محمد بنیاتنەری شارستانیەت ........................................ نوسینی: جهاد خاوەری ______________ پێغەمبەری ئیسلام محمد (صلی الله علیه واله وسلم)، خاوەنی كۆمەڵێ كار و پرۆژە و دەسكەوتە كە ئەتوانین بنیاتنەری شارستانیەتە جوانەكەی ئیسلامە و خۆی سەرقافڵەی ئەو كاروانەیە: یەكەم: محمد وەك ڕێنیشاندەر و پەیامبەرێك پێغەمبەری ئیسلام بە شایەتیدانی هەموو ئاینە ئاسمانیەكان كۆتا پێغەمبەرە و ڕەوانەكراوە بۆ مرۆڤایەتی هەربۆیە پەیامێكی ئامۆژگاریدەر و یاسایی پێیە تاوەكو خەڵكی لەسەر رێنوێنی بكات و خەڵكی بۆ بانگ بكات ئەمەش لەماوەی 23ساڵی پێغەمبەرایەتیدا وەك ئەزانین گەیاندۆتە خەڵكی و پلە پلە و وردە وردە خەڵكی پێ ئاشناكردووە و لەرێگای فەرمودە شیرینەكانیەوە زیاتر ڕونكردنەوەی داوە. دووەم: محمد وەك پزیشك و حەكیمێك ئەوەی لە ژیانی پێغەمبەردا هەستی پێدەكەین زۆرجار پێغەمبەری خوا بۆتە حەكیم و دەردی دڵەكانی چاككردۆتەوە بە زیكر خوێندن بەسەریاندا یان بەدوعا بۆ كردن بۆیان یاخود وەكو پزیشكە گیاییەكانی ئەمرۆ وەسیلەی چاككردنەوەی بۆ نەخۆشیە هەناوی و ... گرتۆتە بەر، كە لەلایەن زانای گەورە ئیبن قەیمی جەوزی كۆكراوەتەوە بەناوی (الگب النبوی) كە تیایدا چەندین گیا و گوڵ و ڕووەكی دیاری كردووە كە وەك چارەسەر بۆ نەخۆشیەكانی (خوێن زۆری، تاعون، تا، سك ئێشە، سەر ئێشە، تەداوی،....) بەكاربهێنرێن. سێیەم: محمد دانا و توێژەری كۆمەڵایەتی تەواوی مێژونوسان و فەیلەسوفان شایەتی دانایی و تێگەیشتویی و پێگەیشتویی ئەم پێغەمبەرە ئەدەن وەك دانا و توێژەرێكی سەركەوتوو كە چەند بەباشی چارەسەری كێشەكانی ئوممەتەكەی كردووە بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە خوێن و كوشتارێك بكرێت. چوارەم: محمد وەك سەركردە و سیاسیەك و دارێژەری یەكەم دەستور لە جیهاندا پێغەمبەر خاوەنی یەكەم دەستورە لە جیهاندا كەلە ساڵی 623ز نوسراوە و رۆژهەڵاتناسی رۆمانی (جیۆرجیۆ) لەبارەیەوە دەڵێ: "ئەم دەستورە لە 52بەند پێكهاتووە، 25تایبەتە بە موسڵمانان و 27یشیان پەیوەندی بە موسڵمانانەوە هەیە لەگەڵ ئاینەكانی تر، كە تیایدا ڕێز لە هەموو ئاینەكان گیراوە و ڕێگایان دراوە مومارەسەی ئاینی خۆیان بكەن.