خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 04/08/2014
  • 2723

ابو سەلمەی کوڕ عەبدوالئەسەد

چیرۆکی یەکەم: چیرۆکی ( ابو سەلەمە ) ڕەزای خوای لی بێت.. چۆن کۆچی کرد 
ابو سەلەمەی کوڕی عبد الاسد خوای لێ رازی بێت کە بە یەکەمینەکان دەژمێردرێت لە ریزی پێشەوەی کۆچەران، کە ابوسەلەمە و خێزانی و مناڵەکەی لە یەک قەبیلەن ئەویش قەبیلەی ( بنی مخزوم) ن ،کە لە بارێکی اجتماعی زۆر باشدان، بەڵام دەیانەوێت هجرەت بکەن بۆ مدینەی منه‌ورە لەو کاتەدا ابوسەلەمە دەرئەچی و جیا دەبنەوە لەگەڵ خێزانەکەی و منداڵەکەی ، پاشان خێزانەکەی دەگرن و مناڵەکەی لێ دەسەنن ، هەتا ساڵێك ئەم دایکە دوور دەبێت لە مناڵەکەی و زۆر دڵ تەنگ و چاوو بە گریان دەبێت بۆی..! تا بەزەییان پێدا دێتەوە و مناڵەکەیان ئەدەنەوە و پاشان مناڵە کە دەگرێتە باوەش و بەرەو مدینەی منه‌ورە بەڕێ دەکەوێت بۆ لای مێردەکەی کە لەڕێگادا خوای گەورە سەربازێکی خۆی بۆ ده‌نێرێت.. موشریک بۆ ئەم ئافرەتە عەزیمە موسەخەر دەکات سبحان اللە ،خوای گەورە ئەفەرموێ [وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ] {المدثر:٣١}،
 
واتە ( که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی )،
ئەو کەسە.. عثمانی کوڕی طلحەیە ، کە لەوکاتەدا هەر موشریک بوو ، پێ ی ئەڵێت بۆ کوێ دەچی ؟ دەڵێت مێردەکەمم دەوێ لە مدینە ،دەڵێ کەست لەگەڵە ؟ دەڵی نەبەخوا، تەنها خواو ؟
 
ئەویش یەکسەر دەیخاتە سەر ووشترەکەی خۆی و پێ ی دەڵێ وەڵاهی بەجێت ناهێڵم تا دەتگەیەنمە مدینە کە لە مەککەوە بۆ مدینە ٥٠٠ کم ڕێگەی بڕێ و ئەیگەیەنێتە مدینە بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی خزم و ناسینێك هەبێت لە نێوانیاندا ، کاتێك گەیشتنە شاری مدینە عثمان کوڕی طلحە زۆر بە مرونەتێکەوە بە دایکی سەلەمەی ووت ئەوە مێرده‌که‌ته‌ برۆ بۆ لای بە بێ ئەوەی چاوەڕێ ی سوپاس و هیچ شتێك بێت لە باوکی سەلەمەو موسڵمانان،به‌ڵکو خێرا گه‌رایه‌وه‌ بەرەو مەککە .
 
دایکی سه‌له‌مه‌سوپاس و ستایشی خوای گەورەیان ئەکرد دوای ئەو هەموو ناڕەحەتی و خەم و خەفەتەوە لە ساڵی ٢ی کۆچی شاری کافریان جێ هێشت و مانەوە لە شاری موسڵمانان..