خێزان و هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 26/09/2019
  • 1497

| فیتنه‌ی ئازاردانی هاوه‌ڵان و كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه‌ |


موشریكه‌كان زۆر به‌ توندی ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دا كه‌ ئیمانیان هێنا بوو ، ئه‌وانیان ئه‌هێنا به‌ر خۆر وه‌ به‌ردێكی گه‌وره‌یان ئه‌خسته‌ سه‌ر سنگیان له‌به‌ر گه‌رمی خۆر ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان ئازاد بكردبایه‌ نه‌ی ئه‌توانی دابنیشێت له‌به‌ر ئازار ، به‌ یه‌كێك یان ئه‌ڵێن لات خواته‌ ئه‌ویش به‌ زۆر ئه‌ڵێت به‌ڵێ ، وه‌ تا وای نه‌وتبا ئه‌وه‌ ئازاد ده‌كرا ، ئه‌بو جه‌هل به‌ ته‌نیشت عمار و دایك و باوكی تێپه‌ری كه‌ ئازار ده‌دران چه‌قۆیه‌كی كرد به‌ ئه‌ندامی زاوزێی دایكی عمار وه‌ كوشتی ، ڕه‌زای خوا له‌ خۆی و مێرده‌كه‌ی و عماریش بێت .
ئه‌بو به‌كری صه‌دیق یش به‌ ته‌نیشت هه‌ر ئیماندارێك تێپه‌ری با وه‌ بیبینی با وا سزا ئه‌درێت یه‌كسه‌ر له‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌یكڕی و ئازادی ئه‌كرد ، له‌وانه‌ش ( بیلال  و‌دایكی حمامه‌ ، عامر كوڕی فوهیره‌ و دایكی عبس ، و زنیره‌ ، نه‌هدیه‌ و مناڵه‌كه‌ی ، و جاریەكه‌ی ابن عدی عمر زۆر ئازاری ئه‌دا له‌سه‌ر ئیسلام بوونی ، تا باوكی ووتی: ئه‌بو قوحافه‌ (ئه‌بوبه‌كر) ئه‌تبینم زۆر به‌نده‌ ئازاد ده‌كه‌یت ، ئه‌گه‌ر چی قه‌ومێك ئازاد بكه‌یت هه‌ر ڕێگریت لێ ئه‌كه‌ن . ئه‌بو به‌كریش ووتی: من بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌یكه‌م وه‌ ئه‌شڵێن بۆیه‌ش ئه‌و ئایه‌ته‌ دابه‌زیوه‌ (  وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى (١٧) الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّىٰ (١٨) وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَىٰ (١٩) إِلَّا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ الْأَعْلَىٰ (٢٠) وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ (٢١))
ئه‌و كاته‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دان زۆر بوو خوای گه‌وره‌ ئیزن و ڕێگه‌ی دا كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوایی مه‌كکه‌ ، ده‌كه‌وێته‌ نێوان بیابانی سودان ، (بحری قلزم) کە ئێستا پێی دەڵێن ده‌ریای سوور ، یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ڕۆشت بۆ حه‌به‌شه‌ عثمان كوڕی عفان و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕوقیه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر بوو ، وه‌ خه‌ڵكیش شوێنی كه‌وتن و ده‌ڵین یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ڕۆشت بۆ حه‌به‌شه‌ باوكی حاطب كوڕی عمر بوو ، دواتر جعفه‌ری كوڕی أبو طالب ڕۆشت و دواتر كۆمه‌ڵێك ڕۆشتن ڕه‌زای خوایان لێ بێت ، ژماره‌یان نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س ئه‌بوو ، نه‌جاشیش پاشای حه‌به‌شه‌ ئه‌وانی له‌ خۆ گرت و ڕێزی لێ گرتن و لای ئه‌و بوون ئه‌مانی پێ به‌خشین ، ئه‌و كاته‌ی قوڕه‌یش ئه‌و شته‌یان زانی وه‌فدێكیان نارد پێشه‌وای وه‌فده‌كه‌ش عبداالله كوڕی ربیعه‌  و عمر كوڕی عاص بوون دیاری و شتی گران به‌هایان پێ بوو له‌ وڵاتی خۆیان بۆ نه‌جاشیان بردبوو ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی به‌ ده‌ست بێنن و ڕازی بێت به‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری باوه‌ڕداران بێت به‌ڵام ڕازی نه‌بوو ، شكستیان هێنا له‌م هه‌وڵه‌یان ، ئه‌وانیش درۆیان به‌ ده‌می باوه‌ڕدارن كرد به‌ نه‌جاشییان ووت: ئه‌وانه‌ شتانێكی زۆر گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ عیسی ده‌ڵێن: كه‌ به‌نده‌یه‌ ، ئه‌ویش بانگی مسوڵمانه‌كانی كرد به‌ پێشه‌وایی جعفری كوڕی أبو طالب بێنه‌ ئه‌و دانیشتنه‌ بۆ لای خۆی ، نه‌جاشی ووتی: ڕاسته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ ئه‌ی ده‌ڵێن كه‌ ئێوه‌ وا ده‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌ عیسی ؟ جه‌عفری كوڕی أبو طالبیش ئه‌و سوره‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ (كهیعص) ئه‌و كاته‌ی که‌ ووتی ئه‌و صوره‌ته‌ ته‌واو بوو نه‌جاشی ووتی والله ئه‌وه‌ یه‌ك وشه‌شی زیاد نه‌كردوه‌ كه‌ له‌ ته‌ورات هاتووه‌ ، نه‌جاشی ووتی: بڕۆن ئێوه‌ ئازاد و سه‌ربه‌خۆن له‌ زه‌وی مندا ، به‌ عه‌مر و عبدالله ـشی ووت : والله ئه‌گه‌ر كۆلێك ئاڵتونم  پێ بده‌ن به‌ڵكو چیایه‌ك له‌ ئاڵتونم پێ بده‌ن ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ڕاده‌ستی ئێوه‌ ناكه‌م ، دواتر فه‌رمانی كرد دیاریه‌كانیان وه‌رناگرم و بیانده‌نه‌وه‌ ، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌ به‌سه‌ر شۆڕی بۆ مه‌كکه‌ بێ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌جاشی ڕازی بكه‌ن .
_______________________________________________________
| سه‌رچاوه‌ : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه‌ وسلم - ابن كثیر ص٩٩- ١٠٢| بتصرف .
وه‌رگێرانی بەدەسکارییەوە : شوێنه‌وار كوردی
٢٦\محرم\١٤٤١هـ