بزاڤ - واتە جوڵاندن و بزاوتن و بزوتنەوەو بزوێنەر مانای زۆری دیکە لێ
وەردەگیرێت، بەڵام ئەم ووشەیە زیاتر بۆ گۆڕانکاری بە کاردێتەوە .
ستراتیژی کارکردنمان نەگۆڕەو بریتییەلە ..
یه‌که‌م:- ڕه‌خنه‌گرتن له دیدێکی فه‌لسه‌فیانه‌وە، تا بێته هۆکارێك بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشتر.
دووه‌ه‌م:- ڕه‌خنه‌گرتن له‌و شارستانیه‌تانه‌ی که ده‌یانه‌وێت مۆنۆپۆڵمان بکه‌ن، وه‌ك نمونەی ته‌غریب و ته‌شریق!.
سێیه‌م:- به‌رهه‌ڵستکاری له هه‌موو داگیرکه‌ران که بیانه‌وێت کوردستان
داگیر بکه‌ن وه کوردستان هه‌ریه‌ك کوردستانه هه‌موو کێشه‌کانی به ڕەوا
ده‌زانین کوردستان هه‌رگیز پۆلێن ناکه‌ینه‌وه به‌هیچ ووڵاتێك، پێمان وایه
که کوردستان ووڵاته‌و خاکه و کلتوری خۆی جیاوازه زمانی سه‌ربه‌خۆی
هه‌یه، به‌ڵام له‌م قۆنه‌غه‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه کارده‌که‌ین که له
توانای خۆماندایه کورد وو‌ته‌نی به گوێره‌ی به‌ڕه‌که‌ی خۆت پێت ڕاکێشه،
که‌واته له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ڕه‌وای میلله‌تی خۆمانین ده‌مانه‌وێت
ده‌ستکه‌وته‌کانی بپارێزین.
چواره‌م:- لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاران، به‌رزکردنه‌وه‌ی ماف خوراوه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌حرومن.
پێنجه‌م:- گه‌ڕان به‌دوای وون بووه‌کاندا.
شه‌شه‌م:- بزاڤ- بۆ په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیرببنه‌وه
هۆکاری دروست کردنی ئینتیمابین بۆ نیشتیمان و بیر‌و باوه‌ڕکه‌یان.
حه‌وته‌م :- ڕێزگرتن له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکی و به که‌م سه‌یر نه‌کردنی هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه‌کان.
هه‌شته‌م:- به به‌رز ڕاگرتنی هه‌موو به‌ها ڕۆحیه‌کان و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌سه‌نه‌کان.
نۆیه‌م:- بزاڤ- کوردستانیه‌و بۆ مافی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌وڵ ده‌دات تا قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی.
ده‌یه‌م:- ئازادە، مه‌نهه‌جیه (ڕۆژنامه‌وانیه) به چاونەترسی‌و
بوێرانه کار ده‌کات بۆ ئاشکراکردنی هه‌موو مه‌له‌فه شاراوه‌کان، بۆ
ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.
ڕەوشتی کارکردنمان..
یەکەم ـ سه‌رچاوه‌ی زانیاری و نهێنی خۆت و پێگەی بزاڤ به كه‌س مەڵێ،
خه‌ڵكی به‌كار مه‌هێنه بۆ ئەوەی كاریگه‌ریی خۆت و بڵاوکراوەکانت بەهێز
بێت ..
دووەم- كه‌ره‌سته‌ی میدیایی بێ خاوه‌ن یان خاوه‌ن نه‌ناسراو تا سەرچاوەکەی یاخود لە زانیاریەکەی دڵنیانەبین بڵاو ناکرێتەوە.
سێیەم ـ هیچ ووێنەیەك دەستکاری ناکرێت وەك خۆی دادەنرێت ناشێوێنرێت.
چوارەم ـ هەر نوسینێك یاخود بابەتێك بڵاو دەکەیتەوە لە بزاڤدا پێویستە
خاوەنەکەی رازیبێت یان ئاماژە بەسەرچاوەی بکرێت لە کوێوە وەرگیراوە.
پێنجەم- بۆ هەر شیکاریەك راو بۆچوونی ئەزمونداران وەردەگیرێت خۆ پاراستن لە دیدی دەمارگیری و هەرزەکارانەو منداڵانە .
شەشەم ـ بەهێزترین شاهید وێنەکانە کە ئەدوێن.
حەوت ـ وێنه‌و ده‌سته‌واژه‌ی جوان و شیاو بۆ خۆت نیشانده‌و جوانترین مانشێت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی کاریگەریت لەسەر خوێنەر دروست بێت.
هەشتەم- ڕەچاوی ڕێزمان و هەڵە بڕی بکەن، گرنگی نوسین لە خاڵ بەندیدا
دەردەکەوێت، تا خوێنەر ماندونەبێت حەز بە خوێندنەوەی زیاتر بکات.
نۆیەم ـ هەستی کاری هەرەوەزی هەبێت، بەڵام خەڵکی تر وەك هەل نەیقۆزێتەوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی.
دەیەم- ئەوەی کار دەکات لە بزاڤدا هەست بکات خاوەنی ئامانجە نەك هەروا
شێتانە کەوتوتە ئیش‌کردن، ستراتیژی دورودرێژی خۆی بزانێت، تا ئەم کارانە
ببێتە سیمای رەوشت جوانی کارکردنمان و نموونەی رەوشت بین لە ناو
جەماوەرەکەماندا.
نەخشەی کارکردن
ڕاگەیاندن ئاشکرایە کە پەیامە؛ بەڵام پەیامەکەبۆ خۆی دەبێت چی بێت، تا رۆشەن بێت لای خەڵکی کە وەریدەگرێت..
بنەمای کاری ئێمە لە سەر بونیادی پێغەمبەری ئیسلام دامەزراوە(صلی اللە علیە
وسلم)، چونکە ئیسلام بۆ خۆی بانگەوازە- بانگەواز بەشێکە لە راگەیاندن،
کەواتە نێرەرو- ئامراز‌و - وەرگر و- ئامانج- هەروەك پێغەمبەر (صلی اللە
علیە وسلم) – قورئان و- هەوەڵان- خەڵك و - دەسەڵات- هەموو لە کاری ئێمەدا
بوونی هەیە بۆیە بێ دوودڵێ ئێمە ڕاگەیاندکاری ئیسلامین لەم مینبەرەوە.
لەسەر چوار تەوەر کاردەکەین..
- دینداری و ناساندنی ئیسلامەکە وەك خۆی
- کۆمەڵایەتی کێشەی ناو گۆمەڵگاکەمان
- سیاسەت و کاری حوکومڕانی
- فیکر و فیکری سیاسی و گوتاری سیاسی
ئەم چوار تەوەرە پێداویستی سەرەکی کۆمەڵگایی ئێمەن بە هەند وەرمانگرتوە
هەموو ئەو نوسەرو رۆژنامەنوسانەی لەگەڵماندا کاردەکەن دەتوانن لەسەر ئەم
بنەمایە هەنگاو بنێن.
ئێمە کێین..
پێویستە بگەڕێینیەوە بۆ ئوصول، ئوصلیش واتا- قورئان- سوننەت- ئەقڵ- واقع-
مێژوو، ئەگەر کەسێك لەسەر ئەم مەنهجە کار بکات بەمە دەوترێت موسڵمانە
ئوصلیەکان، کەواتە پێوستە پرۆژەی یەکخستن ئامانجمان بێت، چونکە ئەصل
ئەوەیە کە ئێمە هەموومان یەك بین نەك ئاوا پەرتەوازە بین، ئەم کارە
پێویستی بە نوخبەیەکی باش هەیە بۆ کارکردن کە پێکهاتەی ناو گەنجەکان بن و
بتوانن لەگەڵ ناخی گەنجەکاندا بدوێن و توانای کۆکردنەوەی توانا‌و ووزەکانی
گەنجی ئەم سەردەمەیان هەبێت، پاشانیش بتوانن ووزەکان دابمەزرێنن لە جێگای
شییاوی خۆیاندا، ئەمەش بە تێگەیشنی تەواو دەبێت لە ژیانی پێغەمەبەرمان و
هاوەڵەکانی و ئینجا گرێدانی مێژوو بە واقعی ئێستامانەوە بە ژیرییەکی
ووردبینانەو بە شورا‌و بە هێمنی و هیچ کارێکی دەرەکی نەبێتە کاردانەوە
بۆمان و ستراتیژێتی کارکردنمان بگۆڕێت، واتا لە کارکردنماندا ئیخوانیانە
کار بکەین لە دینداریداو بیروباوەڕماندا سەلەفی بین و لە رەوشتداو تەسکیەی
دڵ‌و دەروندا سۆفی بین و لە جیهادوکۆششدا مامۆستامەلاعوسمانانەو موجاهیدانە
هەنگاو بنێین و لە ئەقڵ و واقعیدا ئەو خەتەی ئیمامی شافعی و پاشان ئیمام
ئەحمەد و دوای ئیبن و تەیمییەو محمدی کوڕی عەبدولوەهاب و ڕەحمەتی خوا لە
هەموویان بێت، لە نوێکانیشدا ئەبو عەلای مەودودی و حەسەن بەناو سەید قوتب
و یوسف قەرزاوی رەحمەتی خواش لەمان بێت ڕێگایان وون نەکەین و لە رووی
فیقهەو زانایان نەجد پێشەنگمان بن لەسەر بنەمای بەڵگە وەرگری شەریعەت بین
وەك شێخ عوسیمین و ئەلبانی و بن بازو شێخ جبرین ..تاد ، ڕەحمەتی
پەروەردگار بڕژێت بەسەر ئەمانیشدا، ئینجا پیاوانی فیکر و رۆشنبیرانی ئێستا
ئیسلام و داعی بانگەوازخوازانی ئەمڕۆ، وەك ئەبوو محمدی مەقدیس و ئیسحاق
حوینی و ڕاغب سەرجانی ودکتۆر سەلابی و سەلمان عودە و راتب نابلسی و عایض
قەرنی و عریفی..هتد، ئینجا ئەگەر ئەمانە کرانە مەنهەجێکی تۆکمە لەهەموو
بوارەکانی ژیان و ئاراستەی ئایدۆلۆژیا ئیسلامیەکەی کرد، ئەوا هەموو
دەتوانین لەسەر رەوتێك هەنگاو بنێین و وەحدەتی موسڵمانانیش پارێزراو بێت
توشی فەشەل نەبین. ئەمەیە بزاڤی ئێمە.