جوونی موسڵمانان بۆ حەبەشە
كۆچ كردن بۆ حه‌به‌شه :
كه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری موسوڵمانان زیادی كرد ، پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] نه‌یده‌توانی پارێزگاری‌یان لێ بكات ، رێی پێدان كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه ، پێی فه‌رموون : حه‌به‌شه پاشایه‌كیان هه‌یه ، كه‌س زوڵمی لای ئه‌و لێ ناكرێت ، فه‌رمانیشی پێدان كه هه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه تا خوای گه‌وره ده‌روویه‌كی خێرییان لێ ده‌كاته‌وه .. بۆیه دوازده پیاوو چوار ژن بوون چوون ، له‌وانه عوسمانی كورِی عه‌ففان و خێزانه‌كه‌ی كه روقییه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر بوو ێلى الله علیه وسلم ، هه‌وه‌رها زوبه‌یری كورِی عه‌ووام و عبدالرحمانی كورِی عه‌وف و عوسمانی كورِی مڤعون و عبدالله‌ی كورِی مه‌سعوودو ئه‌بو سه‌له‌مه‌ی مێردی ئوم سه‌له‌مه .. ئه‌مه كه كۆچی یه‌كه‌می موسوڵمانان بوو بۆ حه‌به‌شه ، له مانگی ره‌جه‌بی ساڵی پێنجه‌می پێغه‌مبه‌رێتیدا بوو .
ئه‌و كاته‌ی ئه‌مان له حه‌به‌شه بوون ، هه‌واڵیان پێ گه‌یشت كه خه‌ڵكی مه‌ككه موسوڵمان بوون و قورِه‌یش وازی له ئازاردانی پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] و موسوڵمانان هێناوه ! ئه‌مانیش گه‌رِانه‌وه ، كه‌چی كه گه‌یشتنه‌وه مه‌ككه دیتییان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورِه‌یش زۆر له‌وسا توندتر بووه ! دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ریش [ صلى الله عليه وسلم ] زۆر له‌وسا سه‌ختتر ده‌كه‌ن ، بۆیه هه‌ندێكیان دیسان به ناچاری گه‌رِانه‌وه بۆ حه‌به‌شه‌و هه‌ندێكی تریان كه‌سانی خزم و ناسیاوی خۆیان ده‌سكه‌وت كه داڵده‌یان بدات وبه ئه‌مانی خۆی بیانباته‌وه بۆ مه‌ككه .
زۆری نه‌برد ئه‌وانه‌ی له حه‌به‌شه گه‌رِابوونه‌وه زیاتر كه‌وتنه‌وه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ئیهانه‌و كوێره‌وه‌یرییه‌وه ، بۆیه دیسان پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمانی پێدانه‌وه كه كۆچ بكه‌نه‌وه بۆ حه‌به‌شه ! ئه‌مجاره‌یان هه‌شتاو سێ پیاوو نۆزده ژن بوون .. كه له حه‌به‌شه بوون ئه‌مجاره بیستیان كه پێغه‌مبه‌ر ێلى الله علیه وسلم كۆچی كردووه بۆ مه‌دینه ، ئیدی سی‌و سێ پیاوو هه‌شت ژنیان له حه‌به‌شه‌وه یه‌كسه‌ر كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه‌و هه‌ندێكیان فریای غه‌زای به‌در كه‌وتن .. ئه‌وانی دی كه هه‌ر له حه‌به‌شه مانه‌وه ، هه‌ر وا له‌وێ بوون تا ساڵی حه‌وته‌می كۆچی كه خه‌یبه‌ر ئازاد كرا ، ئه‌وانیش گه‌رِانه‌وه مه‌دینه ، جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیبیشیان له‌گه‌ڵ بوو ،.
