دەیوت منداڵەکە ئی تۆیە، ئەویش نکوڵی نەدەکرد، جۆرێکی تریش ھەبوو لە ھاوسەرگیری، کەسانێکی زۆر لەسەر ئافرەتێک کەمناڵی دەبوونەوە ئەویش دەشتی بەڕوی کەسەوە نەدەھێنا،ئەوجۆرە ئافرەتانە پیشەیان داوێن پیسی بوو، لەدەرگای ماڵەکاشیان ئاڵایەکیان ھەڵدەدا، ھەرکەسێ بیویستبایە دەچوە ژورێ بۆلایان، جا ئەگەر لەیەکیا سکی پڕ ببوایە ، ھرمویان کۆدەکرانەوە لای ئەو ئافرەتەو (قافة) بانگ دەکرا، واتە: واتا ئەوکەسەی کە شارەزایە لە لەیەکچونی کوڕو باوک، ئیتر ئەومنداڵە دەکرا بەکوڕی یەکێکیان و ئەوکەسە دەبووە باوکی و ناڕازیش نەدەبوو، جا کە خوای گەورە پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم نارد بە پەیامی ڕاستی ئەوجۆرە ھاوسەرگیریەی لابرد، تەنھا ئەوەی ئەمڕۆ نەبێت، کەخەڵکی ئەنجامی دەدەن.
ھەندێ لە زانایان شێوازگەلی تریشیان باسکردوە، وەکو (نکاح الخدن) کە خوای گەورە باسی کردوە:((( وَلَا مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ    ))) (النساء:٢٥) دەیان وت: ئەوەی شاراوەبێت زیانی نیە، ئەوەش ئاشکرابێت جێگای لۆمەیە، نزیکتریشە لە زیناکردن، تا ھاوسەرگیری، ھەروەھا (نکاح المتعة)، پیاوێک بە پیاوێکی تری دەوت واز لەژنەکەی خۆت بێنە بۆمن، منیش ژنەکەی خۆمت پێدەدەمو سەریشت دەدەمەوە.
جۆرێکی تری ھاوسەرگیری بەتاڵ ھەبوو ناوی (نکاح الشغار) ، واتە: کەسێک کچەکەی خۆی لە ئەوی تر مارەدەکرد بەمەرجێک ئەویش کچەکەی خۆی لەئەم مارە بکات، بەبێ مارەی.
ئینجا کۆکردنەوەی دوو خوشکیان بە ڕروا دەزانی لەلای مێردێک، یان پیاو ھەر چەند ئارەزوی ھەبێت ژن بھێنێت، ئەوانەش کە زیاتر لە چوار خێزانیان ھەبوە لە ژماردن نایەن،  ئەوکاتەش کە ئیسلام ھات کەسی وا ھەبوو زیاتر دەھاوسەر یان زیاتری ھەبوو، یان کەمتر، بەڵام ئەوە کورتکرایەوە سەر چوار لە حاڵی توانینی خەرجیدانو یەکسانی کرفن لە نێوانیاندا، ئەگەرنا تەنھا خێزانێک ڕاگرێت، لەسەردومی نەفامیدا پەیوەست نەدەبوون بە دادگەری لەنێوان ھاوسەرەکانیاندا، خراپیش مامەڵەیان لەگەڵ دەکردن و مافەکانیان دەخواردن ، تا ئەوکاتەی ئیسلام ھات و مافەکانی بۆ گەڕاندنەوە ڕاسپاردەی کرد چاکەیان لەگەڵ بکرێت،ھەندێک مافیشی  بۆ دەستەبەر کردن، کە خەونیان پێوە نەدەبینی.

٥-جیا بوونەوە:
لەوسەردەمانە تەڵاقیان ئەنجام دەدا، بەبێ سنورێکی دیاریکراو، بۆ نموونە پیاوێک ھاوسەرەکەی خۆی تەڵاق دەداو دەیگێڕایەوە، تەڵاقی دەداو دەیگێڕایەوە و بەبەردەوامی ئەم شێوازە ئیشی پێدەکرا، تا ھاتنی ئیسلام کاتێک خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند:(((   الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٢٢٩  )))(البقرة:٢٢٩).
ئیسلام ژمارەی تەڵاقدانی دیاریکرد، ھەلیشی دایە مێرد بۆئەوەی فریای خۆی بکەوێت، دوو جار دەتوانێ ھاوسەرەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام پاش تەڵاقی سێیەم پەیوەندیەکە بەجارێک دەبڕێت ، بۆی نییە بیگێڕێتەوە تاوەکو شوو بە پیاوێکی تر نەکات، خوایگەورە دەفەرموێت:(((((  وَمَنْ يَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَنْ سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ (١٣٠ )))))(البقرة:١٣٠).
(ظھار)یش ھەر حیسابی تەڵاقی بۆ دەکرا ، واتە:کەسێک بەخێزانی بڵێت: تۆ بۆمن وەکو پشتی دایکم بیت، ئەمەش دەبووە قەددەغەکردنێکی ھەتا ھەتای ، تا ئەوکاتەی ئیسلام ھاتو ناوی ئەوکارەی نا بە کارێکی ناشیرنو وتەیەکی درۆ، ڕێگا چارەشی بۆ مێرد دەشت نیشان کرد، لە ڕێگای کەفارەتدان، خوای گەورە دەفەرموێت:(((( وَالَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْ نِسَائِهِمْ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا قَالُوا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا ذَلِكُمْ تُوعَظُونَ بِهِ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (٣) فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّينَ مِسْكِينًا ذَلِكَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤ )))(المجادلة:٣-٤).

٦-جەنگو پەلامارو بەسەردادان:
جەنگیان لە نێوان بەرپا دەبوو لەبەر بچوکترین ھۆکار ، باکیان نەبوو لە گیرسانی شەڕو کوژرانی خەڵک لەپێناو بەرگری کردن لە بەھا کۆمەڵایەتیەکانیان، کە خوویان پێوە گرتبوو، جا چەندیش بێبایەخ بوونایە، مێژو باسی ھەندێکی زۆر لەو شەڕانەمان بۆ دەکات ، وەکە بەڵگەیەک لەسەر سوربونی عەرەب لەسەر ئەو جەنگانە، بۆنموونە یەکێک لەو جەنگانە جەنگی بەسوس بوو لە نێوان ھەردوو ھۆزی بکر و تەغلیب، بەبۆنەی وشترێکی جەرمی، کە دراوسێی سوسی کچی مونقیزی پوری جەساسی کوڕی موڕەڕە بوو، ئینجا  کولەیب سەرۆک ھۆزی تەغلیب بوو ، جێگایەکی بۆ وشترەکانی تەرخان کردبوو تا تیایدا بلەوەڕێن، ئیتر ڕۆژێک ئەو وشترەی تێدا بینیو تیرێکی تێھاویشت، جەرمی ئارامی لێبڕا بەسوسیش بە ھەمان شێوە، کاتێک جەساس ئەمەی بینی لە ھەلێک دەگەڕا بۆ کوشتنی کولەیب و ئەو ھەلەی بۆ ڕەخسا کوشتی، بەم شێوەیە شەڕ لەنێوان ھەردوو ھۆزەکە بەرپابوو بۆماوەی چوار ساڵ.
بەھەمان شێوە جەنگی نێوان داحیس و غەبرا، ھۆکارەکەی پێشبڕکێیەک بوو لە نێوا  داحیس و غەبرا، کە دوو ئەسپی کوڕی زوھێر و حوزەیفەی کوڕی بەدربوون، حوزەیفە ئاماژەی کرد بۆ پیاوێک لە دۆڵئک ڕاوەستێت ، ئەگەر بینی داحیس پێش کەوت ڕێگای لێبگرێ، ئەو پیاوەش لەناوچاوی ئەسپەکەی دا خستیە ناو ئاوەکەوە بەم شێوەیە غەبرا بردیەوە، دوای ئەوە ئیتر کوشتنو تۆڵەسەندنەوە ھەڵگیرسا لەنێوان ھوردوو ھۆزی عەبس و زوبیان.
ھەروەھا ئەوشەڕانە بەرۆا دەبوون لە نێوان ھۆزەکانی ئەوس و خەزرەج لەسەردەمی جاھیلیەتدا، کە ئەوان ئامۆزاش بوون،  ھەمیشە شەڕ بەردەوام بوو لە نێوانیاندا، دواترین شەڕەکانیش ناوی نوعاس بوو، سەرکردەکانی جولەکەش بەڵێنیان بۆ نوێ کردنەوە، کە پشگیریان لێبکەن، بەم شێوەیەش ئەم شەڕانە ھەمیشە بە ئاژاوەگێڕی جولەکەکان گەرم دەبوو، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی ئەوان لاواز بکەنو سەرگەورەی بەردەوام بۆ ئەوان بێت، ھەر ھۆزێکیش لەو دوو ھۆزە پەنایان دەبردە بەر ھۆزە ھاوپەیمانەکانیان، لەپاش شەڕو کوشتارێکی زۆر سەرکەوتن بۆ ھۆزی ئەوس بوو.
ئینجا ھەندئ لەو ھۆزانە خەریکی ھێرشو پەلامار بوون، بەمەبستی تاڵانی و ئازاد بە کۆیلەکردنو فرۆشتنیان، بەڵام ئیسلام ھاتو ئەو دیاریدەیەی لەناو برد ، تاوای لێھات پیاو ژن لە نێوان صەنعاو حەزرە موتدا بە پیادە دەڕۆیشتن، ترسی ھیچیان نەبوو، مەگەر ترسی خواو، گورگ لەسەر مەڕەکانیان.

٧- زانست و خوێندنەوەو نووسین:
عەرەب خاوەنی نوسین و زانست نەبون وەک جولەکەو گاور، بەڵکو نەفامو نەخوێندەوار بون بەزۆری، ھەمیشە لاسای باوباپیرانیان دەکردەو پەیڕەەیان لێدەکردن ، ئەگەر لەسەر ھەڵەش بوایەن، نەتەوەی عەرەب نە نوسین نە ژمارەیان نەدەزانی، ئەوەش خەسڵەتێکی زاڵبو بەسەریاندا، کەسانێکی کەم لە ئەوان نوسینو خوێندنەوەیان دەزانی ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەوان بانگی ژیری و ھۆشمەندی و ھەست جوانی و ئامادەباشی وەرگرتنی زانستیان ھەبوو، بۆیە کاتێک ئیسلام ھات ئەوان بونە زاناو دانا، قوتاریان بوو لە نەخوێندەەاری، زانستو زانیاری بوو بە دیارترین تایبەتمەندیەکانیان، ئەوان ھەندێکایان لێھەڵکەوتبو لەزانستی شوێن پێ ھەڵگرتندا، ھەندێکیشیان پزیشک بوون وەکو حاریسی کوڕی کەعب، پزیشکیان لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەکانی ژیان و ژینگە دامەزراندبوو.
______________________________________________________________________

السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:٤٥-٥٣
 

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه