لەناونانی تا نەشونمایی پێغەمبەر ﷺ
ناونانی
[ عبد المطلبى ] باپیری ناوی لێنا [ محمد صلى الله عليه وسلم ] ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم ناوی تریشی هه‌یه كه له سیفه‌ته‌كانی خۆیه‌وه وه‌رگیراوه كه پێیانه‌وه مه‌تح ده‌كرێت وه‌كو ئه‌حمه‌د به مانای ئه‌وی له خه‌ڵكانی تر زیاتر سوپاس ده‌كرێت ، العاقب : ئه‌وی كۆتا پێغه‌مبه‌روه‌و كۆتایی به نێرراوانی خوا پێ هاتووه ، هه‌روه‌ها :المتوكل .. به‌ڵام به‌ناوبانگترین ناوی : محمده [ 1 ]
به‌خێو كردنی :
پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم به هه‌تیووی له‌دایك بووه ، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌م له سكی دایكی‌دا بووه ، عبدالله‌ی باوكی ـ چوو بوو بۆ ماڵی خزمه‌كانی له به‌نون نه‌ججار له مه‌دینه ( ئه‌و زه‌مانه مه‌دینه ناوی یپرب بوو) ئه‌و كاته كۆچی دوایی كردووه‌و هه‌ر له‌وێ له مه‌دینه به گۆرِ سپێرراوه .
كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له‌دایك بوو ئافره‌تێك كه ناوی ( حه‌لیمه‌توس سه‌عدییه ) بوو ، بووه دایه‌نی و وه‌كو عاده‌ت و نه‌ریتی ئه‌و زه‌مانه‌ی عه‌ره‌به‌كان ، ئه‌ویش ئه‌می برده لای خۆی ، به‌ڵام هه‌ر له ژێر سه‌رپه‌رشتیاری دایكی خۆشی‌دا بوو ، تا ئه‌و كاته‌ی كه دایكیشی ـ كه له سه‌ردانی ماڵی خزمانی له مه‌دینه ده‌هاته‌وه ، له ناوچه‌ی (الابَواء) كه وا له نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا ـ كۆچی دوایی كرد . ئه‌و كاته ئه‌م ته‌مه‌نی پیرۆزی شه‌ش ساڵان بوو ، ئیدی باپیری بردیه لای خۆی ، به‌ڵام دوای دوو ساڵان ئه‌میش كۆچی دوایی كرد ! ئیدی ئه‌بو تالیبی مامی بردیه ماڵی خۆی ..
گه‌شه‌و نه‌ش و نمای :
خوای په‌روه‌ردگار خۆی سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌ردگارێتی پێغه‌مبه‌ری [ صلى الله عليه وسلم ] كردووه ، بۆیه ئاوا له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئه‌ده‌ب و ره‌فتاری به‌رز سره‌وتووه ، خوای گه‌وره هه‌ر له منداڵییه‌وه پێغه‌مبه‌ری ێلى الله علیه وسلم بۆ پێغه‌مبه‌رێتی سازداوه ، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێردمنداڵییه‌وه ره‌وشتی ره‌سه‌ن و ره‌فتاری په‌سه‌ن بووه پێناسه‌ی [ محمد صلى الله عليه وسلم ] ، ئه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه دوور بوو له هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێكی منداڵانه ، دوور بوو له هه‌ر ره‌فتارێك كه بۆ مرۆڤی گه‌وره ببێته په‌ڵه ، نانی ده‌ستی خۆی ده‌خوارد ، هه‌ر له ده ساڵیه‌وه له‌سه‌ر كه‌سابه‌ت راهات ، له تافی جوانی و لاوێتیدا ـ به مووچه‌یه‌كی كه‌م ، به چه‌ند قیراتێك كه هه‌ر مه‌سروفی خۆی ده‌رده‌هێنا ـ بووه شوانكاره‌ی مه‌رِو ماڵاتی خه‌ڵكی مه‌ككه .. تا به ته‌مه‌نتر ده‌بوو گه‌وره تر ده‌بوو ! تا گه‌وره‌تریش ده‌بوو به‌ناوبانگترو به‌رِێزتر ده‌بوو ، بۆیه نازناوی راستگۆ‌و ده‌ستپاك [ ( الصادق الامين ) ] یان لێ نا ..هه‌رگیز درۆی لێ نه‌بیستراوه ، قه‌ت كه‌س به خیانه‌تێك ، به غه‌درێك ، تاوانباری نه‌كردووه ، هه‌ر راسپارده‌یه‌كیان لا دا ده‌نا ، به ساغ و سه‌لامه‌تی وه‌ریان ده‌گرته‌وه .. ئه‌و جاره‌ی كه مامه ئه‌بوتالیبی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ بازرگانی بردی بۆ شام ، له ناوچه‌ی ( بوسرا ) راهیبێكی مه‌سیحی كه ناوی به‌حیرا بوو دیتی ، به مامه‌كه‌ی ووت : بگه‌رِێوه‌و ئه‌و منداڵه‌ی ببه‌وه.. له ده‌ست جووله‌كان بیپارێزه كورِه ئه‌م منداڵه كارێكی زۆر گه‌وره‌ی پێ ده‌سپێررێت ..
پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] به‌شداری هه‌موو كارێكی خێر‌و چاكه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد ، له‌جه‌نگی (ئه‌لفوججار ) ی نێوان كینانه‌و قه‌یسی كورِی عیلاندا ـ كه ئه‌و كاتی ته‌مه‌نی پیرۆزی بیست ساڵان بوو ـ به‌شداری كرد ، له په‌یماننامه‌ی [ ( الفضول ) ] دا به‌شداری كرد ، كه په‌یماننامه‌یه‌ك بوو له ماڵی عبدالله‌ی كورِی جه‌دعان ـ دوای بیست ساڵان شه‌رِو جه‌نگی نه‌پساوه ـ مۆر كرا ، یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی ئه‌وه بوو كه هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی قوره‌یش له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتن كه نابێت بهێڵن كه‌س له مه‌ككه‌دا مه‌زڵوم ببێت ، چ دانیشتووی مه‌ككه بێت ، چ ده‌ره‌كی ، چ له ئه‌هلی مه‌ككه‌وه زوڵمه‌كه‌ی لێ كرا بێت ، چ له خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه‌وه برِیار درا كه هه‌موو له‌گه‌ڵ سته‌م لێكراوه‌كه‌دا ده‌بن تا مافی خۆی بۆ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
له حه‌یسدا ، له كتێبه‌كانی سیره‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] دوای به پێغه‌مبه‌ر بوونی ده‌یفه‌رموو : [ ( لَقَدْ شَهِدْتُ في دارِ عبدِاللهِ بنِ جَدْعَانَ حِلْفَاً مَا أُحِبُّ أنَّ لي بِهِ حُمُرُ النِّعَمِ ، ولَو دُعِيتُ بِهِ في الاسلامِ لأجِبْتُ) ] واته : له ماڵی عبدالله‌ی كورِی جه‌دعان ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له هه‌رچی جۆر ووشتری نایاب هه‌یه به‌لامه‌وه چێتره ، حه‌زم ده‌كرد له ئیسلامیشدا داوام لێ بكرایه تا وه‌ده‌نگیه‌وه بچوومایه
هه‌روه‌ها له كتێبه‌كانی سیره‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] كه ته‌مه‌نی پیرۆزی سی و پێنج ساڵان بوو به‌شداری دروست كردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌و دانانه‌وه‌ی به‌رده‌ره‌شی كه‌عبه‌ی كردووه ، فه‌زڵ و حیكمه‌تی ئه‌و بوو كه نه‌یهێشت شه‌رِو پێكدادان له نێوان تیره‌و هۆزه‌كانی مه‌ككه‌دا ـ به هۆی دانانه‌وه‌ی به‌رده‌ره‌ش ـ دروست ببێت ، كه كه‌عبه‌یان ـ دوای لافاوو رمانی ـ دروست كرده‌وه ، كه گه‌یشتنه‌وه ئه‌و ئاسته‌ی كه ده‌بێ ئیدی به‌رده‌رِه‌ش بخه‌نه‌وه جێی خۆی ، لێیان بووه مشت و مرِو ناكۆكی ، كه كێ خاوه‌نی ئه‌و فه‌زڵ و پله‌و شه‌ره‌فه‌یه كه به‌رده‌رِه‌ش تاوداتێ و له جێی خۆی داینێته‌وه ، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یووت من موسته‌حقترم ، تا له كۆتاییدا له‌سه‌ر ئه‌وه پێك هاتن كه سبه‌ی بێنه‌وه‌و رازی بن به داوه‌ری ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌مین كه‌س ـ له غه‌یری خۆیان ـ دێته كه‌عبه‌وه ، ئه‌و بكه‌نه حه‌كه‌می نێوانیان . ئیدی بۆ سبه‌ی قه‌ده‌ری خوا وابوو كه یه‌كه‌مین كه‌س هاته كه‌عبه پێغه‌مبه‌ر نازدارمان بوو [ صلى الله عليه وسلم ] ، ئه‌وانیش لێك ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر داوه‌رییه‌كه‌ی وی ده‌ربرِی ، چونكه هه‌موو وویتان : ئه‌وه پیاوی ئه‌مین و سه‌ررِاست هات ! ئه‌ویش فه‌رمانی دا كه پارچه پۆشاكێكیان راخست و داوای كرد له هۆزه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و لای خۆیه‌وه چمكێكی پۆشاكه‌كه ده‌ست داتێ ، ئینجا ئه‌میش به ده‌ستی پیرۆزی خۆی به‌رده‌رِه‌شه‌كه‌ی خسته ناو پۆشاكه‌كه‌وه‌و فه‌رمووی بڵندی كه‌ن ، كه گه‌یاندیانه ئاستی جێی خۆی ئه‌م به‌ده‌ستی پیرۆزی خۆی هه‌ڵی گرت و له جێی خۆی داینایه‌وه ..
ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] له زه‌مانی پێش پێغه‌مبه‌رێتیه‌كه‌یدا له هه‌موو بۆنه خێرخوازیه‌كانی قه‌ومه‌كه‌یدا به‌شدار ده‌بوو ، له هه‌موو به‌شداریه‌كیدا شاره‌زاییه‌كی دی زیاد ده‌كرد و سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆی راده‌كێشا .. ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری خۆیان دواتر له بڵاو بوونه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یدا زۆر بوو ، مه‌گه‌ر نا‌بینیت كه دوای پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی ، كه به خه‌ڵكه‌كه‌ی فه‌رموو : [ ( أرَأيتُمْ لَو أخْبَرْتُكُمْ أنَّ خَيلَاً وَرَاءَ هذا الوادي تُريدُ أنْ تَغِيرَ عليكُم أكُنْتُمْ مُصَدِّقِي ؟! قالوا : مَا جَرَّبْنَا عليكَ كَذِبَا أبَدَاً ) ] واته : ئه‌رێ ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم : ئه‌وه كۆمه‌ڵێك چه‌كدارو سوارچاك له‌و دیوو ئه‌و دۆڵه‌وه‌ن و ده‌یانه‌وێت هێرشتان بێننه سه‌ر ، به راستگۆم ده‌زانن ؟! ووتیان : قه‌ت درۆمان لێ نه‌بیستوویت .