هەواڵەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

  • 31/07/2014
  • 3498

پێغەمبەرﷺ باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە رۆژانێك دێت درۆزن راستگۆیە..!

فەرمودەیەکی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەست پێدەکەم و دەرگای پرۆژەکەی پێدەکەمەوە..
 
سيأتي على الناس زمان سنوات خداعات: يصدق فيها الكاذب ويكذب فيها الصادق، ويؤتمن فيها الخائن ويخون فيها الأمين، وينطق فيها الرويبضة. قيل يا رسول الله وما الرويبضة؟ قال: الرجل التافه ينطق في أمر العامة.
 
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی:  رۆژانێك دێت  بەسەر خەڵکیدا رۆژانی چەواشەیە:  ئەو کاتە درۆزن بە  ڕاستگۆ لە قەڵەم ئەدرێت وە بە پێچەوانەوە ڕاستگۆ دەبێتە درۆزن، خەڵکی  خائین لەو رۆژانەدا بە دەست پاك و سالارو سەنگین ناو دەبرێت، ئەوەیشی  پاو چاك و دەست پاك سەر راستە دەبێتە  خائین  خەڵکی بە خراپەکار ناوزەدی دەکەن، خەڵکێکی رویبضە لێدوان ئەدات لەسەر رەوشی موسڵمانان، هەوەڵان – ڕەزمەندی خوایان لێبێت- نەیاندەزانی رویبضە کێین؟ پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم  ) بۆی رونکردنەوە کە پیاوێکی هیچو پوچ و سەرسەری لە سەر ژیانی موسڵمانان و  خەڵکی بە گشتی   ئەدوێت  ئەو دەبێتە خاوەن پلان و بەرنامە بۆیان.
 
 ئەم هۆکارە چیە-؟ کە خەڵکێکی تافیهو و هیچو پوچ لە کارو فەرمانی موسڵمانان قسە بکەن ئەوان پلاندانەری کاری خەڵکی بن بە گشتی، ئەم فەرمودەیە کە باسی ئەو رەوشەمان بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە بانگخوازان و زانایانی ئاینی خۆیان بەدوور دەگرن لە ووتنی راستیەکان بۆیە “رویبضە” بە پێی پەتی تێکەوتون ئەوان کارو فەرمانی  موسڵمان دەبەن بە رێگاوە چەندە نەنگیە مامۆستایەکی ئاینی و مەلا بەڕێزەکان بچەنە بەردەم بەرپرسەکان زەلیل بن، یاخود وەك مەدخەلیەکان کە بونتە شەرەمەزاری بۆ موسڵمانان دەڵێن: کاروباری دنیامان بەدەست عەلمانیەکانە کە ئەوان بە  ئەمیری خۆیانی دەزانن.