نه‌سه‌بی پیرۆزی پێغەمبەر ﷺ
نه‌سه‌بی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له به‌ناوبانگترین نه‌سه‌بی عه‌ره‌به ، ئیمامی موسلیم له واپله‌ى كورِی الاسقه‌عه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌گێرِێته‌و كه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی : [ ( إنَّ اللهَ اصْطَفَى كِنَانَةَ مِن وَلَدِ إسماعيلَ و اصْطَفَى قُرَيشَاًً مِن كنِانةَ و اصطفى من قريشٍ بَنِي هَاشِمٍ و اصطفاني من بني هاشم) ] واته: خوای گه‌وره كینانه‌ی له نێوان كورِو نه‌وه‌كانی ئیسماعیلدا هه‌ڵیژارد ، هۆزی قوره‌یشی له نێوان به‌ره‌بابی كینانه‌دا هه‌ڵبژارد ، تیره‌ی به‌نی هاشمیشی له نێو قوره‌یشیاندا هه‌ڵبژارد ، منیشی له ناو به‌نو هاشمییه‌كاندا هه‌ڵبژاردووه ..
نه‌سه‌بی له باوكیه‌وه :
هه‌موو نه‌سه‌بزانان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆن كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست [ صلى الله عليه وسلم ] ناوی پیرۆزی محمدی كورِی عبدالله‌ی كورِی [ عبد المطلب ] ی كورِی هاشمی كورِی عه‌بدومه‌نافی كورِی قُێَی كورِی كولابی كورِی لوئه‌ی كورِی غالبی كورِی فه‌هری كورِی مالیكی كورِی النچرى كورِی كینانه‌ی كورِی خوزه‌یمه‌ی كورِی مودریكه‌ی كورِی ئیلیاسی كورِی مُچَرى كورِی نه‌زاری كورِی مه‌عدی كورِی عه‌دنانه ..
ئیبنو مه‌سعود ـ خوا لێی رازی بێت ـ ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه نه‌سه‌بی خۆی ده‌فه‌رموو ، كه ده‌گه‌یشته مه‌عدی كورِی عه‌دنان ده‌وه‌ستاو دوو سێ جار ده‌یفه‌رموو
[ ( كَذَبَ النَّسَّابون ) ] واته : نه‌سه‌بزانان لێره‌وه هه‌رچی بڵێن درۆ ده‌كه‌ن ..
به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه رێكن كه شه‌جه‌ره‌ی ده‌گاته‌وه سه‌ر سه‌یدنا ئیسماعیلی كورِی سه‌یدنا ئیبراهیم . سه‌لامی خوایان لێ بێت ..
نه‌سه‌بی له دایكییه‌وه :
دایكی ناوی : ئامینه‌ی كچی وه‌هه‌بی كورِی عه‌بدومه‌نافی كورِی زوهره‌ی كورِی كولابی كورِی مورِرِه‌ی كورِی كه‌عبه .. ئیدی شه‌جه‌ره‌ی دایكی له‌گه‌ڵ شه‌جه‌ره‌ی بابی له كولابدا به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه
له‌دایك بوونی :
له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه له رۆژی دووشه‌ممه‌ی نۆهه‌م یان دوازده‌هه‌می مانگی ره‌بیعول ئه‌ووه‌لی ساڵی فیل له‌دایك بووه ، ئه‌مه‌ش كۆرِای زانایانی له‌سه‌ره كه له‌و ساڵه‌و له‌و مانگه‌دا بووه ، چونكه له‌و ساڵه‌دا بوو كه ئه‌بره‌هه‌ی حه‌به‌شی به له‌شكرێكی زۆره‌وه ـ كه فیلیان پێ بوو ـ هێرشی هێنا بۆ رماندنی كه‌عبه ، به‌ڵام خوای خاوه‌ن كه‌عبه رێی گرتن و مانی به فیله‌كان گرت و له ده‌ورو به‌ری شاری مه‌كه وه‌ستاندنی ، هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئه‌وێ نه‌چوون ، خوای گه‌وره ئه‌م روداوه‌ی له قورئاندا له سوره‌تی ( الفیل ) دا تۆمار كردووه ، ئه‌و رۆژه ده‌كاته 20/4/571 ی زایینی .. زۆر ریوایه‌ت هه‌ن كه باسی شتی نائاساییان كردووه كه كاتی حه‌مل و له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری نازدار ێلى الله علیه وسلم روویداوه‌و خه‌ڵكی ده‌ماو ده‌م گێرِاویانه‌ته‌وه ..