بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێنوسه‌كان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 "گووته"‌ی شاعیر
28/01/2016
بینین: 1453

گووته‌ ده‌ڵێت: " هه‌ر كاتێك قورِئان بخوێنم هه‌ستم كردووه‌ كه‌وا گیانم له‌نێو لاشه‌مدا به‌له‌رزین ده‌كه‌وێت." 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " قورِئان پێشه‌وای هه‌موو كتێبه‌كانه‌، من وا له‌ قورِئان ده‌گه‌م وه‌ك چۆن هه‌موو موسوڵمانێك تێی ده‌گه‌ن." 
هه‌روه‌ها گووته‌ به‌ شاعیری گه‌وره‌ (حافظ الشيرازي) ده‌ڵێت: "ئه‌ی حافز من بانگت ده‌كه‌م كه‌ به‌دوای ئارامیدا بگه‌ڕِێیت. من له‌گه‌ڵ تۆ هیجره‌ت ده‌كه‌م به‌ له‌شێكی خراپ و ڕِووخاوه‌وه. به‌ تێكرِای ئه‌و له‌شه‌ی خۆمه‌وه‌ تكات لێ ده‌كه‌م كه‌ بمخه‌یته‌ سه‌ره‌ڕِێگای هیجره‌ت تاكوو هیجره‌ت بكه‌مه‌ لای گه‌وره‌ترین كۆچه‌ر كه‌ موحه‌ممه‌دی كوڕِی عه‌بدوڵڵایه‌." 
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی ڕِۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌ ڕِاهاتنه‌ ئیسلامییه‌كان كه‌موكووڕِی زۆری تێدایه‌. ئێمه‌ ئه‌هل و نه‌وه‌ی ئه‌ورِووپایی به‌ هه‌موو تێگه‌یشتنه‌كانمانه‌وه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌و به‌شه‌ی كه‌ موحه‌ممه‌د پێی گه‌یشتووه‌. به‌ جۆرێكه‌ كه‌ هیچ كه‌س و به‌ هیچ جۆر پێشیشی نه‌كه‌وتووه‌ و ناشكه‌وێت." 
كاتێكیش كه‌ گووته‌ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ حه‌فتا ساڵ، پرِبه‌ده‌م بانگ ده‌كات و عه‌زمی خۆی قاییم ده‌كات كه‌ ئاهه‌نگێكی زۆر به‌رز و ‌شكۆمه‌ند له‌و شه‌وه‌ پیرۆزه‌دا بگێڕدرِێت كه‌ قورِئانی تێدا دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم).

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه