نمونەیەک لە خۆشەویستی عبدالمطلب بۆ پێغەمبەر ﷺ
کەندری کوڕی سەعید دەگێڕێتەوە لەباوکیەوە و دەڵێت:(لەنەفامیدا چوم بۆحەج و بینیم پیاوێک زۆر پەرۆشانە دەسوڕایەوە و تەوافی دەکرد بەچواردەوری کەعبەدا و دەیوت :((رب ردّ ٳلی راكبي محمداً ردهُ ربي ٳليّ واصطنع عندي یداً)). واتە:ئەی پەروەردگار محمدی سوارچاکی خۆمم بۆ بگێڕەوە خوایە ئەم چاکەیەم لەگەڵدا بکە. منیش وتم ئەمە کێیە ؟ وتیان:ئەمە عبدالمطلبی کوڕی هاشمە ، هەندێ وشتری لێ ون بووە و کوڕێکی خۆی ناردووە بە دوایاندا هێشتا نەگەڕاوەتەوە کوڕەکەش هەرگیز وانەبووە دوابکەوێت بۆ هەر ئیشێکی ناردبێ زوو گەڕاوەتەوە ، وە دەفەرموێت : ئەوەندەی پێنەچوو پێغەمبەرﷺ پەیدا بوو وشترەکانیشی لەگەڵ خۆی هێنابوەوە کە عبدالمطلب بینی پێی وت :(یا بنيُلقد حزنت علیك كالمرأة حزناً لا یفارقني أبدا)واتە:کوڕم خەمێکم بۆخواردی هەرگیز لەبیرم ناچێتەوە هەر لە دڵم دایە وەک دایکێکی جگەر گۆشە چەند خەمی منداڵی خۆی دەخوات بەو شێوەیە منیش خەمی تۆم بوو )
--------
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۲۷
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری