ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی پێنجه‌م
كچه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
له‌دایك بوونی مێیینه له سه‌رده‌می نه‌فامیدا؛ به ڕۆژێكی ڕه‌ش هه‌ژمار ده‌كرا له ژیانی باوك و دایكی‌دا، به‌ڵكوو له ژیانی بنه‌ماڵه و هۆزه‌كه‌دا به‌گشتی، ڕێگه‌چاره‌ش بۆ ئه‌م كێشه‌یه!؛ له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بریتی بوو له زینده‌به‌چاڵ كردنی ئه‌و كچانه، ئه‌مه‌ش گوایه له ترسی ئابڕووچوون و ڕیسوابوون، ئه‌م زینده‌به‌چاڵ كردنه‌ش به شێوه‌گه‌لێكی زۆر ناله‌بار ده‌كرا، هێنده دڵڕه‌قانه ئه‌جام ده‌درا؛ له‌وێدا نه به‌زه‌یی جێگه‌ی هه‌بوو نه خۆشه‌ویستی ڕێگه، كێژانیان به زیندوویی ده‌كرد به ژێر خاكه‌وه، له‌م تاوانه دزێوه‌یاندا ڕێوشوێنی جۆراوجۆریان ده‌گرته به‌ر، هه‌یانبوو ئه‌گه‌ر كچێكی ببوایه؛ لێی ده‌وه‌ستا تا ته‌مه‌نی ده‌بوو به شه‌ش ساڵ، ئه‌وجا به دایكی ده‌گوت: بۆنخۆشی بكه و جوان بیڕازێنه‌وه؛ با بیبه‌م بۆ لای خاڵان و خزمانی دایكی، كچه‌ش بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی له بیاباندا چاڵێكی بۆ هه‌ڵكه‌ندووه؛ ده‌چوو له گه‌ڵی، كه ده‌یگه‌یانده لای چاڵه‌كه پێی ده‌گوت: ته‌ماشای ناوی بكه، كه كیژۆڵه‌ی بێخه‌به‌ر داده‌هاته‌وه بۆ سه‌یركردنی؛ باوكه‌ی بێهه‌ست پاڵی پێوه ده‌نا و دڕندانه و دڵڕه‌قانه خۆڵی ده‌كرد به سه‌ریدا و دایده‌پۆشی.
له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جاهیلیی ئاوهادا؛ پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم سه‌ری هه‌ڵدا، به‌م ئایینه مه‌زنه‌وه كه ڕێزی له ئافره‌ت ناوه، ئیدی چ دایك بێت چ هاوسه‌ر، چ كچ و چ خوشك و چ پوور، كچه‌كان خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان له دڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دا هه‌بوو، بۆیه هه‌ركاتێك فاتمه‌ی كچی ده‌چوو بۆ لای؛ به ده‌میه‌وه هه‌ڵده‌سا، ده‌ستی ده‌گرت ماچی ده‌كرد و له جێگه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌نیشاند، به هه‌مان شێوه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌چوو بۆ لای فاتمه؛ ئه‌ویش هه‌ڵده‌سا به ده‌میه‌وه و ده‌ستی ده‌گرت ماچی ده‌كرد و له جێگه‌كه‌ی خۆیدا دایده‌نیشاند(١).
وێڕای خۆشه‌ویستی و ڕێزی بۆ كچه‌كانی؛ به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به خۆڕاگری و چاوبڕینه پاداشتی خوداوه؛ ڕازی بوو به ته‌ڵاق درانی هه‌ردوو ئوممی كولسوم و ڕوقه‌ییه‌ی كچی، له لایه‌ن عوتبه و عوته‌یبه‌ی كوڕانی ئه‌بووله‌هه‌به‌وه، ئه‌مه‌ش دوای دابه‌زینی ئایه‌تی: {تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ}(٢) [المسد:١]، قه‌ت ئاماده نه‌بوو واز له بانگه‌وازه‌كه‌ی بهێنێت یان له‌و مه‌یدانه‌دا پاشه‌كشێ بكات، چه‌نده قوره‌یش هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یان ده‌كرد، تا ڕاده‌یه‌ك كه دوو كچی ته‌ڵاق بدرێن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر دامه‌زراو و كۆڵنه‌ده‌ر بوو، تۆزقاڵێك نه‌ده‌چووه دواوه له بانگه‌واز كردن بۆم ئایینه.
هه‌روه‌ها له وێنه‌كانی پێشوازی و ڕووخۆشی به‌رامبه‌ر به كچه‌كانی؛ عائیشه خودا لێی ڕای بێت ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ژنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له لای دانیشتبوون؛ له‌و كاته‌دا فاتمه خودای لێی ڕازی بێت هات بۆ ئه‌وێ، ڕێكردنی هه‌ر له هی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم ده‌چوو، هه‌ر كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چاوی پێی كه‌وت؛ به‌خێرهاتنی كرد و پێی فه‌رمووی: به‌خێربێت كچی خۆم، ئه‌وجا له‌ته‌نیشت خۆیدا داینیشاند(٣).
هه‌ر له سۆز و خۆشه‌ویستیی بۆ كچه‌كانی؛ ئه‌وه بوو هه‌میشه سه‌ری لێده‌دان و هه‌واڵی ده‌پرسین و كێشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كردن.. جارێك فاتیمه خودا لێی ڕازی بێت هات بۆ ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، بۆ سكاڵای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی چی لێهاتووه له ئاكامی ڕانینی ده‌ستاڕ، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تكارێكی بداتێ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ی نه‌دی، ئه‌مه‌ی بۆ عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) باسكرد، كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هاته‌وه؛ عائیشه بۆی باسكرد، عه‌لی (خودا لێی ڕای بێت) ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌نده‌مان زانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هات، له‌وكاته‌دا ئێمه له‌سه‌ر جێگا ڕاكشا بووین، خۆمان جه‌موجۆر كرد له‌به‌ری هه‌ڵسین؛ فه‌رمووی: له جێی خۆتان مه‌جووڵێن، جا هات له نێوانماندا دانیشت، ته‌نانه‌ت ساردیی پێیه‌كانیم له سه‌ر سنگم هه‌ست پێ ده‌كرد، ئه‌وجا پێ فه‌رمووین: با شتێكتان پیشان بده‌م له خزمه‌تكار باشتر بێت بۆتان؛ كاتێك كه چوونه سه‌ر جێگاكه‌تان، یان ڕاكشان؛ چل و سێ جار بڵێن: (الله اكبر) و سی و سێ جار بڵێن: (سبحان الله) و سی و سێ جاریش: (الحمدلله)، ئه‌وه له خزمه‌تكار باشتره بۆتان(٤).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم باشترین پشه‌نگه بۆمان، له خۆڕاگری نه‌كردنی شیوه‌ن و ڕۆڕۆ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌موو كچ و كوڕه‌كانی ـ جگه فاتیمه ـ له ژیانیدا و به به‌رچاوی خۆیه‌وه گیانیان سپارد و مردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌هات له ڕوومه‌تی خۆی بدات و یه‌قه‌ی خۆی بدڕێ، نه‌چوو سفره و خێوه‌تی پرسه‌ی بۆی ساز بدا، به‌ڵكوو خۆڕاگر بوو، چاوی بڕیبووه پاداشتی خودا و ڕازی بوو به قه‌زاز قه‌ده‌ری.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕاسپارده‌گه‌لی مه‌زن و فه‌رمووده‌گه‌لی به‌پێزی وای بۆ به‌جێهێشتووین؛ كه مایه‌ی دڵنه‌وایی خه‌مباران و ئاسووده‌یی دڵته‌نگانه، له‌و ڕاسپارده و فه‌رموودانه؛ ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی موسیبه‌تدا بڵێیت: (إنا لله وإنا إليه را‌جعون، اللهم أجرني في مصيبتي واخلف لي خيرا منها) (٥)، واته: " ئێمه هی خوداین و بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه، خودایه پاداشتی ئه‌م موسیبه‌ته‌م بده‌ره‌وه و له‌ویش باشترم پێ بده". خودای گه‌وره ئه‌م وتانه‌ی " ئیستیرجاع(٦) " ی كردووه به په‌ناگه و مۆڵگه‌ی لێقه‌وماوان، پاداشتی زۆر و زه‌به‌ندیشی داناوه بۆ خۆڕاگران و مژده‌ی پاداشتێكی له‌ژماره نه‌هاتووی پێداون، فه‌رموویه‌تی: إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ [الزمر:١٠]، واته: " به‌ڕاستی خۆڕاگران پاداشتیان ده‌درێتێ به‌بێ ژماره".
به‌نده‌ی هه‌ژار خدرنه‌ژاد كوردستانی
[email protected]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) ئه‌بوداود و تیرمیزی و نسائی گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح وضعيف سنن أبي داود) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٣٠٣٩.
(٢) واتای ئایه‌ته‌كه: " ده‌ك له‌نێوچێ ئه‌بووله‌هه‌ب، كه له‌نێوچووه".
(٣) له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٤) به هه‌مان شێوه؛ له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٥) موسلیم گێڕاوێتییه‌وه. له دووتوێی فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بڵێت؛ ئه‌وه خودای گه‌وره له‌وه‌ی كه له كیسی چووه له‌و موسیبه‌ته‌دا؛ باشتری پێده‌دات.(وه‌رگێڕ)
(٦) وشه‌ی ئیستیرجاع "الإسترجاع" له زمانی عه‌ره‌بیدا مه‌به‌ست پێی وته‌ی (إنا لله وإنا إليه را‌جعون)ه.(وه‌رگێڕ)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕوانی به‌شی شه‌شه‌م بن (إن شا‌ء الله).