غەزوەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 23/02/2021
  • 5808

سریەو غەزاکانی نیوان ئوحود و خەندەق


غەزای ئوحود ئاسەواریکی گرانی لەسەر مسوڵمانان جێهێشت،جولەکەکان و  دورووەکان دوژمنایەتی خۆیان ئاشکرا کرد بۆ پێغەمبەرو ئاینەکەی و کەوتنە دوورخستنەوە و ساردکردنەوەی خەڵکی لە چوونە ناو ئاینی ئیسلامەوە 
ئیبنو شیهابی زوهری دەقەرموویت:(دووڕووەکان لەکاتی گریانی مسوڵمانان پیلانیان دەگێڕا لە دوورخستنەوەی خەڵکی لە چوار دەوری پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم)دەکەوتنە غەمبارکردنی مسوڵمانان فێڵ و پیلانی  جولەکەکان ئاشکرا بوو، دوڕووەکان ئەو قسانەی کەلەپیشدا نەین دەتوانی بیڵێن دوای ئەم کارەساتە بە ئاشکرا دەیان وت و جموجۆڵیان دەست پێکرد جولەکەکان قسەڵۆکیان بڵاو کردەوە و دەیان وت: ئەگەر محمد پێغەمبەر بوایە نەیان دەتوانی سەرکەون بەسەریدا،ئاوایان بەسەر نەدەهات، بەڵام محمد تەنها پاشایەتی دەوێت جاریک سەردەکەوێت و جارێک دوژمنانی سەردەکەون ، ئەمەش کاری دونیا ویستیە و دوورە لەپێغەمبەرایەتی، دووڕووەکانیش بەمسوڵمانانیان دەوت: گر ئیوە قسەی ئیمەتان جێ بەجێ بکردایە ئاوهاتان بەسەر نەدەهات.
محمد ملا فایەق شارەزووری/بەرگی دووەم