پێنوسه‌كان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 06/02/2020
  • 3258

باس و تێڕوانینی چەند ڕۆژهەڵاتناسێكی بیانی سەبارەت بە سەروەرمان

لویس سیدیۆ ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسیە مۆڵەتی مافناسی هەیە ، لە کتێبەکەی تآریخ العرب العام دا دەلێت ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سەرنجی مێژوی ئەم گەلە بدەین ، کە لە گۆشەیەکی ئاسایدا ون بوو بۆ بەرزترین پایە بەرز بوەوە ناوی لەگەڵ ئاسۆکانی دنیادا بەرزبۆوە ...سەرچاوەی ئەو موعجیزەیەش تەنیا پیاوێک بوو ئەویش محمد بوو لا ١٥ 

هەروەها لە بارەی وەسفکردنی پێغەمبەر ﷺ دەڵێت: هێمن و ئارام گر بوو هەژار و نەدارانی دەهێنایە ماڵەوە  تا خواردنەکەیان لەگەڵدا بەش بکات ، بەهێنبی ڕوو خۆشیەوە پێشوازی لەهەموو ئەو کەسانە دەکرد ، کە دەیانویست پرسیاری لێبکەن ، هەموو ئەو کەسانەی کە قسەیان لەگەڵدەکرد ،بەهۆی ڕوە نورانی و خەندە جوانەکەی توشی سەرسامی دەبوو ، هەرگیز لە گفتوو گۆی دورو درێژ بێزار نەدەبوو ، کەم قسەی دەکرد، قسەکانی هەرگیز خۆبەزل زانینیان پێوە 
دیار نەبوو لا١٠٢ 
هێنری ماسێ ڕۆژهەڵتناسێکی فەرەنسییە ، ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ لیژنەی خۆرهەڵات ناسان هەلیبژارد ، لە کتیبی ئیسلامدا دەلێت :بەهۆی چاکسازیە ئاینی و سیاسیەکانی محمد ،کە لە بنچینەدا بۆ یەک خستنەوە بوو عەرەبەکان هۆشیان هاتەوە بەر و خۆیان دۆزیەوە لە تاریکی و نەفامی و گێرە شێوێنی ڕزگاریان بوو لا ٥٥ .
پاشان دەڵێ محمد یاسا دانەری سروش بۆ هاتبوو ، دامەزرێنەری یەکێتی نێوان ئاینەکانی گەلان بوو ، سادە بوو بەڵام لە هەمان کاتدا ورد بین  و دوربین بوو لا ٥٩ 
ولیام مۆتگۆمگری وات ڕۆژهەڵاتناسێکی هاوچەرخی بەریتانییە  ڕاگری بەشی توێژینەوەی عەرەبیە لە زانکۆی ئەدنبرا  لە کتێبەکەی {محمد فی مەکە } دەڵێت : ئامادە باشی ئەو پیاوە لەوادا بوو کە لە پێناو بیرو باوەڕەکەی بەرگەی هەموو چەوساندنەوەیەکی دەگرت  سروشتی ڕەوشت بەرزی وای لە شوێن کەوتوان کرد باوەڕی پێبێنن و بیکەنە پێشەوا و سەرکردەی خۆیان ، سەرەڕای دەستکەوتە ڕەها و مەزنەکانی  ، هەموو ئەوانە بەڵگەن  بۆ دادگەری و پاکی و ڕەسەن لە کەسایەتیەکەیدا. لا ٩٤
محمد لە دیدی زانایاندا 
نوسینی: یامن الحاجە 
وەرگێڕانی :مزەفەر عەولا قەسرێ 
لاپەڕە :٫۱۹٫۱۸