هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 29/07/2014
  • 2638

پەیام نێری پێغەمبەر ﷺ پێمانی ڕاگەیاند: کە خەڵکانێك لەبەردەم دەرگایی دۆزەخدا بانگەشە دەکەن..!

حوزیفەی یەمانی فەرمووی: پرسیارم کرد لە پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لە سەر شەڕ!.. چونکە هەمیشە خەڵك لە خێر پرسیاریان لێدەکرد، منیش ووتم بە لەشەڕ پرسیار بکەم،نەکو- توشم بێت با خۆمی لێبپارێزم..!
"فەرموودەکە لە بوخاریدا هەیە، بەڵام من هەمووی ئاماژە پێناکەم ئەوەی کە باسەکەمانی لەسەر دادەمەزرێنین و لەسەری دەدوێین.."
پێغەمبەر فەرمووی(صلی اللە علیە وسلم):  سەردەمانێك دێت بەسەر ئەم ئوممەتی مندا چاکەخوازیان تێدایەو چاکە دەکەن بەڵام لێڵی ودوکەڵ هەر بە رچاو دەگرێت..
پاشان حوزیفە فەرمووی: ئایا لە دوای ئەو چاکەیە شەرو خراپەکاری توشمان دێت؟
پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: بەڵێ

بیر بکەروە لە ووتەکەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەو رەوش و واقیعە دەکات کە ئێستا تێدا دەژین..
پێغەمەبەر(صلی اللە علیە وسلم)فەرمووی: کۆمەڵێك  بانگەوازی خەڵکی دەکەن لەبەردەم دەرگایی جەهەنم و ئەو خەڵکە فرێئەدەنە ناو ئاگر!" نَعَمْ، دُعَاةٌ عَلَى أَبْوَابِ جَهَنَّمَ مَنْ أَجَابَهُمْ إِلَيْهَا قَذَفُوهُ فِيهَا."

پاشان حوزیفە فەرمووی: پێناسەمان بۆ بکە کێن ئەوانە بەوشیوە کار دەکەن و، لە بەردەم  دەرگای جەهنمدا وەستاون؟!
پێغەمبەر فەرمووی: لە نەوەی خۆمانن واتا (موسڵمانن) وە بەزمانی خۆشمان ئاخافتن دەکەن." هُمْ مِنْ بَنِي جِلْدَتِنَا- يعني أنهم مسلمين- وَيَتَكَلَّمُونَ بِأَلْسِنَتِنَا."
خوێنەری ئازیز:- رابمێنە لەم فەرمودەیە.. خەڵکانیك هەن واتا تاوان و کاری خراپە جوان دەکەن بۆ موسڵمان و دوای فرێیان ئەدەناو ئاگری جەهەنم!..
هەمانە موسڵمانە کار دەکات لەبەر ئەوەی مودمینە بە مەشروب بە جگەرە ، هەیە بە فیرۆدانی کات، بە فیرۆدانی پارە وسەروەت وسامان، یاخود بە هێنانی بیرو باوەڕی شەرق وغەرب.. بە چونە ناو حیزبی عەلمانی ..وەهەروەها..