بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 هەڵکەندن بیری زەم زەم
19/08/2019
بینین: 43


عبدالمطلب یەکێک بوو لە پیاوە ڕیش سپی و ناودارەکانی قورەیش، باپیری پێغەمبەری خوابو ﷺلە خەوی دا خەوی بینی پێی وترا کە هەستێ بە هەڵکەندنی بیری زەمزەم وە شوێنەکەی بۆ دیاری کرا، چونکە بیری زەمزەم دوای پێغەمبەر ئیسماعیل علیە السلام  پڕبووبووە وە وکەس نەیدەزانی ئەو بیرە شوێنەکەی لە کوێ دایە تا دەری بدەن و تازەی ببێتەوە و پڕ ئاو بێت. بەسەر هاتی ئەم خەوەی عبدالمطلب.ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو طالیب دەیگێڕێتەوە بۆمان لەسەر زمانی عبدالمطلب و دەفەرموێ(من کاتێک خەوتبووم لە پەنا کەعبەدا یەکێک هات بۆ لام وتی: هەستە پاکەکە هەڵکەنە؟ وتم پاکەکە چییە؟ خەوەکەم نەما هەستام بۆ بەیانی گەڕامەوە بۆ شوێنی خۆم لەوێدا خەوتم و لە خەومدا هەمان دەنگی پێشوو هاتەوە گوێم وتی:هەستە پڕ خێرەکە هەڵکەنە؟ وتم :پڕخێرەکە چییە؟ و دەنگەکە نەما منیش بە ئاگاهاتم ، دەفەرموێت:بۆ ڕۆژی (سێ یەم ) هاتمەوە و خەوتم وە هەمان دەنگ هاتەوە و پێی وتم هەستە هەرە گران بەهاو بەسوودەکە هەڵکەنە؟ وتم:گران بەهاکە چییە؟دەنگەکە نەما بۆ ڕۆژی چوارەم هاتمەوەو خەوتم دیسان هەمان دەنگم لە خەودا لێ پەیدا بوو وتی:هەستە زەم زەم هەڵکەنە؟ وتم زەم زەم چییە؟ وتی:زەم زەم بیرێکە ئاوەکەی هەرگیز کۆتای نایەت و کەم ناکات حاجیەکانی ماڵی خوای پێ تێر ئاو بکە لە نێوان خوێن و تەرسەکاندا لای  جێ دەنوکی قەلە؟ڕەشە کە و پەڵاویەکەی لای شارە مێروولەکە دایە،(واتە:ئەو سێ نیشانەیەی پێدام کە بیرەکە لە وێدایە).