قورِه‌یش و كۆچه‌ره‌كان :
قورِه‌یش كه ده‌یبیست وا موسوڵمانه راكردووه‌كانی به‌رده‌ستی وا له حه‌به‌شه له ئه‌ماندان و حه‌واوه‌ن ، زۆر نارِه‌حه‌ت ده‌بوون ، بۆیه عه‌مری كورِی عاس و عه‌بدالله‌ی كورِی ره‌بیعه‌یان به دیاری و خه‌ڵاتێكی زۆره‌وه نارد بۆ لای نه‌ججاشی ، بۆ حه‌به‌شه ، دیاری و خه‌ڵاته‌كانیان بۆ به‌تریك و قه‌شه‌كانی ده‌وری نه‌ججاشی بوو ، چوون و داوای گه‌رِانه‌وه‌ی موسوڵمانه‌كانیان كرده‌وه ، به به‌هانه‌ی ئه‌وه كه به سه‌لامه‌تی و ئه‌مان ده‌یانگه‌ێننه‌وه ده‌ست خزمه‌كانیان ، به‌ڵام نه‌ججاشی نه‌یدانه‌وه ، پێی ووتن : جارێ با گوێ له قسه‌ی خۆیان بگرم . كه هێنایانن ، نه‌ججاشی پرسیاری دینه‌كه‌یانی لێ كردن ، جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیبیش بۆی روون كرده‌وه كه چۆن پێش پێغه‌مبه‌رێتی محمد [ صلى الله عليه وسلم ] ئه‌هلی جاهیلییه‌ت بوون و ئیسلامیان بۆ هاتووه‌و به‌رِاستی رزگاری كردوون ، فه‌رمووی : ئێمه خه‌ڵكێكی جاهیلییه‌ت بووین ، بتمان ده‌په‌رست ، تۆپیوو مرداره‌وه‌بوومان ده‌خوارد ، داوێن پیسی و خراپه‌كاری پیشه‌مان بوو ، سیله‌ی روحممان ده‌پسان و خزمایه‌تیمان له‌به‌رچاو نه‌بوو ، بۆ دراوسێ خراپ بووین .. تا خوای گه‌وره هه‌لا له نێو خۆمان پێغه‌مبه‌رێكی بۆ هه‌ڵبژاردین ، ره‌چه‌ڵه‌كی باب و باپیرانی ده‌ناسین ، راستگۆیی و ده‌ستپاكییه‌كه‌یمان لا ئاشكرایه ، ئیدی ئه‌و ته‌شریفی هێناو ئێمه‌ی بۆ یه‌كخواپه‌رستی بانگ كرد ، فه‌رمانی نوێژی پێ كردین ، ئێمه‌ش به راستمان زانی و باوه‌رِمان پێی هێنا ، له‌به‌ر ئه‌مه زلهێزه‌كانی قه‌ومه‌كه‌مان كه‌وتنه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌رمان ، وویستیان له دینه‌كه‌مان پاشگه‌زمان بكه‌نه‌وه ، ، كه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان زیادی كرد له‌سه‌رمان ، هه‌ڵاتین بۆ ووڵاته‌كه‌ی جه‌نابتان و په‌نای كه‌سی تری غه‌یری جه‌نابتمان پێ قبووڵ نه‌بوو ، ئومێدیشمان هه‌ر ئه‌وه بوو كه لای جه‌نابتان زوڵممان لێ نه‌كرێت ، ئینجا چه‌ند ئایه‌تێكی سوره‌تی مه‌ریه‌می بۆ خوێندنه‌وه .. نه‌ججاشی گریا ، ووتی : ( ئه‌م قسانه‌و ئه‌وه‌ی كه عیسا هێنای هه‌ر له یه‌ك جێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ) ! ئینجا هه‌موو دیاری و خه‌ڵاته‌كانیشی كۆكرده‌وه‌و دایه‌وه به دوو نێرراوه‌كه‌ی قورِه‌یش و پێی ووتن : ( بگه‌رِێنه‌وه ، به خوا قه‌سه‌م هه‌تا هه‌تایه ته‌سلیمتانیان ناكه‌مه‌وه ) ..