وتەی ناوداران لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 30/07/2014
  • 2978

جۆرج برنارد شۆ

جۆرج برنارد شۆ، گەورەترین نوسەری ئینگلیز لە دوای شکسپیر کە دەربارەی دین، زانست، ئابووری، خێزان و هونەر دەینوسی و کاریگەری زۆری لەسەر خوێنەرانی داناوە، دەربارەی دینی ئیسلام و پێغەمبەر صلی اللە علی وسلم دەڵێت: من هەمیشە ڕێزێکی تایبەتم هەبووە بۆ دینی محمد بەهۆکاری زیندوو بوونی، بە تێڕوانینی من ئیسلام تاکە دینە کە ئەم تایبەتمەندیەی تێدایە کە توانای گۆڕانکاری جۆراو جۆری هەیە لەناو کۆمەڵگاکانداو دەتوانێت خۆی لەگەڵ کۆمەڵگادا بگونجێنێت و بۆ هەموو سەردەمەکان گونجاو بێت. من پێشبینی دەکەم کەوا دینی محمد بۆ ئاییندەی ئەورەپا زۆر باش بێت، هەروەک دەبینین کە لە ئەورەپای ئەمڕۆدا زۆر بە بەرفراوانی پێشوازی لێدەکرێت. من پێم وایە کە پیاوێکی وەک پێغەمبەری ئیسلام فەرمانڕەوایی موطلەقی جیهانی بکردایە ئەوا هەموو گرفتەکانی جیهان کۆتایی پێدەهات و ئاشتی و خۆشگوزەرانی باڵی دەکێشا بەهەر جیهاندا، بۆیە دەبێت هەوڵبدرێت بەرنامەکەی گەشەی پێبدرێت.