هاتنی سروش بۆ سەرزەوەی ڕێزی مرۆڤایەتیە..
هاتنی وەحی بۆ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە ئەشکەوتی"حراء" ئەو دەمە کە
دەست پێدەکات- کاتێکی یەکاڵاکەروەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا، من وای دەبینم
سات و کاتێکی ئەوەندە گرنگە و گەورەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیداو بەڵکو تا
رۆژی قیامەت پەندو عیبەرتی لێوەردەگرین.
ساتە وەختی هاتنی وەحی، واتا ژیان لە تاریکیەکی بیوێنەدا دەژیا؛ مرۆڤایەتی
بەرەو سەرگەردانی دەرۆیشت، هیچ رەوشت بەهایەکی کۆمەڵایەتی تەنانەت لە رووی
یاساو دەستوری گەلانەوە کەمو کوڕی تەواوی هەبوو مرۆڤایەتی بەروە نەهامتی
سەرلێشێواوی هەنگاوی دەناو، تا خوای گەورە [قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللهِ
نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (15) يَهْدِي بِهِ اللهُ مَنِ اتَّبَعَ
رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلاَمِ وَيُخْرِجُهُممِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى
النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ] {المائدة:
15، 16}.
بهڕاستی لهلایهن خواوه ڕووناکیهکی ئاشکراتان بۆ ڕهوانه کراوه (که
محمد پێغهمبهره) هاوڕێ لهگهڵ کتێبێکی ئاشکرادا (که قورئانه)..
(بێگومان) خوا بهو قورئانه پیرۆزه هیدایهت و ڕێنمونی ئهو کهسانه
دهکات که به شوێن به دهستهێنانی ڕهزامهندیی ئهودا وێڵن، وه
بهرهو ڕێبازهکانی ئاشتی و ئاسودهیی دهیانبات، بهفهرمانی خۆی له
تاریکستانهکان دهریان دێنێت و ڕزگاریان دهکات و دهیانخاته ناو
ڕووناکیهوه، وه ڕێنمونی یان دهکات بۆ سهر ڕێگهو ڕێبازی ڕاست و دروستی
(دینداری و خواناسی و چاکه).
زۆر دەسبیتین لەسەر ئەم رووداوە گەورەیە کە هاتنی سروشە بۆ سەروەرمان محمد
(صلی للە علیە وسلم)، بەڵام کەمان حەقی خۆیمان داوتێ تا ئێستا قەدری
گەورەی ئەم رووداوەمان نەگرتوە.
ئەگەر مرۆڤ لێوردبوونەوە بکات، واتا خوای پەروەدگارمان نێراوی و دەنێرێت لە
مرۆڤ کە پەیامی خۆیمان بۆ روون بکاتەوە، ئەمەیش بۆ خۆی منەتێکی زۆر
گەورەیە بەسەرمانەوە ڕێزو حوورمەتێکی زۆرە لە مرۆڤ گیراوە. پەروەردگارمان
دەفەرموێت:
[لَقَدْ مَنَّ اللهُ عَلَى المُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً
مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ
وَيُعَلِّمُهُمُ الكِتَابَ وَالحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي
ضَلاَلٍ مُبِينٍ] {آل عمران: 164}.
بێگومان خوا منهتی ناوهته سهر ئیمانداران بهوهی کهله ناو خۆیاندا
بهوهی که له ناو خۆیاندا پێغهمبهرێکی بۆ ڕهوانه کردون که
ئایهتهکانی ئهویان بهسهردا دهخوێنێتهوه دڵ و دهرونیان پاك و پوخت
دهکاتهوه وه فێری قورئان و دانایی یان دهکات، ههرچهنده پێشتر له
گومڕاییهکی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
پرسیار لێرەدا ئەویە..
لە کاتێکدا مرۆڤ چەندە خۆشحاڵ دەبێت کە لە لای پادشایەکی دنیاییەوە، یاخود
سەرۆك ووڵاتێك نامەیەکی بۆ بێت ئامۆژگاری بکات، وا هەست دەکەیت کە ئەو
پادشاو سەرۆك دەوڵەتە تۆی خۆش دەوێت و ڕێزێکی زۆری لێناوی.
داخۆ چەندە خۆشحاڵ بیت لە لایەن ئەم پادشایەوە کە موڵکێکی کەمی لەبەر
دەستدایە و خۆی ناتوانێت بپارێزێت لەوی کە توشی ئازارو نارەحەتی نەبێت
یاخود لە مردن وژیان هیچی بەدەستە نیە؟!
کەواتە خوای گەورە بە تواناو دەسەڵات و هێزو قودرەتمەندی خۆی پێغەمەبرێکی
بۆ ناردوین و پەیامێکیشی پێدا رەوانە کردوە، مرۆڤ بۆ خۆی زۆر بونەوەرێکی
بچوک و لاوازە و لەسەر ئەم زەمینە دەژی.. کە ئەستێرەیەکە لەناو قاترلیۆن
ئەستێرەدا لە ئاسمانی یەکەمدا هەیە، یاخود لە کۆمەڵەی کاکێشاندا کە بەچاو
نابینرێت ئەوەندە بچوك دەبێتەوە لەناو ئەم هەموو گەلە ئەستێرەدا، کەچی خوای
گەورە پەیامی خۆی ناردوە بۆمرۆڤ!!
ئاخۆ قەبارەی ئەم زەومینە چەندە لە چاو هەموو گەردووندا؟ یاخود قەبارەی
مرۆڤ چیە لە چاو زەویدا؟ یان قەبارەی مرۆڤ لە چاو گەردوندا چیە؟ یاخود
قەبارەی مرۆڤ بەرانبەر بە فریشەتەکان چیە؟
زۆرێك لە خەڵکی_ گەورەی قەدری ئەم ڕووداوە ناگرن کە هاتنی سروشە، چونکە قەدری خوای گەورە نازانن.
خوای پەروەدگارمان پێویستی بە ئێمە نیە، پێویستی بە هیچ شتێکی تریش نیە لەم
گەردونەدا، نە چەکە و نە خراپەی ئێمە هیچ کاریگەریەك لەسەر خوای گەورە
دروست ناکات، ئەو لە ڕەحم و لوتوف کەرەمی خۆیەتی کە نێردراوێکی بە
پەیامێکدا لە مرۆڤ بۆ ئێمە رەوانە کردوە کە مژدەمان دەداتێ بە بەهەشت و
دەمانترسنێت بە دۆزەخ ، بۆ ئەوەی کردوەی باش بکەین، ئەو پەیامەیشی کە
ناردویەتی بە بەرێزترین فریشتەدا ناردویەتی کە جوبریلە- سەلامی خوای
لێبێت- بۆ بەرێزترین مرۆڤی ناردوە کە محمدە (صلی للە علیە وسلم)
وەبەرێزترین ووتەی ناردوە کە قورئانە.
کەواتە لەو ساتە وەختەوە ئەو پایامە کە ووتەی خوای پەروەدگارمانە دەستوری ژیان دەبێت لەسەر زەویدا تا ئەوکاتەی زەوی لە ناودەچێت.
کەواتە ئەم رووداویە کە مرۆڤی بەرێز کردوە دەفەرموێت:[وَلَقَدْ كَرَّمْنَا
بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي البَرِّ وَالبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ
الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تفضيلاً]
{الإسراء: 70}.
بهڕاستی ئێمه ڕێزمان لهنهوهی ئادهم گرتووهو بهسهر وشکانی و
دهریادا (به جۆرهها هۆکاری گواستنهوه) ههڵمان گرتوون، وه له ڕزق و
ڕۆزی چاك و جۆراوجۆر بههرهوهرمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و
ناوماڵ و…هتد) بهڕاستی ئێمه ڕێزی زۆری ئهوانمان داوه بهسهر زۆربهی
ئهو بهدیهێنراوانهدا که دروستمان کردوون (لهههموو ڕوویهکهوه).
سروش جوانترین و گەورەترین ڕێزە کە لەمرۆڤایەتی گیراوە:
لەگەڵ ئەو ڕێزەی کە پەروەردگار گرتویەتی لە مرۆڤایەتی پێغەمبەرێکی ناردوە
بە دەستورو مەنهەجێکەوە تا مرۆڤ بتوانێت ژیانی خۆی لەسەر ڕێکبخات، لە هەموو
فەرهەنگ و ڕەهەندەکانی ژیانەوە، بەڵام مرۆڤ ئەم رێزە هەست پێناکات و
پێشێلی دەکات، روو دەکاتە هەندێك خۆشی ژیان و شەهوەتی خۆی تێردەکات، تا ئەو
کاتەی لە ناو خۆشی وئەو شەهوەتانەدا وون دەبێت، چونکە قەدری مرۆڤایەتی و
ڕێزی خۆی نازانێت؛ تەنانەت زۆر جار ئازاری خەڵکی دەدات، ئەشکەنجەی
بەکاردنێت، هەست بەوە ناکات مرۆڤێك کە رێزی لێگیراوە ئازارو ئەشکەنجەو
زوڵم لە مرۆڤێکی ڕێزلێگیراو لای خوا ئەدات.
زۆر جاری تر هەیە ڕێزو قیمەتی مرۆڤ دەچێتە خوار ئاژەڵیشەوە، هیچ ئەرزشێکی نامنێت.
بیرکردنەوە لە سروش یەکخستنی هزری مرۆڤەکانە بۆ یەکتری و تەنانەت خودی مرۆڤ
خۆیشی، تێگیشتنە لە چەمک و واتای برایەتی مرۆڤایەتی لەسەر زەویدا کە چۆن
بەیەکوە ژیان بەرنەسەر.
سروش- بریتیە لە نامەی خوا بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی رایگەینێت بە مرۆڤ و ئاگاداری بکاتەوە کە چی بکات و چی نەکات..
سروش- بریتیە لە درخشانی رووناك و ڕێنموی و ڕێبەری..
سروش- تەنها تەکلیفات و داوکردن نیە، بەڵکو نیعمەتی خوایی و رەحەتی پەروەردگارمانە بۆ مرۆڤ.
خوای کردگارمان ئێمەی دروستکردوە هەر ئەویش دەزانێت چی بەکاردێت بۆ ئێمەی
مرۆڤ؛ پەروەدگارمان پەی بە ڕابردوو ئێستاو داهاتوومان دەبات ئەو ئاگادارە
بەسەرمانەوە زانیاری بەسەر هەموو شتێکدا هەیە لەم بوونەدا، ئەم وەحییەی بۆ
ناردوین تاکوو ببێتە ڕێبەریك و ڕێنمونیمان بکات بۆ کاری چاکەو فەرمان
بەچاکە ڕێگری لە خراپەو کاری خراپە.
شوێنکەوتنی وەحی خۆشبەختی دونیاو قیامەتە، سەرپێچی کردنیشی نەگەبەتی و نەهامەتی هەردوو دونیایە..
ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی وورد بکەین لەسەر وەحی دەبینین: لە بیابنێکی ووشك بێ
ئاو پڕ لە سەراب، کە بە درێژای رۆشتن لە ترویلکە زیاتر هیچ نابینی، تۆش لەو
بیابنەدا تینوو ماندوو شەکەت ڕیگات لێوون بوو؛ بۆ توشنە لەبێك ئاو ئامادەی
سەروەت و سامانت ببخشیت، کەسێك دێت لە ناکاوادا دەتگەینێتە پاڵ کانیاو
سەوزاییەکی خۆش و فێنك، تێر ئاو دەخۆیت لە وون بووی ڕیگا ڕزگارت بوو،
ئەوکەسەی ئەوەکارەی کرد تۆ ڕزگار کرد وەك نمونەیە وەحییە کە دەستی
مرۆڤایەتی دەگرێت لە تەنها و خەمۆکی و ناڕەحەتی ژیان بەرەوە خۆشی شادی
کامەرانی ژیان هەردوو دونیا دەیانگوزەرێنێت، کە کۆتایەکەی بەهەشتە.
پەروەدگرمان دەفەرموێت:[فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلاَ يَضِلُّ وَلاَ يَشْقَى] {طه:123}.
ههر کاتێك هیدایهت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئهوهی شوێنی
بهرنامهکهم بکهوێت، نه گومڕا دهبێت نه ناخۆشی و ناڕهحهتی و ناسۆر
دێته ڕێیت.
مرۆڤ دەتوانێت چارەنوسی خۆی هەڵبژێرێت و دەست نیشانی بکات، بێگومان بە
وەحی، هەرکەس شوێنکەوتوی وەحی بوو ئەوە سەربەرزە لە هەردوو ژیاندا،بەڵام
ئەگەر گوێ بۆ سروش نەگرت و شوێنکەتوی نەبوو لە هەردوو ژیاندا سەرگەردانە لە
دونیاو لە قیامەت.
سەروەرمان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: لە جَابِرُ بْنُ عَبْدِ
اللَّهِ الأَنْصَارِيُّ: خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا فَقَالَ: "إِنِّي رَأَيْتُ فِي الْمَنَامِ
كَأَنَّ جِبْرِيلَ عِنْدَ رَأْسِي وَمِيكَائِيلَ عِنْدَ رِجْلَيَّ، يَقُولُ
أَحَدُهُمَا لِصَاحِبِهِ: اضْرِبْ لَهُ مَثَلاً. فَقَالَ: اسْمَعْ
سَمِعَتْ أُذُنُكَ، وَاعْقِلْ عَقَلَ قَلْبُكَ، إِنَّمَا مَثَلُكَ وَمَثَلُ
أُمَّتِكَ كَمَثَلِ مَلِكٍ اتَّخَذَ دَارًا، ثُمَّ بَنَى فِيهَا بَيْتًا،
ثُمَّ جَعَلَ فِيهَا مَائِدَةً، ثُمَّ بَعَثَ رَسُولاً يَدْعُو النَّاسَ
إِلَى طَعَامِهِ، فَمِنْهُمْ مَنْ أَجَابَ الرَّسُولَ، وَمِنْهُمْ مَنْ
تَرَكَهُ، فَاللَّهُ هُوَ الْمَلِكُ، وَالدَّارُ الإِسْلاَمُ، وَالْبَيْتُ
الْجَنَّةُ، وَأَنْتَ يَا مُحَمَّدُ رَسُولٌ، فَمَنْ أَجَابَكَ دَخَلَ
الإِسْلاَمَ، وَمَنْ دَخَلَ الإِسْلاَمَ دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ دَخَلَ
الْجَنَّةَ أَكَلَ مَا فِيهَا".
لە خەوندا بینیم جوبریل لای سەرمەوە وەستاو میکائیل لای قاچمەوە،
یەکێکیان بە هاوڕێکەی ووت لەو دوو فریشتیە: نمونەیەکی بۆ بهێنەرەوە، ووتی:
گوێکانت ئاوەڵا بکەو جوان هەڵیان بخە بۆ بیستن، دڵ و هۆشت واڵابکە، بەڕاستی
نمونەی تۆ (ئەی محمد) لەگەڵ نمونەی ئوممەتەکەت، هەروەك نمونەی پادشایەك
وایە کە باڵاخانەیك دروست بکات، پاشان ماڵێکی لێ دابمەزرێنێت، پاشان لەناو
ئەو ماڵەدا خوانێکی تێدا برازێنێتەوە، پاشان کەسێك بنێرێت هاوار لەخەڵکی
بکات بۆ ئەو خوانە، هەر کەس وەڵامی ئەوکەسەی داوە بۆ خوانەکە دێتە سەر
سفرەو خوانی خواردنەکە، ئەوەیشی وەڵام نەدایەوەو تێپەری و وازی لێهێنا، دەی
محمد بزانە ئەو پادشایە ئەو خوایی کردگارەیە، ئەو باڵەخانەیە ئیسلامە،
ئەو ماڵەیش بەهەشتە،تۆش ئەی محمد(صلی للە علیە وسلم) ئەو نێردراوەی، هەرکەس
وەڵامی دایتەوە ئەو هاتۆتە ناو ئیسلام ، ئەوەی بێتە ناو ئیسلام دەچێتە
بەهەشت ، ئەوەی هاتە بەهەشت لە خواردنی بەهەشت دەخوات هەرچی تێدایە.
وفي رواية البخاري يقول: "فَمَنْ أَطَاعَ مُحَمَّدًا فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ، وَمَنْ عَصَى مُحَمَّدًا فَقَدْ عَصَى اللَّهَ".
لە رێوایەتێکی تردا هاتووە کە بوخاری دەگرێتەوە: هەرکەس گوێرایەڵی محمدی
کرد ئەوا گوێرایەڵی لە خوا کردوە، یاخود هەرکەس سەرپێچی لە محمد کرد ئەوە
سەرپێچی لە خوا کردوە.
وفي رواية أحمد يقول: "فَمَنِ اتَّبَعَهُ دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ لَمْ يَتَّبِعْهُ عُذِّبَ عَذَابًا شَدِيدًا".
هەروەها لەڕیوایەتی ئیمام ئەحمەددا هاتووە: هەرکەس شوێنکەوتوی محمد بێت
دەڕواتە بەهەشت، هەرکەس شوێنی نەکەوت ئازار دەچێژێت و لە قیامەتدا
ئازارێکی زۆر بە سوێ و نارەحەت.
وەحی بانگەوازێکە بۆ بەهەشت، ئەوە کەسەی شوێن ئەو بانگەوازە نەکەوێت چارەنوسی لە ئازارێکی زۆر بە سوێدایە...
من سەرم سوڕدەمێنێت کە خەڵکی بەمە دەزانن، بەڵام گەورەی و ڕێزی وەحی وەك
خۆی ناگیرێت، دێمەوە سەر ئەو باسەی لەسەروە ئاماژەم بۆکرد هۆکارەکەی ئەوەیە
کە قەدری هێزو دەسەڵاتی خوای نازانن خواناسی وەك پێویست ناکەن..
[وَمَا قَدَرُوا اللهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ
يَوْمَ القِيَامَةِ وَالسَّماوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ
وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ] {الزُّمر: 67}.
خوانهناسان؛ قهدری خوایان وهک پێوست نهگرت، ڕێزیان بۆ دانهنا،
بهمهرجێک ههر ههموو گۆی زهوی پڕ مشتێکی قودرهتی ئهو زاتهیه له
ڕۆژی قیامهتدا، ئاسمانهکانیش بهدهستی قودرهتی ڕاست و دروستی خوا
پێچراوهن (ئاماژهیه بۆ دهستهڵاتی بێ سنووری ئهو زاته)، پاکی و
بێگهردی و بڵندی بۆ ئهو پهروهردگاره مهزنهی شایستهی ئهوزاتە. لە
کاتێکدا نهفامان هاوهڵی بۆ بڕیار بدهن و قهدری نهزانن.
ئەگەر خەڵکی ئەم تواناو هێزەی خوای گەورە وەك سیفاتە پیرۆزەکانی بناسن
هەرگیز بەو شێوەمان لێبەسەر نەدەهات، لە هەموو دوونیادا ئەوەی ئەرزشی نەبێت
موسڵمانە لە ئێستادا، هۆکارەکەی ئەوەیە شوێن وەحی نەکەوتوین، بەڵکو شوێن
ئارەزوو ویستی خۆمان کەوتوین.
ئەم سروشتەی کە باسم کرد پەیامی خوای هەموو جیهانەکانە، بۆیە سیرەی بۆن
خۆشی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بنەمایەکی سەرەکیە تا لێتێبگەین، یان
جوانتر بڵیم ژیانی پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) هەمووی هەر وەحییە،
هەوەك خوای گەورە بۆمان باس دەکات لە قورئان لە ژیانی سەروەرمان دەفەرموێت:
[وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى] {النَّجم: 3، 4}.
قسهو گوفتاریشی له ئارهزوبازیی و ههواو ههوهسهوه نیه،(ئهمهی که ڕایدهگهیهنێت) بهدهر نیه له نیگاو (وهحی خوایی).
تەنانەت هەموو کارە سونەتاکانیش هەر بە وەحی بووە لە لایەن خوای
پەروەردگارمانەوە، رۆژوی سوننەت لە دووشەممەو پێنج شەممانداو رۆژانی
تاکەکان..تاد، هەموو سوننەتەکان و فەرزەکان لە ژیانی پێغەمبەرماندا (صلی
للە علیە وسلم) وەحی بووە، هەموو هەڵسوکەوتێکی هەر بە سروش بووە ئەگەر
تەنانەت هەلەی بکردایە خێرا خوای گەورە جوبریلی دەنارد بۆی راست دەکردوە بۆ
ئەوەی مرۆڤایەتی چاوی لێبکەن، مەبەست لەم کارانەو وەحییە بۆ ئەوە بووە
کەخەڵکی لاسایی بکاتەوە چاوی لێبکەن.
[لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ
يَرْجُو اللهَ وَاليَوْمَ الآَخِرَ وَذَكَرَ اللهَ كَثِيرًا] {الأحزاب:
21}.
سوێند بهخوا بهڕاستی لهپێغهمبهری خوادا چاکترین نموونهی تهواو ڕێك
پێك ههیهتا چوی لێ بکهن و شوێنی بکهون، بهتایبهت بۆ ئهو کهسانهی
ڕهزامهندی خوایان مهبهسته، سهرفرازی قیامهت ئاواتیانه، ههمیشه و
بهردهوام یادی خوا به زۆری ئهنجام دهدهن و زمانیان پاراوه بهیادی
ئهو.
باشترین خێر بۆ مرۆڤ فێربوونی سیرەی پێغەمبەرە(صلی للە علیە وسلم)، چونکە
خێری دونیاو قیامەتی تێدایە، هەموو زانستەکانیش لە سیرەی پێغەمبەردا (صلی
للە علیە وسلم) دەبینیتەوە، تەنانەت ئەگەر سیرە نەزانی لە قورئانیش
تێناگەیت.
دواکارم لە خوای گەورە لە سیرەی پێغەمبەری ئازیز(صلی للە علیە وسلم) تێمانبگەینێت .