بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 باسی پێنجەم: لە لە دایکبوونەوە تاکو(حلف الفضول)
26/08/2019
بینین: 477

یەکەم : ڕەچەڵەکی پێغەمبەرﷺ

پێغەمبەری خوا ﷺ خاوەنی بەرزترین ڕەچەڵەك و جوانترین ڕوخسار و ئاکارە، دەربارەی گرنگی ڕەچەڵەکی هەندێ فەرموودەی صەحیح هاتووە، لەوانە: ئەو فەرموودەی، کە موسلیم ڕیوایەتی کردووە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ، کە دەفەرموێت :(( ٳن الله اصطفی كنانة من ولد اسماعیل، واصطفی قریشاً من كنانة، واصطفی من قریش بنی هاشم، واصطفانی من بنی هاشم)) پێشەوا بوخاری باسی ڕەچەڵەکی پێغەمبەرﷺ دەکات و دەفەرموێت: موحەممەدی کوڕی عەبدولڵای، کوڕی عەبدولموتتەلیب، کوڕی هیشام، کوڕی عەبدولمەناف، کوڕی قوصەی، کوڕی کیلاب، کوڕی موڕڕە، کوڕی کەعب، کوڕی لوئەی، کوڕی مودریکە، کوڕی ئیلیاس، کوڕی موزەر، کوڕی نیزار، کوڕی مەعەد، کوڕی عەدنان.
هەروەها بەغەوی لە لێکدانەوەی کتێبی(السنة) لە باسی عەدنان دەڵێت: ئەوەی، کە باسکراوە پاش عەدنان جێگیر نەبووە.
ئیبنولقەییم دەفەرموێت: دوای ئەوەی، کە باسی ڕەچەڵەکی عەدنان دەکات: تائێرە تەواوە بەدڵنیایی، ڕەچەڵەکناسان پێکهاتوونە لە سەر و هیچ ناکۆکیەکیشی لە سەر نیە، بەڵام لە دوای عەدنان ناکۆکی لە سەرە، لە سەر ئەوەش پێکهاتوون کە عەدنان لە نەوەی ئیسماعیلە علیە السلام.
لە عوروەی کوڕی زوبەیریشەوە هاتووە، کە فەرموویەتی: عەدنان نەوەی ئیسماعیلی کوڕی ئیبڕاهیمە بەکۆی ڕا، بەڵام جیاوازی لە نێوان عەدنان و ئیسماعیل دروست بووە.
((بەرزی ڕەچەڵەك هەردەم پلەوپایەی خۆی هەبووەو—هەیەتی— لە دڵەکاندا، چونکە خاوەنی ڕەچەڵەکی بەرز نکۆڵی لێناکرێت، کە لە پێشەوە بێت، ئیتر پێغەمبەرایەتی بێت یان پادشایی، بەڵام نکۆڵی دەکرێت لە سەر کەسی ڕەچەڵەك نەناسراو، زۆر کەس پێیان ناخۆشە بچنە ژێر ئاڵایەوە، بۆیە لە بەر ئەوەی موحەممەدﷺ بۆ پێغەمبەرایەتی ئامادەکرا، خوای گەورە ڕەچەڵەکی مەزنی بۆ ئامادەکرد، بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوەبدات خەڵکی لە دەور کۆکاتەو))
سەرچاوەی پێغەمبەرﷺ سەرچاوەیەکی پاکوبەبەهایە، چونکە لە نەوەی ئیسماعیل و ئیبڕاهیمە، وەڵامدانەوەیەکیشە بۆ نزای ئیبڕاهیم و مژدەی عیسای علیەالسلام ،هەروەکو خۆی فەرموویەتی: من نزای پاڕانەوەی— ئیبڕاهیمی باوکم و مژدەی عیسام.
سەرچاوەی پاك و ڕەچەڵەکی بەرز خاوەنەکەی بەرز دەکاتەوە و دووری دەخاتەوە لە هەموو کارێکی نزم، پێغەمبەران و بانگخوازان مەبەستیان بووە، کە پاراوی ڕەچەڵەکیان دەربخەن و بەوەش لە لای خەڵکی بناسرێن، بۆ ئەوەی بناسرێن و ستایش بکرێن، بەم شێوەش بۆمان دەرکەوت لە ڕێگەی ڕەچەڵەکی پیرۆزی پێغەمبەرﷺ، کە خوای گەورە عەرەبی جیا کردۆتەوە لە هەموو خەڵکانی تر، فەزڵی قوڕەیشیشی داوەتە سەر هەموو هۆزەکانی تردا، خۆشەویستی پێغەمبەریش ئەوە ئەسەپێنێ، کە ئەو نەتەوەیەشمان خۆشبوێت، کە تیایاندا پەروەردەبووە، نەوەك لە ڕووی تاکە ڕەگەزەوە، بەڵکو لە پێناو ڕاستی یەتی، چونکە عەرەب و قوڕەیشیش شەڕەفمەند بوون بە هەڵکەوتنی پێغەمبەرﷺ لە ناویاندا، ئەم ڕاستیەش ناکۆك نیە لە گەڵ لادانی ئەو عەرەبانە، یان ئەو قوڕەیشیانە لە ڕێگایی خوای پەروەردگار و ئاستی خۆیانیان داگرت بۆ خوارەوەی ئەو ئاستە ڕێزدارەی خوای گەورە دەستنیشانی کردووە بۆ بەندەکانی.

دووەم: هاوسەرگیری عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتتەلیب و ئامینەی کچی وەهب و خەو بینینی ئامینەی دایکی پێغەمبەرﷺ

عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتتەلیب یەکێك بوو لە خۆشەویسترین براکانی لە لای باوکی، جا کاتێك قوتاری بوو لە سەر بڕین، باوکی سەد حوشتری بۆی سەربڕی وەکو قوربانی، پاشان هاوسەرێکی بۆ هێنا لە شکۆدارترین خێزانەکانی مەککە، کە ئەویش ئامینەی کچی وەهبی کوڕی عەبدومەنافی کوڕی زوهرەی کوڕی کیلاب بوو،
پاش ماوەیەکی کەم عەبدوڵڵا وەفاتی کردو هێشتا پێغەمبەرﷺ لەسکی دایکیدا بوو، هەر لەمەدینەش نێژرا لە لای بەنی عەدی کوڕی نەججار لە مەدینە، چونکە ئەو چوو بوو بۆ بازرگانی لە شام، ئیتر لە گەڕانەوەدا لە لای مەدینە، گیانی لە دەستداو، ئەم زاتە پیرۆزەی لە پاش خۆی بە جێهێشت، وەکو چۆن قەدەری خوای گەورە بە دانایی و بەزەیی و پەروەردەکردن و ئامادەکردنی خۆی دەیکاتە هۆکارێك بۆ دەرکردنی مرۆڤایەتی لە تایکیەوە بۆ ڕووناکی.
هاوسەرگیری عەبدوڵڵا و ئامینە سەرەتای مەسەلەی پێغەمبەرﷺ نەبوو، بە پێغەمبەرﷺ وترا چۆن بوو مەسەلەی پێغەمبەرایەتیەکەت، فەرمووی:((دعوة ابي ٳبراهیم، وبشری عیسی، و رٲت ٲمي ٲنه یخرج منها نور ٲضاءت قصور الشام)) واتە: نزای ئیبراهیمی باوکم و مژدەدانی عیساو، دایکیشم خەونێکی بینی، کە ڕۆشنایەکی لێ دێتە دەرەوە تەلارەکانی شامی پێ روناك دەبێتەوە، مەبەست لە نزای ئیبراهیم ئەوەیە، کە لەم ئایەتە دا هاتووە: {رَبَّنا وَابْعَثْ فِیهِمْ رَسُولاً مِنْهُمْ یتْلُوا عَلَیهِمْ آیاتِک وَیعَلِّمُهُمُ الکتابَ وَالحِکمَةَ وَیزَکیهِمْ إِنَّک أَنْتَ العَزِیزُ الحَکیمُ }(البقرة: ٦)
مژدەدانی عیساش لەم ئایەتەدا ئاماژەی بۆ کراوە { وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ }(الصف: ٦).

هەروەها فەرموودەی پێغەمبەرﷺ، کە باسی خەونەکەی دایکی دەکات، ئیبنو ڕەجەبی حەمبەلی دەفەرموێت: دەرچوونی ئەو ڕۆشناییە لە کاتی لە دایکبوونیدا ئاماژەیە بۆ ئەو ڕۆشناییەی هێنای بۆ سەر زەوی ڕێنموێنی خەڵکی کرد و تاریکی بتپەرستی پێ لابرد، خوای گەورە دەفەرموێت:{يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَعْفُواْ عَن كَثِيرٍ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌ وَكِتَٰبٌ مُّبِينٌ (۱٥) يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ (المائدة: ۱٥-۱٦). (ابن کثیر) دەفەرموێت: تایبەت کردنی شام بە دەرکەوتنی ئەو ڕۆشناییە، ئاماژەیەکە بۆ جێگیر بوونی ئاینەکەی و بەرقەراربوونی ئاینەکەی لە ولاتی شام، بۆیە شام لە کۆتایی دونیا دا دەبێتە قەڵای ئیسلام و موسڵمانان، هەر لە وێش لە دیمەشق عیسای کوڕی مەریەم دادەبەزێت، لە منارە سپیەکەی لای ڕۆژهەڵات، بۆیە لە هەردوو ‌صەحیحی بوخاری و موسلیم دا هاتووە:
((لا تزال طائفة من ٲمتي ظاهرین علی الحق، لا یضرهم من خذلهم، ولا من خالفهم حتی يٲتي ٲمر الله وهم كذالك)) لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە( وهم بالشام).
واتە: دەستەیەك هەیە لە ئومەتی من هەر لەسەر هەق دەمێننەوە، هەرکەسێك جیاوازیان لەگەڵ بکات، یان پشتیان بەربدات زیانیان پێ ناگەیەنێت تاکو فەرمانی خوا دێت و ئەوان هەر لەسەر ئەو حاڵەن لە بوخاریدا هاتووە، کە ئەو کەسانە لە شامن.

سێ یەم: لە دایك بوونی خۆشەویستمان موحەممەدﷺ:

پێغەمبەرﷺ لە ڕۆژی دوو شەمە لە دایکبووە بە یەکدەنگی هەموو ئەوانەی ژیاننامەیان نووسیوە، زۆر بەشیان لە سەر ئەوەن، لە ۱۲ی ربیع الٲول دابووە.
هەروەها یەکدەنگی هەیە لە سەر ئەوەی لەساڵی بەسەرهاتی فیل دا لەدایك بووە، لە ماڵی ئەبو تالیبی مامی لە (شعب بنی هاشم).

ئەحمەد شەوقی بە بۆنەی لە دایك بوونی پێغەمبەرﷺ دەڵێت:

ولد الهدی فالكائنات ضیاء
وفم الزمان تبسم وثناء
والروح والملٲ الملائک حوله 
للدین والدینا به بشراء
والعرش یزهو والحضیرة تزدهي
والمنتهی والسدرة العصماء
بک بشرالله السماء فزیّنت
وتضوعت مسكاً بک الغبراء
ذعرت عروش الظالمین فزلزت
وعلت علی تیجانهم ٲصداء
والنار خاویة الجوانب حولهم
خدمت ذوائبها وغاض الماء
والآي تتری والخوارق جمّة
جبریل روّاح بها غدّاء

هەروەها شاعیری لیبی مامۆستا موحممەد بەشیر موغەیربی لە یادی دایکبوونی پێغەمبەرﷺ ئەم هۆنراوەی نوسیووە لە ساڵی ۱۹٤۷لە ڕۆژنامەی (الوطن)، کە لە بەنغازی دەردەچێت:

بلغ الزمان من الحیاة عتیّاً
لكن یوماً لا یزال فتیّاً
یمشي علی الٲحقاب مشي فاتح
فی موكب جعل السنین مطیّا
تخذت له الٲعوام فی ٲیّامها 
عرشاً فٲصبح تاجها الابدیّاً
ومضت به الٲجیال خطوات من
بلغ الرشاد وكان قبل صبیّا
ٲعظم بیوم جاء یحمل (رحمة 
للعالمین) وعزة ورقیّا
ولدت بة للكائنات حقیقة
ٲضحی بها سر الحیاة جلیّا
وٲنار فی الٲولی الطریق ٳلی الوری
لیسیر للاخری الٲنام تقیّاً
كادت به الدنیا تقول لشمسها
عنی فقد رجع الضیاء ٳلیّا

هەروەها لە( نادي طرابلس الغرب) لە قاهیرە لە ساڵی ۱۹٤۹ ئەمەی خوارەوەی خوێندۆتەوە:

مالي ومابي من شمول
ٲشدو علی رغم العذول
ٳنی ٲطالع فی السماء
كٲنها سفر جلیل
وٲری النجوم تمثلت
لي كالملائک فی مثول
والبدر خلت شعاعه
وحي الرسالة فی نزول
وٳذا بصوت من ضمیر
الكون مبتهجاً یقول
فی مثل هذي اللیلة
الغرّاء قد ولد الرسول
واشعّ نور محمد
فوق الرّوابي والسّهول
ملٲ الزمان وكان قبل 
یهیم فی لیل طویل

چوارەم :شیردەرەکانی پێغەمبەرﷺ:

دایەنی پێغەمبەرﷺ ئوممو ئەیمەن بەرەکەی حەبەشی بوو، کەنیزەکی باوکیبوو، یەکەمین کەسیش کە شیری پێدا سوەیبە بوو کە کەنیزەکی ئەبو لەهەبی مامی بوو.
لە فەرموودەی زەینەبی کچی ئەبو سەلەمەوە هاتووە، کە ئوممو حەبیبە        وتوویەتی: ئەی پێغەمبەری خوا خوشکەکەم مارە بکە، ئەویش فەرمووی: ئایا پێت خۆشە؟ وتم بەڵێ من واز لە تۆ ناهێنم، چاکترین کەسیش حەزبکەم بەشدارم بێت خوشکمە، پێغەمبەر 
 ﷺ فەرمووی: ئەوە بۆ من ڕەوا نییە، وتم: ئەی ئێمە دەبیسین، کە دەتەوێ کچی ئەبو سەلەمە مارە بکەیت، فەرمووی: کچی ئەبو سەلەمە؟ وتم: بەڵێ، فەرمووی: ئەگەر پەروەردەی باوەشی خۆم نەبوایە ڕەوانە نەدەبوو بۆم، ئەوە برازای شیریمە، چونکە سوەیبە شیری من و ئەبو سەلەمەی داوە، ئیتر ئێوەش کچەکان و خوشکەکانتان پێشنیار مەکەن بۆم.
ئومموئەیمەنیش، کە دایکی ئوسامەی کوڕی زەید بووە، کەنیزەکی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولموتتەلیب یش بووە، ئافرەتێکی حەبەشی بوو، جا کاتێك پێغەمبەرﷺ گەورەبوو ئیتر ئازادی کرد، ئینجا مارەی بڕی لە زەیدی کوڕی حاریسە، بە پێنج مانگ لە پاش لە دونیا دەرچونی پێغەمبەرﷺ ئەویش وەفاتی کرد.
حەلیمەی سەعدیە، شیردەری پێغەمبەرﷺ  بوو لە هۆزی بەنی سەعد، ئەم حەلیمەیە بە سەرهاتێکی سەیرمان بۆدەگێڕێتەوە؟دەربارەی بەرەکەتی پێغەمبەرﷺ ، کە بە چاوی خۆی بینی لە ماڵ و مناڵیدا.
عەبدوڵڵای کوڕی جەعفەر رضی الله عنه، فەرمووی: کاتێك پێغەمبەرﷺ لە دایك بوو، حەلیمەو چەند ئافرەتێك لە هۆزی سەعدی کوڕی بەکرەوە؟هاتن بۆ مەککە، بەدوای منداڵدا دەگەڕان، کە شیریان بدەن، حەلیمە دەڵێت: منیش لەسەرەتای ئەو ئافرەتانەوە بە سواری گوێدرێژ هاتم لە گەڵ حاریسی کوڕی عەبدولعوززای مێردم، قاچەکانی گوێدرێژەکەمان خوێناوی بوو بوو، لە کاروانەکە وشترە پیرێکیشمان لە گەڵدا بوو، سوێند بەخوا دڵۆپەیە شیری نەدەدا، ئەوساڵەش ساڵێکی وشك و گرانی بوو، خەڵکی دووچاری برسێتی بوون و تەواو ماندوو بوون، مناڵێکی خۆیشم پێبوو شەوانە نە دەخەوت، منیش هیچم بە دەستەوە نەبوو بیخڵافێنم، بەڵام ئومێدەواری باران بوین،
چونکە هەندێ مەڕمان هەبوو.
کاتێك گەیشتینە مەککە پێغەمبەری خوا ﷺ پێشنیار کرایە سەر هەموو ئەو ئافرەتانە، بەڵام کەسیان وەریان نەگرت، وتمان : مناڵێکی بێ باوکە، دایەنیش لە لایەن باوکی مناڵەکەوە بەخشیش وەردەگرێت، وتمان: ئەبێت دایکی، یان مامەی، یان باپیری چیمان بۆ بکەن، هاوڕێکانم هەریەکەو مناڵێکیان بە دەست کەوت، بەڵام من لەو زیاترم دەست نەکەوت، بۆیە وەرمگرت و لەگەڵ خۆم هێنام، سوێند بەخوا لە بەر ئەوەش هێنام کەسم دەست نەکەوت، بە هاوڕێکەم وت: بەخوا ئەبێت ئەم هەتیوەی عەبدولوتتەلیب بهێنم، بەڵکو خوای گەورە سوودمان پێ بگەینێت بە هۆی ئەو مناڵەو، ناشگەڕێمەوە لە نێو هاوڕێکانمدا بەبێ مناڵ، ئەویش وتی: پێکات. 
وتی: هێنام بۆ لای بارو تفاقەکان، سوێند بەخوا هەر ئەو ڕۆژە مەمکم پڕ لە شیربوو، تاکو تێرم کرد، لەگەڵ براکەشی، ئینجا مێردەکەم هەڵسا بۆلای وشتر پیرەکەمان بینی گوانی لە شیر پڕبووە، ئەویش دۆشی و لێمان خواردەوە ، وتی: ئەی حەلیمە، وادیارە بەخوا مناڵێکی موبارەکمان دەست کەوت، خوای گەورە شتێکی پێمان داوە، چاوەڕوانی نەبووین، وتی: ئیتر شەوێکی خۆشمان بەسەر برد بەتێری، پێش ئەوەش بە بۆنەی مناڵەکەمانەوە شەو نەدەخەوتین.
ڕۆژی دوای ئەوە لەگەڵ هاوڕێکانم گەڕاینەوە، سواری گوێدرێژەکە بووم و مناڵەکەشم پێبوو، سوێند بەو کەسەی گیانی حەلیمەی بەدەستە، پێشی هەموویانی دایەوە، تەنانەت ئافرەتەکان دەیانوت: چاوەڕوانمان بکەن، ئایا ئەمە هەر ئەو گوێدرێژەیە، کە لە سەری هاتیت؟ وتم: بەڵێ، وتیان: چی بەسەر هاتووە؟ وتم مناڵێ پیرۆزم لە سەر هەڵگرتووە.
دەڵێت: خوای گەورە هەموو ڕۆژێك تووشی چاکەیەکی دەکردین، تا گەڕاینەوە هەواری خۆمان و وشکە ساڵی بوو، شوانەکانمان مەڕەکانیان دەبردو دەیانگێڕایەوە هەر بەبرسێتی، بەڵام مەڕەکانی من بە تێری دەگەڕانەوە، گوانیان پڕبوون لەشیر، ئێمەش شیرمان دەدۆشی و دەمان خواردەوە، خەڵکی دەیان وت: ئەوە چی بەسەر مەڕەکانی حاریسی کوڕی عەبدولعوززا دا هاتووە؟ بۆچی ئەوان بە تێری دەگەڕێنەوە و ئەوانەی ئێمەش بەبرسێتی، بەڵاتان لێکەوێت بیان بەن بۆ ئەو جێگای مەڕەکانی ئەوان تیایدا دەڵەوەڕێن، بەڵام سەرە ڕای ئەوەش مەڕەکانمان هەر بەتێری دەگەڕانەوە.
کاتێك دوو ساڵی پڕکردەوە، گەڕانمانەوە بۆ مەککە، من و باوکی وتمان: بەخوا مناڵی وا بە خێرمان نەبینیوە، ئینجا ئێمە دەترسین توشی نەخۆشیەك بێت لە نەخۆشیەکانی مەککە، بۆیە ڕێگەمان بدە بیبەینەوە تاکو چاك دەبێتەوە لە نەخۆشیەکەی، هەر لێنەگەڕاین تا ڕازیمان کرد، ئیتر پێی گەڕاینەوە، سێ چوار مانگێکی پێچوو، ڕۆژێکیان لە پشت ماڵەکەمانەوە یاری دەکرد لەگەڵ براکەی لە نزیك هەندێ لەکارو بەرخەکان، ئەوەندەمان زانی براکەی بە شپرزەیی هات و وتی: دوو پیاوی پۆشاك سپی هاتن و برا قوریشییەکەمیان بردو ناو سکیان هەڵدڕی، ئیتر من و باوکی بەهەڵداوان دەرچووین، بینیمان ڕەنگی گۆڕاوە، کاتێك ئێمەی بینی دەستی کرد بەگریان، وتی: ئێمەش باوەشمان پیاکرد، وتی: دوو پیاو هاتن و ڕایانکشاندم، ئینجا سکیان دڕیم و شتێکیان خستە ناوی،دوایی دەریان کردو وەکو خۆی، باوکی وتی: سوێند بەخوا وا ئەزانم کوڕەکەم تووش بوو، بیگەڕێنەوە بۆ لای کەس و کاری، پێش ئەوەی شتێکی خراپی بەسەر بێت، وتی: ئێمەش هەڵمانگرت و گێڕامانەوە لە کاتێکدا ئێوە سوربوون لە سەر گلدانەوەی، وتیان: هیچ نیە، بەڵام کاتی شیردانی تەواو بوو، ئێمەش پێمان خۆش بوو بیگەێنینەوە، وتی: نەخێر ئێوە شتێکتان شاردووەتەوە، وازینەهێنا تا ئاگادارمان کردەوە، ئینجا وتی: نەخێر هەرگیز خوای گەورە خراپە تووشی کوڕەکەم ناکات، ئەم کوڕەی من پلەو پایەیەکی دەبێت، ئایا ئاگادارتان نەکەمەوە لە مەسەلەکەی، بە ئاسانترین شێوە من بەوکوڕەوە بارداربووم، کاتێکیش هێشتا لەسکمدا بوو، خەونم بینی، کە ڕۆشناییەکم لێوە دەرچوو، تەلارەکانی بوصرای پێ روناك بوویەوە، کاتێکیش، کە لە دایکبوو سوێند بە خوا وەکو مناڵانی تر لە دایك نەبوو هەر دوو دەستی خستە سەر زەوی، سەریشی بۆ ئاسمانبەرزکردەوە، جا ئێوە لێی گەڕێن، ئینجا لێی وەرگرتنەوەو ئێمەش گەڕاینەوە.

وانەو پەندەکان:

ٲ- پیرۆزی پێغەمبەرﷺ لەسەر خاتوو حەلیمە: ئەو پیرۆزییە لە هەموو شتێکدا دەرکەوت، لە زۆر بوونی شیر لە مەمکەکانی، کە پێشتر بەشی مناڵەکەی خۆی نەدەکرد، هەر لەبێ دەنگ بوونی مناڵەکەی کە پێشتر نەیدەهێشت بخەون جاڕسی کردبوون، بەڵام بە بەرەکەتی پێغەمبەرﷺ تێرو بێ دەنگ بوو، هەروەها پیرۆزییەکەی دەرکەوت لەوەی، کە ئەو مەڕو ماڵاتانەی هەیان بوو هەمووی شیر زایە ناو گوانەکانیان.

ب- ئەم پیرۆزییانە دیارترین دیاردەکانی بەخشندەیی خوای گەورەبوو لەگەڵ پێغەمبەرەکەی لەو تەمەنەدا، نەکو تەنها بۆ حەلیمە کە شیردەری بوو، ئەویش هیچ سەیر نەبوو، چونکە حیکمەتێکی تێدابوو ئەم خێزانە بەم شێوەیە ئەو مناڵەیان خۆش بوێت و چاکەی لەگەڵ بکەن، لە پەروەردەکردن و بەخێوکردنیدا، بەڕاستی ئەوان لە مناڵەکانی خۆیان زیاتر بە بەزەیی بوون بۆی.

ج- هەڵبژاردنی خوا بۆ بەندەکانی پیرۆزترو چاکترە: خوای گەورە ئەو مناڵەی هەڵبژارد بۆ حەلیمە، لە ناخیشیدا ڕازی نەبوو بە بردنی، بەڵام کەسی تری دەست نەکەوت، بەڵام هەموو خێروو چاکەیەك لەوەدا بوو، کە خوای گەورە هەڵیبژارد، هەر لە سەرەتایشەوە نیشانەکانی ئەو چاکییە دیاریدا، ئەمەش وانەیەکە بۆ هەموو موسڵمانێك بۆ ئەوەی دڵی بە هەڵبژاردنی خوا ڕازی بێت، پەشیمانیش نەبێت لەو شتەی کە تێپەڕبووەو خوا بەبەشی ئەوی نەکردووە.

د- کاریگەری بیابان لە ساغبوونی لاشەو پاراوی دڵ و ژیری مێشك:
شێخ موحەممەدی غەزالی دەفەرموێت: پەروەردەکردنی مناڵ لە بیابان بۆ ئەوەی گڕو گاڵ بکەن لە سروشتدا و ڕابوێرن لەو کەش و هەواو تیشکی سروشتە خۆشە، هۆکارێکیشە بۆ پاك بوونەوەی فیترەت و گەشە کردنی هەست و ئەندامەکان و بەربەست لادان لەبەردەم بیرو عاتیفە.
بەدبەختی یە مناڵەکانمان لە شوقەیەکی تەنگدا بژین، لە چەند ماڵێکی یەك بە یەکەوە لکاو، وەکو مۆمی داخراو، بێبەشیش بن لە هەناسە هەڵمژینی قووڵ و بای دڵ ڕفێن.
بێگومان ئەم گرژی و بێتاقەتیە، کە لەگەڵ شارستانی نوێ دا هات،
یەکێ لەهۆکارەکانی دوورییە لە سرووشت و ڕۆچوون لە زۆر لە خۆکردنە، ئێمەش تێدەگەین بۆ خەڵکی مەککە مناڵەکانیان بۆ بیابانەکان ناردووە بۆی ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێك بۆ مناڵەکانیان، زۆرێکیش لە زانایانی پەروەردە ئومێدەوارن، کە سروشت ببێتە یەکەمین پەیمانگا بۆ منداڵ، بۆ ئەوەی زانیاریەکانی بگونجێن لەگەڵ ڕاستیەکانی بوونەوەردا، واشدەرکەوت ئەوە خەونێکی گرانە بێتەدی.
پێغەمبەری خوا ﷺ لەبیابانی بەنی سەعد فێری زمانی عەرەبی پاراوبوو، دواتریش بوو بە زمانپاراوترین کەس، کاتێك ئەبو بەکر رضی الله عنه پێی فەرموو: ئەی پێغەمبەری خوا کەسم نەبینیوە لە تۆ زمانپاراوتربێت، پێغەمبەرﷺفەرمووی: چی ڕێگام لێدەگرێت وابم، کە من لە قوڕەیشم، شیریشم لە بەنی سەعد خواردووە.

۲- سوودەکانی ڕووداوەکانی لەتکردنی سنگی پێغەمبەرﷺ
ڕووداوەکانی لە تکردنی سنگی پێغەمبەرﷺ لە سەردەمی منداڵی لە هەواری بەنی سەعد، یەکێك لە نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی دەژمێردرێت.
لەم بارەیەوە ئیمامی موسلیم لە صە حیحەکەیدا لە ئەنەسی کوڕی مالیك دەگێڕێتەوە، کە جیبریل هاتە لای پێغەمبەرﷺ لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ مناڵەکان، گرتی و دایبەزەویدا، دڵی لە تکردو دەریکردە دەرێ، ئینجا لە لە گەنێکدا دڵی شورد بە ئاوی زەمزەم و کۆی کردەوەو خستیە جێگاکەی خۆی، مناڵەکان شپرزەبوون و چوون بۆ لای حەلیمەی دایەنی، وتیان: موحەممەد کوژرا، دوای ئەوە گەڕایەوە لایان و ڕەنگی گۆڕا بوو، ئەنەس دەفەرموێت: من شوێنەواری دوورینەوەکەی سنگیم دەبینی.
بێگومان لابردنی بەشی شەیتان لە دڵی پێغەمبەرﷺ سەرەتایەکی پێشوەختەبوو بۆ پێغەمبەرایەتی، ئامادەکردنیش بۆ پارێزگاریکردنی لە هەر خراپەیەك و ، پەرستنی جگە لەخوا، بۆ ئەوەی دڵی جگە لە یەکتاپەرستی یەتی هیچی تری تیا نەبێت.
ڕووداوەکانی سەرەتای لاوێتیشی ئاماژە دەکات بۆ بەدیهێنانی ئەو ڕاستیانە، چونکە هیچ گوناهێکی ئەنجام نەداوەو هەرگیز کڕنوشی بۆبتەکان نەبردووە، سەرەڕای تەشەنەکردنی ئەو بتپەرستیە لە نێو قوڕەیشدا.
دکتۆر (بو‌طی) باسی حیکمەت دەکات لەو ڕوداوە دەڵێت: وا دەردەکەوێت حیکمەت لەو ڕووداوە ڕاگەیاندنی فەرمانی پێغەمبەرﷺو ئامادەکردنێتی بۆ هەڵە نەکردن و پێشیوازیکردنی وەحیی خوا، بە هۆکارگەلێکی هەستپێکراو هەر لەسەردەمی مناڵییەوە، بۆ ئەوەی ئەوە ببێتە پەیامەکەی، کەواتە ئەوە پاککردنەوێکی واتایی یە، بەڵام بەم شێوازە کردەییە ئەنجامدرا، دەرکردنی ئەو پارچە گۆشتە پاککردنەوەیەك بوو بۆ پێغەمبەری خوا لە ئەو حاڵەتە مناڵانە، کە لەو سەردەمەدا لە گەڵ منداڵدا دەبێت، وەکو گاڵتەو گەپ وشتی پڕوپوچ، بۆ ئەوەی لە جێگایی ئەوانە خسڵەتی کۆشش و ڕاستی و تەقەلای تیا دروست بێت، هەروەها ئاماژە یەکیش بوو بۆ پاراستن و چاودێری خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی و سەلماندنی ئەوەش کە شەیتان هیچ دەسەڵاتێکی نیە لەسەری.
پێنجەم : مردنی دایکی و لە ئەستۆگرتنی لەلایەن باپیرو مامی.

پێغەمبەرﷺ لە تەمەنی شەش ساڵیدا وەفاتی کرد، لە ناوچەی(الٲبواب) لە نێوان مەککەو مەدینە، لە ڕێگەی گەڕانەوەیان لە لای ماڵی خاڵوانی لە بەنی عەدی کوڕی نەججار، هەر لەوێش نیژرا، لە پاش کۆچی دوایی دایکی عەبدولموتتەلیب باپیری هەڵسا بە لە ئەستۆگرتنی، فەزڵیشی دەدایە سەر کوڕەکانیدا، باپیرەی پیاوێکی سامانداربوو، کاتێك لەسەر جێگاکەی دادەنیشت، ئیتر هیچ کەس لە مناڵەکانی دانەدەنیشتن، مامەکانی پێغەمبەرﷺ کەسیان زاتیان نەدەکرد لەسەر جێگای باوکیان دانیشن، بەڵام پێغەمبەرﷺ دادەنیشت، مامەکانی هەوڵیان دەدا دووریخەنەوە لە جێگاکە، عەبدولموتتەلیب ڕازی دەبوو لەوێ دانیشێ، دەشی وت: ئەم کوڕەم پلەو پایەیەکی مەزنی دەبێت.
باپیری زۆری خۆشدەویست، کە دەشی نارد بۆ کارێك ئەنجامی دەدا، جارێك ناردی بۆ دۆزینەوەی هەندێ ووشتر و دواکەوت، ئیتر عەبدولموتتەلیب دەستی کرد بە سوڕانەوە بە دەوری کەعبەو دەی وت:
رب رد راكبی محمدا
رده لي واصنع عندی یدا

واتە: ئەی خوایە موحەممەدم بۆ بگێڕەوە، بۆم بگێڕەوە چاکەم لە گەڵ بکە، جا کاتێك گەڕایەوە و وشترەکانی هێناوە پێی وت: ڕۆڵەکەم وەکو ئافرەت بە شێوەیەك غەمگین بووم تا ماوم هەر لەگەڵم دەبیت.
پێغەمبەرﷺ تەمەنی هەشت ساڵ بوو کاتێك باپیری کۆچی دوایی کرد، ڕاسپاردەشی کرد بۆ ئەبو تالیبی کوڕی، کە هەڵسێت بە ئەرکی لە ئەستۆگرتنی، ئەویش چاودێری دەکردو سۆزێکی زۆری هەبوو بۆی.
ویستی خوای گەورە لە سەر ئەوەبوو پێغەمبەرەکەی بە هەتیووی پەروەردەبێت، بۆ ئەوەی تەنها چاودێری خوای گەورەی لە سەر بێت، دوور لەو باڵەی کە نازی پێبدات، یان ئەو پارەی کە بیخاتە بە ختەوەرییەوە، بۆ ئەوەی دڵی بەلای پارەو پلەو پایەدا نەخورپێ، بۆ ئەمەش کاریگەری دەوروبەری لە؟سەر نەبێت سەبارەت بە سەرکردەیی و دەم سپێتی، لای خەڵکیش پیرۆزی پێغەمبەرایەتی لەگەڵ پلەوپایەی دونیا تێکەڵ نەبێت، هەروەها بۆ ئەوەی وا نەزانن یەکەم لە خۆی دروست دەکات بۆ ئەوەی بگات بە دووەم ! ئەو کارەساتانەش، کە بەسەر پێغەمبەردا هاتن هەر لە سەردەمی مناڵیەوە، وەکو مردنی دایکی و باپیری، دوای ئەوەی کە بێ بەش بوو لە سۆزی باوکی، پەرداخی تاڵیشی یەك بەدوای یەکدا دەچەشت، ئەو هەموو کارەساتانە دڵ و هەستی ناسك کردبوو، چونکە خەمەکان دڵ دەتوێنێتەوەو پاکیشی دەکەنەوە لە پیسی توندی و لە خۆبایی بوون.


السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:۷۳-٨۷

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه