ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 09/08/2019
  • 882

باری ئاینی لای عەرەب پێش ھاتنی ئیسلام

باسی سێیەم : باردو دۆخی ئاینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕەوشتی لە لای عەرەب

یەکەم: باری ئاینی

نەتەوەی عەرەب دەیان ناڵاند بەدەست دواکەوتوەیەکی کوشندەو بتپەرستیەکی چەپەڵی بێوێنەو لادانێکی ڕەوشتی و کۆمەڵایەتی و ئاژاوەیەکی سیاسی و یاسایی زۆر سەخت و نالەبار، ئالێرەوە پلە پایەیان کەم و بێبەھا ببوو، لەقەراغی مێژووە دەژیان، لە چاکترین حاڵەتەکانیاندا پاشکۆی دەوڵەتی فارسی یان ڕۆمانی بوون، دڵەکانیان پڕ لە مەزن ڕاگرتنی بابو باپیرانیان بوو، ھەمیشەش شوێنی ئەوان دەکەوتن، با ھەرچەندە نوقمی گومڕایو لادانیش بوونایە، ھەمان ھۆکاریش ڕێگای خۆشکرد بۆ بتپەرستی، بۆیە ھەر ھۆزێک بتی خۆی ھەبوو، ھۆزی ھوزەیلی کوڕی مودریکە سواعیان ھەبووە، کەلەبیش وەددو مەزحەج یەغوس و خەیوان یەعوق حیمەر نەسر، بەڵام ھۆزەکانی خوزاعەو قوڕەیش ئیساف و نائیلەیان دەپەرست، مەناتێش لە ڕۆخی دەریا بوو، عەررب تێکڕا دەگان پەرستن بەتایبەتی ھەردوو ھۆزی ئەوسو خەزرەج ، بتی لاتیش لای ھۆزی سەقیف بوو، ھاوکات عوزاتیش لەسەر (ذات عرق) دانرابوو، کەبەمەزنترین بتەکانی قوڕەیش دەھاتە ھەژمار.

بێجگە لەم بتە سەرە کیانەش ژمارەیەکی بێئەندازە هەبوون لە بتی چوکۆلە، کە بە ئاسانی دەگوازرانەوە لە کاتی نگەشتەکانو دانانیان لە نێو ماڵەکاندا.
پێشەوا بوخاری لە صەحیحەکەیدا دەگێرێتەوە لە ئەبی ڕەجائی عوتارید، وتویەتی: ئێمە بەردمان دەپەرست،جا ئەگەر بەردێکی چاکترمان دەستکەوتبا کۆنەکەمان فڕێدەدا وتازەکەمان هەڵدەگرت،خۆ ئەگەر بەردیش مان دەست نەکەوتبا ، مشتێ خۆڵمان کۆدەکردەوە و مەڕێکمان دەردەهێنا ودەمان دۆشیەسەریدا و ئینجا دەسوڕاینەوە بەدەورەدا.
ئەم بتپەرستیە ناماقوڵە بوو بە پەرژینێک لەنێوان عەرەب و ناسینی خوای گەورەو باوەڕ پێهێنانی وباوەڕبون بو ڕۆژی دوای ، ئەگەرچی ئەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئەم بتانە هۆکار گەلێکن لەنێوان ئەوانو خوادا،ئەو خودایە درۆزنینەیان بەتەواوی زاڵببوە سەردڵەکانیان وهەموو کاروبارو لایەنەکانی ژیانیاندا.
مەزنی خوای گەورە لە دەرونیاندا پتر لاواز دەبوو،خوای گەورەی باڵادەست دەفەرموێت:(   إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ وَالْمَوْتَى يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (36) ) (الانعام:٣٦)
سەبارەت بەو پاشماوەیەش کە مابوو لە ئاینی ئیبراهیم علیەسلام، ئەوش گۆڕانو تێکدانی بەسەردا هاتبوو،حەجیش ببوە وەرزێک بۆشانازی کردن وخۆهەڵنانو ئەو دوای بیرو باوەڕە پاکەکانیش هەر لایان دابوو لە ڕاستەقەنەی خۆیانو ئەفسانەو درۆی زۆریان پیوە لکابوو.
کەسانێک مابوون لە حەنیفییەکان ڕازی نەبوون بە بتپەرستی و ئەو ڕێو ڕەسمانەی لە دەوریان کرا،وەکحو ئاژەڵ سەربڕینو شتی تر،یەکێ لەو کەسانە زەیدی کوڕی عەمری کوڕی نوفەیل بوو، ئەو ئەنصاب سەربڕینی ئەنجام نەدەدا،گۆشتی مردارەوەبو خوێنی نەدەخوارد دەشی وت:

    أرباً واحداً أم الف ربّ.         أدين إذا تقسمت الأمور
عزلت اللات والعزى جميعاً   كذلك يفعل الجلدالصبور 
فلاالزی أدین ولا ابنتیھا         ولا صنمی بنی عمرو أزور
ولاغنماً أدين وكان رجلاً.       لنا فى الدهر إذحلمني يسير

تاکو ئەگاتە ئەوەی کە دەڵێت:

ولكن أعيد الرحمن ربى.        العفو ذنبى الرب الفور

واتە:ئایە یەک خوا، یان هەزارخوام هەبێت؟ من وەکو کەسێکی خۆڕاگر دوورم گرتووە لە لاتو عوززا وبتەکانی تریش هەمویان، خۆشم کاتێک ئەقڵم م نەبوو بتێکم دەپەرست ناوی غەنەم بوو.
یەکێک لەوانەش کە باوەڕی هەبوو بە شەریعەتی ئیبراهیم و ئیسماعیل علیە سلام قوصەی کوڕی ساعیدەبوو، ئەو وتار بێژو داناو هۆشمەندبوو ،وریاو پیاو چاک بوو،بانگەوازیشێ دەکرد بۆ یەک خوا پەرستیو دورکەوتنەوە لە بت پەرستی،هەروەها باوەڕی هەبو بە زیندوو بونەوەی پاس مردن، مژدەشی دەدایە خەڵکی بە هاتنی محمد صل الڵە علیە وسلم ، ئەبو نوعەیم لە (دلائل النبو‌‌ە) لە ئیبنو عباس دەگێڕێتەوە ،کە وتویەتی: جارێک قوصەی کوڕی ساعیدی ئیادی وتاری دەخوێندەوە لە بازاڕی (عکاظ)دا وتی: هەقێک سەرهەڵدەدات لەو ئاڕاستەوەو دەستی بۆ لای مککە درێژکرد،وتیان کام حەق؟وتی:پیاویک لەنەوەی لوئەی کوڕی غالیب بانگتان دەکات بۆ وتەیەکی دڵسۆزیو ژیانی هەمیشەی وخۆشیەکی نەبڕاوە،هەرکاتیک بانگی کردن بچن بە دەنگیەوە ،ئەگەر بمزانیایە دەژیم تا ئەوکاتە من یەکەم کەس دەبووم لە پێشوازیدا، ئەم پیاوە ژیا تا پێغەمبەری بینی صل اللە علیە وسلم،بەڵام پێش ئەوەی ببێتە پێغەبەرصل اللە علیە وسلم وەفاتی کرد.
ئەمەش یەکێکە لە هۆنراوەکانی:

     في الذاهبين الأولين.             من القرون لنا بصائر
    لما رأيت موارداً.                   للموت ليس لها المصدر
    ورأيت قومى نحوها.             يمضي الاكبار والآثار
    لا يرجع الماضي إليَ.            ولا من الباقين غابر
    أيقنت لا محالة.                   حيث صار القوم صائر

هەندیک لە عەرەبەکان بوون بە نەصرانی و هەندێکیشیان بوون بە جوولەکە،بەڵام زۆربەیان بتپەرست بوون.

السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي/ص:٣٧-٣٩.