ئیبنۆ ئیسحاق رحمەاللە دەیگێڕێتەوە و دەفەرموێت:(کاتێ شوێنەکەی بۆ ڕوون بووەوە و جێگەکەی پێ نیشان درا بۆی دەرکەوت کە ئەو خەوە ڕاستەو لە لایەن خواوەیە، هەر بەیانی لەگەڵ تاقە کوڕەکەی دا(حارثی كوری عبدالمطلب كه ئەو کاتە هەر ئەو کوڕەی هەبوو)هەستا بە پاچ وخاکەنازی خۆیەوە ڕۆشت بەرەو ئەو جێگەیەی پێی نیشان درابوو کە لە شوێنی قەلەڕەشەکەدا هەڵی کەنێن وە(دەفەرموێت) کە هەڵی کەند و گەشتە تەڕایی وتی:(الله اكبر) وە قوڕەیش زانیان کە بیرەکەی دۆزیوەتەوە و گەیشتۆتە ئاو ئەوان هاتن و هەڵیان کوتایە سەری وتیان: ئەی عبدالمطلب ئەمە بیری ئیسماعیلی باوە گەورەمانە و مافی ئێمەشی تێدایە بەشدارمان بکە؟ وتی:نەخێر ئەمە شتێکە تەنها بەمن دراوە، و تایبەت بەمنە، وتیان:نەخێر یان دەبێ بەشمان بدەیت یان وازت لێ ناهێنین و دادگاییت دەکەین لای یەکێک، ئەویش وتی:کێ بە دادوەر دەزانن با بچین بۆ لای دادگاییم بکەن، ئەوانیش کۆبوونەوە لەسەر ئەوەی کە بچنە لای قەشەیەکی بەنی سەعدی کوڕی هوزیم لە چوار دەوری شام دا.  تا ئەو دادوەریان بێت کە ئەو بیرە مافی کێ یە).
عبدالمطلب خۆی و هەندێ لە پیاوانی عەبدمەناف لەگەڵ لایەنەکانی تری قورەیش وەکو بەنی موغیرە و بەنی عەدی و بەنی عەبدولدار هەر لایەنێک لەمانە چەند کەسانێکیان لێ هەڵبژیرارا هەموویان پێکەوە بەڕێگادا بەڕێکەوتن بەرەو شام کاتێ گەیشتنە جێگەیەکی چۆڵەوانی و بێ ئاو عبدالمطلب و بەنی مەناف ئاویان پێ نەما داوای ئاویان کرد لە هاوەڵانی تریان، ئەوانیش وتیان : ناتوانین ئاوتان بدەینێ چونکە شوێنەکە چۆڵەوانی یەو دەترسین ئێمەش ئاوەکەمان کەم بکات و لە تینوویەتیدابخنکێین، دەفەرموێت:بەم جۆرە تینوویەتی یەکەش گەیشتە ئەوان و گەیشتە تیرەو هۆزەکانی تر.
عبدالمطلب زانی کە پاش ماوەیەکی تر ئاو دەبڕێت لە هەر هەموویان نەک لەوان بە تەنها بۆیە ڕاوێژی پێکردن وتی: چی بکەین ئێستا؟ ئەوانیش وتیان: بۆچوونمان وەکو بۆچوونی تۆ  وایە چی دەڵێیت:با ئەنجامی بدەین؟ عبدالمطلب وتی:من وای بەباش دەزانم هەموو پیاوێک لە ئێمە گۆڕی خۆی بەدەستی خۆی هەڵکەنێت و لە ناویدا دابنیشێت و چاوەڕوانی مردن بکات و ئەگەر مردیش ئەوا یەکێکمان دەبێت پاڵێک بەیەکێکمانەوە بنێت و بیخاتە ناوگۆڕەکەیەوە وە بیشارێتەوە تاکو هەموومان دەشاردرێیینەوە وە دوا کەسمان ئەگەر نەشاردرێتەوە یەکێک دەبێت بیشارێتەوە، واتە شاردنەوەی یەک کەس چاکترە لە نەشاردنەوەی کۆمەڵێک، دەفەرموێت: هەموویان چاڵیان هەڵکەند وو چاوەڕێی مردنیان دەکرد لەناکاو عبدالمطلب وتی: وەڵاهی ئێمه بەدەستی خۆمان خۆمان دەخەینە ناو گۆڕەوە بەڵام با هەستین سۆراخێکی پەیداکردنی ئاو بکەین؟ بەڕاستی ئەمە بێ دەسەڵاتی یە. هەستن با بگەڕیین بەڵکو خوای گەورە ئاوێکمان پێ ببەخشێت، لە هەندێ جێگەدا، ئەوانیش خۆیان کۆکردەوە و عبدالمطلیبیش وتی:من دەڕۆم ، هەر هەڵسا و سواری  وشترەکەی بوو لەژێر پێی قاچی وشترەکەیدا یەک کانی ئاوی شیرین دەرچوو عبدالمطلبیش کە ئاوەکەی بینی وتی:(اللە اکبر).
هاوەڵەکانیش بە هەمان شێوە پاشان عبدالمطلبیش دابەزی ئاوە شیرینەکەی خواردەوە و کوڕانی بەنی مەناف لێیان خواردەوەو ئەو شتانەی پێیان بوو پڕیان کرد لە ئاو،پاشان داوای لە لایەنەکانیتری قوڕەیش کرد کە بێن لەو کانی یە تێر ئاو بخۆنەوە و تێرئاوبن ئەوانیش هاتن وتێر ئاویان خواردەوە دوای خواردنەوەی ئاوەکە لایەنەکانی تری قوڕەیش وتیان:((قد واللە قضی لك علینا یاعبدالمطلب))واته:وەڵاهی خوا کارەکەی بۆیەکلایی کردینەوە و بەخشییە تۆ وەڵاهی بەهیچ جۆرێک ململانێت لەگەڵ ناکەین لەسەر ئاوی زەم زەم ، ئەو خوایەی لەم زەوی یە چۆڵ و بیابانەدا ئەم ئاوەی بۆ تۆ هەڵقوڵاند هەر ئەو خوایەیە کە زەمزەمی نیشان داویت وە کردوویەتی بە موڵکی خۆت بڕۆ بە دەستی خۆت ئاو ببەخشە زەم زەم تەنها موڵکی تۆیە، بەم شێوەیە هەموویان ڕازی بوون کە عبدالمطلب و بەنی مەناف ئاو بەخشەری (سیقایەتی) حاجی یەکان بکەن وە خاوەنی بیری زەم زەم بن تا کۆتای زەمان ).
هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ لەڕزگارکردنی مەککەدا هەمان سەروەری گێڕایەوە بۆ بەنی مەناف بۆیە پێغەمبەری ئازیزﷺ بە کوڕانی بەنی مەنافی فەرموو:(( انزعوا بني عبدالمطلب فلولا ان یغلبكم الناس علی سقایتكم لنزعت معکم))واتە: ئاوی زەم زەم هەڵگۆزن ئەی  کوڕانی بەنی عبدالمطلب گەر لەبەر ئەوە نەبێت خەڵکان بە سونەتی بزانن و زاڵ ببن بە سەرتاندا و بەخشینی ئاوی زەم زەم تان لێ زەوت کەن ئەوا منیش دەهاتم و لەگەڵتاندا ئاوی زەم زەمم هەڵدەهێنجاو دەم بەخشی یە حاجییەکان)).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی: محمد ملا فائق شارەزووری
بەرگی یەکەم
ص:۱٤

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه