باسی دووەم:بنچینەو شارستانی عەرەب
یەکەم : بنچینەی عەرەب:مێژونوسان بنچینەی عەرەبیان کردۆتە سێ بەشەوە بەپێی ئەو وەچانەی کە لێوەی هاتون.
١-عەرەبی لەنێوچو(العرب البائده)
بریتیە لە هۆزەکانی عادو،سەموودو،جەدیسو،ئومەیمو،جرهوم و،حەزرەمەتو،ئەوانوی کو پێیان دەگەیشتن،ئەم هۆزانە هیچ شوێنەوارێکیان نەماوە لەپێش هاتنی ئیسلام لەناو چون،پادشایانیش هەبوو،کە موڵکەکانیان تاکو شامو میصری دەگرتەوە.
٢-عەرەبی عاریبە(العرب العاربە):
ئەوانەش بریتین لەو عەرەبانەی ،کەلە پشتیی یەعروبی کوڕئ یشجوبی کوڕی قەحتانەوە هاتوون،بە عەرەبی قەحتانی دەناسرێن،هەروەها بە عەرەبی باسوریش دەناسرێن ، لەوانە پادشاکانی یەمەن و شانشینی مەعین و سەبەء و جیمیەر.
٣-عەرەبی عەدنانی (العرب العدنانیە):
ڕەچەڵەکیان داگڕێتەوە بۆ ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیم علیە سلام،هەر ئەمانەشن بە عەرەبی موستەعرەب دەناسرێن،:واتە، ئەوانەی کە خوێنێکی نا عەرەبی هاتۆتە گیانیانەوەو دواتر یەکگرتن ڕویداوا لە نێوان عەرەبو ئەو خوینە، زمانی عەرەبیش بوو بە زمانی نوێی ئەم ئاوێتەیە.
ئەوانە عەرەبی باکور بوون، کەڕێوشوێنی ڕەسەنیان مەککە بوو،وەکو ئیسماعیل علیەسلامو،کوڕەکانیو هەروەها جەراهیمەکان،کە ئیسماعیل لەوانەوە فێری عەرەبی بو و خزمایەتی لەگەلدا کردن، نەوەکانیشیێ هەروەکو ئەوان پەروەردەبوون،یەکێ لەگرینگترین نەوەکانی نی ئیسماعیل عدنانە، کە باپیرە گەورەی پێغەمبەرە صل اللەعلیە وسلم،هەر لە عدنانیشەوە هۆزو تیرەکانی عەرەب پەیدابوون، لە پاش عدنان مەعەدی کوڕی هاتو ئینجا نیزارو ئینجا موزورو ڕبیعە.
سەبارەت بە ڕوبیعەی کوڕی نیزار،نەوەکانی بەرەو لای ڕۆژ ھەڵات ڕۆیشتن ، ئیتر عەبدولقەیسێش لە بەحرەین جێگیر بوون و، حەنیفە لە یەمامەوە، بەنو بەکری کوڕی وائیل لەنێوان بەحرەینو یەمامەو، تەغلیبیش لەڕوباری فوڕات پەڕینەوە و لە خاکی جەزیرە نیشتەجێ بوون لەنێوان دیجلەو فوڕاتدا، تەمیمیش لە بیابانی بەصرە نیشتەجێ بوون.
سەبارەت بە لقی موزەر: سەلیم لەنزیکی مەدینە جێگیربوون و سەقیفیش لە تایف، ئەوانی تر لە ھەوازین لە ڕۆژھەڵاتی مەککە جێگیربوون، ئەسەدیش لە ڕۆژھەڵاتی تەیمائی ڕۆژھەڵاتی کوفە نیشتە جێبوون، بەڵام زوبیان و عەبس لە حۆران گیرسانەوە.
ئەوەی، کە ییەک دەنگە لەسەر ئەوەیە ، کە عەرەب دابەش دەبن بۆ عەدنان و قەحتانی، بەبۆچونی زۆربەی زانایانی ڕەچەڵەک ناس و زانایانی تریش ، بەڵام ھەندێک لە زانایام پێیان وایە ، کە عەرەبی عەدنانی و قەحتانی دەگەڕێنەوە سەر ئیسماعیل علیە سلام.
ئیمامی بوخاری لە صەحیحەکەیدا سەرباسێکی داناوە بەناوی( باب نسبة الیمن إلی اسماعیل علیە سلام) فەرمودەیەکیشی گێڕاوەتەوە لە ئومموسەلەمەوە، کە فەرمویەتی: ثێغەمبەر صل اللە علیە وسلم دەرچوو بۆلای کەسانێک لەھۆزی ئەسلەم تیربازیان دەکرد لەبازاڕدا، ئیتر فەرمووی:(إرموا بنيإسماعیل، فإن أباکم کان رامیاً،وأنا مع بني فلان_لإحدا الفريقين-فمسكوا بايديهم ، فقال:مالهم؟قالوا وكيف نرمى وأنت مع بني فلان؟فقال:إرموا،وأنا معكم كلكم)
واتا تیر بھاوێژن ئەی نەوەی ئیسماعیل ، چونکە باوتان تیر ھاوێژبوو، منیش لەگەڵ فڵانە بەشتان دەبم ، ئەوانیش دەستیان ھەڵگرت ، پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم فەرمووی : چیتانە؟ ئەوانیش وتیان چۆن تیر بھاوێژین و تۆش لەگەڵ فڵانە کەسیت، پێغەمبەر صڵ اڵلە علیە وسلم فەرموی: تیر بھاوێژن لەگەڵ ھەموتانم.
بوخاری دەفەرموێت ئەسلەمی کوڕی ئەفسانەی کوڕی حاریسەی کوڕی عەمری کوڕی عامیر خوازاعە، واتە: خوزائە بەشێک بوە لە ھۆزەکانی سەبەء، کە پەرتەوازەبون پاش لافاوی عەریم.
پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لە ھۆزی موزەر لەدایک بووە، بوخاری ڕیوایەتی کردووە لە کولەیبی کوڕی وائیل ، کە وتوویەتی: بەخێوکراوی لای پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم زەینەبەی کچی ئەبو سەلەمە وتویەتی: پێم وت: ئایە ثێغەمبەری خوا صل اللە علیە وسلم لە مووزەرنییە لە کێیە؟ بەڵێ لە موزەری کوڕی کینانەیە.
قوڕەیش خۆی لە کینانەوە ھاتووە، کە بریتین لە کوڕرانی فیھری کوڕی مالیکیکوڕی نەزری کوڕی کینانە، ئینجا قوڕویش دابەشبون بۆ چەند ھۆزێکی جیاجیا، بەناوبانگترینایان: جومەح، سەھم،مەزوم، تمیم ، زوھرە، ھەروەھا تیرەکانی قوصەی کوڕی کیلاب، عبەدو مەنافی کوڕی قوصەی ،ئەسەدی کوڕی عبدالعوززای کوڕی عبدو شەمس، نەوفەل، موتتەلیب، ھاشم، بنەماڵەی ھاشمیش ئەو بنەماڵەیە، کە پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم محمدی کوڕی عبدوڵڵای کوڕی عبدوالموطلیبی کوڕی کوڕی ھاشیمی تیا لەدایک بوو.
پێغەبەری خوا صل اللە علیە وسلمدەفەرمووێت:( إن الله اصطفى كنانة من ولد إسماعيل ،و اصطفى من قريش بني هاشم ، واصطفانى من بني هاشم)
واتا خوای گەورە کینانەی لە نەوەی ئیسماعیل ھەڵبژاردوە و قوڕەیشی لە نەوەی کینانە ھەڵبژاردووە، ئینجا بەنی ھاشمی لە قوڕەیش ھەڵبژاردووە، منیشی لەبەنی ھاشم ھەڵبژاردووە.
__________________________________________________
-السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:٣١-٣٤