ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ منداڵاندا
منداڵان جگهرمانن .. ههستو سۆزی هه‌ناومانن .. ئه‌و كاته‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕۆن، نیعمه‌تێكه كه خوای پاك‌و بێگه‌رد پێی به‌خشیوین تا ده‌ستگیری نیعمه‌ته‌كان بین، وێڕای هه‌موو ئه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی كه له‌م ڕۆژی نینۆك له قامكیاندا درووستبووه، دایكی داماو ئومێدی گه‌ش و شاد‌و دڵشادی پێ بوو ون، چونكه منداڵ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی هۆكاره‌كانی ژیانن.
ئههمیهتدانی ئیسلام به منداڵ
ئیسلام ئه‌همیه‌تێكی به‌رزی به منداڵ داوه‌و ژیانی پارێزراو كردووه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی كه له سكی دایكی بووه مه‌یلی ئه‌و ئه‌همیه‌تدانه‌ی پێدراوه، بۆیه وشیاری دایك و باوكانی داوه، كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌می له ده‌رهه‌ق په‌روه‌ده‌ی منداڵاندا نه‌كه‌ن و چاو نوقانێك لێیان بێ ئاگا نه‌بن.
بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) میراتگهلێكی زۆر‌و زه‌وه‌ندی بۆ به‌جێهێشتووین كه پڕیه‌تی له هه‌ڵوێست و چیڕۆك و ڕووداوگه‌لی ئه‌وتۆ، كه فێری كردووین و ڕایهێناوین كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵاندا بكه‌ین.
چونكه كه‌س له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به به‌زه‌یی تر نه‌بوو له ده‌رهه‌ق منداڵاندا، بۆیه پێغه‌مبه‌ر r ده‌یفه‌رموو: من كه ئه‌چمه ناو نویچژ حه‌ز ئه‌كه‌م كه نوێژه‌كه‌م درێژ بكه‌مه‌وه، وه‌لێ كه گوێم له گریانی منداڵان ئه‌بێت، نوێژه‌كه كورت ئه‌كه‌مه‌وه، له به‌ر جه‌رگ سۆژی دایكی منداڵه‌كه كه گوێی له گریانی منداڵه‌كه‌ی ئه‌بێت. "رواه مسلم".
ده‌جا با هێندێ له هه‌ڵوێست و ڕووداوه‌كانی ئه‌وێ ڕۆژێی پێغه‌مبه‌ری نازادار (صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵ منداڵاندا ڕابمێنین:
(صلى الله عليه وسلم)پێویسته له سه‌ر دایكان و باوكان كه ڕۆڵه‌كانیان فێری ئادابی مه‌جلیس و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن بكه‌ن، نه‌كه‌ن له حزوور گه‌وراندا پێ درێژ بكه‌ن و له پێش گه‌وراندا قسه بكه‌ن.
هه‌روه‌ك له ( سَمُرَة بن جندب) ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (
لقد كنت على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم غلاماً، فكنت أحفظ عنه فما يمنعني من القول إلا أن ها هنا رجالاً هم أسن مني) "رواه مسلم". واته: من له ده‌ورانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) منداڵ بووم و شتی لێ فێر ئه‌بووم، ڕێگری له قسه‌كردنم نه ئه‌كرد، ته‌نها ئا لێر نه‌بێت كه چه‌ند پیاوێك هه‌بوون و ته‌مه‌نییان له من گه‌وره‌تر بوو.
هه‌روه‌ها له‌و چیڕۆكانه‌ی كه هاندانی منداڵان لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نیشان ئه‌ده‌ن. ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه بوخاری له ئیبنو عه‌بباس "خوا لێیان ڕازی بێت " ئه‌گێڕێته‌وه، ده‌فه‌رموێت: عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب "خوا لێی ڕازی بێت " منی ئه‌برده نێو خه‌ڵكه به‌ساڵا چووه‌كانی به‌در، هێندێكیان ئه‌یانگوت: ئه‌وه بۆچی ئه‌و منداڵه‌ت هێناوه‌ته ته‌كمان، خۆ ئێمه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن ئه‌ومان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌یفه‌رموو: ئه‌وه له‌وانه‌یه كه فێرم كردوون، ئه‌گێڕێته‌وه،جارێكیان منی له‌ناو گه‌وره پیاوان به‌جێهێشت! ئه‌ڵێت منی له ناویان جێنه‌هێشت ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه تێمڕابمێنن، ئه‌ڵێ: عومه‌ر فه‌رمووی: چی ئه‌ڵێن سه‌باره‌ت به ئایه‌تی
إذا جا‌ء نصر الله والفتح، ورأيت الناس يدخلون تا كۆتایی ئایه‌ته‌كه؟ هێنێكیان گوتیان: له‌م ئایه‌ته فه‌رمانمان پێكراوه كه حه‌مدو ئیستیغفاری خوا بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوا سه‌ریخستین و فه‌تحی بۆ هێناینه پێش، هێندێكیشیان گوتیان: نازانین، هیچی تر قسه‌یان نه‌كرد، ئینجا ڕوو له ئیبنو عه‌بباس ئه‌كات و ئه‌ڵێت: تۆش هه‌ر وا ئه‌ڵێیت؟: ئه‌ڵێ گوتم: نه‌خێر، فه‌رمووی: چی ئه‌ڵێیت؟ ئه‌ڵێ گوتم: بریتییه له سات و وه‌ختی وه‌فاتكردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خوا تێیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی خوا هاته پێش، كه بریتییه له فه‌تحی مه‌ككه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌جه‌لی تۆیه، كه‌واته تۆش
فسبح بحمد ربك واستغفره إنه كان تواباً تۆش په‌روه‌ردگاری خۆت به پاكڕابگرهو داوای لێخۆشبوونی لێبكه، چون هه‌ر ئه‌و وه‌رگری تۆبهكانه. لێره‌دا عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی ئه‌یزانم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه تۆ ئه‌یڵێیت.
لێره‌دا زۆر گرنگه كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منداڵدا بكرێ و داوای ڕای خۆی لێبكرێت، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی قۆناغی هه‌راشبوونی ئه‌و منداڵه كه پێیدا ڕه‌ت ئه‌بێت.
دووه‌م: فێركردن و تێگه‌یاندنی له ڕێگه‌ی شۆخیكردن و گه‌مه‌و كایه كردنه‌وه:
كه وه‌ك مهدرسهیهكی نوێی به‌سووده بۆ ئه‌و منداڵه، وه سوودی زۆریشی بۆ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی منداڵ هه‌یه، چونكه ئه‌مه ئه‌تگه‌یه‌نێته ناخی سایكۆلۆژی منداڵه‌كه.
بۆیه له‌م ڕووه‌وه زۆرێك له فه‌رمووده‌كان هه‌ن كه ئه‌م جۆره ڕێگه‌یه نیشان ئه‌ده‌ن. له‌و چیڕۆكانه كه هه‌ردوو شێخه‌كه (بوخاری‌و موسلیم) له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك "خوا لێیان ڕازیبێت " گێڕاویانه‌ته‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: (
كان النبي صلى الله عليه وسلم أحسن الناس خلقاً، وكان لي أخ يقال له أبو عمير، وكان إذا جا‌ء قال: " يا أبا عمير ما فعل النغير) واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) خاوه‌نی چاكترین خووڕه‌وشتی به‌رز بوو، برایه‌كم هه‌بوو ناوی ئه‌بو عومه‌یر بوو، كاتێ كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌هات، پێی ئه‌فه‌رموو: باوكی عومه‌یر نوغهییر چی به‌سه‌ر هات؟
نوغه‌یر: بچووككراوه‌ی (نغر)ه، كه باڵنده‌یه‌ك بوو ئه‌بو عومه‌یر یاری له‌گه‌ڵدا ئه‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌گێڕێته‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌هاته ماڵمان و فه‌رمانی ئه‌دا كه ئه‌و ڕایه‌خه‌ی له‌سه‌ری دا ئه‌نیشت بۆی بهێنین، پاشان پاكی ئه‌كرده‌وه‌و ڕایئهتهكان، ئینجا هه‌ڵئه‌سا نوێژی له‌سه‌ر ئه‌كردو ئێمه‌ش به دواییه‌وه نوێژمان ئه‌كرد.
له‌م فه‌رمووده وانه‌یه‌كی گه‌وره له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ فێر ئه‌بین، كه حه‌زو خۆشه‌ویستی پێ ئه‌به‌خشین له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان و له گه‌له كۆمه‌ك و هاندانیان له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌وره بوون به ئه‌ركی واجبات و هقوقهكان هه‌ڵبسن.
سێیه‌م: نه‌رمی نواندن و هه‌ست و سۆز بوون له گه‌ڵیاندا:
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له بازاڕ ئه‌بێت و چاوی به ئه‌بو عومه‌یر ئه‌كه‌وێت و ئه‌گریه‌ت، ئه‌ویش پرسیاری لێ ئه‌كات كه بۆچی ئه‌گریت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئاخر نوغویر مردووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ده‌ست ده‌كات به لاواندنه‌وه‌و یاری لهگهڵكردنی تا ژیری ئه‌كاته‌وه به پێكه‌نینی ئه‌هێنێت، له‌و كاته‌دا هێندێ له یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌لایدا ڕه‌ت ئه‌بن و ئه‌بینن كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌با عومه‌یر دانیشتووه، لێی ئه‌پرسن ئه‌وه بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه دانیشتوویت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت: ئاخر نوغه‌یر مردووه، هاتووم كه سه‌ره‌خۆشی له ئه‌با عومه‌یر بكه‌م.
ئه‌م فه‌رموده زۆر به ئاشكرا‌و ڕوون به‌زه‌یی و سۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌باره‌ت به منداڵان نیشان ئه‌دات.
چواره‌م: نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵان له ڕێگه‌ی به‌خشینی دیاریه‌كان:
هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌ی (مسلم) كه له ئه‌بی هوڕهیڕ "خوا لێی ڕازی بێت " ئه‌گێڕنه‌وه وه دیار ئه‌كه‌وێت، كه ده‌فه‌رموێت: (
كان الناس إذا رأوا أول الثمر جاءوا به رسول الله صلى الله عليه وسلم، فإذا أخذه قال: " اللهم بارك لنا في ثمرنا وبارك لنا في مدينتنا " ثم يدعو أصغر وليد يراه فيعطيه ذلك الثمر) واته: خه‌ڵكی كاتێك بیانبینیایه كه میوه‌كانیان به‌ری گرتووه، (هێندێكیان) لێی ئه‌هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌ویش وه‌ری ئه‌گرت و دوعای له‌سه‌ر ئه‌خوێندو ده‌یفه‌رموو: خودایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته نێو بهركانمانهوه، خودایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌یته شاره‌كه‌مانه‌وه، پاشان بانگی بچوكترین منداڵی ئه‌كرد كه بیبینیایه و له به‌ره‌كه‌ی پێئه‌دا.
پێنجه‌م: پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه كه نابێت فێڵ و درۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت:
هه‌روه‌ك له (عبد الله بن عامر) "خوا لێی ڕازی بێت " ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێت: (
دعتني أمي ورسول الله صلى الله عليه وسلم قاعد في بيتنا فقالت: ها تعال أعطيك " فقال لها صلى الله عليه وسلم: " ما أردت أن تعطيه؟ " قالت " أعطيه تمرا "، فقال لها: " أما أنك لو لم تعطيه شيئاً كتبت عليك كذبة) واته: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له لامان دانیشتبوو كه دایكم بانگی كردم و گوتی: وه‌ره شتێكت بده‌مێ، ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمووی: به‌ته‌ما نیت كه هیچی بده‌یتێ؟ دایكه‌كه‌ش ئه‌ڵێت: به ته‌مام كه ده‌نكه خورمایه‌كی پێبده‌م، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: ئه‌گه‌ر هیچ شتێكی نه‌ده‌یتێ ئه‌وا درۆیه‌كت بۆ ئه‌نووسرێت.
كه‌واته: درۆكردن له گه‌ڵ منداڵ وا له‌و منداڵه ئه‌كات كه هیچ به‌قاو متمانه‌یه‌كی به‌و دایك و باوكه نه‌مێنێت، واشی لێ ئه‌كات كه له دوا ڕۆژدا فێره درۆ ئه‌بێ و درۆزن ده‌رچێت.
شه‌شه‌م: ئاقڵكردن و ته‌مێكردن له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی:
هه‌روه‌ك له ئه‌بی هوڕه‌یڕه "خوا لێی ڕازی بێت " ئه‌گێڕنه‌وه، كه‌وا ڕۆژێك حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی "خوا لێیان ڕازی بێت " ده‌نكه خورمایه‌كی سه‌ده‌قه هه‌ڵئه‌گرێت و بۆ ده‌می خۆی ئه‌بات، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: كخ، كخ! فڕێی به، ئایا نه‌تزانیوه كه ئێمه ده‌م له سه‌ده‌قه ناده‌ین؟
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه، كه چۆن ئاڕاسته‌و ئامۆژگارییه‌كان ئه‌بێت كه به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌ر خۆیی ئاڕاسته‌ی منداڵ بكرێن، ئه‌ویش دوای چاودێرییه‌كی ووردی منداڵان ئه‌بێت ئه‌مه ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه سه‌ری نه‌گرت ئینجا په‌نا بۆ ڕێگه‌یتر ئه‌بردرێت.
هه‌ڵبه‌ت منداڵانمان وه‌ك قوڕێكی ته‌ڕ وان، تا ته‌ڕن ئاسان ئه‌توانیت چۆنت بوێت وای درووست بكه‌یت، ئه‌گه‌ریش وشك بوو‌و فریای نه‌كه‌ویت، چی لێبكه‌یت ئه‌شكێت! بۆیه گرنگه كه له هه‌موو ئاكارو ڕهفتارێكماندا چاو له پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین و له ئاكارو ڕه‌وشتی ئه‌مدا له ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ منداڵاندا بنۆڕین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
http://osrty.com/main/news/72/ARTICLE/1587/2005-11-21.html