مژدەی ناردنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
ئەبو ئومامە دەفەرموێت:(وتم:ئەی پێغەمبەری خوا سەرەتای پێغەمبەرایەتیت چۆن بوو؟)
فەرموی (دعوة ابي ابراهیم و بشری عیسا و رٲت ٲمي نورآ
اضاءت منه قصورالشام)*
واتە:( سەرەتای پێغەمبەرایەتیم دوعای دوعای ئیبراهیمی باوە گەورەم بوو ،وە مژدەی عیسا بوو ،وە دایکم کاتێک منی لە سکدا بوو بینی نورێک لێوەی دەردەچوو هەموو کۆشکەکانی وڵاتی شامی ڕوناک دەکردەوە).
جولەکەکانیش پێش هاتنی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم بە گوێی عەرەب و خەڵکانیان دەدا کە ئێستا ئەو کاتە نزیکە خوای گەورە پێغەمبەری کۆتای زەمانی تیا بنێرێت ،وەئەگەر بەرچاویان بکەوتایە دەیان ناسیەوە وەک چۆن کوڕانی خۆیان دەناسیەوە
.(الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ....۱٤٦ )(البقرة). واتە ئەوانە کە کتێبمان بۆ ناردون (جولەکە و گاور)پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەناسنەوە وەک چۆن کوڕانی خۆیان دەناسنەوە. ئەویش بەو شێوە و باسەی کەخوای گەورە لەتەورات و انجیلدا باسی کردوە ، وەجولەکەکانی ناو شاری مەدینە زوو زوو مژدە یان بەخەڵکی ئەو شارە دەدا کە کاتی هاتنی ئەو پێغەمبەرە نزیک بۆتەوە.
ئیبنو ئیسحاق رحمەاللە دەگێڕێتەوە لە سەلەمەی کوڕی سەلامەوە دەفەرموێت:( دراوسێیەکی جولەکەمان هەبوو لە کوڕانی بەنی ئەشهەل ڕۆژێک هاتە دەرەوە لای کۆمەڵێک لەبەنی ئەشهەل وەستا. من ئەوڕۆژە زۆر منداڵ بوم ، بوردەیەکم لەسەر شان بوو پاڵم دابوو بەدیوارەکەی ماڵی خۆمانەوە ئەو جولەکەیەش هات بۆلامان و باسی قیامەت و حساب و میزان و بەهەشت و دۆزەخی دەکرد و ئەمانەی بە کەسانێک دەوت هاوبەش پەیداکەر بوون و وە بێ ئاگا بون ، کەسانێک بون نەیاندەزانی مردن و زیندوو بونەوە چی یە؟ وە باوەڕیان بە زیندوو بونەوە نەبوو ئەوانیش پێیان وت: ماڵت ئاوابێ فڵان کەس تۆبڵێی خەڵکان دوای مردن زیندوو ببنەوە پاشان بڕۆنە جێگەیەک ە بەهەشت و دۆزەخی تێدایە و سزا و پاداشتی کردەوەکانی دنیایانی تیادا وەرگرن؟ ئەویش وتی بەڵێ سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە ئەوە دەبێ و ڕاستە ، خۆزگە دەخوازم تەنورێک بەئەندازەی هەموو دنیابێت وەبە ئەندازەی هەموو دنیاش داری تیا بێت، وە من فڕێ بدرێمە ناوی و سەرەکەی قەپات بکرێت ، خۆزگە دەخوازم بگمە ئەو تەنورەوە نەچمە ناو ئەو دۆزەخەوە کە لەدوای زیندوو بونەوە هەیە ، دوای پێیان وت ئەی فڵان کەس نیشانەی ئەوەی دەیڵێیت چیە ؟ کەدێت ؟ پەویش وتی پێغەمبەرێکی نێردراوە لە ئەم وڵاتانەوە( پەنجەی درێژ کرد بۆلای شاری مەککە و یەمەن) وتیان:تۆبڵێی کەی بێت ئەویش سێری مناڵێکی کرد کە دانیشتبوو وتی:پێناچێت ئەمە تەمەنی تەواو بێت تا بەو پێغەمبەرە نەگات ،سەلەمە دەفەرموێت:وەلله ی شەو و ڕۆژێک تەواو نەبوو تا پێغەمبەر صلی الله علی وسلم لەناوماندا دەرکەوت و باوەڕمان پێی هێنا و جولەکەکان کافر بون و باوەڕیان پێ نەهێنا لە حەسودی خۆیاندا وە دەفەرموێت :دوای بەو کابرا جولەکەمان وت کە ئەوانەی بۆ دەگێڕاینەوە :ئەی تۆ نەبوی باسی ئەو پێغەمبەرەت بۆ دەکردین ؟ وتی:بەڵێ بەڵام ئەو ، ئەو پێغەمبەرە نیە کە من بۆم باس دەکردن *
وە هەروەها زانایانی شارەزای گاورەکان بەهەمان شێوە مژدەیان داوە بەهاتنی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم وەکو سەلمانی فارسی رضی اللە عنە دەفەرموێت : ئەوە بوو دوا مامۆستام کە چومە لای بۆ ئەوەی ئامۆژگاریم بکات پێیم وت :کێ هەیە لەسەر ئاینی ڕاستەقینەی عیسا علیە سلام مابێت لەسەر زەویدا تا منیش بچمە لای و خزمەتی بکەم ، و ئاینی لێوە فێربم ؟)
ئەویش وتی ((یا بنی واللهِ ما اعلمه ٲَصبح الیوم احَد علی مِثلِ ما كُنا عَلیهِ من الناس امرك بِه ٲن تٲتیه ...الخ)) واته : وەللهی کوڕەکەم کەس شکنابەم لەسەر زەوی دا مابێت لەسەر ئەو ئاینە بێت کە من و تۆی لەسەر بوین تا بتنێرم بۆلای بەڵام وانزیک بۆتەوە کاتێ هاتنی پێغەمبەرێک کەلە حەرەمدا دەنێردرێت بە ئاینی ئیبراهیم علیە سلام وە کۆچ دەکات بەرەو شوێنێکی دوو بەرزای لەناوچەی عەرەبەدا کە پڕ لە دارخورمایە و نیشانەیەکی هەیە کەپێی دەناسیتەوە .
دیاری وەردەگرێت و خێر و یارمەتی وەرناگرێت ،لەنێوان هەردوو شانیدا مۆری پێغەمبەرایەتی پێوەیە . ئەگەر توانات هەیە بگەی بەو وڵاتە پێش ئەوەی خوای گەورە بینێرێت تۆ بگەرە ئەو وڵاتە تاکو بچیتە خزمەتی و بەدیداری شاد بیت )*
ٲخرجه :احمد (٥/۲٦۲) ( ۱۷۱٥۱) وقال محققه :حدبث حسن و البزار (۲۳٦٥) ، والحلیة(٦/۸۹)و الطبراني في الكبیر (۷۷۲۹)، و البیهقی في الدلائل (۱/۸٤ ) و الحاكم (۲/٦۰۰) و صححه و وافقه الذهبي ، و ابن حبان في صحیح (۲۰۹۳) و البغوي (شرح السنة ا
(۳٦۲٦ ) وقال الهیثمی فی المجمع (۸/۲۲۲
و قال ابن كثیر فی البدایة (۲/۲٥٦)
اسنادە قوﻱ جداً
اخرجە ابن هشام في السیرة النبویه (۱/۲٥٦) و ٲحمد في المسند (۳/٤٦۷) (۱٥۸٤۱)ٳسناده حسن و البخاري في التٲخیر الكبیر (٤/٦۸) وحاكم فی المستدرك (۳/٤۱۷) و صححه علی شرط مسلم ووافقه الذهبي و الطبرانی الكبیر (٦۳۲۷) و البیهقی الدلائل )۲/۷۸ ، وحسن اسناده محققاً السیرةالنبویه لابن هاشم (۱/۲٥٦)
وقال الشیخ المقبل فی( الصحیح المسند) ٤٤۳ حدیث حسن
اخراجە :احمد (٤٤٦) (۲۳۷۳۷ ) وقال محققە اسنادە حسن و البیهقی فی دلائل ۲/۹۲ و البزار ۲٥۰۰ و ابن هشام (السیرە) ۱/۲٦۱ وقال محققە: اسنادە الحسن و الطبرانی فی الکبیر (٦۰٦٥) و الحاکم (۳/٦۰۳) وصححه و افقه الذهبي ، و ابن حبان ۷۱۲٤