ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 23/09/2019
  • 2358

سەرەتای فەرزبوونی نوێژ


یەکەم شت کەلەسەر پێغەمبەر ﷺفەرزکرا لەهەموو پایەکانی ئیسلامدا تەنها نوێژبوو ، عائیشە رضی اللە عنە دەفەرموێت:( نوێژ فەرز کرا لەسەر پێغەمبەر لەسەرەتادا دوو ڕکات دوو ڕکات بوو پاشان کاتێ موسڵمانان جێگر بوون و ئاسودەی ڕوی تێکردن خوای گەورە تەواوی کرد ،(واتا:کردی بە چوار ڕکات)، وەلەسەفەریشدا ئەم دوو ڕکاتە وەکو خۆی خوای گەورە هێشتیەوە )
ئیبنوئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:( کاتێک خوای گەورە نوێژی لەسەر پێغەمبەر ﷺ فەرز کرد لەو سەری ساری مەککە و جبریل علیە سلام دەستنوێژی شۆرد و پێغەمبەریش ﷺ سێری کرد چن دەستنوێژ دەشۆرێت و ئەویش هەمان شێوە دەست نوێژی شۆرد ،پاشان جبریل علیە سلام نوێژی لەپێش چاوی پێغەمبەر ﷺ کرد ).
لەئوسامەیکوڕی زەیدەوە : پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(علّمنی جبریل الوضوء) 
واتە:(جبریل علیە سلام دەست نوێژی فێرکردم ).
______________________________________________________
سەرچاوە ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ٥٦
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری