بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 باری ڕەوشتی لای عەرەب پێش ھاتنی ئیسلام
18/08/2019
بینین: 59

پێنجەم: باری ڕەوشتی
 
لەڕاستید عەرەب لە ڕووی ڕەوشتەوە خراپ بوون، شەیدای مەی و قومار بوون، زۆرکاتیش خەریکی پەلاماردان و ڕێگە بە کاروان گرتن و دەمارگیری و ستەم و خوێن ڕشتن و تۆڵە سەندنەوەو ماڵی خەڵك زەوت کردن و ماڵی هەتیو خواردن و مامەڵەکردن بە سوو و دزی و داوێن پیسی بوون، پێویستە ئەوەش بزانرێت، کە زینا لەگەڵ کەنیزەك و ئافرەتە داوێن پیسەکان، کە ئاڵایان هەبوو، بە دەگمەن  ئەوکارە لە گەڵ ئافرەتی ئازاددا ئەنجام دەدرا،  بەڵگەیەکی ڕوونیش  لەسەر ئەوە،  کاتێك پێغەمبەرﷺ بەیعەتی لە ژنان وەرگرت لە پاش فەتحی مەککە لە سەر ئەوەی، کە هاوبەش  بۆ خوا بڕیار نەدەن و، دزی و داوێن پیسی نەکەن،  هیندی کچی عوتبەی خێزانی ئەبو سوفیان وتی : ئایا ئافرەتی ئازاد چۆن زینا دەکات؟ 
ئەمەش  مانای ئەوە نیە، کە هەموویان بەو شێوە بوونە،  نەخێر زۆرێك لە ئەوان دوور بوون لە داوێن پیسی و مەی خواردنەوە و خوێن ڕشتن و ستەم و ماڵی هەتیو خواردن و مامەڵە کردن بە سوو،  هەندێ خەسڵەتی چاکیشیان هەبوو،  کە ئامادەی کردن بۆ هەڵگرتنی ئاڵای ئیسلام،  لەوان:

۱- ژیری و زەنگی :
دڵەکانیان پاك و پاراو بوو، فەلسەفەو ئەفسانە و قسەی پڕوپوچ داگیری نەکرد بوو، وەکو هیندو ڕۆمان و یۆنان و فارس، وەکو چۆن ئەو دڵانە ئامادە بکرێن بۆ هەڵگرتنی مەزنترین پەیام لە بوونەوەردا،  کە بانگەوازی پیرۆزی ئیسلام بوو، بۆیە ئەوان لەو سەردەمە چالاکترین گەل بوون لە لەبەرکردندا، ئیسلامیش ئاڕاستەی بەهرەی ژیری و لە بەرکردنی تیایدا، بەرەو پاراستنی ئایین، بۆیە ئەوان توانا هزری و بەهرە شاراوەکانیان کول نەبوو بوو لە فەلسەفەو ئەفسانەو مشتومڕی بێزەنتی بێ سوود. 
بەرفراوانی زمانەکەیان بەڵگەیە لەسەر بەهێزی لە بەرکردن و بیریان، جا ئەگەر هەنگوین هەشتا ناوی هەبێت و ڕێوی دوو سەد ناو و شێر سەد ناو وشتر هەزار ناو هەروەها شمشێر...  بێگومان لەبەرکردنی ئەم ناوانە پێویستی هەیە بە بیرێکی بەهێزوتێژ. 
تەنانەت ئەوەندە ژیربوون هەر بە ئاماژە تێدەگەیشتن سەرەڕای قسەکردن، نمونەش لەم بارەوە زۆرن.

۲- خەڵکێکی بەخشندەو دەست بڵاوبوون:
ئەم ڕەوشتە ڕەگ و ڕیشەی هەبوو لە نێو عەرەبەکان، کەسی وایان هەبوو تەنها ئەسپەکەی ژێر خۆیی هەبوو، یان  ووشترەکەی کە میوانی دەهات بە پەلە هەڵدەستا بە سەر بڕینی بۆ میوانەکەی، بەڵکو هەندێکیان نەکو تەنها مرۆڤەکان، بەڵکو خۆراکی دەدایە دڕندەو پەلەوەرەکانیش، بەخشندەیی حاتیمی تائیش بۆتە پەندو وەکو نموونەباس دەکرێت. 

۳- خەڵکێکی نەبەردو خاوەن پیاوەتی و فریاکەوتن بوون :
وەسفی ئەوکەسەیان دەکرد، کە بەکوشتن گیان لە دەست دەدا،  زەمی ئەو کەسەشیان دەکرد، کەلە سەر جێگایی خۆی دەمرێت،  یەکێکیان کاتێك هەواڵی کوژرانی براکەی پێگەیشت وتی: ئەگەر ئەو کوژراوە،  پێش ئەو باوك و براو مامی کوژراوە، سوێند بە خوا ئێمە لە سەر جێگا نامرین،  بەڵکو بە نووکی ڕم لە ژێر سێبەری شمشێر دەمرین:
وما مات منا سید حتف ٲنفه 
ولاطلّ منا حیث كان قتیل 
تسیل علی حد الظباة نفوسنا 
ولیست علی غیر الظباة تسیل 
عەرەب هیچ شتێکیان لە سەر سەروەری پێش نەدەخست، یان لەسەر پاراستنی ناموس و پارێزگاریکردن لە ئافرەت، لە پێناو ئەوەشدا هەموو شتێکیان بەلاوە ئاسان بوو،  عەنتەرە دەڵێت: 
بكرت تخوفنی الخوف كٲننی 
ٲصبحت عن غرض الحتوف بمعزل
فٲجبتها ٲن المنیة منهل 
لابد ٲن ٲسقی بكٲس النهل
فٲقنی حیاءک لا ٲبالک واعلمي 
ٲني ٲمرٶ سٲموت ٱن لم أقتل. ۱

هەروەها عەنتەرە وتوویەتی:
لا تسقنی ماء الحیاة بذلة 
بل فاسقنی بالعز كٲس الحنطل. 
ماء الحیاة كجنهم 
وجهنم بالعز ٲطیب منزل.۲
عەرەب  هەر بە سروشتیان خاوەن غیرەت و پیاوەتی بوون، جا پێیان نا خۆش بوو بە هێز زیان بگەینێت بە لاواز، یان بێ دەسەڵات، یان ئافرەت، یان پیر، هەرکەسێکیش پەنای بۆ بهێنایەن فریای دەکەوتن، بە ڕیسوایی و سووکی دەیانڕوانیە کەسێك، کە داڵدەی ئەو کەسە نەدات، کە پەنای بۆ هێناوە.

٤- شەیدای ئازادی بوون، ستەم و سەر شۆڕییان قبوڵ نەدەکرد:
مرۆڤی عەرەب بە فیتڕەتی حەزی لە ئازادی دەکرد، لە پێناوی دەژیاو لە ڕێگەشیدا دەمرد، چونکە هەر بەئازادی پەروەردە بوو بێ ئەوەی کەس توانایەکی هەبێت بە سەریدا، بۆیە بەسەر شۆڕی ڕازی نەدەبوو،  ئامادەش بوو ژیانی دابنێت لە ڕێگایی پاراستنی شەڕەف و ئابڕوو، بۆ نمونە:
شا عەمری کوڕی هیند لە گەڵ هاودەمەکانی دانیشت و پرسیاری لێکردن: ئایا ئێوە لە نێو عەرەب شارەزای کەسێکن دایکی لە خۆی نەگرێت خزمەتی دایکم بکات؟ وتیان: بەڵێ دایکی عەمری کوڕی کەلسوومی شاعیر. 
ئینجا عەمر ناردی بەدوای عەمری کوڕی کەلسووم و دایکیدا بە مەبەستی سەردانی کردن، لە گەڵ دایکیشی ڕێککەوت، کە لە پاش نانخواردن بە دایکی عەمری شاعیر بڵێت: ئەو قابلەمەی لای خۆتم بدە دەست،  جا کاتێك هاتن ئەوەی پێووت،  ئەویش وتی: ئەو کەسەی کارێکی هەیە با خۆی هەڵسێت بیکات،  بەڵام ئەو جارێکی تر هەمان داوای دووبارەکردەوەو سوربوو لە سەری،  بەڵام لەیلای دایکی عەمر ئەمجارە هاواریکرد وتی: ئای لەم سەر شۆڕیەهاوار لە هۆزی تەغلیب...  عەمری کوڕی گوێێ بە دایکیەوە بوو زۆر توڕە بوو، شمشێرێکی مەلیکی بینی هەڵواسرابوو، پەلاماریداو لە گەردنی مەلیکی دا،  ئینجا هاواری کرد لە هۆزەکەی خۆی،  هاتن هەموو ئەوەی لە هەیوانەکەدا بوو تاڵانیان کرد، ئینجا هۆنراوەیەکی هەڵبەست وتی:
بٲي مشیئة عمرو بن هند 
نكون لقیكم فیها قطینا 
بٲي مشیئة عمرو بن هند 
تطیع بنا الوشاة و تزدرینا 
تهددنا و توعدنا رویدا
متی كنا لامک مقتوینا
ٳذا ما الملک الناس خسفاً 
ٲبینا ٲن نقرّ الذل فینا.

