 ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی دووه‌م
سه‌ردانه‌كه
چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێێنه‌وه دواوه و لاپهڕهگهلێكی ڕابردوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، لێی ده‌خوێنینه‌وه و له دێڕه‌كانی ڕاده‌مێنین و، هه‌ڵده‌ستین به سه‌ردانێكی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، له ڕێی پیت و وشانه‌وه.. ده‌چینه ماڵيیهوه و بارودۆخی چاو لێده‌كه‌ین و گوێ بۆ فه‌رمایشته‌كانی ڕاده‌گرین، بۆ ته‌نیا ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ده‌ژین و به‌س، په‌ند و وانه وه‌رده‌گرین و ڕێڕوون ده‌بین به گوفتار و به كردار.
شاره‌زایی خه‌ڵكی فراوان بووه و خوێندنه‌وه‌كانیان زۆرتر بووه و ده‌ستیان كردووه به سه‌ردانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له ڕێی په‌ڕتووك و نامیلكه و له ڕێی فیلم و به‌ڵگه‌نامه‌وه و...هتد، جا ئێمه‌ش له‌وان له پێشتره بۆمان كه سه‌ردانێكی شه‌رعی بكه‌ین بۆ ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، له بارودۆخی ئاگادار ببین و ئه‌وه‌ی كه له‌و سه‌ردانه‌شدا ده‌یبینین و ده‌یزانین دڵخوازانه پێڕه‌وی بكه‌ین.
له‌به‌ر ته‌سكیی چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه ته‌نیا چه‌ند وێستگه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌یدا، سا بهشكهم خۆمانی پێ په‌روه‌رده بكه‌ین و له ماڵهكانیشماندا پێڕه‌وی بكه‌ین.
برای موسوڵمانم!
ئێمه كه ساڵه‌هایه‌كی ڕابردوو و سهدهگهلێكی به‌سه‌رچوو دێنینه‌وه پێش چاو؛ بۆ ئه‌وه نییه كه ئه‌وه‌ی لێمان دیار نه‌بووه به هێنانه پێش چاوی چێژێكی لێوه‌رگرین و به‌س، به‌ڵكوو ئێمه خوێندنه‌وه‌ی سه‌ربورده‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ری نازدار صلى الله عليه وسلم و شوێنكه‌وتنی سوننه‌ته‌كه‌ی و هه‌نگاو هه‌ڵهێنان له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێبازه‌كه‌ی؛ به په‌رستشی خودای مه‌زن و شكۆمه‌ند ده‌زانین، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی خودای گه‌وره به واجبێتیی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ری به‌ڕێز صلى الله عليه وسلم، گرنگترین نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیشی برێتیه له جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر شتێك كه نای لێكردووه.
خودای گه‌وره سه‌باره‌ت به واجبێتیی گوێڕایه‌ڵی و جێبه‌جێ كردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و پێشه‌وایه‌تی و ڕێبه‌ریی ئه‌و فه‌رموویه‌تی: قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ [آل عمران:31]. واته: "بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن و خوداتان خۆش ده‌وێت؛ شوێنی من بكه‌ون، ئه‌وجا خودا‌ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له‌تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت و خودا به‌خشنده و میهره‌بانه".
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا[الأحزاب:21]، واته: "وه له پێغه‌مبه‌ر خوادا پێشه‌نگییه‌كی باش هه‌یه بۆ ئێوه، بۆ كه‌سێك كه خودا و ڕۆژی دوایی گه‌ره‌ك بێت و یادی خودا زۆر بكات".
وه خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا گوێڕایه‌ڵیی بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ی له نزیكه‌ی چل شوێندا باس كردووه(١)، وه خۆشبه‌ختی و ڕزگاریی به‌نده‌كان له ڕۆژی دواییدا به‌نده به شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوداوه صلى الله عليه وسلم، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ * وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ [النساء:13،14]، واته: "وه ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵیی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات؛ ئه‌یخاته به‌هه‌شتانێكه‌وه كه ڕووباریان به‌ژێردا ڕێ ده‌كات، نه‌مر ده‌بن تێیدا، و ئائهوهشه بردنه‌وه‌ی گه‌وره ٭ وه ئه‌وه‌شی نافه‌رمانیی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات و سنووره‌كانی پێشێل بكات؛ ئه‌وه ده‌یخاته نێو ئاگرێكه‌وه كه به نه‌مری تێیدا ده‌مێنێتیه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ڕیسواكهری بۆ هه‌یه".
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خۆشویستنی خۆی به هۆكارێك زانیوه بۆ چه‌شتنی شیرینیی ئیمان، فه‌رموویه‌تی:«ثلاث من كن فيه وجد حلاوة الإيمان: أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما...» (٢)، واته: "هه‌ركه‌سێك سێ سیفه‌تی تێدا بێت؛ ئه‌وه شیرینیی ئیمانی چه‌شتووه: ١ـ خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم خۆشه‌ویستتر بێت لای له هه‌رچی غه‌یری ئه‌وانه...".
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: «فوالذي نفسي بيده لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من والده وولده» (٣)، واته: " سوێند به‌وه‌ی گیانمی له‌ده‌ستدایه؛ هیچ یه‌كێك له ئێوه ئیماندار نابێت هه‌تاكوو منی له باوكی و منداڵیشی خۆشتر نه‌وێت".
سه‌ربورده‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم گه‌لێك بۆنخۆش و خاوێنه، هه‌ربۆیه لێوه‌ی فێر ده‌بین و له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ی ده‌ڕۆین.
گه‌شته‌كه
گه‌شت بۆ لای ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و دیتنی ساته دانسقه‌كانی ژیانی و شێوازی هه‌ڵس و كه‌وتی؛ كارێكی یه‌گجار دڵڕفێنه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر پاداشته‌كه‌ش له به‌رچاو بگرین ئه‌بێ چۆن بێت. ئه‌م گه‌شته په‌ند و ئامۆژه، ڕێگا و ڕێبه‌ر ناسینه، دواتریش شوێنكه‌وتن و فهرمانبهریه، ئه‌م گه‌شته گه‌شتی نێو كتێبه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رزاری هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانه، ئه‌گینا ڕه‌وا نیه ڕێپێوان نه بۆ سه‌ردانی هیچ گۆڕێك و نه بۆ ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و نه غه‌یری ئه‌ویش، جگه له سێ مزگه‌وت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم باسی كردوون و فه‌رموویه‌تی: «لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد: المسجد الحرام، ومسجدي هذا، والمسجد الأقصى»(٤)، واته: " بارگه پێچانه‌وه ـ سه‌فه‌ر ـ ناكرێت بۆ سه‌ردانی سێ مزگه‌وت نه‌بێت: مزگه‌وتی حه‌رام و ئه‌م مزگه‌وته‌ی خۆم و مزگه‌وتی ئه‌قسا".
واجبه فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم جێبه‌جێ بكه‌ین و سه‌فه‌ر نه‌كه‌ین بۆ جگه له‌و سێ مزگه‌وته، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا [الحشر:7]، واته: "وه هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێتان ده‌دات وه‌ریگرن و هه‌رچیش نای لێده‌كات دوورۆكهون لێی".
ئێمه ناكه‌وینه شوێن ئاسه‌واری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، إبن وضاح ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ده‌فه‌رموێت: " عومه‌ر كوڕی خه‌تتاب فه‌رمانی دا به بڕینی ئه‌و دره‌خته‌ی كه له ژێریدا به‌یعه‌ت درا به پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، چونكه خه‌ڵكی ده‌چوون نوێژیان له ژێردا ده‌كرد، ئه‌ویش بڕییه‌وه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كا تووشی فیتنه ببن"(٥).
ئیبن ته‌یمیه‌ش ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌وتی حیڕا ده‌فه‌رموێت: " پێغه‌مبه‌ری صلى الله عليه وسلم به‌ر له پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌چوو له‌وێ ده‌مایه‌وه و، هه‌ر له‌وێش یه‌كه‌مجار وه‌حیی بۆ دابه‌زی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی كه وه‌حیی بۆهات ئیتر دوای ئه‌وه سهرنهكهوتهوه بۆی و نزیكیشی نه‌كه‌وته‌وه، نه ئه‌و و نه هاوه‌ڵه‌كانیشی، له پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تیش ده دوانزه ساڵ له مه‌ككه دانیشت، نه‌چوو سه‌ردانی بكات و بۆی سه‌رنه‌كه‌وت، نه خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون، له پاش كوچی بۆ مه‌دینه‌ش چه‌ند جارێك سه‌ردانی مه‌ككه‌ی كرده‌وه له عه‌مره‌ی حوده‌یبیه و ساڵی فه‌تحی مه‌ككه و نزیكه‌ی بیست ڕۆژیش مایه‌وه، هه‌روه‌ها له عه‌مره‌ی جیعیڕڕانهش ـ كه شوێنێكی نزیك مه‌ككه‌یه ـ ، له‌م هه‌موو سه‌ردانانه‌یدا بۆ مه‌ككه نه‌چوو سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی حیڕا بكات"(٦).
ئه‌وه نزیكی مه‌دینه بووینه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترینی دیمه‌نه دیارهكانێتی خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێت له به‌رده‌مماندا، به‌ڵێ ئه‌وه شاخی ئوحوده كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رباری فه‌رموویه‌تی: «هذا جبل يحبنا ونحبه» (٧)، واته: "ئه‌وه شاخێكه خۆشی ده‌وێین و خۆشیشمان ده‌وێت".
پێش ئه‌وه‌ش بچینه ژووره‌وه بۆ ناو ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و دیوار و هه‌یكه‌له‌كه‌ی ببینین؛ پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر خانوویه‌كی بچووك و ڕایهخێكی ساده و ساكارمان بینی، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دونیا نهویستترین كه‌س بوو، وه زۆر كه‌م گرنگیی به ژیانی دونیا ده‌دا، قه‌ت چاوی له ڕازاوه‌یی و سامانی دونیا نه‌بوو، به‌ڵكوو ده‌یفه‌رموو: «جعلت قرة عيني في الصلاة» (٨)، واته: "چاوڕونیی من خراوه‌ته نوێژه‌وه".
وه له‌باره‌ی دونیاوه فه‌رموویه‌تی: «مالي وللدنيا ؟! ما مثلي ومثل الدنيا إلا كراكب سار في يوم صائف، فاستظل تحت شجرة ساعة من نهار، ثم راح وتركها» (٩)، واته:" من به‌دونیا چی؟! نموونه‌ی من له‌گه‌ڵ دونیا وه‌ك سوارێك وایه كه له ڕۆژێكی گه‌رمدا بكه‌وێته ڕێ، له ڕێگادا تاوێك له‌ژێر سێبه‌ری دره‌ختێكدا پشوویه‌ك بدات؛ پاشان بڕوات و به‌جێی بێڵێت".
ئه‌وه به‌ره‌و ڕووی ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌ڕۆین و هه‌نگاوی خێرا ده‌نێین له‌ڕێگه‌كانی مه‌دینه‌دا، ئه‌وه‌تا ژووره‌كانی هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ده‌ركه‌وتن، له په‌لی دارخورما و قوڕ دروستكراون، بڕێكی له به‌رد هه‌ڵچنراوه و سهقفهكشی هه‌مووی په‌لی دارخورمایه.
حه‌سه‌نی به‌سری ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ ده‌یفه‌رموو: "له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی كوڕی عه‌ففاندا (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌چوومه نێو ماڵی هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم؛ ئه‌وه‌نده نزم بوون ده‌ستم ده‌یدا له سهقفهكانیان"(١٠).
به‌ڵێ خانوویه‌كی ساده و ژوورگهلێكی بچووك، به‌ڵام ئاوه‌دان به ئیمان و خواپه‌رستی، به وه‌حی و په‌یامی خودایی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) بڕوانه: مجموع فتاوى ابن تيمية 1/4.
(٢) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٣) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه.
(٤) بوخاري و موسليم گێڕاويانهتهوه.
(٥) به‌سه‌رهاته‌كه له "بوخاري و موسليم" دایه.
(٦) بڕوانه: مجموع الفتاوى 27/251.
(٧) بوخاري و موسليم گێڕاويانهتهوه.
(٨) نه‌سائی گێڕاویه‌تیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه بڕوانه: (صحيح الجامع الصغير) فه‌رمووده‌ی ژماره: 3124.
(٩) ئیبن حیببان و حاكم و ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه و شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (سلسلة الأحاديث الصحيحة)، فه‌رمووده‌ی ژماره: 439.
(١٠) بڕوانه: الطبقات الكبرى لابن سعد 1/499، 501، و السيرة النبوية لابن كثير 2/274.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕوانی به‌شی سێیه‌م بن به‌م زووانه (إن شا‌ء الله).
|