وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 28/07/2014
  • 849

کارل مارکس

فەیلەسوفی بەناوبانگی ئەڵمانی (کارل ماركس) لە دوو باسدا سەبارەت بە پێغەمبەر -صلی للە علیە وسلم- دەڵێت: گرنگە بیرمەندەکان ئەوە بزانن کە محمد نێراوی خوایە لە ئاسمانەوە بە پەیامێك بۆ خەڵکی سەر زەوی، هەروەها دەڵێت: ئەم پێغەمبەرە بە پەیامەکەی توانی سەردەمی زانست و روناکی و معریفە پێشکەش بە جیهان بکات، هەڵسوکەوت و گوفتاری بەشێوەیەکی زانستی بۆ خەڵکی بنوسرێتەوەو خەڵکی سودمەند بن لێی بۆ کاری شیاو و باشە، ئەو کارە خراپانەی کە لەسەر مرۆڤایەتی پەنگیان خواردبوەوە ئەم توانی بە وەحی چاکسازی و گۆڕانکاری لە پەیامەکانی پێش خۆی بكات، پەیامی ئەم محمدە نە دەگۆرێت و نە لە ناویش دەچێت*.