چوونی پێغەمبەر ﷺ بۆ طائیف ئیسرا‌و میعراج
چوونی بۆ طائف :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌و ئومێده‌ی هۆزی په‌قیف موسوڵمان ببن ، له‌گه‌ڵ زه‌یدی كورِی حارپه دا ته‌شریفی برد بۆ تائیف ، له‌وێ له‌گه‌ڵ كورِه‌كانی عه‌مری كورِی عومه‌یردا ( عه‌بدی یاله‌یل و مه‌سعوود و حه‌بیب ) دا كه به حساب پیاوماقوڵانی ئه‌وێن كۆبووه‌وه‌و بۆ ئیسلامه‌تی بانگ كردن ، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك هه‌ر موسوڵمان نه‌بوون ، به‌ڵكو زۆر بێ ئه‌ده‌بیش بوون به‌رامبه‌ری و زۆر خراپ وه‌ڵامیان دایه‌وه ، هه‌رچی منداڵ و هه‌رزه‌یان هه‌یه تێ‌یان به‌رداو ناكه‌س به‌چه‌كانی خۆیان بۆ گاڵته‌جارِی خسته دوو ، ئینجا به هه‌موان به‌رده‌باریان كرد ، ئه‌ویش [ صلى الله عليه وسلم ] به جه‌سته‌ی پرِ ژان وبه دڵ شكاویه‌وه ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ مه‌ككه .. له‌وێ بوو كه ئه‌و دوعا به‌ناوبانگه‌ی كرد كه هه‌مووی خواناسی و خواوویستی و گیانی ووره به‌رزیه ، له رێی ئه‌و تائیفییه كه‌لله ره‌قانه بوو كه ده‌ستی پیرۆزی بۆ نزا به‌ره‌و خوای گه‌وره به‌رز كردبۆوه‌و ده‌یفه‌رموو : [ ( اللهُمَّ إليكَ أشْكو ضَعْفَ قُوَّتِي ، وقِلَّةِ حيلَتِي، وهَوَاني عَلَى النَّاسِ . يا أرْحَمُ الرَّاحِمينَ إلى مَنْ تَكِلُنِي ؟ إلى عَدُوٍّ يَتَجَهَّمُنِي أمْ إلَى قَريبٍ مَلَّكْتَهُ أمْري ؟ إنْ لَمْ تَكُنْ سَاخِطَاً عَلَيَّ فَلا أُبَالي ، غَيرَ أنَّ عَافيتَكَ أوسَعُ لي . أعُوذُ بِنورِ وَجْهِكَ الكَريمِ الذي أضَاءَتْ لَهُ السَّمَواتُ والأرضُ ، وأشْرَقَتْ لَهُ الظلماتُ ، وَصَلَحَ عليهِ أمْرُ الدنيا والآخرةِ ، أنْ تَحِلَّ عَلَيَّ غَضَبُكَ ، أو تَنْزِلَ عَلَيَّ سَخَطُكَ ، وَلَكَ الْعُتْبَى حَتَّى تَرْضَى ، ولا حولَ ولا قوةَ إلا بِكَ ) [2 ] ]
له سه‌حیحی بوخاری موسلیمدا هاتووه كه جیبریل ـ سه‌لامی خوای لێ بێت ـ فریشته‌ی به‌رپرسی چیای له‌گه‌ڵدا بوو كه پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه وسلم بانگ كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت با ئه‌م ئه‌و دوو چیایه‌ی ده‌وری مه‌ككه‌یان به‌سه‌ردا وێك بهێنێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و فه‌رموی : [ ( بلْ ارجو انْ يُخْرِجَ اللهُ مِن اَصْلابِهم مَنْ يَعبدُ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ وَحدَهُ لا يُشرِكُ بِهِ شَيئاً ) ] واته : نا ، من ئومێدی ئه‌وه‌م هه‌یه له وه‌چه‌و ره‌چه‌ڵه‌كیان یه‌كێك هه‌ر په‌یدا ببێت خوای گه‌وره به یه‌ك بناسێت و بیپه‌رستێت و شه‌ریكی بۆ برِیار نه‌دات .
ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئارامگریی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره دڵسۆزه [ صلى الله عليه وسلم ] له‌سه‌ر ئه‌و پشوو درێژی وگه‌شبینییه‌ی ! بۆیه جێی خۆیه‌تی داعی موسوڵمان وئامۆژگاران ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرن ..
پاشان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ته‌شریفی هێنایه‌وه مه‌ككه ، چووه داڵده‌ی موتعه‌می كورِی عه‌دی [ 3 ] ئه‌مه‌ش به پێی عورفی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌كو په‌ناهێنده‌یی ئه‌م زه‌مانه بوو ، بۆیه كه‌س نه‌یتوانی قسه‌ی پێ بڵێت ..
ئیسرا‌و میعراج :
له نێو ته‌م و مژی ئه‌م ناسۆرانه‌دا ، له ژێر تین و ته‌وژمی ئه‌م خه‌م و خه‌فه‌تانه‌دا خوای په‌روه‌ردگار رێزێكی تایبه‌تی به ( ئیسرا‌و میعراج ) له پێغه‌مبه‌ره نازداره‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] نا ، تا له‌وه دڵنیای كات كه وه‌ك ته‌كلیفی گه‌یاندنی دینه‌كه‌ی لێ كردووه ، پشتیشی ده‌گرێت ، تایه‌قینیی چه‌ندین ئه‌وه‌نده‌ی تر رۆچێت وله‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی به عه‌زم و جه‌زمتری كات ، تا له‌سه‌ر ته‌وحیده‌كه‌ی سوورتری كات و فێری كات كه ئه‌وی رێی راست كردنه‌وه‌و ئیسڵاحی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته به‌ر ده‌بێت به‌جه‌رگ بێت ، پشوو درێژ بێت ، هه‌موو كه‌ندو كۆسپه‌كانی سه‌ررِێی پێ ئاسان بێت مادام چاوی له هێنانه‌دی ئامانجی برِیووه ، دیسان تا بۆ شوێن كه‌وتووانی ببێته هێمتو نموونه‌ی خۆگری وكۆڵنه‌دان و نه‌به‌زین ، تا ئه‌وه به كرده‌وه بسه‌لمێنێت كه هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت په‌یامی ئه‌م بانگه‌وازه له‌گه‌ڵ ئه‌م و له دوای ئه‌م هه‌ڵگرێت راستگۆ‌و ئازا‌و بێ باكانه هه‌ڵیگرێت .. دیسان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و گه‌شته ناساییه‌یدا ئه‌و پێغه‌مبه‌ره راستگۆ‌و پشوودرێژانه ببینێت كه خه‌ڵكی به درۆی ده‌خستنه‌وه‌و هه‌ر كۆڵیان نه‌داو سه‌ربه‌رزانه‌ش گه‌یشتنه ئامانجی خواوویستییان .. تا ئه‌میش دڵی به‌و مژده‌یه گه‌ش بێته‌وه كه خوای گه‌وره پێی ده‌فه‌رموێ : به كوێرایی چاوی كافره‌كانی مه‌ككه و موشریكانی دنیا بانگه‌وازی دینه‌كه‌ت سنووری مه‌ككه ده‌برِێت و ئه‌وه‌نده‌ت ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت كه قورِه‌یش نه‌توانێت نه خۆت نه یاوه‌رانت بچه‌وسێنێته‌وه ..
ئیسراء :
ئیسرا ووشه‌یه‌كی عه‌ربیه‌ومانای ( گه‌شت به شه‌و ) ه ، مه‌به‌ستیش لێره‌دا گه‌شته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست بوو [ صلى الله عليه وسلم ] به شه‌و له مزگه‌وتی حه‌رام ( له كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه له مه‌ككه ) بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا له شام ، ئه‌مه‌ش ساڵێك یان كه‌مێك زیاتر پێش كۆچی پیرۆزی بوو بۆ مه‌دینه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلَاً مِنْ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إلَى الْمَسْجِدِ الْأقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ) الاسرا‌ء/1 ] واته : پاك و بێ خه‌وشی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه گه‌شتی شه‌وی به به‌نده‌كه‌ی خۆی له مزگه‌وتی حه‌رامه‌وه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد ، ئه‌و مزگه‌وته‌ی كه هه‌موو ده‌وروبه‌ریمان به‌فه‌رِو به‌ره‌كه‌ت كردبوو ، تا هه‌ندێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خۆمانی نیشان ده‌ین ، خوای گه‌وره بیسه‌رو بینه‌ره
ناشێت كه‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیریی ده‌رك به ئه‌نجامدانی ئیسرا ناكات ئینكاری بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شتێكی ئاوا دوور‌و درێژی له مه‌ككه‌وه بۆ قودس به ته‌نها شه‌وێك ، به شتێكی ئیستیعاب نه‌كراوو مه‌حاڵ ده‌بینێت ، ئینكاری بكات ، چونكه ئه‌وی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و رێسا گه‌ردوونیه‌كه‌ی بۆ گۆرِیووه خوای گه‌وره‌یه كه كردگاری گه‌ردوون وخاوه‌نی رێساكانی به‌رِێوه‌بردنێتی . خوای گه‌وره ـ كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت ـ هه‌ر ئه‌و ئه‌م كاره‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌نجامداوه ..
ئیسرا به گیان و جه‌سته بوو ، نه‌ك هه‌ر به گیان ، واته له خه‌ودا نه‌بووه ، به‌ڵكو به حه‌قیقی به رۆح و لاشه ئه‌نجامدراوه ، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه كافره‌كانی قورِه‌یش ئاوا سه‌خت ئینكارییان نه‌ده‌كرد ، گه‌ر بیفه‌رموایه : من ئه‌مشه‌و له خه‌ونمدا گه‌شتم بۆ قودس كرد‌و له‌وێوه بۆ ئاسمانه‌كان به‌رز كرامه‌وه ، هیچی مایه‌ی ئینكاری تێدا نه‌ده‌بوو ، چونكه خه‌ون بینین دیارده‌یه‌كه به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا دێت و خه‌ڵكیش له خه‌ونه‌كانیاندا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینن ، كه‌سیش ئینكاری خه‌ونی كه‌سی تر ناكات ، بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَمَا جَعَلْنَا الرُّؤْيَا الَّتِي أَرَيْنَاكَ إلاَّ فِتْنَةً لِلنَّاسِ ) الاسرا ] ء/60 واته ئه‌و خه‌ونه‌ی كه نیشانماندایت هه‌ر بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی بوو [ 4 ] ..
حه‌دیس له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ی سه‌حیحدا هاتووه كه ئیسراكه‌ی به سواری بۆراق بووه ، فریشته‌ش هاورِێی پێغه‌مبه‌ر بوون هه‌ر له مه‌ككه‌وه تا مزگه‌وتی ئه‌قسای قودس ، له‌وێ خوای گه‌وره هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی بۆ كۆكرده‌وه‌و به ره‌زامه‌ندی هه‌موویان پێش نوێژی بۆ كردن .. كه بۆ سبه‌ینێ پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] باسی روداوه‌كه‌ی بۆ قورِه‌یش گێرِایه‌وه ، لێی پشت په‌ل كه‌وتن و ئینكاریان كرد‌و هه‌واڵه‌كه‌یان به ناو خه‌ڵكیدا ته‌شه‌نه پێدا تا ئه‌وی باوه‌رِی هێناوه بیخه‌نه سه‌ر گومان و خه‌ڵكه‌كه‌ی تریش له دینه‌كه دوور خه‌نه‌وه ، له‌و رۆژه‌دا بوو كه قورِه‌یش چوونه لای ئه‌بو به‌كری سددیق ـ خوا لێی رازی بێت ـ و به ته‌وسه‌وه پێیان ووت : هاورِێكه‌ت پاڵانته‌ی ئه‌وه لێ ده‌دات كه ئه‌مشه‌و چۆته قودس و له‌وێشه‌وه بۆ ئاسمان ، ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ئه‌و وای فه‌رموو بێت ، راست ده‌كات ، بۆیه له‌و رۆژه‌وه له‌به‌ر ئه‌وباوه‌رِه پته‌ووی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] نازناوی (سددیق : راستگۆوان )ی پێ به‌خشی ..
میعراج :
میعراج گه‌شته ئاسمانیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازداره [ صلى الله عليه وسلم ] له سه‌ر زه‌ویه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان تا گه‌یشتنی به‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌وترێت سیدره‌تول مونته‌ها .. له حه‌دیسی سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له ئاسمانه‌كاندا پێغه‌مبه‌ره‌كانی ده‌بینی و دیداری له‌گه‌ڵیاندا ده‌كردن ، هه‌ر له‌و شه‌وه‌شدا بوو كه پێنج نوێژ ـ به پاداشتی په‌نجا نوێژ ـ له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رز كرا ..
میعراجیش به حه‌دیسی سه‌حیح سه‌لمێنراوه‌و قابیلی ئینكار كردن نییه ، ئه‌وی فه‌رمانی به‌م كاره كردووه‌و ئه‌نجامی داوه خوای په‌روه‌ردگاره هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك زانا ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی النجمیان كردووه به به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م روداوه ، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى . عِنْدَ سِدْرَةُ الْمُنْتَهَى . عِنْدَهَا جَنَّةُ الْمَأوَى ) النجم ] /13 ـ 15 واته : جوبره‌ئیل جارێكی تریش پێغه‌مبه‌ری له سیدره‌تول مونته‌هاوه بینییه‌وه ، له‌وێ كه به‌هه‌شتی مه‌ئوای لێیه ، له‌وێ به‌ڵگه‌و نیشانه گه‌وره‌كانی خوای خۆی دی .
له وه‌رگرتنی باسه‌كانی ئیسرا‌و میعراجدا ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانین به راست بزانین كه به‌سه‌نه‌دی راسته‌وه گێرِراونه‌ته‌وه ، ئه‌مما ئه‌وی سه‌نه‌ده‌كه‌ی وا نییه ، ناچار نین هه‌ر وه‌ری بگرین ..
..........................................................................................................
4.2
بانگهێشتی هۆزه‌كان :
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] هه‌موو ساڵێكی ـ كاتی حه‌ج كردن ـ ده‌چووه لای وه‌فدی حاجیه‌كان و سه‌ردانی خێوه‌تگاكانیانی ده‌كردو قسه‌ی بۆ ده‌كردن و بانگهێشتی ئیسلامه‌تی ده‌كردن ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌چووه شوێنی قه‌ره‌باڵخی وكۆرِو كۆمه‌ڵه‌كانیان له بازارِی عوكازو مه‌جنه‌و زیلمه‌جازو ئه‌وانه ، به خه‌ڵكی ده‌فه‌رموو : ( خه‌ڵكینه ، بڵێن لا اله الا الله ، ئاسووده ده‌بن ، بیڵێن با هه‌موو عه‌ره‌بتان بێته به‌رده‌ست ) به‌ڵام قورِه‌یش نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو ، به‌ڵكو پێ به پێ وشوێن به شوێن به دوویدا ده‌رِۆیشتن وله هه‌موو كۆرِو كۆمه‌ڵێكدا به‌درۆیان ده‌خسته‌وه و به خه‌ڵكیان ده‌ووت : گوێی لێ مه‌گرن ، ئه‌مه له دینی باب و باپیرانی خۆی هه‌ڵگه‌رِاوه‌ته‌وه .. چونكه قورِه‌یش ناودارو ده‌سه‌ڵاتدار بوو ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی زۆر بوو ، بۆیه كه‌سی وا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه [ صلى الله عليه وسلم ] نه‌ده‌هات ! به‌ڵام ئه‌و سووده‌ی بوو كه سه‌رنجی هه‌موو عه‌ره‌بی بۆ بانگه‌وازه‌كه را كێشا‌و باس و خواسی دینی نوێ كه‌وته دیوه‌خانی هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانه‌وه ..
به‌یعه‌تی عه‌قه‌به :
ئه‌وس و خه‌زره‌ج ، كه دوو هۆزی گه‌وره‌ی عه‌ربی مه‌دینه بوون ، زۆر جاریان له جوله‌كه‌كانی دراوسێیانه‌وه ده‌بیست كه كاتی ئه‌وه هاتووه پێغه‌مبه‌رێك بێته دنیاوه ، جا ئه‌وسا جوله‌كه‌كان باوه‌رِی پێ دێنن و به هاوكاری ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌وس و خه‌زره‌جه‌دا زاڵ ده‌بن !
كه ئه‌وس و خه‌رزره‌ج ـ وه‌كو عه‌ره‌به‌كانی تر ـ چوونه مه‌ككه بۆ حه‌ج به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌یشتن ، كه بینیان وا خه‌ڵكی بانگهێشت ده‌كات بۆ ئیسلام ، ئه‌وه‌یان هاته‌وه یاد كه جوله‌كه‌كان ده‌یانووت كه پێغه‌مبه‌رێك به‌م زووانه دێته دنیاوه ، بۆیه پێیان چاك بوو پێش ئه‌وان باوه‌رِی پێ بهێنن ، ئه‌و ساڵه گه‌رِانه‌وه به‌ڵام بیر‌و هۆشیان هه‌ر لای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نوێیه بوو ، تا ساڵی داهاتوو بۆ حه‌جی ساڵی نوێ هاتنه‌وه.
ئه‌مجاره كه هاتنه‌وه ، شه‌ش كه‌س له هۆزی خه‌زره‌ج به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] گه‌یشتن كه دوانیان ـ ئه‌سعه‌دی كورِی زوراره و جابری كورِی عبدالله ـ له سه‌رداره ناوداره‌كانیان بوون و موسوڵمان بوون ، كه گه‌رِاشنه‌وه مه‌دینه كه‌وتنه بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی دینی نوێ و ماڵ نه‌ما ئیسلامه‌تی نه‌گه‌ێننێ !
بۆ ساڵی دواتر هه‌ر له هۆزی خه‌زره‌ج وه‌فدێكی تر كه دوازده پیاوو ئافره‌تێك بوون هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ، موسوڵمان بوون وله‌سه‌ر گوێرِایه‌ڵی وملكه‌چی وسامان به‌خشین وفه‌رمان كردن به چاكه‌و به‌رهه‌ڵستی كردن له خراپه وته‌نازوول نه‌كردن له دینه‌كه ونه‌ترسان له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران وسوور بوون له‌سه‌ر سه‌رخستنی ئیسلام وله‌خۆ گرتنی خۆی وبانگه‌وازه‌كه‌ی ـ ئه‌گه‌ر كۆچ كات بۆ لایان ـ به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلی الله علیه وسلم دا .. ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌یعه‌ته‌یه كه به به‌یعه‌تی یه‌كه‌می عه‌قه‌به ناسراوه ، كه له ساڵی دووی پێغه‌مبه‌رێتیدا بوو ..
به‌یعه‌تدارانی خه‌زره‌ج گه‌رِانه‌وه بۆ مه‌دینه ، پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] عه‌مری كورِی ئومم وكه‌لسوم وموسعه‌بی كورِی عومه‌یری له گه‌ڵدا ناردن ، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی موسوڵمان ده‌بن ، ئه‌مان فێری قورئانیان بكه‌ن و دینه‌كه‌یان تێ بگه‌ێنن ، خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دوو یاوه‌ره به‌رِێزه موسوڵمان بوون ..
پاشان موسعه‌ب ته‌شریفی هێنایه‌وه بۆ مه‌ككه ، قه‌ده‌ر وا بوو كه ئه‌و ساڵه خه‌ڵكانێكی ئێجگار زۆر له موسوڵمان و كافر هاتبوون بۆ حه‌ج بۆ مه‌ككه ، كه شه‌وی عه‌قه‌به هاته‌وه ، پێغه‌مبه‌ر به شێوه‌یه‌كی په‌نهان چاوی كه‌وت به وه‌فدی مه‌دینه كه حه‌فتا پیاوو و دوو ئافره‌ت بوون ، (ئافره‌ته‌كان ئوم عوماره نه‌سیبه‌ی كچی كه‌عب وئه‌سمائی كچی عه‌مری كورِی عه‌دی بوو ) ، ئه‌مانه هه‌موویان به‌یعه‌تیان له‌سه‌ر سه‌رخستن و پشتگیری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا [ صلى الله عليه وسلم ] دا ، یه‌كه‌م كه‌س كه به‌یعه‌تی دایێ به‌رائی كورِی مه‌عروور بوو ، عه‌بباسی مامی پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو شاهیدێك بێت له‌سه‌ریان ، ئاماده‌ی به‌یعه‌ته‌كه بوو ، ئه‌مه‌ی به‌یعه‌تی دووه‌می عه‌قه‌به ، ئینجا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوازده كه‌سی لێ كردن به نه‌قیب ( سه‌ركرده‌و ده‌مرِاستیان ) كه نۆ كه‌سیان له خه‌زره‌ج بوون ..
ئه‌م به‌یعه‌ته گه‌وره‌ترین وگرنگترین به‌یعه‌ت بوو ، موشریكانی هێنایه له‌رزه ، چونكه هه‌موو سه‌رانی ئه‌وانیش كه‌وتنه بڵاو كردنه‌وه‌ی جاسوسانی خۆیان تا بزانن ئه‌هلی به‌یعه‌ته‌كه كێن ، چونكه هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌مه هێزو پێزێكی چوندێنی وچۆنێتی داوه‌ته پێغه‌مبه‌رو [ صلى الله عليه وسلم ] دینه نوێكه‌ی ، ئه‌مه سه‌ره‌تای پێكه‌وه‌نانی هێزو ده‌سه‌ڵاته ، كه ده‌بێ قورِه‌یش هه‌ر له ئێستاوه حسابی بۆ بكات ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم كۆچ كات بۆ لایان .
ئا له‌م كاته‌دا كه قورِه‌یش پلانی به‌ره‌نگاری سه‌ختتری بۆ ئه‌م هێزه به گه‌شه‌و نه‌شونمایه داده‌رِشت ، پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] رێی به كۆمه‌ڵێك له موسوڵمانه‌كان دا كه كۆچ بكه‌ن بۆ مه‌دینه ! ئه‌وانیش خێرا ده‌سته ده‌سته‌و تاك تاك له مه‌ككه چوونه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی سووك بوایه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بردو ئه‌وی هه‌ڵیش نه‌ده‌گیرا به‌جێیان ده‌هێشت ، قورِه‌یش كه پێی زانی هه‌رچی هێزو پلانی هه‌بوو خستیه كار تا نه‌هێڵێت ئه‌م كۆچ كردنه بكرێت ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانی كگه رێ له موسته‌زعه‌ف و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ كه‌سه‌كان بگرێت ! پێغه‌مبه‌ریش له مه‌ككه مایه‌وه‌و ئه‌ویش خۆی ئاماده‌ی ده‌كردو چاوه‌رِوانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد كه فه‌رمانی كۆچ كردنی پێ بفه‌رموێ ..
پیلانه فاشیله‌كه‌ی قورِه‌یش
قورِه‌یش زۆری ترس له كۆچ كردنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم لێ نیشت ، چونكه بۆی ئاشكرا بوو كه لایه‌نگری به‌هێزو پشتیوانانێكی زۆری بۆ دروست بوو ، بۆیه خێرا هه‌موو سه‌رانیان له داروننه‌دوه ـ بۆ راوێژ‌و ئاڵوگۆرِی رایان ـ كۆبوونه‌وه ، یه‌كیان ده‌یووت : با زیندانی كه‌ین و به زنجیری ئاسن بیبه‌ستینه‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر داخه‌ین ، تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرێت ، یه‌كی تریان ده‌یووت : با خۆمان له شار ده‌ری كه‌ین ، یا با لێی گه‌رِێین خۆی بۆ كوێ ده‌چێت با بچێت ، ئه‌بو جه‌هلیش حه‌كه‌می كورِی هیشام ووتی : با له هه‌ر تیره‌و هۆزێك گه‌نجێكی به خۆ‌و پته‌و وه‌رگرین وهه‌ر یه‌كه‌یان شمشێرێكی برِنده‌یان بده‌ینێ و كاتێكی دیاری كراویان پێ راسپێرین ، تا هه‌موویان پێكه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بكه‌نه سه‌ر محمد‌و هه‌ر یه‌كه شمشێرێكی لێدا ، ئیدی كه كوژرا خوێنه‌كه‌ی له ناو هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كاندا وون ده‌بێت ، ئه‌و كاته به‌نو مه‌نافی كه‌س و كاری چ تیره‌یه‌ك تاوانبار كه‌ن ؟! خوێنی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی چ هۆزێك ؟! به‌م شێوه‌یه ناچار ده‌بن خوێنه‌كه‌ی وه‌رگرن نه‌ك تۆڵه‌ی بكه‌نه‌وه ، ئه‌وكاته هه‌موومان خوێنه‌كه‌یان ده‌ده‌ینێ ، ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م رایه با كۆ بین ، رێكه‌وتن وشه‌وێكیشیان بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌یان دیاری كرد به‌ڵام خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ئازیزی صلی الله علیه وسلم لێ ئاگادار كرده‌وه‌و فه‌رمانی دایێ كه ئه‌و شه‌وه له ماڵی خۆیان نه‌مێنێته‌وه .. له باسی ئه‌م پلانه‌دایه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : [ ( وَإذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أو يَقْتُلُوكَ أو يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُونَ اللهُ واللهُ خَيْرُ المْاَكِرِينَ ) ] الانفال / 30 واته : كافره‌كان كه‌وتنه پلان دانان دژت ، به‌وه‌ی كه به‌ندت كه‌ن ، یان بتكوژن ، یان له شار ده‌رت كه‌ن ، ئه‌وان پلان داده‌نێن ، خوای گه‌وره‌ش پلانه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ، خوا چاكترین به‌رهه‌ڵستكاریانه ..
--------------------------------------------------------------------------------
[ 1 ] سه‌یر ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش له هه‌ر هه‌موو جیهاندا ناوی محمد یه‌كه‌مین ناوه ، له ساڵی 1999دا له به‌ریتانیا ناوی محمد یه‌كه‌مین ناوی تۆماركراوی ووڵات بوو !! ئاخر ئائه‌مه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( ورفعنا لك ذكرك ) والحمد لله .. ( و )
[ 2 ] واته : ( ئه‌ی په‌روه‌ردگار شكاتی لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و فێڵ نه‌زانی و سووكیم له لای خه‌ڵكان ، ته‌نها له لای تۆ ده‌كه‌م ، كه به‌به‌زه‌ییترینی هه‌موو خاوه‌ن به‌زییه‌كانی ، تۆ خاوه‌نی چه‌وساوه‌كانی و خاوه‌نی منی ، بۆ لای كێم ده‌نێریت ؟! بۆ لای دو‌ژمنێك كه رووم لێ گرژ ده‌كات ، یان بۆ لای دو‌ژمنێك كه كاری منت خستۆته ژێر ده‌ستی ، ئه‌گه‌ر جه‌نابت له من توورِه نه‌بووبیت من هه‌ر باكم نییه ، به‌ڵام سه‌لامه‌تی جه‌نابت چاكتره ، په‌نا به‌و نووره‌ی رووت ده‌گرم كه هه‌رچی تاریكی هه‌یه له به‌رامبه‌ریدا روناك بۆته‌وه ، ئه‌و نووره‌ی كه كاروباری دنیا‌و رۆژی دوایی پێ چاكراوه ، من خه‌می ئه‌وه‌مه جه‌نابت رقت لێم هه‌ستێت ، ده‌نا گله‌ییت جێی خۆیه‌تی تا رازی ده‌بێت ، من هیچ جۆره توانا‌و هێزێكم نییه ئیللا ئه‌وه نه‌بێت كه به تۆ هه‌مه ) ئه‌م حه‌دیسه هه‌رچه‌نده سه‌نه‌ده‌كه‌شی زه‌عیفه به‌ڵام به‌رده‌وام سیره‌وانان هێناویانه‌ته‌وه .( برِوانه كتێبی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا له قورئان و سوننه‌تدا / نوسینی مامۆستا محمد ملا فائق الشهرزوری ب1/193 ) ئه‌و زیاتر له سه‌نه‌ده‌كه‌ی كۆڵیوه‌ته به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه كه له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا حه‌دیسی تر هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه داك عائیشه‌خان لێی پرسی : ئایا ناخۆشترین رۆژت كامه بوو ؟ ئاماژه‌ی به‌م روداوه‌ی به‌نی سه‌قیف كرد .. ( و )
[ 3 ] له هه‌موو زه‌مانێكدا ئه‌م داڵده دانه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌یه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پیاوماقوڵ و ده‌سه‌ڵاتدارێك ئیعلان ده‌كات كه فڵان كه‌سی خسته ژێر سه‌رپه‌رشتیاری خۆی و وا له ژێر باڵی ئه‌ودا ، ئیدی كه‌س بۆی نییه ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌و فڵان كه‌سه ، چونكه هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و به ده‌ستدرێژی حسێبه بۆ سه‌ر داڵده‌ده‌ره‌كه .. لای ئاغای كورده‌واریش هه‌ر وا بوو . ( و )
[ 4 ] پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێش ئه‌و شه‌وه‌ی كه ئیسرای پێ كرا ، خه‌ونێكی بینی ، له خه‌ونیدا دیتی شێ فریشته هاتوونه‌ته كه‌عبه، یه‌كیان له هاورِێكانی پرسی كامیان محمده ؟ یه‌كیان فه‌رمووی : ئه‌وه‌ی ناوه‌رِاستیانه ، ئیتر هاتوون و بردیانه بۆ ئاسمان ، ئیتر بۆ سبه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی به حه‌قیقه‌ت بینی .. [ ( برِوانة : ابن كثير : تفسير القرآ‌ن العظيم / دار المفيد ] ب3 لا 5 ) . ( و .