پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەککە

  • 30/09/2019
  • 1498

| وتەی سوەیدی کوڕی سامت وە ئیسلام بوونی ئیاس کوڕی موعاذ |


یەکێک لەوانەی کە خوای گەورە بۆ پشتیوانانی کرد  لە هۆزی ئەوس و خەزرەج ئەوان گوێیان لێ دەبوو کە  دۆستە یەهودیەکانیان لە مەدینە پێیان دەووتن: کە پێغەمبەرێک لەم سەردەمە هاتووە ، پەیمانی لەگەڵ دەبەستین وە سەریدەخەین ، وە دەیان ووت: لەگەڵتان دەجەنگین و دەتانکوژین بەشێوەی کوشتنی قەومی عاد ، پشتیوانان حەجیان دەکرد ، (هەروەک چۆن عەرەب حەجیان دەکرد) بەڵام یەهودیەکان نەیان دەکرد. کاتێک ئەوس و خەزرەج ئەیانبینی پێغەمبەری خوا پانگەواز ئەکا لەنێو خەڵک بۆ لای خوا ، وە نیشانەکانی ڕاستگۆییان لە پێغەمبەری خوادا دەبینی ، وتیان: واللە ئا ئەوە ئەو پێغەمبەرەیە کە یەهودییەکان بەڵێنی هاتنیان دابوو دەبا ئێمە دەستپێشخەر بین.
وە سوەیدی کوڕی سامت کە برای بنی عمر و کوڕی عوف کوڕی ئەوس هات بۆ مەککە ، پێغەمبەری خوا بانگی کرد بۆ ئیسلام  بەڵام نە ڕەتی کردەوە و نە وەڵامی دایەوە ، ڕۆشت بۆ مەدینە ، هەندێکیان کوژران لە جەنگەکاندا ، سوەید کوڕە پوری عبدالمطلب بوو. دوایی باوکی حەیسەر ئەنەس کوڕی ڕافع هات بۆ مەککە لەنێو گەنجەکانی هۆزەکەیدا ، لە بنی عبد الأشهل ، داوای پەیمان بەستنیان کرد ، وە پێغەمبەری خوا بانگی کردن بۆ ئیسلام ، ئیاس کوڕی معاذ کە گەنجێکی ڕەوان بێژ بوو لەنیویاندا ووتی: ئەی گەلەکەم ، واللە ئا ئەوە (واتا پێغەمبەری خوا) خێرترە لەوەی کە ئێمە بۆی هاتووین ، باوکی حەیسەر هەڵچوو و لێیدا ، بێ دەنگ بوو ، پەیمان نامەکە نەبەسترا گەڕانەوە بۆ مەدینە ، ئەوترێ: کە ئیاس کوڕی ،معاذ بە موسڵمانی مرد.
____________________________________
| سه‌رچاوه‌ : الفصول فی سیرة الرسول صلی الله علیه‌ وسلم - ابن كثیر ص١٠٨- ١٠٩| بتصرف .
وه‌رگێرانی به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌ : شوێنه‌وار كوردی
٣٠\محرم\١٤٤١هـ