سه‌ره‌تای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) زانی وه‌حی بۆ
هاتووه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هه‌ڵبژێرراوه‌و ئیتر خوای گه‌وره
ئاڕاسته‌یده‌كات‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكییه‌و ده‌بێت
بیگه‌یه‌نێت، ئه‌میش پێویستیی به‌نوخبه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌م بانگه‌وازه
بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه چۆن بانگه‌واز بكات‌و ئه‌م نوخبه‌یه
دروستبكات تا بتوانێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆڵ‌و ئه‌ركی بانگه‌وازه‌كه
بخاته سه‌رشانی ئه‌وانیش‌و هاوكاریبن له‌بانگه‌وازه‌كه‌یدا تا له‌دوای
بانگه‌واز بتوانن ئه‌م بیروباوه‌ڕه بكه‌نه ئایدۆلۆژیا‌و شۆڕش‌و بزاوتێكی
گه‌وره‌ی پێدروستبكه‌ن، ئه‌م شۆڕش‌و خه‌بات‌و گۆڕانكارییه پێویستیی
به‌به‌رنامه‌و نوخبه‌و خه‌ڵك هه‌یه، ئه‌م سێ پێكهاته‌یه ده‌بنه
ئایدۆلۆژیا‌و گۆڕانكاری‌و خه‌باته‌كه‌ی پێده‌سازێنرێت، ئه‌مه‌یش ئاڕاسته‌ی
خوای گه‌وره بوو بۆ سه‌روه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم)، ئینجا تێگه‌یشتنی
باشی هاوه‌ڵاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) بوو، ره‌زامه‌ندیی خوا
له‌وانیش بێت.
پێشئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌م به‌باسی ژیاننامه‌ی سه‌روه‌رمان، ده‌مه‌وێت وشه‌ی ئایدۆلۆژیا‌و پێكهاته‌كه‌ی روونبكه‌مه‌وه:
-ئایدۆلۆژیای ئیسلام چییه؟
سه‌ره‌تا بۆئه‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌كانی ده‌ق‌و مه‌دخه‌لیی له‌ق لێماننه‌كه‌ن
به‌هۆسه، وتمان ئیسلام دینه، به‌ڵام "بیروباوه‌ڕو بانگه‌وازو خه‌ڵكه‌كه‌ی
ده‌بنه ئایدۆلۆژیا".. ئه‌مانه‌ی باسمانكرد له‌دینه‌وه
سه‌رچاوه‌یانگرتووه كه ئایینی پیرۆزی ئیسلامه.
بیروباوه‌ڕه‌كانیتر له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه ئایدۆلۆژیا دروستده‌كه‌ن‌و
ده‌یكه‌نه رێباز، چونكه فه‌لسه‌فه باڵای به‌رزتره له‌زانست ..
به‌وپێیه‌ی زانست بۆخۆی دیاره‌و كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌و بیردۆز ئه‌نجامێكی
زانستیت پێده‌بخشن، به‌ڵام فه‌لسه‌فه گه‌ڕانه به‌دوای ونبووه‌كانی
ژیاندا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی زانست نه‌یسه‌لماندوون‌و
وه‌ڵامینه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌و له‌ناو خۆیدا جێگه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه. ئایین
له‌هه‌موویان گه‌ردن به‌رزتره، چونكه وه‌ڵامی فه‌لسه‌فه‌ی داوه‌ته‌وه،
له‌ئه‌نجامی ئایینه‌كان فه‌یله‌سوف دروستبووه، ئه‌ستێره‌ی ئیسلام
له‌ئاسماندا به‌دره‌وشاوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موویانی به‌جیهێشت‌و وه‌ڵامی
هه‌موو پرسیاره‌كانی شوێنكه‌وتووانی ئه‌داته‌وه، كۆتایی جیهانی
دیاریكردووه، داهاتووی مرۆڤی روونكردۆته‌وه، ئیسلام وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و
پرسیارانه‌ی داوته‌وه كه باس له: بوون، گه‌ردوون، ژیان، ده‌سه‌ڵات‌و
مرۆڤ ده‌كه‌ن.
كه‌واته رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات‌و هه‌مو بیروباوه‌ره مرۆڤكرده‌كان له‌وه
ده‌ترسن كه ئیسلام به‌ئایدۆلۆژیا رووبه‌ڕوویانبێته‌وه، وه ئه‌و كاته
ئه‌وان ده‌بێت به‌رانبه‌ره‌كه‌یان -كه ئیسلامه- خه‌ولێبخه‌ن، یان
سه‌رخۆشیبكه‌ن، وه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو سه‌ده ده‌ڕوات ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و
نه‌یان توانیویانه رووبه‌ڕووی ئایدۆلۆژیاكه‌ی ببنه‌وه.
ئایدۆلۆژیای ئیسلامی پێكهاتووه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی، له‌ناو هه‌ر نهۆمێكدا چه‌ند پایه‌یه‌كی تێدایه:
نهۆمی یه‌كه‌م/ مه‌نهه‌ج.
نهۆمی دووه‌م/ كۆمه‌ڵسازی.
نهۆمی سێیه‌م/ بزاوت.
نهۆمی یه‌كه‌م/ مه‌نهه‌ج ده‌گرێته‌وه: مه‌نهه‌ج رۆحی ئایدۆلۆژیایه‌و
به‌مانای ئه‌و به‌رنامه تۆكمه‌یه‌یه كه پایه‌كانی ئایینی ئیسلامی
پێكهێناوه‌و بریتین له‌قورئان‌و سوننه‌ت –واته: قورئان‌و سیره‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵان-.
بۆئه‌وه‌ی بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی دامه‌زرێنین، پێویستیمان به‌چه‌ند پایه‌یه‌كه له‌م مه‌نهه‌جه‌دا:
پایه‌ی یه‌كه‌م/ دیدی بیروباوه‌ڕ؛ واته: بنه‌مای بیروباوه‌ڕت له‌سه‌ر چی
داده‌مه‌زرێت؟ سه‌له‌ف، موعته‌زیله، ماتۆریدی، ئه‌شعه‌ری، مورجیئه...تاد.
وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت بیروباوه‌ڕی روونت هه‌بێت، كه سوپاس بۆ خوا ئێمه‌ی
ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌ت بیروباوه‌ڕمان روون‌و ئاشكرایه.
پایه‌ی دووه‌م/ دیدی هزرو جیهانبینی: تێگه‌یشتنت بۆ گه‌ردوون، مرۆڤ،
ده‌سه‌ڵات‌و ژیان...تاد. واته: بۆچوونی دیدو فیكری بۆ ئه‌م ژیانه
ده‌گرێته‌وه.
پایه‌ی سێیه‌م/ به‌رنامه‌ی سیاسی‌و گوتاری سیاسی -په‌یڕه‌وو پرۆگرامی
ناوخۆ-؛ به‌واتای پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ژینگه، فره‌دیدی ، پرۆژه‌ی
ئابووری، ئیداره‌ی سیاسی كه پێكهاتووه له: خاك، خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵات‌و
سه‌ربه‌خۆیی.
پایه‌ی چواره‌م/ مه‌نهه‌جی په‌روه‌رده (قییه‌م): ئه‌مه پێكهاته‌ی ره‌وشت
(سلوك)ه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر سێ بنه‌ما پێكدێت كه ئه‌مانه‌ن:
پاڵفته‌ی دڵ‌و ده‌روون (ته‌زكییه‌ی نه‌فس)، ره‌فتارو ره‌وشت، ئادابی ناو
كۆمه‌ڵگه‌و نه‌ریتی ره‌سه‌ن.
- كۆمه‌ڵسازی چییه؟
كۆمه‌ڵسازی جه‌سته‌و په‌یكه‌ری ئایدۆلۆژیایه، به‌و مانایه‌ی كه
ئایدیۆلۆژیاكه به‌گه‌ڕده‌خات‌و له‌تیۆرییه‌وه ده‌یكاته هێزێكی
پراكتیكی‌و له‌مه‌یداندا ده‌یجوڵێنێت.
كۆمه‌ڵسازیی ئیسلامی، خاوه‌نی سێ پایه‌ی تایبه‌تیی خۆیه‌تی‌و نه زیادده‌كات نه كه‌م، بێ یه‌كتریش ناگونجێت.
پایه‌ی یه‌كه‌م/ ره‌مز -سه‌ركرده یان رێبه‌ر یان كۆمه‌ڵ-: ئه‌وه‌ی كه
پیاده‌ی ئایدیۆلۆژیه‌كه ده‌كات‌و به‌رنامه‌و پلانی بۆ ده‌كێشێت،
ده‌ستنیشانی ته‌وه‌ره‌كانی ده‌كات‌و ئاڕاسته‌ی نوخبه ده‌كات، وه‌ك له‌م
باسه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) زیاتر بۆمان
روونده‌بێته‌وه.
پایه‌ی دووه‌م/ نوخبه‌ی هه‌ڵبژێرراو یان بژاركراو: ئه‌م كۆمه‌ڵه
به‌جوانی‌و به‌چاكی له‌بنه‌ماكانی ئه‌م ئایدۆلۆژیا یان ئه‌م رێبازه
تێگه‌یشتوون‌و له‌نێوانی رێبه‌رو جه‌ماوه‌ردان، هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه
پۆلێن‌و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، توانا‌و وزه‌كانیان به‌گه‌ڕده‌خه‌ن‌و
كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ناسن‌و له‌جێگه‌ی شیاودا به‌كاریانده‌هێنن، وه‌ك
هاوه‌ڵاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) كه هه‌ریه‌كه‌یان كارێكیان
پێسپێررابوو، وه‌ك یه‌ك جه‌سته له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)
كاریانده‌كرد.
پایه‌ی سێیه‌م/ جه‌ماوه‌ر: ئه‌و توانا‌و وزه‌یه‌ن كه ده‌بنه هه‌وێنی شۆڕش‌و دامه‌زراندنی سیسته‌م، ده‌سه‌ڵات، ژیار، شارستانییه‌ت.
-بزاوت چییه؟
بزاوت خۆراكی هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌كه تاك‌و كۆمه‌ڵ په‌روه‌رده‌كات
له‌سه‌ری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاكه‌و رێكخستن‌و ئیداره‌و چاودێری‌و
پلاندانان له‌سه‌ری.
بزاوت خاوه‌نی دوو پایه‌ی سه‌ره‌كییه:
پایه‌ی یه‌كه‌م/ بانگه‌وازو هه‌ڵوێست (به‌لاغ‌و شاهیدیدان): هه‌ڵوێستیش
به‌واتای هه‌ڵوێستمان له: فره‌دیدی، مافی مرۆڤ، گوتاری سیاسیی به‌رانبه‌ر
له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیاندا.
پایه‌ی دووه‌م/ ستراتیژییه‌ت‌و قۆناغكاری: به‌مانای ده‌ستنیشانكردنی ئامانج
به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كانی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه ئامانجی دارولئیسلامه‌و
پێكهاته‌كه‌ی بنه‌مای سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌و بریتییه له:
حاكمییه‌ت، دادگه‌ری، گوێڕایه‌ڵی، شورا.
ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌مپێدا بریتییه له‌ئایدۆلۆژیای ئیسلامی.
چۆن بانگه‌واز ده‌ستیپێكرد؟
كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م ئیداره‌و رێكخستنه دروستكراو سه‌ره‌تا
كێ بانگهێشتكراو پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) له‌كێوه ده‌ستیپێكرد؟
بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) هه‌روا به‌هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو،
به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌نهه‌جێكی رێك‌و ته‌ندروست بوو، پێشئه‌وه‌ی
بێمه سه‌ر باسی مه‌نهه‌جی بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە
وسلم) پێویسته بپرسین ئایا مرۆڤ كاتێك ئیمانده‌هێنێت، به‌دڵ ده‌بێته
باوه‌ڕدار یان به‌ئه‌قڵ‌و ژیریی؟ یان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌وازده‌كات
خۆشه‌ویست بێت له‌دڵی خه‌ڵكیدا ئینجا دوایئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی بخاته
به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بانگه‌وازیانده‌كات؟
كه‌واته له‌ده‌ستپێكی هه‌موو ئیداره‌و رێكخستنێكدا پێویسته ئه‌م دوو
چه‌مكه ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌بانگخوازه‌كه‌دا هه‌بێت، چونكه مه‌نهه‌جی
پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە وسلم)و گرنگترین شت بۆ بانگه‌واز خۆشه‌ویستی‌و
به‌ڵگه‌یه، چونكه زۆرجار ئه‌وكه‌سه‌ی كه بانگه‌وازده‌كات، ئه‌گه‌رچی
خاوه‌نی به‌ڵگه‌ی به‌هێزیش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویست نه‌بوو، ئه‌وا
ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌رگیز وه‌رناگیرێ، به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر هات‌و
بیروباوه‌ڕێك بوو كه‌س لێتێنه‌گات‌و له‌سه‌ر بنه‌مای نازانستی دابمه‌زرێت،
با بانگخوازه‌كه‌یش خۆشه‌ویست بێت، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌میشه بیروباوه‌ڕی
مه‌عقول‌و شتی لۆژیكی وه‌رده‌گرێت كه گوناجوبێت له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤ‌و
بیر‌و دڵ‌و ده‌روونیدا.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌روه‌رمان زۆر ته‌ندروست بوو، چونكه بۆ ماوه‌ی (600) ساڵ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه نێررابوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بانگه‌وازه‌كه لای خه‌ڵكی شاز‌و نامۆ بوو بۆ
كۆمه‌ڵگه‌كان، هه‌رچه‌نده له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌روابووه كه ژیری
زوو له‌به‌رده‌میدا چۆك دائه‌دات، به‌ڵام كێشه له‌شه‌هوه‌تبازه‌كاندایه
كه بۆیان قبوڵناكرێت، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه كه سه‌روه‌رمان بانگه‌وازی
بۆ یه‌كخواپه‌رستی ده‌كرد، لای ئه‌و خه‌ڵكه زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ربوو، ئایا
واز له‌و هه‌موو خوایه بهێنن بۆ بانگه‌شه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە
وسلم) كه بانگیانده‌كات بۆ یه‌كخواپه‌رستی!.
یاخود ده‌یانوت: ئایا ده‌شێت مرۆڤ پێغه‌مبه‌ر بێت؟ یاخود واز له‌مه‌یخواردنه‌وه‌و داوینپیسی بهێنین؟!
هه‌موو ئه‌مانه نامۆبوون به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یش، له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا ئه‌گه‌ر به‌ئافره‌تێك بڵێیت: بۆچی خۆت
رووتكردۆته‌وه‌و ده‌چیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن‌و خۆت بائه‌ده‌یت‌و
جه‌سته‌ت ئه‌له‌رزێنیت؟، به‌لایه‌وه سه‌یره‌و پێتده‌ڵێت: ئه‌وه
هونه‌ره!!
یاخود به‌كه‌سێكیتر ده‌ڵێیت: واز له‌عه‌لمانییه‌ت بهێنه‌و دینی خوای
گه‌وره پیاده‌بكه، كه‌چی ئه‌و تۆ به‌كۆنه‌په‌رست‌و دواكه‌وتوو
ته‌ماشاده‌كات!.
بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئایینی ئیسلام
به‌نامۆیی هاتووه، هه‌ر به‌نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خه‌ڵكی‌و
كۆمه‌ڵگه‌كان، ئه‌وانه‌یشی بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن به‌نامۆ ته‌ماشاده‌كرێن،
وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "بَدَأَ الإِسْلاَمُ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا،
فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ".
ئه‌و سه‌رده‌مه بانگه‌وازه‌كه بۆ قوڕه‌یش‌و هه‌موو خه‌ڵكی بگره جیهانیش
بوو، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە وسلم) له‌و كه‌سانه‌وه
ده‌ستیپێكرد كه به‌زوویی بیروباوه‌ڕ وه‌رده‌گرن‌و به‌رپرسیارێتی ده‌خه‌نه
سه‌رشانیان، ده‌بێت له‌وانه‌وه ده‌ستپێبكات كه زۆر پێغه‌مبه‌ریان (صلی
اللە علیە وسلم) خۆشده‌وێت‌و به‌زوویی بیروباوه‌ڕه‌كه وه‌رده‌گرن.
له‌باسی ئیداره‌و رێكخستندا هه‌موو خه‌ڵكی سه‌رزه‌وی ئه‌م مه‌نهه‌جه
پیاده‌ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش ئه‌مه وانه‌یه‌كه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری
سه‌روه‌رمانه‌وه (صلی اللە علیە وسلم) وه‌ریده‌گرین‌و بانگه‌وازه‌كه‌مانی
پێده‌گه‌یه‌نین تا ئیداره‌و رێكخستنێكی به‌هێز بۆ ئه‌م ئیسلامه
دابمه‌زرێنین.
- رێكخستنه سه‌ره‌تاییه‌كان كێ بوون؟
هه‌موو كۆمه‌ڵ‌و ده‌سته‌و تاقمێك به‌م شێوه‌یه ده‌ستیانپێكردووه،
ئیسلامیش كه له‌سه‌ره‌تاوه هاتووه، هه‌روا پێغه‌مبه‌رمان (صلی اللە علیە
وسلم) فێریكردووین، چونكه مرۆڤه‌كان به‌سروشتی خۆیان ئه‌و شتانه ده‌كه‌ن
كه به‌ده‌رنییه له‌ده‌روون‌و هه‌ست‌و نه‌ست‌و سۆزیان، بۆیه سه‌یید قوتب
ده‌ڵێت: "ئه‌م قورئانه قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ ناخی خه‌ڵكی‌و پێغه‌مبه‌ریش
(صلی اللە علیە وسلم) كه هاتووه شتێكی نه‌هێناوه به‌ده‌ربێت له‌توانای
مرۆڤه‌كان".