٥- بەئەمەکبوون بۆ پەیمان و خۆشەویستیان بۆ ڕاشکاوی و ڕاستگۆیی:
ئەوان خۆیان لە درۆ به دوور دەگرت و بە عەیبەیان دەزانی، خەڵکێکی بە ئەمەکیش بوون، بۆیە تەنها شایەتمانیان بە زمان بەس بوو بۆ هاتنە نێو ئیسلامەوە، بەڵگەش لە سەرخۆ بەدوورگرتنیان لە درۆکردن، بەسەرهاتی ئەبو سوفیان لەگەڵ هیرەقڵ کاتێك پرسیاری لێدەکرد دەربارەی پێغەمبەری خوا ﷺ، لە کاتێکدا هێشتا شەڕ لە نێوانیاندا بەردەوام بوو، وتی: ئەگەر لە شەرمی ئەوە نەبێت، کە درۆیەکم لێ ببیسرێت درۆم دەکرد
لەوەڵامەکانمدا. 
سەبارەت بە نوعمانی کوڕی مونزیر بە کیسڕای وت دەربارەی ئەمەکی عەرەب:
کەسێك لە ئەوان نیگایەك دەکات، یان هێمایەك دەکات ئەوە بەڵێنێکی لاوازەو گرێیەکە نایکاتەوە مەگەر بە دەرچوونی گیانی نەبێت لە جەستەی، کەسێکیش لە ئەوان دارێك لە زەوی بەرز بکاتەوە دەبێتە بارمتە بە دەستیەوە، ئیتر نە بارمتەکەی دادەخرێت و نە گەردنیشی ئازاد دەکرێت،  یان کەسێکیان هەواڵی ئەوەی پێدەگات، کە پیاوێك هانای بۆ هێناوە، لە وانەشە دوور بێت لە ماڵ و حاڵی خۆی و تووش بێت،  ئیتر ڕازی نەبێت تا ئەو هۆزەی لێیان داوە لە ناویان نەبات، یان هۆزەکەی خۆی لەناو نەبات لەو پێناوەدا، جاری واش هەیە تاوانبارێك، كە ناشیناسن هاواریان بۆ دەهێنێ بە ماڵ و گیانیان بەرگری لێدەکەن.
ئەمەك(وەفا) ڕەوشتێکی ڕەگدارە لە نێو عەرەبدا، کاتێك ئیسلام هات بە شێوەیەکی دروست ئاڕاستەی کرد، توند بوو لەگەڵ ئەوکەسەی داڵدەی تاوانبار دەدا، ئیتر با خاوەنی هەر پلەو پایەیەك بێت، پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت:
((لعن الله من آوی محدثاً)) لەعنەتی خوا لەو کەسە بێت، کە داڵدەی تاوانبارێکی کەتنکەر دەدات، یەکێ لەو بەسەر هاتانەش ئاماژە دەکات بۆ ئەمەکیان.
حاریسی کوڕی عەبباد سەرکردایەتی هۆزەکانی بەکری دەکرد بۆ جەنگی هۆزی تەغلیب و سەرکردەکەیان کە ناوی موهەلهیل بوو، بکوژی کوڕی حاریسیش بوو، لەو جەنگە دا حاریس موهەلهیلی بەدیل گرت بێ ئەوەی بزانێت کێ یە، پێی وت: 
موهەلهیلی کوڕی ڕەبیعەم پێ نیشان بدە و بەرت دەدەم، وتی بەڵێنم پێدەدەیت ئەگەر پێت نیشاندەم ئازادم بکەیت؟ وتی : بەڵێ، وتی: دەی من موهەلهیلم، ئەویش قژی توێڵی بڕی و ئازادی کرد، ئەمەش ئەمەکێکی زۆر کەم وێنەیە، پیاوەتیەکیشە شایستەی باسکردنە.
هەروەها نوعمانی کوڕی مونزیر لە کیسرا دەترسا، چونکە ڕازی نەبوو کچەکەی خۆی لێمارە بکات، چەك و خێزانەکانی سپارد بەهانیئی کوڕی مەسعودی شەیبانی و خۆی چوو بۆ لای کیسراو ئەویش نوعمانی کوشت و ئینجا ناردی بۆ لای (هانئ) داوای سپاردەکانی نوعمانی لێکرد، ئەویش ڕازی نەبوو، جا کیسرا سوپایەکی بەڕێخست، بۆیە هانئ هۆزەکەی کۆکردەوەو وتارێکیدا بۆیان وتی: ئەی کۆمەڵانی هۆزی بەکر، تیاچووە یەکی خاوەن پاساو چاکترە لە قوتاربوویەکی هەڵاتوو، خۆپاراستن کەس لە قەدەر ناپارێزێت، ئارامگرتن هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن، مەرگ چەشتن نەك سەرشۆڕی، ڕوبەڕووی مردن بچیت لەوە چاکترە پشتی لێهەڵکەیت، لێدان لە گەردن چاکترە لە لێدانی پشت و لەدواوە، ئەی هۆزی بەکر، بجەنگن، کەس نیە بتوانێت لە مردن هەڵێت.
ئەو هۆزە توانیان فارسەکان ببەزێنن لە جەنگی (ذی قار) بەبۆنەی ئەم پیاوە، کە ژیانی سەر شۆڕی پێ قبوڵ نەبوو، هیچ باکیشی نەبوو لە مردن لە پێناو بەسەر بردنی پەیمانەکانی.

٦- ئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتی و خۆڕاگری و ڕازیبوون بەکەم:
کە لەسەر خواردن هەڵدەستان دەیان وت: زۆر خۆری ژیری ناهێلێ، پیاوی زۆر خۆریشیان بەلاوە عەیبدار بوو، شاعیرەکەیان دەڵێت: 
ٳذا مدت الٲیدی ٳلی الزاد لم اكن
بٲعجلهم ٳذا اجشع القوم ٲعجل
واتە: کە دەست درێژ دەکرا بۆ نان خواردن پێشیان نەدەکەوتم، کە زۆر خۆریشیان کردبا پەلەم دەکرد لە دەست هەڵگرتن،
توانایەکی سەرسوڕهێنەریشیان هەبوو بەرامبەر ناڕەحەتی و خۆڕاگر بوون لە ڕووی تەنگ و چەڵەمە، لەوانەش ئەوە لە سروشتی وڵاتەکەیانەوە سەرچاوەی گرتبێت، کە ناوچەیەکی بیابانی وشك و کەم ئاوو ڕووەکە، جا نەگەرماو نە سەرماو نە سەختی ڕێگاوبان و دووری ماوەو، برسێتی و تێنوێتی، کار تێنەکردن، ئەو کاتەش هاتنە ئاینی ئیسلامەوە بوون بە نمونەی خۆڕاگرتن و ئارامی، چونکە بەکەم ڕازی دەبوون، کەسی وایان هەبوو چەندین ڕۆژ ڕێگای دەبڕی بە توێشووی چەند دانە خورمایەك و چەند دڵۆپە ئاوێك جەرگی خۆی پێ تەڕ دەکرد.

۷- هێزی لاشەو گەورەیی دەروون و دڵخۆشبوون لە کاتی بە هێزیداو پاراستنی دراوسێ:
ئەوان بە تۆکمەیی لاشەو مەزنی دڵ و دەروون دەناسران، خۆ ئەگەر پاڵەوانێتی دەروونی و لاشەیی لەکەسێکدا کۆبێتەوە شتێ سەیری لێدەردەکەوێت، لە ڕاستیدا ئەوەبوو، کە ڕوویدا پاش موسڵمان بوونیان، هەروەها ئەوان شەڕیان دەکرد لەگەڵ ناحەزانیاندا، بەڵام کاتێك دەسەڵاتیان دەبوو بەسەریاندا، لێیان خۆش دەبوون، ئینجا نەدەچوونە سەر کەسی بریندار لە شەڕدا، مافی هاوسێتیشیان دەزانی، بەتایبەت چاودێری کردنی ئافرەتان و، پارێزگاریکردن لە ئابڕوو، شاعیرەکەیان دەڵێت:

واغض طرفی ٲن بدت لي جارتي
حتی یواری جارتي مٲواها
واتە: ڕوو وەردەگێڕم، کە کچە دراوسێکەم دەربچێت، تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە ناو ماڵەکەی خۆی و دیار نامێنێت، ئەگەر کەسێك هانای بۆ بهێنایان داڵدەیان دەدا، لەوانەشە گیان و کوڕ و ماڵیشیان بە قوربان بکردایە.
ئاینی ئیسلام هات ئەم واتا مەزنانەی لە دەروونی عەرەبەکاندا گەشە پێداو ئاڕاستەی کرد بەرەو هەق و چاکە، بۆیە هەروەکو فریشتەی پاراو دەرپەڕین و سەر زەویان فەتح کرد و پڕیانکرد لە باوەڕ، پاش ئەوەی، کە پڕبوو لە بێباوەڕی، پڕیشیان کرد لە دادگەری و چاکە دوای ئەوەی، کە پڕکرابوو لە ستەم و خراپە.
ئەمانە هەندێك بوون لە ئاکارەکانی ئەو کۆمەڵگایەی مرۆڤی عەرەبی تیا پەروەردەبوو، بێگومان ئەوە چاکترین کۆمەڵگا بوو، بۆیە هەڵبژێردرا وەکو ژینگەیەکی ناوازەو ناوەندێکی ئاست بەرز‒ بەبەراورد لەگەڵ فارس و ڕۆم و هیندو یۆنان— بۆ ئەوەی پێغەمبەری خوا ﷺ تیا پەروەردەبێت، نەکو لە هیچ کۆمەڵگایەکی وەکو فارسەکان، کە خاوەنی زانست و زانیاری زۆر بوون، یان هنودەکان، کە خاوەن فەلسەفە بوون، یان لە ڕۆمانییەکان، سەرەڕایی هونەرەکانیان نە لە یۆنانی خاوەن بلیمەتی هۆنراوەو فەلسەفەش، بەڵکو لە کۆمەڵگای عەرەب هەڵبژێردرا، چونکە ئەو گەلانە وێڕای ئەو شتانەی کە هەیان بوو لە زانست و هونەر، بەڵام نەگەیشتە ئاستی فیترەت پاکی عەرەب و ئازادی ویژدان و بەرزی گیانی ئەوان.
______________________________________________________________

السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:٥۳-٦۰

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه