خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 04/08/2014
  • 3794

کۆچی عەیاشی کوڕی ڕەبیعە


کۆچی عیاش کوڕی رەبیعە خوای لی رازی بێت
 
یەکێك لەوانەی کە لەگەڵ عمری کوڕی خەتاب خوا لێ ی رازی بێت هجرەتی کرد ئەویش ( مستضعف ) بوو برای ( ابا جهل )بەناوی ( عەیاش کوڕی ربیعە) کە لە دایکیەوە برابوون ، وە عەیاش لەگەڵیانا ڕۆیشت و پاشان ابوجهل بەدوایدا رۆیشت بیگەڕێنێتەوە، ئه‌بوجهل پێ ی دەڵێ کەدایکت نەخۆشە و داوات دەکات، بەڵام عمری کوڕی خەتاب خوا لێ ی رازی بیت ئەفەرمووێ مەگەڕێرەوە نیوەی سەروەت و سامانی خۆمت دەدەمێ ، پاشان بەقسەی ناکات و دایکی خۆش ئەوێی و دەگەڕێتەوە پاشان ووشتره‌که‌ی خۆی پێ ئەدات ئەگەرێتەوە بۆ شوێنی خۆی، که‌ له‌ ڕێگای دوور ده‌که‌ونه‌وه‌ خێر ده‌یبه‌ستنه‌وه‌ به‌ پێ تاشاری مه‌ککه‌ راده‌کێشن به‌ دوای خۆیاندا ئه‌شکنجه‌ی ئه‌دان تا مه‌ککه‌.
ئەم چوار چیرۆکە سیمای هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری خوان کە باسمان کرد، جاری واهەبووە بە کۆمەڵ هجرەتیان کردوەو هەندێکی تریان هجرەتیان کردوە و گەڕاونەتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا قورەیش هێشتا هەر ترسی ئەوەی لە دڵدا هەیە کە موسڵمانان بیانەوی غەزوی قورەیش بکەن و چۆن ئەم هەموو خەڵکە ئەچنە دەرەوە بەم شێوەیە بمێنێتەوە ،لەبەر ئەوە قورەیش ئابەم شێوەیە هجرەتی پێغەمبەری خوای هەڵسەنگاند، وە ئەشی زانی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر شاری مککەدا هەیە ، بۆیە قورەیش بڕیاری دا کە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە ساز بکات لەناو شاری مەککەدا لە جیگایەکدا کە پێ ی ئەوترا ( دار الندوة ) واتە پەڕلەمانی ئێستا دەکات ، کە تیایدا قەرارێکی زۆر گەورەیان تیا دەرکرد لە ٢٦ی سەفەری ساڵی ١٤ی بعثەی پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) واتە ٢ ڕۆژ پیش هجرەتی پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام).
پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) لە مانگی سەفەردا هجرەتی دەست پێ کردووە وە هەروەها لەمانگی ربیع الاول دا هجرەتی کردووە بۆ شاری مدینەی منه‌ورە، بەڵام کاتەکەی کە دانراوە لە محرەم دا و ناوی کۆچی لێ نراوە کە لەڕاستیدا لە ٢٧ ی سەفەردا بووە کە پێغەمبەری خوا(علیە صلاة السلام )هجرەتی کردوە بۆ شاری مدینە..