 بەحری نوو
مەحویی
و صلى الله على" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غــەوری ناکا "غیــــر علــم الله سبــحان"ە
"و صلی الله علی" ئەو زاتی پاکی قودســــــــی ئایاتە
کە ئەخلاقی پەسەندیدەی جەنابــی حەیـی مەننانــە
"و صلی الله علی" ئەو حەزرەتــــەی ساحێب کەماڵاتە
کە ئەعلا و موعجیزەی، قوربانی بم من، نووری قورئانـە
لە تاریکـــی شـــــەوی کوفرا بە یەک دەم لەمعێـــکی دا
هەزار و سێ ســــەد و بیســـت و دووە، دنیا چراخانــە
چرایەک نووری بێچــــوونی مومیـــددی بێ، دەبێ وا بێ
چرایەک دەستی قودرەت خۆشی کا، بۆ تا ئەبەد مــــانە
"تعالی الله" بە دوو دەهـ بوو کە هەردوو عالەمی داگرت
بنازم بەم کەماڵی عەزم و حەزم و شەوکەت و شــــانە
لەگەڵ ئەم ئیحتیـــــشامە زوهــدی دنیایــــی تەماشا کە
کە یەک لەت نانی جۆ بوو قوتی، یا خورما دوو سێ دانە
فەلەک جاهێ سەری خەرمانی تا عەرش، ئەڵبەتە نابێ
تەنازوول کا عولـــــووی هیممەتـــــی بۆ دەنکـــــە زیزانـــە
موهیممێ غەیری زاتـــی حەی لە هیممەتیـــا نیە، ئیللا
لەبەر ئەم ئوممەتە بێ هیممەتـــــە دائیـــــــم بە ئەحزانە
|