بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
پێنوسه‌كان ده‌رباره‌ی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 نامەیەکی کراوە لە دڵی ماکوانەوە ...
05/02/2016
بینین: 6876
ساڵەها بوو زەوی .. لەحەسرەتی بارانێکی ژیان بەخشدا دەسوتا..دەرمانی تینوێتی و ڕەش وتاریکی خۆی لەئاسمان چاوەڕێ دەکرد ..
سەڵەها بوو کەزەوی بووببوە سەحرایەکی ووشکی بیرو باوەڕی جاهیلی و قوڕاوی خورافیات..
لەناکاو لەشەوێکی هەرگیز لە بیر نەکراودا .. بارانی رەحمەتی ئیلاهی دەستی بە بارین کرد..
زەوەی تینوی تێر ئاوا کرد ..
گوڵێکی جوان بەناوی محمد مصطفی صلی اللە علیە وسلم لە بیابانی حیجازدا شکۆفا.

بەڵێ بە لەدایك بوونی ئەو - صلی اللە علیە وسلم - بیابانی جەهل و خورافات.. بووە بوستانی میهرەبانی گۆڕابۆ بیرکردنەوە ..
ئەوە پەیامهێنەری ئیلاهیە .. لەشاری پیرۆزی مەککە لە خانەوادەیەکی خواناسدا لە دایك بوو.
لەشەوی ١٢ رەبیع ئەوەل لەدایك بوو .
جیهانی بوونەمانی بە ووجودی خۆی منەوەر کردو مدینەکەشی هەر منەوەرکرد.
ئەو شەوە لە ئاسمانی مەککەدا ئەستێرە باران بوو ..
دانیشتوانی عەرشی مەلەکوت بۆ بەخشینی ئەمەنەتەکەیان هەموو هاتبوونە سەر زەوەی..
هەر لەو کاتەدا بوو پایەکانی کۆشکی کیسرا ڕووخا و ئاتەشگای زەردەشتی فارسی کوژایەوە..
بۆ ئەم لەدایك بوونەت شەیتانەکانو طاغوتەکان ڕایانکرد.. بتەکانی جاهیلی یەك لە دوای یەك رووخان..
نوری ئیمان لەسەرانسەری جیهاندا دەدرەوشایەوە..
پەیامی ئیسلام لەدڵەکانەوە جێگای خۆی کردوە، مرۆڤایەتی لە چنگی زوڵم و جەهل ڕزگاری بوو..
ئەم شەو لەو یادەدا ئاسمانەکان و زەوەی نور بارانە ..
ئەوانەی لە چواردەوری عەرشدان لەشەوقی گوڵ لەسەر لێویان پێکەنین و شادی خۆشییە.. زەوی گوڵ بارانە .. هەوا پڕ لە بۆنی عەتر و بوغوردە .. 
شاری مەککە میلادی کۆتا سەفیری ئیلاهی رسولی حەق و رەحمەت یاد دەکاتەوە..
ئەو کە نگینی پێغەمبەرانە .. لەناو هەموو عەترو نورەدا خواداوەند چەپکێك گوڵی بەخشییە ئامینە .. زەمین و فەلەك غرقی خۆشی و شادی بوون.. فریشتەکان فەوج فەوج بۆ پیرۆزبایی دەهاتنە سەر زەوەی..

منیش میلادی موبارەکی گوڵە بۆنخۆشەکەی ئامینە .. ڕێگای درەوشاوەو نور بەخشی دیدە هەموو گەردوون و خاکیان .. بەهەموو ئێوەی ئازیز پیرۆز دەڵێم.. ئەمە نامەکەی دڵمە.
خۆشم دەویت پێغەمبەر گیان صڵی اللە علیە سلم ..

ماکوان
 
 
 
 
 

زیاتر

Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه