خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 26/06/2015
  • 2251

دایكی ئیمانداران خاتوو سەودەی كچی زەمعە

دایكی ئیمانداران خاتوو سەودەی كچی زەمعە ئامادەكردنی / پەیمان مصطفی ایبراهیم میراودەلی باش ماوەیەك لە كۆچی دوای خاتوو خەدیجە لە ژیر فشاری بێنەوای بێ‌ نازی منداڵەكانی دا سەرقاڵی خۆی بەكاری بانگەوازەوە بۆجاری دووەم بریاری ژیانی هاوسەر گیریەكی نوی دەدات خێزانی دووەمی ئافرەتێك بوە بەناوی خاتوو ( سودە بنت زمعە بن قیس بن عبد شمس بن عبد ودود ) دایكیشی ناوی ( شموس بنت قیس بن زید ) بووە . بەلەرپێغەمبەری خوادا ( ﷺ) خاتوو سودە خێزانی ئامۆزایەكی خۆی بووە بەناوی (سكران بن عمرو بن عبد سمش ) لەو هاوسەر گیریەی شەش منداڵی هەبوە . خاتوو سودە یەكێك بوە لەو باوەڕدارانەی كە هەر لەسەرەتایی بڵاو بونەوەی دەنگۆی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە باوەڕی بە بانگەوازەكەی پێغەمبەر (ﷺ) هێناوە وە باوەڕی ئایینی بیرۆزی ئیسلام هێناوە لە وپێناوە شدا توشی نارە حە تی و چە وسانە وەی زۆر ها تووە لە كەل مێردە كەی و چەندین باوە ڕدار ی تر بە ناچاری مە كە یان جی هێشتووە وبەرەو حەبەشە كۆچیان كردووە . باش ماوە یەك و كاتێك بیستیان كە بێباوە ڕانی قورەیش دە ستیان لە ئازاردان وچەوسانە وە ی باوە ڕ داران هە ڵگرتووە لە كە ڵ مێردە كەی وچەندین باوە ڕ داری كۆچكردوی تر گەڕانە وە شاری مەكە ،لە مە ككە دا هاوسە رە كە ی وە فاتی كردو ئە میش بە شەش منداڵە وە بێ كەس و بێلانە ماوە تە وە. پێغەمبە ری خودا (ﷺ)وە كو وە فا داریە ك بۆ بەئەمە كی لێنەبڕاوی خاتو سە ودە ،لە پێناو پەنا دان و ڕزگار كردنی لەچنگی چەپەڵی بێباوە ڕان و داڵدە دانی خۆی ومنداڵە كانی لە سە ر پێشنیاری (خولە بنت حە كیم بن الاوقص ) ولەساڵی (10)ی پێغەمبە را یەتیدا بڕیاری هاوسە رگیری لەگەڵ خاتو سە ودە داوە و ژیانی خێزانی لە گەڵ پێك هێناوە . لە تەمەنی پەنجاو یە ك ساڵیداپێغەمبەری خودا(ﷺ) هاو سە رگیری لەكەڵ خاتوو سەودە دا كردووە ،ئە و كاتە خاتو سە دە تەمەنی شەست و شەش ساڵان بوو ە ،واتە ئە م خێزانەیشی دیسانە وە زیاتر لەپازدە ساڵ تەمەنی لەخۆی گەورە تر بووە ،هە ر بۆیەش ئەم هاوسە ر گیرییە ی زۆر جێی سەرسورمانی بێباوەڕانی قوڕە یش وخە ڵكی مەككە بوو .چونكە هە رگیز باوەڕیان نە دە كرد كەپێغەمبە ری خودا (ﷺ) ئافرە تێكی وە ك خاتوو سەودە مارە بكات،كە بێوە ژنێكی هە ژاری بێكەسی بە ساڵاچو بوو ،برێك منداڵیشی هە بوو . ماوە ی نزیكەی چوار ساڵ پێغەمبەری خودا(ﷺ) لە گەڵ خاتوو سە ودە ماوە تەوە و هیچ هاوسە ری تری بەسەر نەهێناوە ،هەرچەندە لەوما وە یەدا خاتوو عائیشە ی مار كردووە (رە زای خوای لێبێت ) بەڵام نە یگواستۆتەوە تا كوچی كردووە بوو مەدینە . خاتو سەودە ئەوەندە ئافرە تیكَی خواناس وبەخشندە و میهرە بان بووە ،خاتووعائیشە (رە زای خوای لیبیت ) دەربارەی فەرمو یەتی (ما رایت احب الی أن أكون فی مسلاخها من سودە بنت زمعە ) واتە : هیچ ئافرە تێكم نەبینیوە حەز بكەم لەوبچم و وەكو ئەو وابم ئەوەندەی حەزم دەكرد لە خاتوو سودە بچم و وەك ئەو وابم . پاش ئەوەی خاتو سودە زۆر بە سالا چووە , تەمەنی لە هەشتا ساڵ نزیك بۆتەوە بە پێغەمبەری خودا (ﷺ) ی گووتوە : من لەمەودوا كارێكم بە پیاو نەماوە دیارە مەبەستی كاری سەرجێ‌ یە بەڵام هەر حەز دەكەم خێزانت بم و لە دوا ڕۆژدا وەكو هاوسرێكی تۆ لەكەل خێزانەكانی ترت زیندوو بكرێمەوە پاشتر دەستی لەو مافەی خۆی هەڵگرتوە كە پێغەمبەری خودا (ﷺ) لەكەل خێزانەكانی تری بە یەكسانی شەوكانیان لەنێواندا دابەش بكات و ئەو مافەی خۆی بە خشیوەتە خاتوو عائیشە (ر.چ). لەبەر زۆری تەمەن و لاواز بوونی بیر یەوە خاتوو سەودە تەنیا پێَنج فەرمودەی لە پَغەمبەری خودا (ﷺ) گێراوەتەوە . لە مانگی شەوالی لەساڵی 54 كۆچی دا و لە سەردەمی فەرمانرەوایەتی موعاویە كوڕی أبو سوفیاندا (ر.چ) , خاتوو سەودە كۆچی دوای كردوە .