بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حیکمەتی ھەڵبژاردنی پێغەمبەری کۆتایی محمد ﷺ لەنێو گەلی عەرەبدا
26/08/2019
بینین: 336

سەرەتا دەڵێم..
ئێمە وەکوو مسوڵمان نەک ھەر بۆمان ھەیەو دروستە ،بەڵکو شتێکی پەسەندوو جاری وا ھەیە پێویستیشە کە لە حیکمەتەکانی خوای پەروەردگار بکۆڵینەوە،چ لە عالەمی خەلقی،چ لە عالەمی ئەمریدا، وەک خوای پەروەردگار ئەفەرموێ: إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَيَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ۗ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ﴿٥٤﴾ الاعراف. 
واتە: ھەرچی دروستکراوەموڵکی خوایە، وە شەریعەت و فەرمانیش ھەر لە لاین ئەوەوە ھاتووە ھەر بۆ ئەوە، بەڵێ ئیسلام ئینسان ھەڵدەنێت تاکوو لە حیکمەتی شتە کان بکۆ ڵێتەوەو کوێرانە بە دوایی شت نەکەوێ و ئەو شتانەی دەگونجێ بچێتە بنج و بناوانیەوە بەسەر کێڵیی لێیان نەڕوانێ، وە لە ڕوویی زانین و لێکۆڵینەوەوە بڕیار بدات و ھەوڵبدە حیکمەتی بوونی شتە کان بەو شێوە یەیی کە ھەن بزانێت ، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم مەبەستە چەند نمونەیەک لە قورئان دێنینەوە:
١-فریشتەکان –سەلامی خوایان لێبێت- پاکترین و چاکترین دروستکراوی خان بە گشتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشداداوایی حیکمەتی دروستکرانی (ادم) لە خوایی پەروەردگار ئەکەن، وەک پەروەردگار دە فەروێ ((وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾ البقرە. 
واتە: وە کاتێک پەروەردگارت بە فریشتە کانی فەرموو: من دە مەوێ جێنشینێک لەسەر زەوی بۆ خۆم دابنێم، فریشتەکان وتیان ئایە کەسێکی تێدا دە گێڕیی بە جێنشین کە خوێن دەڕێژێ و خراپەی تێدا دەکات لە کاتێکدا، کە ئێمە تۆ بە پاک ڕا دەگرین لەھەموو کەم و کورتیەک؟!   
لێرەدا ئەو پرسیارەی فریشتەکان پرسیاری ڕەخنە گرتن نەبووە،چونکە بێگومان ئەوە لە مسوڵمانی عادەتیش ناوەشێتەوە چ جای فریشتەی بێ ھەڵە ،بەڵکو تەنھا لە حیکمەتەکەی دەپرسن ،کە داخۆ حیکمەت چییە خوای پەروەردگار (ادم) و نەوەکانی لە زەویدا دەکات بە جێننشین ؟ بە بەڵگەی ئەوە کە دواتر خوای پەروەردگار دەفەرموێ: ئەوەی کە من دەیزانم ئێوە نایزانن ،دوایی ناوەکان ھەمووی فێری ئادەم دەکات ،پاشان لە فریشتەکان دەپرسێ: ئەو شتانە ناویان چییە؟؟ ئەوانیش نا یزا نن، وە ئادەم ناوی ھەموو شتەکان ھەڵدەدات ،پ اشان خوای پەروەردگار بە فریشتەکان دەفەرموێ: ئەدی پێم نەگوتن ئەوەی کە من دەیزانم ئێوە ناایزانن ،وە من ئەوەی کە ئێوە ئاشکراو پەنھانیشی دەکەن دەیزانم !کەواتە : لێرەدا فریشتەکان داوای حیکمەتی دروستکراون و بە جێنشین دانرانی ئادەم  دەکەن لە خوای پەروەردگار.
٢-ھەروەھا  ابراھیم (علیە السلام) لە پەروەردگاری دەپرسێ(وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَى قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) (٢٦٠) البقرە. 
واتە:پەروەردگارم پێشانم بدە چۆن مردووان زیندوو دەکەیتەوە ؟ (خوای پەروەردگار) فەرمووی : ئایا ئیمانت نییە کە من دەتوانم مردووان زیندوو بکەمەوە؟! (ابراھیم ) فەرمووی : با ئیمانم ھەیە ، بەڵام دەمەوێ دڵم ئارام بگرێ ، کەواتە : ئەگەر ئینسانی مسوڵمان داوای حیکمەتی شتێک بکات لە خوای پەروەردگار بۆ ئەوەی کە ئیمانی پێ بەھێز بێ ، ئەوە شتێکی زۆر چاکی کردووە ، چونکە ئەوە ڕێبازی فریشتان و پێغەمبەرانە ، وە ئەگەر سەرنجی قورئان بدەین کەم حوکمی شەریعەت ھەیە کە خوای پەروەردگار بۆخۆی حیکمەت و عیللەتەکەی باس نەکردبێ ،بەڵام لێزانی و ورد بینیی دەوێ تا دەیدۆزیتە وە ، بۆ وێنە: خوای پەروەردگار باسی نێردرانی پێغەمبەران –علیھم الصلاة والسلام – دەکات ، دواییش حیکمەتەکەی باس دەکات کە بۆچی پێغەمبەرانی ناردوون ، کە دەفەرموێ : ( رُسُلا مُبَشِّرِینَ وَمُنْذِرِینَ لِئَلا یَکُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَکَانَ اللَّهُ عَزِیزًا حَکِیمًا) (١٦٥) النساء. 
واتە : پێغەمبەران کەسانێکی مژدە دەرو ترسێنەرن بۆ ئەوەی خەڵک بەڵگەیان نەبێ لەسەر خوای پەروەردگار پاش ھاتنی پێغەمبەران ، وە خوا زاڵی کار بە جێیە 
وەک لێرەدا دەردەکەوێ حیکمەتی نێردرانی پێغەمبەران – علیھم الصلاة والسلام –ئەوە بووە کە خەڵکی بیانوویان نەبێ ، وە خوای پەروەردگار بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەران –علیھم الصلاة والسلام – خەڵکی بیانو بڕ کردووە .
٣- ھەروەھا خوا ی بەخشندە لە باسی بە شایەد گرتنی دوو (شاھید)لە کاتێکدا کە مسوڵمان قەرز بە یەک دەدەن دەفەرموێ : (وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِن رِّجَالِكُمْ ۖ فَإِن لَّمْ يَكُونَا رَجُلَيْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّن تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَن تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى (٢٨٢) البقرة 
واتە: ( ئەگەر قەرزتان بە یەکتر دا ) دوو کەس لە پیاوانتان بە شاھید بگرن، ئەگەر دوو پیاو نەبوون با پیاوێک و دوو ئافرەت بن ، لەو شاھیدانەی کە خۆتان بە چاکیان دەزانن ، دوایی حیکمەتی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی دوو ئافرەت لە جیاتی پیاوێکە ، وەک دەفەرموێ : حیکمەتەکەی ئەوەیە کە ئەگەر یەکێکیان لە بیری چۆوە ئەوی دیکە بیری دەخاتەوە ، کەواتە ئافرەت لەبەر ئەوەی ، کە سە رگەرمی پەروەردەکردنی منداڵ و  شتی ئافرەتانەیە، کە پەیوەستن بە سروشتی ئافرەتانەوە،ڕەنگە وای لێ بکەن کە تەرکیزی زۆر نەبێ لەسەر کڕین و فرۆشتن یاخود عاتیفەی بەسەردا زاڵبێ، یان لەبیری بچێتەوە، جا ئەگەر دوو ئافرەت بێت بیری یەکتری دەخەنەوە، کەواتە:حیکمەتەکەی ئەوەیەنەک ئەوەی کە ناحەزانی ئیسلام دەڵێن کەزووڵم لە ئافرەت کرا بێت!.
٤- وە لە مەسەلەی سزای دەست بڕیندا خوا دەفەرموێ: (وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ﴿٣٨﴾ ) المائدة. 
