 باس و تێڕوانینی چەند ڕۆژهەڵاتناسێكی بیانی سەبارەت بە سەروەرمان

لویس سیدیۆ ڕۆژهەڵاتناسێکی فەرەنسیە مۆڵەتی مافناسی هەیە ، لە کتێبەکەی تآریخ العرب العام دا دەلێت ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سەرنجی مێژوی ئەم گەلە بدەین ، کە لە گۆشەیەکی ئاسایدا ون بوو بۆ بەرزترین پایە بەرز بوەوە ناوی لەگەڵ ئاسۆکانی دنیادا بەرزبۆوە ...سەرچاوەی ئەو موعجیزەیەش تەنیا پیاوێک بوو ئەویش محمد بوو لا ١٥
هەروەها لە بارەی وەسفکردنی پێغەمبەر ﷺ دەڵێت: هێمن و ئارام گر بوو هەژار و نەدارانی دەهێنایە ماڵەوە تا خواردنەکەیان لەگەڵدا بەش بکات ، بەهێنبی ڕوو خۆشیەوە پێشوازی لەهەموو ئەو کەسانە دەکرد ، کە دەیانویست پرسیاری لێبکەن ، هەموو ئەو کەسانەی کە قسەیان لەگەڵدەکرد ،بەهۆی ڕوە نورانی و خەندە جوانەکەی توشی سەرسامی دەبوو ، هەرگیز لە گفتوو گۆی دورو درێژ بێزار نەدەبوو ، کەم قسەی دەکرد، قسەکانی هەرگیز خۆبەزل زانینیان پێوە
دیار نەبوو لا١٠٢
هێنری ماسێ ڕۆژهەڵتناسێکی فەرەنسییە ، ڕێکخراوی یونسکۆ بۆ لیژنەی خۆرهەڵات ناسان هەلیبژارد ، لە کتیبی ئیسلامدا دەلێت :بەهۆی چاکسازیە ئاینی و سیاسیەکانی محمد ،کە لە بنچینەدا بۆ یەک خستنەوە بوو عەرەبەکان هۆشیان هاتەوە بەر و خۆیان دۆزیەوە لە تاریکی و نەفامی و گێرە شێوێنی ڕزگاریان بوو لا ٥٥ .
پاشان دەڵێ محمد یاسا دانەری سروش بۆ هاتبوو ، دامەزرێنەری یەکێتی نێوان ئاینەکانی گەلان بوو ، سادە بوو بەڵام لە هەمان کاتدا ورد بین و دوربین بوو لا ٥٩
ولیام مۆتگۆمگری وات ڕۆژهەڵاتناسێکی هاوچەرخی بەریتانییە ڕاگری بەشی توێژینەوەی عەرەبیە لە زانکۆی ئەدنبرا لە کتێبەکەی {محمد فی مەکە } دەڵێت : ئامادە باشی ئەو پیاوە لەوادا بوو کە لە پێناو بیرو باوەڕەکەی بەرگەی هەموو چەوساندنەوەیەکی دەگرت سروشتی ڕەوشت بەرزی وای لە شوێن کەوتوان کرد باوەڕی پێبێنن و بیکەنە پێشەوا و سەرکردەی خۆیان ، سەرەڕای دەستکەوتە ڕەها و مەزنەکانی ، هەموو ئەوانە بەڵگەن بۆ دادگەری و پاکی و ڕەسەن لە کەسایەتیەکەیدا. لا ٩٤
محمد لە دیدی زانایاندا
نوسینی: یامن الحاجە
وەرگێڕانی :مزەفەر عەولا قەسرێ
لاپەڕە :٫۱۹٫۱۸
|