ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 10/01/2020
  • 1657

زۆران گرتنی پێغەمبەری خواﷺلەگەڵ ڕوکانە


  ڕوکانە یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی شاری مەککە کە زۆرانی لەگەڵ هەرکەس بگرتایە دەیدا بە زەویدا ، جارێکیان بە پێغەمبەر  ﷺگەیشت و داوای لێ کرد کە زۆرانی لەگەڵدا بگرێت ، وە زۆرانیان گرت پێغەمبەر ﷺدای بە زەویدا و پاشان موسوڵمان بوون .سەعیدی کوڕی جوبەیر رضی اللە عنە دەفەرموێت ( پێغەمبەرﷺلە بطحاء بوو لە مەککە ، ڕوکانە بەلایدا تێ پەڕی و هەندێ مەڕی پێبوو وتی : ئەی موحەممەد بۆ نایەی زۆرانم لەگەڵدا بگری ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی چیم بۆ دادەنێیت وتی : مەڕێکی تر چەن جار بەمشێوەیە پێغەمبەر ﷺزۆرانی لەگەڵدا گرت و دەیدا بەزەویدا ، دوای وتی : وەڵڵاهی ئەی موحەممەد هەتا ئێستا کەس منی نەداوە بە زەویدا ، دیارە تۆ پێغەمبەری خوایت  ئەنجا موسوڵمان بوو پێغەمبەریشﷺمەڕەکانی بۆ گێڕایەوە ... ]لەڕیوایەتێکی تردا ئیبنو عەباس  رضی اللە عنە دەگێڕێتەوە  دەفەرموێت : [ ڕوکانە زۆرانی گرت لەگەڵ پێغەمبەرداﷺسێ جار هەر جارێک لەسەر مەڕێک دوای شکستی هێنا ، وتی : ئەی موحەممەد تا ئێستا  کەس پشتی منی نەداوە لە زەوی  تا ئێستا کەس نەبووە ڕقم لێی بێت لە وێنەی تۆ بەڵام ئێستا شاهیدی دەدەم  کە خودا تاک و تەنهایە و تۆش پێغەمبەری خوایت ، ئەنجا پێغەمبەر ﷺمەڕەکانی بۆ گەڕاندەوە و ڕۆیشت]

سەرچاوە :ژیانی پێغەمبەری خوا لەقورئان و فەرمودەکاندا 
نوسینی :مامۆستا محمد ملا فایەق شارەزووری .لاپەڕە ۱۰٤-۱۰٥