ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 06/08/2019
  • 446

نەسەبی پاکی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)

پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم)(ئەبولقاسم محمدی کوڕی عبدوڵڵای کوڕی عبدالمطلبی کوڕی هاشمی کوری عبالمنافی کوڕی قوصەی کوڕی کیلابی کوڕی موڕەی کوڕی لۆی کوڕی غالبی کوڕی مالیکی کوڕی نەضری مەدرەکەی کوڕی خوزامەی کوڕی ئەلیاسی کوڕی مەضری کوڕی مەعدی کوڕی عەدنانە)۱. زانایان دەڵێن ئەوەی لەدوای عەدنان باس کراوە لە نەسەبی پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم ڕاست نیە وەک ئیمامی (بەغەوی)دەفەرموێ، هەروەها وەک لە پەراوێزەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە. پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم سەبارەت بەناردنی لە چاکترین تیرەو هۆزدا ئەم ڕاستیانەی خوارەوە ڕوون دەکاتەوە:

۱-وائیلی کوڕی ئەسعەف رضي الله عنه دەگێرێتەوە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی:(( ان اللە اصطفی من ولد ابراهیم اسماعیل،و اصطفی من بنی اسماعیل كنانة،و اصطفی من بني كنانة قریشا،و اصطفاني من بني هاشم))واتە:(خوای گەورە لە کوڕانی ئیبراهیم اسماعیلی هەڵبژاردووە لە کوڕانی ئیسماعیلیش کینانەی هەڵبژارد وە لە کینانەش قورەیشی هەڵبژارد، وە لە قوڕەیشیش بەنی هاشمی هەڵبژارد، وە لەبەنی هاشمیش منی هەڵبژارد)۲.
۲-ئەبو هوڕەیرە ڕضی اللە عنه دەفەرموێت:پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم فەرمویەتی:((بعثت من خیر قروني بنی ادم فقرنا حتی بعثت من القرن الذي كنت فیه))۳  واتە:(نێرراوم لە چاکترین زمان و سەدەی کوڕانی ئادەم دا سەدە لە دوای سەدە تا ئەو سەدە و کاتەی کەمنی تێدا نێرراوم).
ئەبو سفیان پێش مسوڵمان بوونی بۆمان دەگێڕێتەوە و دەڵێت:دوای ئەوەی چوومە لای هێرقل پرسیاری لێ کردم لەبارەی نەسەبی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم منیش لەوڵامدا وتم:پێغەمبەری خوا نەسەبێکی پایە بەرزی هەیە، هێرقلیش پێی ڕاگەیاندم وتی:(فكذلك الرسل تبعث في نسب قومها)٤. واتە: پێغەمبەران هەموویان سەرجەم لە نەسەبی بەرزی قەومی خۆیاندا ؟دەنێرێن.
پێغەمبەرایەتی  پێغەمبەری خۆشمان صلی اللە علیه وسلم هەر لەپێش دروست بوونی ئادەم علیە السلام وەبووە خوای گەورە ئەو بڕیارەی لەسەر داوەو لە(لوح المحفوظ)دا نوسیویەتی.
بەڵام وا تێ نەگەین کە پێغەمبەری خۆمان صلی اللە علیه وسلم لە پێش ئادەم دا علیه السلام خوای گەورە کردویەتی بە پێغەمبەر بەڵکو لە سەدە و کاتی دیاری کراوی خۆیدا بووە.
ئەبو هوڕەیرە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت:وتم ئەی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیه وسلم (متی وجبت لك النبوة؟)واتە:کەی پێغەمبەرایەتیت بۆ مسۆگەر بووە لە لایەن خوای پەروەردگارەوە. فەرموی((....وآدم بین الروح والجسد))٥.  واتە لەو کاتەی کە ئادەم هێشتا لە نێوان ڕوح و لاشەدا بوو. واتە:پێش ئەوەی خوای گەورە ئادەم بەتەواوی دروست بکات من بووم بە پێغەمبەر. لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە دەفەرموێت:((انی عندالله مكتوب خاتم النیین وان آدم لمنجدل فی طینیه))٦. واتە:من لەلای خوای گەورەوە نوسرابووم کە دواهەمین پێغەمبەرم، هێشتا ئادەم لە قوڕەکەی دا بوو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱- اخرج:البخاري(۳۸٥۱)،واحمد في (فضائل الصحابة) (۹۲۹)و قال محققە:اسنادە صحیح، وقال البغوي:في (شرح السنة)(۱۹۳/۱۳):لایصح النسب فوق عدنان،وقال ابن قیم :في(زاد المعاد)(ّ۷۰/۱)بعد ذكر نسبه الی عدنان:الی ها هنا معلوم الصحة متفق علیه بین النسابین و لاخلاف فیه البته و فوق عدنان مختلف فیه، و ابن سعد في (الطبقات)(٤۸/۱) وابن الجوزي في (الوفا)(٦۳)و قال:ما وجدنا احد یعرف ما بعد قعد عدنان و قال البیهقي :في(دلائل النبوة) (۱۸۰/۱) وكان ابو عبدالله (حاكم)یقول: نسبة رسول الله صلی الله علیه وسلم صحیحة الی عدنان و ما وراء عدنان فلیس فیه شی ء یعتمد علیه.
۲-اخرج:مسلم (۲۷۷٦)،و الترمذي (۳٦۰۹)،و احمد(۱۰۷/٤)، وابو یعلی (۳٥۲/۱)،والطبراني في (الكبیر)(۱٦۱/۱۲)، والبیهقي في (الدلائل)(۱٦٥/۱)، وصححه الشیخ الالباني في :(صحیح الترمذي)(۲۸٥٥)،وفي(السلسلة الصحیحة)(۳۰۲)،وصححه الشیخ الارناؤوط في (ذاد المعاد)(٤٤/۳).

۳-اخرج:البخاري (۳٥٥۷)،واحمد(٤۱۷/٥).
٤-اخرج:البخاري (۷٥)،واحمد(۲۳۷۰)،وابو داود(٥۱۱٤)،والترمذي (۲۸٦۰)،وابن حیان(٦٥٥٥).

٥-اخرجه:احمد(٥۹/٥)(۱٦٦۲۳)وقال محققه:اسناده صحیح، والترمذي(۳٦۰۹)،والطبراني في (الكبير)(۸۳٤/۲):ابي عاصم في (السنة)(٤۱۰)،و الحاكم(٦۰۸/۲)،وصححه و وافقه الذهبي ، و قال ابن كثیر في(السیرة)(۳۱۸/۱):اسناده جید، وصححه الشیخ الالباني في (صحیح الترمذي)(۲۸٥٦)،وفي (السلسلة الصحیحة)(۱۸٥٦)و في (المشكاة)(٥۷٥۸)و في (ظلال الجنة)(۱٤۱۰).
٦-اخرجه: احمد(۱۲۷/٤) (۱۷۱٥۰) وقال محققه:حدیث صحیح، والطبراني في(الكبیر)(۲٥۲/۱۸)،وابن حبان(٦٤۰٤)،وصححه الشیخ الالباني في (المشكاة)(٥۷٥۹).