واتا: وە پیاوی دزو ئا فرەتی دز دەستیان ببڕن ئەوە سزای ئەوەیەکە کردوویانە، دوایی حیکمەتەکەی بەیان دەکات و دەفەرموێ : ((نَكَالًا مِنَ اللَّەِ))، واتە: ئەوە ترساندنێکە لە لایەن خواوە، چونکە (نکال) بە سزایەک دەوترێت، کە خەڵکی پێ بترسێنن ، کەواتە ئەو سزایەیی کە دە چەسپێنرێت بەسەر دزدا بۆ ئەوەیە، کە خەڵکی پێ چاو ترساوبێ و لە دزی و ڕێگری دووربکەونەوە ئەم چەند نمونەیەم بۆیە باس کرد بۆ ئەوەی بزانرێ، کە ئێمە لە حیکمەتی نێردرانی پێغەمبەری کۆتایی   ﷺ  لە نێو عەرەبدا دەکۆڵینەوەو باسی لێوە دەکەین شتێکی زۆر ئاساییە، بەڵکو بۆ بەرپەرچدانەوەی ناحەزانی دین و کەسانێک کە بە نەزانی یان  پێویستیشە، جا ئێستا با چەند حیکمەتێکی ئەو مەسەلەیە بخەینە ڕوو:
یەکەم:کەسا یەتی ناوازەو ھەڵکەوتووی پێغەمبەر  ﷺ : 
یەکێک لە حیکمەتەکانی ھەڵبژێررانی محمد  ﷺ  بە پێغەمبەری کۆتایی ئەوەیەکە خاوەنی کەساتییەکی ھەڵکەوتەو ناوازە بووە، وەک خوایی پەروەردگارلە چەندئایەتێکدا ئاماژەی پێ دەکات، بۆ نمونە: ((وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ ﴿١٢٤﴾ )) الانعام.
واتە:وە کافرو بێ بڕواکان کاتێک، کە موعجیزەیەکیان بۆ دێت دەڵێن: بڕوا ناھێنین تاکوو ئەوەی کە دراوە بە پێغەمبەری خوا بە ئێمەش نەدرێ، واتە:پەیام و وەحی، جا خوای کار بەجێ لەوەڵامیاندا دەفەرموێ: (( للَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ )) واتە: خوا بۆخۆی زاناترە بەوە کە پەیامی خۆی لای کێ دادەنێ، کە لێرەدا مەبەست پێغەمبەری(خاتەم) ە.                          
بێگومان ھەموو پێغەمبەرانی دیکەش لەە سەردەم و ڕۆژگاری خۆیاندا باشترین خەڵکی سەردەمی بووە،وە (محمد)یش  ﷺ  باشترین کەسیسەردەمی خۆیەتی و باشترین کەسیشە لەسەر ئاستی ھەموو بەشەریەت، چونکە ئەو تاکە پێغەمبەرێکە کە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی نێردراوە .
ھەروەھا لەو بارەیەوە خوا دەفەرموێ : (( وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ (٣١) أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا سُخْرِيًّا وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ ٣٢ الزخرف. 
واتە: کافرەکان گوتیان دەبوایە ئەم قورئانە لەسەر یەکێک لە پیاوەکانی نێو دوو شارە گەورەکان ھاتبایە خوار،( کە مەبەستیان (مەککە) و ( تائیف) بووە) ئایا ئەوانن کە ڕەحمەتی پەروەردگار دابەش دەکەن، ئێمە ژیان و گوزەرانیشمان بەسەریاندا دابەش کردوە، کەواتە ئەو ڕەحمەتە بۆیە دراوە بە (محمد) ﷺ ، چونکە شایستەی ئەو ڕەحمەتەیە کە خوای بەخشەر پێی فەرمووە : (( إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ(١))) الکوثر.
واتە : ئێمە خێرێکی زۆر گەورەمان بە تۆ بەخشیوە، کە ئەو خێرە ھەر یەک لە پێغەمبەرایەتی و (نبوە) و حەوزی کەوسەر تکاکردنی مەزن (الشفاعە) دەگرێتەوە.
ھەروەھا دەفەرموێ: ((ن ۚ وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ﴿١﴾ مَا أَنْتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿٢﴾ وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ ﴿٣﴾ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾ )) القلم. 
واتە: سوێند بە قەڵەم و بەوەی کە پێی دەنوسن، تۆ بەھۆی نیعمەتی پەروەردگارتەوە( کە پێغەمبەرایەتییە) شێت نیت، بەڵکوو تۆ پاداشتێکی نەبڕاوەت ھەیە، وە بێگومان تۆ لەسەر ڕەوشتێکی مەزنی، کەواتە: حیکمەتی یەکەم پەیوەندی بە پێغەمبەرەوە ھەیە، چونکە ئەوتایبەتمەند ی و ھەڵکەوتووییانەی لە پێغەمبەردا ھەبوون ﷺ  لە خەڵکی تردا نەبوون.

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه