چونی پێغەمبەر بۆلای وەرقە
وەرقەی کوڕی نەوفەل کێیە؟
تقول السيدة عائشة:فَانْطَلَقَتْ بِهِ خَدِيجَةُ، حَتَّى أَتَتْ بِهِ
وَرَقَةَ بْنَ نَوْفَلِ بْنِ أَسَدِ بْنِ عَبْدِ الْعُزَّى ابْنَ عَمِّ
خَدِيجَةَ، وَكَانَ امْرَأً قَدْ تَنَصَّرَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، وَكَانَ
يَكْتُبُ الْكِتَابَ الْعِبْرَانِيَّ، فَيَكْتُبُ مِنَ الإِنْجِيلِ
بِالْعِبْرَانِيَّةِ مَا شَاءَ اللَّهُ أَنْ يَكْتُبَ، وَكَانَ شَيْخًا
كَبِيرًا قَدْ عَمِيَ.
ئەم پیاوە لە بنەرەتدا بت پەرست بووە؛ پاشان لە تەمەنی لاویدا دەڕواتە
نەجران، مێژوونوسان دەڵێن: هەموو ژیانی لاوی خۆی لە خوێندن و نوسینی
عیبرانی و خوێندنەوەی ئینجل و بەسەر دەبات، ناوی: وەرقەی کوڕی نەوفەلی کوڕی
ئەسدی کوڕی عەبدولعەزی کوڕی مامی خەدیجەیە، لەسەر ئاینی مەسیحیە، بەڵام
تاکو پیری لەناو مەسیحەکاندا دەمنێتەوە، لەدوای ئەوەی کە چاوەکانی لە
دەستئەدا، دەگرێتەوە بۆ شاری مککە بۆ ناو خزم کەسو کارەکانی تەمەنێکی زۆری
هەیە هەموو گیانی لەرزۆك بووە، وەرقە زۆر باش دەیزانی کە لەو سەردەمەی
خۆیدا پێغەمبەرێك دێت، هەواڵی داربوویە لە لایان حبارو پیاوە ئاینیەکانی
دینی نەسرانی باش ناونیشانی ئەو پێغەمبەرەیان دەزانی، چونکە ناوی لە تەورات
ئینجیلدا هاتووە ناوی..
[الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ
أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الحَقَّ وَهُمْ
يَعْلَمُونَ] {البقرة: 146}.
ئهوانهی که کتێبمان پێ بهخشیون پێغهمبهر صلی الله علیه وسلم
دهناسن ههروهك چۆن نهوهکانی خۆیان دهناسن، بێگومان دهستهیهك
لهوان ڕاستی دهشارنهوه، ههرچهنده دهشزانن (که ئهوه رهوا نیه).
کەواتە وەرقەی کوڕی نەوفەل شارەزابوو لە بواری ئاینی ئەو هاواڵانەی کە لە
تەورات و ئینجیلدا هاتووبوو بۆیە خاتوو خەدیجە سەروەرمان محمدی(صلی للە
علیە وسلم) بردە لای..
فَقَالَتْ لَهُ خَدِيجَةُ: يَابْنَ عَمِّ، اسْمَعْ مِنْ ابْنِ أَخِيكَ.
فَقَالَ لَهُ وَرَقَةُ (وكان يعرف أخلاق النبي صلى الله عليه وسلم وعرف
صفاته): يَابْنَ أَخِي، مَاذَا تَرَى؟ فَأَخْبَرَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى
اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَبَرَ مَا رَأَى، فَقَالَ لَهُ وَرَقَةُ:
هَذَا النَّامُوسُ الَّذِي نَزَّلَ اللَّهُ عَلَى مُوسَى.
خاتو خەدیجە دەفەرموێت: بە ئامۆازکەم گووت: ئەی ئامۆزا گوێبگرە لەم کوڕی
براتەمەبەستی محمدە(صلی للە علیە وسلم)، وەرقەی ووتی چیت دیوە کوڕی برام
بۆم باس بکە، دیارە وەك ئەدەب و رێزێك ئەو وشانە بەکار هاتووە لە ناو
عەرەبدا ، وەك پەیوەندی خزم و خوێش هیچ پەیوەندی بە پێغەمبەرمانەوە(صلی للە
علیە وسلم) نەبووە، سەروەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) هەموو رووداوەکەی
وەك خۆی بۆ گێرایەوە چی دیوە ئەو کەسە کە چۆن هاتۆتە لای لە ئەشکەوتەکەدا
ووشەکانیشی بۆ باسکرد..
وەرقەی کوڕی نوفەل ووتی: ئەوەی کە بۆت هاتووە ئەو وەحییە، هەروەك سروش کە
بۆ موسا هاتووە.. وەرقەی ئینجا کارێکی زۆر گەورە باس دەکات بۆ
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بە راشکاوانە پێدەڵێت: ئەوای کە هاتووە بۆ لات
ئەوە ناوی جوبریلەو بەرێزترین فریشتەی خوای گەورەیە، ئەو فریشتە نایتە سەر
زەوەی تەنها بۆ لای پێغەمبەران نەبێت، زۆر بەڕاشکاوانە بێ پێچو پەنا پێ
دەڵێت: محمد تۆ دەبیتە پێغەمبەر..
لێرەدا ئەو لەبەرچاو بگرین؛ داخۆ هەست و سۆزی پێغەمبەرمان (صلی للە علیە
وسلم) چۆن بێت؟ لەم کاتەدا ئەو ووشانە لە دەمی وەرقە دەبیستێت؛ ئیتر دەبێتە
هەڵبژاردەی خوای پەروەردگار لە ناو ئەو هەموو مەخلوقەی خوای محمد
هەڵدەبژرێت، بۆ ئەوەی ببێتە پێغەمبەری ئاخر زەمان.
لای هەمووان ئاشکرایە پلەی پێغەمبەرایەتی بە زۆری عیبادەت و ئیجتیهادی
خەڵکی نیە، بەڵکو بە هەڵبژاردنی خوای پەروەردگارە خوای گەورە دەفەرموێت:
[اللهُ يَصْطَفِي مِنَ المَلاَئِكَةِ رُسُلاً وَمِنَ النَّاسِ إِنَّ اللهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ] {الحج: 75}.
ههر خوا به ویستی خۆی له فریشتهکان و لهخهڵکیش فرستاده
ههڵدهبژێرێت، بهڕاستی خوا بیسهرو بینایه (چاك دهزانێت کێ
ههڵدهبژێرێت بۆ گهیاندنی پهیامهکهی).
ئەوە کەسەی هاتە لای هیچ ئاگاداریەکی نەدایە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)،
بەڵام وەرقە زۆر بە دڵنیایەوە دەڵێت: تۆ دەبیتە پێغەمبەر، سەروەمان
محمد(صلی للە علیە وسلم) توشی شۆك دەبێت لەوکاتەدا.
لەوە قورستر بە محمد (صلی للە علیە وسلم) دەڵێت: وەرقە کە جێگای تێڕامانی سەروەرمان محمدە(صلی للە علیە وسلم)..
فقال: يَا لَيْتَنِي فِيهَا جَذَعًا (شابًّا) لَيْتَنِي أَكُونُ حَيًّا
إِذْ يُخْرِجُكَ قَوْمُكَ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: "أَوَمُخْرِجِيَّ هُمْ؟"
وەرقە دەڵێت: خۆزگە لاو بوومایە .. یاخود ژیانم بکردایە تا ئەو کاتە
هاوکارت بوومایە کە گەل و هۆزەکەت لە مەڵبەندو زێدی خۆت دەتکەنە دەروەوە..
پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: بە سەرسوڕمانێکەوە بۆ دەمکەنە
دەرەوە؟!
ئەمە لێرەدا موعجیزەیەکی ئاشکرایە کە سەروەمان هەست بەوە ناکات گەلەکەی
دەیکەنە دەرەوە، چونکە ڕێگای پێغەمبەران وایە لە ناو گەل و هۆزی خۆیاندا
دەردەکرێن ئەم هەواڵە لە ناو ئاینەکانی پێشترە دراوە، لێرەدا ئەوە
دەردەکەوێت کە سەروەرمان محمد هیچ دەربارەی گەلانی پێشوو تر نازانێت،
مەگەر ئەوەی کە خوای گەورە دواتر لە ڕێگای وەحییەوە بۆ دەنێرێت، خوای
گەورەیش لەوە ئاگادارمان دەکاتەوە لە قورئاندا دەفەرموێت:
[تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ
تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ
العَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ] {هود: 49}.
ئهم باسانه بۆمان کردی له ههواڵه نادیارهکانه، نه تۆ دهتزانی و
نه هۆزو نهتهوهکهشت پێش ئهم باسهی ئێمه، خۆگرو به ئارامبه
پاشهڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه.
چونکە پێغەمبەر بە هیچ شێوەیەك لە ماناو واتای پێغەمبەرایەتی تێنەگیشت
بوو، چونکە هیچ کات گەل هۆزەکەی بە درۆیان نەخستبووەوە، خاوەنی کەسایەتیەکی
بە هێز بوو لە ناویاندا، هەربۆیە بەسەر سوڕمانەوە دەفەرموێت: بۆ دمەکەنە
دەرەوە؟ ئینجا وەرقە بە دڵنیایەوە بۆی دووبارە دەکاتەوە دەڵێت:
نَعَمْ، لَمْ يَأْتِ رَجُلٌ قَطُّ بِمِثْلِ مَا جِئْتَ بِهِ إِلاَّ عُودِيَ.
بەڵێ، بە دڵنیایەوە راوەدوودەنرێت؛ هیچ پێغەمبەرێك نەهاتووە بەوپەیامەوە لای خوای پەروەردگار مەگەر دەربەدەر ناکرابێت.
ئەمە بنەمایەکی گەورەمان بۆ دەردەخات، ئەویش وەرقەی کوڕی نەوفەل فێرمان
دەکات هەموو بانگەوازخوازێك، تووشی هەمان کرداری پێغەمبەران دبێتەوە، چونکە
ئەم ململانییە بەردەوامە لە نێوانی ڕاستی و درۆداو ، شەیتان و مرۆڤدا حەق و
باتڵدا، سونتێکی خوایە و تا رۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت..
هەربۆیە بەردەوام وەرقە کوری نەوفەل دەڵێت: ئەگەر ئەو رۆژە من ئامادە
بوونم هەبوو بە دڵنیایەوە سەرت دەخەم و پشتگیرت لێدەکەم بە هەموو توانای
خۆم..
بەڵام زانایان و کۆمەڵێك لە مێژوو نوسان دەڵێن : لە دوای یەك هەفتە ئەو
دیدارەی کە لەگەڵ سەروەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) کردی وەرقە وەفات
دەکات- رەحەمەتی خوای لێبێت- هەندێکی تر لە زانایان و مێژوو نوسان دەڵێن:
مانگێك دوای ئەو رووداوە وەفاتی کردوە، بۆیە پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم)
هەرکات باسی وەرقە بکرایە یان باسی نەسرانی خراپەی نەسرانیەکان بکرایە
دەیفەرموو ئاگاداربن قسە بە وەرەقە مەڵێن: چونکە خوای گەورە یان بە هەشتێك
یاخود دوو بەهەشتی پێبەخشیوە بە وەرقەی کوڕی نەوفەل.
ثم يقول ورقة: وَإِنْ يُدْرِكْنِي يَوْمُكَ أَنْصُرْكَ نَصْرًا مُؤَزَّرًا.
ثُمَّ لَمْ يَنْشَبْ وَرَقَةُ أَنْ تُوُفِّيَ، وقد صدّق بالنبي صلى الله
عليه وسلم حتى قبل التصريح بالرسالة، روى الحاكم عن عائشة بإسناد جيد أن
رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "لاَ تَسُبُّوا وَرَقَةَ، فَإِنِّي
رَأَيْتُ لَهُ جَنَّةً أَوْ جَنَّتَيْنِ".
بەڵێ لەدوای ئەو ماوە کورتە وەرقە وەفاتی کرد، بەڵام ململانێکەی بە
پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) ناساندو ، ڕێگاکەی خستە بەردەم سەروەرمان ،
پێڕاگەیاند، ئەم ڕێگایە هەورازو نشێوی زۆری تێدایە..
ئەم فەرمودەیەی وەرقە پەیامێکە بۆ هەموو بانگخوازنی ئەم ئیسلامە کە ئەو ڕێگایەن گرتوە.
لەدوای قسەکانی وەرقە پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) باش ووتەکانی
هەڵسانگاند، ئینجا وویستی بە دوای راستی ووتەکانی وەرقەدا بگرێت، چونکە
ئەو ووتانە زۆر قورس گەورەن کە کردوێتی بەدوای ئەوەدا دەگرێت کە کاری
پێغەمبەران چیە؟ خۆیشی توانای هیچ بڕیارێك و هیچ بوچونێکی نیە، ناشزانێت چی
لێ داوادەکرێت، ئەو کەسەیشی کە لە ئەشکەوتەکەدا هاتە لای نایدەزانی داوای
چی لێ دەکات.
ئیتر سەروەرمان وای لێهاتووبوو ئاواتە خواز بوو بۆ ئەوەی جارێکی تر لەگەڵ
جوبریلدا یەك ببینەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی ئایا ئەو پەیامە چیە بۆ
هێناوە؟
لەگەڵ ئەو هەموو چاوەڕوانیەدا ئارەزومەندە بۆ ئەوەی جوبریل ببینێتەوە
جارێکی تر، بەڵام هەر دەبێت چاوەڕێ بکات لە دەسەڵاتی خۆیدا نیە.
مێژوو نوسان- کۆك نین لەسەر ئەو ماوەیەی لە دوای هاتنی یەکەم جاری جوبریل –
سەلامی خوالیبێت- بەڵام ئیتر لە سێ رۆژەوە ئاماژەی بۆ کراوە تا چل رۆژ کە
بە شوێن جوبریلدا گەڕاوە دەیوست جارێکی تر ببینێتەوە.
ئەو ماوەیە کە سروش نەهاتوە بۆ پێغەمبەرمان(صلی للە علیە وسلم) زۆر
گاریگەری لەسەر سەروەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) دروست کردبوو، جاری وا
هەبوو دەگڕاوە بۆ ئەشکەوتەکە بۆ ئەوەی جوبریل لەوێدا ببینێت، بەڵام چارە
نەبوو دیسان دەگەڕاوە بۆ ماڵ، یاخود زۆر جار وا بیری دەکردوە کە دەبێت لە
کەوێدا بینێت لە جێگایەکی جیاواز لەو جێگایەدا، زۆر گەڕا سەروەمان محمد
(صلی للە علیە وسلم) بەڵام بێچارە بوو جوبریل هەر نەهات.
دوا کەوتنی جوبریل- سەلامی خوای لێبێت- زیاتر تەشویقی بۆ پێغەمبەرمان(صلی
للە علیە وسلم) زیاد کرد بۆ بینینی، باشتر ئامادە بوو بۆ هەڵگرتنی ئەو
پایامە قورسەو سەنگینەی کە بۆ دێت لە دوایدا، چونکە خوای گەورە بانگەوازی
ئیسلامی بە سەنگین قورس ئاماژە پێکردوە:[إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ
قَوْلاً ثَقِيلاً] {المزمل: 5}.
بەڵام لێردەا جێگای خۆیەتی ئاماژە بە شتێکی گرنگ بکەم ئەویش ئەوەیە
بەندایەتی لە ئیسلامدا قورس نیە، بەڵکو بانگەوازو هەڵگرتنی پەیامە ئەرکێکی
قورسە خەڵکێکی دەوێت بانگەواز بکات کە بە باشی بۆ ئەو کارە پەروەردەکرابێت.
جیاوازی هەیە لە نێوانی کەسێك کە بانگەاوزەکە وەربگرێت و پاشان
بیگەینێتەوە، هەروەها ئاسان ترە بۆ کەسێکی تر کە تەنها ئەم پەیامە
وەردەگرێت، هەستی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت، بۆیە زیاتر سروش دواکەوت
بۆ ئەوەی پێغەمەبر(صلی للە علیە وسلم) خۆی باشتر ئامادە بکات بۆ ئەو کارە
سەنگینە..
ئیتر وای لێهات سەروەمان زۆر بێتاقەت بووبوو خەفەتێکی زۆری دەخوارد بۆ ئەو رەوشەی کە بەسەریدا هاتووە جوبریلیش دیار نیە...
دوای ماوەیەك لە پڕدا دەنگێك دێت دەڵێت: محمد تۆ بەڕاستی نێردراوی خوای..!
لە کاتێکداکە سەروەرمان محمد گوێ لەم دەنگە دەبێت لە جێگای خۆیدا دەوستێت،
بۆ جاری دووەم دەڵێت: محمد تۆ بەڕاستی نێردراوی خوای..!
پێغەمبەر هەست دەکات کە ئەوە دەنگ جوبریلە – علیە السلام- بەڵام هیچ
پەیامێکی ناداتێ، هەر ئەوەندە دڵنیا دەکاتەوە، زیاتر پەروەردە و ئامادەی
دەکەن بۆ هەڵگرتنی پەیامی ئیسلام.. فەرمودەکە بەم شێویە دکتۆر ڕاغب
سەرجانی لە زنجیرە باسێك بەناوی سەردەمی مەککی ئاوا باسی دەکات ئەم
ڕیوایەتەی هێناوە.. "ولما كان يبلغ الحزن بالنبي صلى الله عليه وسلم
المبلغ، يأتيه جبريل، ويقول له: يا محمد، إنك رسول الله حقًّا. فيسكن النبي
صلى الله عليه وسلم، لكن ليست هناك تبليغات بالرسالة، لا يزيد عن قوله: يا
محمد، إنك رسول الله حقًّا. "
هەورەها بەدوای چەند رۆژێکدا ئیتر کاتی هاتنی پەیامە بۆ پێغەمبەرمان(صلی
للە علیە وسلم) لێرەوە مژدە دان و ترساند و هۆشداری دەست پێدەکات ڕێگا
بڕینی سەخت و دژوار دەست پێدەکات..
سەروەر و نوری چاومان و تاجی سەرمان محمد(صلی للە علیە وسلم) لەباسی سروش
دا خۆی بۆمان باس دەکات و دەفەرموێت:" بَيْنَا أَنَا أَمْشِي إِذْ
سَمِعْتُ صَوْتًا، فَنَظَرْتُ عَنْ يَمِينِي فَلَمْ أَرَ شَيْئًا،
وَنَظَرْتُ عَنْ شِمَالِي فَلَمْ أَرَ شَيْئًا، وَنَظَرْتُ أَمَامِي فَلَمْ
أَرَ شَيْئًا، وَنَظَرْتُ خَلْفِي فَلَمْ أَرَ شَيْئًا، ثُمَّ نُودِيتُ،
فَرَفَعْتُ بَصَرِي إلى السماء، فَإِذَا الْمَلَكُ الَّذِي جَاءَنِي
بِحِرَاءٍ جَالِسٌ عَلَى كُرْسِيٍّ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ،
فَرُعِبْتُ مِنْهُ حَتَّى هَوِيتُ عَلَى الأَرْضِ، فَرَجَعْتُ حَتَّى
أَتَيْتُ خَدِيجَةَ، فَقُلْتُ: زَمِّلُونِي، زَمِّلُونِي، دَثِّرُونِي،
دَثِّرُونِي، وَصُبُّوا عَلَيَّ ماءً باردًا. فَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى:
[يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ (1) قُمْ فَأَنْذِرْ (2) وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ
(3) وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4) وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ] {المدَّثر: 1- 5}."
لە کاتێکدا دەڕۆیشتم لەپڕ گوێم لەدەنگێك بوو، سەیرم کرد لای راست و چەپم و
پێشو پاشم، هیچم نەدی؛ بۆ جارێکی تر بانگی کردوە، چاوەکانم بەرزکردوە بۆ
ئاسمان، بینیم، ئەو فریشتەیەیە کە لەئەشکەوتی حەراء بینیبووم(لێرەدا
سەروەرمان بۆیە دەفەرموێت فریشتە، پێدەچێت لەسەر ووتەکەی وەرقەی کوڕی
نەوفەل بێت، کە ئەو بە فریشتەیە ناوزەدی دەکات بۆ محمد کە دەڵێت سروشی بۆ
موسا هێناوە.)، بەردەوام بۆ مان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت جوبریل لەسەر کورسیەك
لە نێوانی زەوی و ئاسماندا دانیشت بوو، ( دیارە جوبریل ئەوەندە گەورە بووە
سەروەمان چاوی بۆ بەرز کردۆتەوە تا دەکەوێت بە پشتە) بۆیە دەفەرموێت ترسم
و کەوتمە سەر زەووی، بە پەلە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە تا گیشتە لای هاوسەرە
بەرێزەکەی خاتو خەدیجە- ڕەزامەندی خوای لێبێت- ئینجا دەفەرموێت: دامپۆشن،
دامپۆشن، دامپۆشن، چونکە سەروەرمان لەرزی لێهاتبوو توشی لەرزو تای کردبوو
ئەو دیمەنە، تا وای لێهاتبوو ئاوی ساردیان پێدا دەکرد، ئینجا ئەم ئایەتانەی
بۆ دابەزی..
يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ﴿1﴾.. ئهی ئهو کهسهی خۆت پێچاوهتهوه
(ئهی محمد صلی الله علیه وسلم).قُمْ فَأَنذِرْ ﴿2﴾.. ههستهو (خهڵکی)
بێداربکهرهوه (ڕاستهییهکان ڕوون بکهرهوه).وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ
﴿3﴾.. پهروهردگارت به گهوره ناو ببهو (الله اکبر، با دروشمت بێت،
مهزنیی ئهو زاته ڕوون بکهرهوه).وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ﴿4﴾.. پۆشاکت
(دڵ و دهروونت، رهفتارت، ههرههمووی) خاوێن بکه (خۆت و
شوێنکهوتوانت).وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ ﴿5﴾.. ههرچی ناباشی و ناپوختهییهك
ههیه وازی لێ بێنهو لێی دوربکهوه.وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ ﴿6﴾..
منهتیش مهکه (بهسهر کهسدا) چاکهو بهخشینهکانت بهزۆر مهزانه
(ههمیشه با له زیادی بێت).وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ ﴿7﴾.. ههوڵ بده
لهبهر خاترو ڕێزی پهروهردگارت خۆگرو ئارامگربه.
ئیتر لەوداوی ئەم رووداوەو کە جوبریلی بینیەوە ئەو ئایەتانەی خوای گەورەی
بۆ هێنا، دڵنیا بوو لە پێغەبەرایەتیەکەی لە هێزوو توانایەکی بێووێنەداو لە
چالاکیەکی زۆر ناوازەدا، هەڵسایەوە لە ناو جێگاکەیدا بە خاتوو خەدیجەی
فەروموو ئیتر کاتی خەوتن و پشودان کۆتای هات.." مَضَى عَهْدُ النَّوْمُ يَا
خَدِيجَةُ ".. ئیتر لێرەوە راڤەی هەموو ئەو وێستگانەی بۆ ئاشکرا بوو کە
سنگی شەقکراو و بەردەکانی مککە سڵاویان لێدەکرد ئەو کەسەیش کە هاتە لای بۆ
دواجار بۆی روون بوویەوە هەمووی بەڵگەی پێغەمبەرایەتی خۆیینی.
بۆیە سەید قوتب لە ڕاڤە نایابەکەیدا بە ناونیشانی لە سێبەری قورئاندا
دەفەرموێت: زیاد لە بیست ساڵ پشووی نەداو دانەنیشت و لە ناو کەسوکاریدا
نەژیا،بەڵکو ڕاوەستاو بوو بە پێوە و چالاکانە تا بنگەوازەکەی گەیاند، ئەم
ئەرکە قورسەی لەسەر شانی خۆی دانا بوو، ئەمانەتەکەی خەڵکی ئەم زەویەی لەسەر
شان بوو لە هەموو بواراکاندا گەیاندی، لە رووی بیروباوەڕ لە ڕووی ڕزگاری و
خەبات و شۆڕش، یاخود لە هەموو مەیدانە جیاوازەکان.." : [قُمْ] وفي ذلك
يقول الأستاذ سيد قطب: قيل لرسول الله صلى الله عليه وسلم [قُمْ]. فقام،
وظل قائمًا بعدها أكثر من عشرين عامًا، لم يسترح، ولم يسكن، ولم يعش لنفسه
ولا لأهله، قام وظل قائمًا على دعوة الله، يحمل على عاتقه العبء الثقيل
الباهظ ولا ينوء به. عبء الأمانة الكبرى في هذه الأرض، عبء البشرية كلها،
وعبء العقيدة كلها، وعبء الكفاح والجهاد في ميادين شتى."
بەڵێ بەڕاستی پێغەمبەرمان(صلی للە علیە وسلم) لەدوای ئەوەی ئەو چەند وشانەی
پێگەیشت، ئیتر دانەنیشت و بە کوچەو کۆڵان و منداڵ و بیرو جوان و لاو
ئافرەت و بەندەکاندا بانگەوازی خوای گەیاندە هەمووان.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ) (غافر: 44).
جا لهئایندهدا رۆژێك دێت، ئهم قسانهی منتان بێتهوهیاد،
ئێستاكهمن خۆمو كاروبارهكانم دهدهمه دهستی خوا و پشت بهخوا
دهبهستم، چونكه بێگومان خوا بینایه بهبهندهكانی.
لە بەشی چوارەمدا زیاتر باسی ئیدارەو ڕێکخستنە سەرەتایەکانی ئیسلام دەکەین
کەچۆن پیغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) دایمەزراند.. ماویەتی چاوەڕێ بن