وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 28/07/2014
  • 1024

مایکل هارت

مێژوونوسی جیهانی مایکڵ هارت کە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکی‌ و جولەکە مەزهەبە لە پێشەکی کتێبەکەی دەربارەی پێغەمبەری نازدار صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەڵێت:” هەڵبژاردنم بۆ محمد بە گرنگترین و گەورەترین پیاوی مێژوو لەوانەیە خوێنەرەکان سەرسام بکات ، بەڵام ئەو تاکە پیاوە لە هەموو مێژوودا کە گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە بواری ئاینی و دنیاییدا . پێغەمبەر و نێردراو و زانای تر هەیە کە پەیامەکانی خۆیان دەست پێ کردووە ،بەڵام بەرلە تەواوکردنی مردوون وەك عیسای پێغەمبەر لە ئاینی مەسیحی دا. یان کەسانی تر هاوبەش بووە لە گەڵیان یان پێش خۆیان دەستی پێکراو وەك موسا لە ئاینی جولەکەدا . بەڵام محمد تاکە کەسە کە پەیامە ئاینی‌یەکەی تەواو کردووە و ئەحکامەکانی دیاری کردووە ،چەندین گەل و هۆز سەرتاپا باوەڕیان پێهێناوە. وە لەبەر ئەوەی دەوڵەتێکی نوێ‌ی ئاینی پێك هێنا. وە لە بوارە دنیایی‌یەکەشدا هۆزی ناو گەلەکان و، گەلانی ناو ئومەتەکەشی یەکخست .وە هەموو بنەماکانی ژیانیانی بۆ دانان، کارەکانی دنیایانی بۆ ڕێكخستن ،وە ئامادەی کردن بۆ کرانەوە بە ڕووی جیهاندا و بڵاو کردنەوەی . وە هەر لە ژیانی خۆشیدا پەیامە دینی و دنیایی‌یەکەی دەست پێکرد و تەواوی کرد “.