هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 07/11/2019
  • 1552

کۆتایی و سەرکەوتن هەر بۆ لەخوا ترسانە





ئەگەر سزادان و نارەحەتکردنی سەخت ڕووبەڕووی پێغەمبەری خوا علیه السلام بوبێتەوە ئەوا هیچ کەسێک نییە لەو باشتر و بەرێزتر کە بە قەد ئەو ئازار بچێژێ ، پێشینی چاک بۆ بانگخوازان لە پێغەمبەری خوادا علیە السلام تەنها بریتی نییە لەوەی لەیەک ڕووەوە بێت ، تەنها بریتی نییە لەوەی بەخێرهاتنی خەڵکی بکەن بۆ ناو ئیسلام و تەواو ، وە دواتر لەکاتی نارەحەتیدا بەدوای هۆکارێک بگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیانی لێ ڕزگار بکەن ، نابێ وابن

بۆیە الله تعالی فەرموویەتی {{ لقد کان لکم فی رسول الله أسوة حسنة لمن كان يرجوا الله واليوم الآخر وذكر الله كثيرا }} به‌دڵنیایى له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئێوه‌ پێشه‌وایه‌تییه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌و پێشه‌واو مامۆستای چاكی ئێوه‌یه‌و چاو له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن و شوێنى بكه‌ون به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ به‌ ئومێدی خواو ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت، وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت.


کاتێک پرسیارکرا لە پێغەمبەری خوا علیه السلام کێ لە خەڵکی زیاتر تاقیدەکرێتەوە ؟! ، فەرمووی : پێغەمبەران پاشان هاوشێوەی ئەوان پاشان هاوشێوەی ئەوان ، پیاو بە قەد دینەکەی تاقیدەکرێتەوە، دینداریەکەی پتەو بێت ئەوا تاقیکردنەوەی قورس دەبێت ، خۆ ئەگەر لاوازیەک لە دینەکەیدا هەبوو ئەوا بەپێی دینەکەی تاقیدەکرێتەوە، بەردەوام ئەو کەسە تاقیدەکرێتەوە تاوەکو دەکاتە ڕادەیەک ئەو کەسە بەسەر زەویدا دەڕوات و تاوانی پێوە نییە .



{{ سنن ابن ماجه ، باب الصبر على البلاء ١٣٣٤/٢ ، فەرموودەی ٤٠٢٣ }}



سەرکەوتن هەر بۆ لەخوا ترسانە ڕ چوون ئەوانەی کە دژایەتی ئیسلام و بانگخوازانیان دەکرد لە مەککەدا ، وە جۆرەها سزایاندان لە بەرامبەر ئارامگری بڕواداراندا تێک شکان ، وە دوو لە سەرەکیترین ئەو کەسانەی کە دژایەتی پێغەمبەریان دەکرد { عقبة بن أبي معيط و نضر بن الحارث } بوون ، لە جەنگی بەدردا گیران و خودای گەورە تورەیي دڵی ئیماندارانی دامرکاندەوە بە کوشتنیان بە فەرمانی پێغەمبەری خوا علیه السلام.