بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 ئاکارو ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
29/07/2020
بینین: 343

 

  • گونجاویى و تەبایی .
  • هەڵبژاردنى ئاسانیی .

یەکەم / هەڵبژاردنى ئاسایی :

خەسڵەتێکى ئیکەى ئیارى پێغەمبەرى خوا بریتیە لەوە ، کە گونجاوو تەباو بە مودارا بووە لەگەڵ دەوروبەریدا ، بێ ئەوەى بەشدارى شتى ناهەق و هەڵەیان بکات .

 بۆیە ئەوانەى بە بیانووى پابەندى بە شەریعەتەوە ، حاڵەتێکى نامۆیی و ناتەبایی و نەگونجاویی لەگەڵ دەوروبەردا بەخۆوە دەگرن و هەمیشە گرژو مۆن و زبرو ڕەق و تەقن ! دەبێ بزانن کە ئەو هەڵس وکەوتەیان  ، پێچەوانەى ڕەوشت و ئاکارى بەرزو پەسەندى پێغەمبەرى خوایە .

ئەمەش دەقێکى سوننەت ، وەک نمونە لەبارەى موداراو گونجاویی و گۆگریی پێغەمبەر لەگەڵ خەڵک و دەوروبەردا بە گشتى :

{ عن خارجة بن زيد بن ثابت ، قال : دخل نفر على زيد بن ثابت فقالوا له حدثنا أحاديث رسول الله - صلى الله عليه وسلم - قالكنت جاره فكان إذا نزل عليه الوحي بعث إلي فكتبته له فكان إذا ذكرنا الدنيا ذكرها معنا ، وإذا ذكرنا الآخرة ذكرها معنا ، وإذا ذكرنا الطعام ذكره معنا فكل هذا أحدثكم عن رسول الله - صلى الله عليه وسلم} أخرجه الترمذى فی (الشمائل) : ٣٣٧ .

واتە : کۆمەڵێک لە زەیدى کوڕى ثابت وەژوور کەوتن ، پێیان گوت : بۆمان باسی هەڵس و کەوتەکانى پێغەمبەرى خوا بکە !

ئەویش گوتى : چیتان بۆ باس بکەن ؟ من دراوسێی بووم ، کاتێک وەحى بۆ دادەبەزى لە دواى دەناردم و بۆم دەنووسی ، ئینجا کاتێک باسی دنیامان دەکرد لەگەڵی باس دەکردین ، وە ئەگەر باسی ڕۆژی دواییمان کردبایە لەگەڵی باس دەکردین ، وە ئەگەر باسى خواردنمان کردبایە لەگەڵی باس دەکردین ، ئەو هەموو شتانەتان لە پێغەمبەرى خواوە بۆ باس دەکەم .

 

{عن عائشة رضي الله عنها ، قالت : استأذنَ رجلٌ على رسولِ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ وأنا عندَهُ فقالَ بئسَ ابنُ العشيرةِ أو أخو العشيرةِ ثمَّ أذِنَ لهُ فألانَ لهُ القولَ فلمَّا خرجَ قلتُ لهُ يا رسولَ اللَّهِ قلتَ لهُ ما قلتَ ثمَّ ألنتَ لهُ القولَ فقالَ يا عائشةُ إنَّ من شرِّ النَّاسِ من تركهُ النَّاسُ أو ودعهُ النَّاسُ اتِّقاءَ فُحشِهِ} أخرجه البخاری برقم (٥٧٠٧) ، و الترمذی فی (الشمائل) : ٣٤٤ .

واتە : عائیشە خواى لێ ڕازى بێ دەڵێ : پیاوێک مۆڵەتى هاتنە ژوورەوەى لە ڕى خوا وەرگرت و منیش له خزمەتیدا بووم ، فەرمووى : خراپترین کوڕى هۆزەکەیەتى ( یان براى هۆزەکەیەتى ) پاشان مۆڵتی دا ، جا کاتێک وەژوور کەوت ، قسەى نەرمى لەگەڵ کرد ، ئینجا کاتێک ڕۆیشت ، گوتم : ئەى پێغەمبەرى خوا ! ئەوەى فەرمووت ، کەچى دوایی قسەى نەرمت لەگەڵ کرد ؟ فەرمووى : ئەى عائیشە !  بێگومان خراپترین کەس کەسێکە کە خەلکى لەبەر خراپییانى وازى لێ بێنن یان پشت گوێی بخەن ، بۆ ئەوەى لە خراپەى خۆیان بپارێزن .

{عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: "كَانَ رَسُولُ اللَّهِ يَقْبَلُ الْهَدِيَّةَ، ويُثِيبُ عَلَيْهَا} أخرجه أبو داود برقم ( ٣٥٣٨) ، والترمذى فی (الشمائل) ٣٥١ .

واتە : پێغەمبەر دیاری وەردەگرت و لە بەرانبەردا پاداشتیشى دەدایەوە (بەخاوەنەکەى ) .

بێگومان ، دیاریی لە خەڵک وەرگرتن و دیاریی پێدانیشیان ، هۆکارێکى گرنگ و کاریگەرى تەبایی و موداراو گونجاویی و نزیکییە لە خەڵک و کۆمەڵگا .

 

دووەم / هەڵبژاردنیی ئاسانیی :

{عن عائشة رضي الله عنها، قالت: ما رأيتُ رسولَ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليهِ وسلَّمَ منتَصِرًا مِن مظلِمةٍ ظُلِمَها قَطُّ ما لم تُنتَهك محارمُ اللَّهِ فإذا انتُهكَ من محارمِ اللَّهِ شيءٌ كانَ أشدَّهم في ذلِك غضبًا وما خُيِّرَ بينَ أمرينِ إلَّا اختارَ أيسرَهُما ما لم يَكن مأثمًا } أخرجه الترمذى فی (الشمائل) ٣٤٣ .

واتە : عائیشە خوا لێی ڕازى بێ دەڵێ : هەرگیز پێغەمبەرى خوام نەبینیوە کە بەهۆى ستەمێکەوە کە لێی کراوە (وەک شەخسیی خۆى) تۆڵەى کردبێتەوە ، مادام هیچ شتێک لە حورمەتەکانى خوا نەشکێنرابن ، بەڵام ئەگەر شتێک لە حورمەتەکانى خوا شکێنرابن ، لە هەموویان توندتر تووڕە بووە لەو بوارەدا ، وە هیچ کات لەنێوان دوو شتاندا سەرپشک نەکراوە ، کە کامەى ئاسانترە هەڵینەبژاردبێ مادام گوناهباریی تێدا نەبووبێ .

شایانى باسیشە ، کە ئەو مەبدەئەى لێرەدا دایکمان عائیشە خوا لێی ڕازى بێ لەبارەى پێغەمبەرى خواوە دەیخاتە ڕوو چەندان ئایەتى موبارەکى قورئان و فەرموودەى رىخوا بە ڕوون و ڕاشکاوىى دەیگەیەنن ، بۆ نمونە :

١-{ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ... (١٨٥) } البقرة ، واتە : خوا ئاسانیی بۆتان دەوێ و زەحمەتى بۆتان ناوێ ...

2- { مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ ...(٦)} المائدة  ، واتە  : خوا نایەوێ لە دیندارییدا سەغڵەتتان بکات ...

٣- {بشروا ولا تُنَفروا و يَسِّروا ولا تُعَسِّروا }  أخرجه البخاری برقم(٤٩٣١) ، و مسلم برقم (٢٤٣٥) ، و أحمد برقم (٢٦٤٢٤) ، والترمذی برقم (٣٨٧٦) ، و ابن ماجه برقم (١٩٩٧)، و الحاکم برقم ( ٤٨٥٤) ، وقال : صحیح علی شرط الشیخین ، واتە : دڵخۆشکەر بن و سڵەمێنەرەوە مەبن و وە ئاسانکەر بن و زەحمەتخەر مەبن .

کەواتە نابێ هیچ کەس پێی وابێ ، کە خۆو خەڵک سەغڵەتکردن بە هەلبژاردنى لایەنى زەحمەت و قورس لە ئەرکە شەرعییەکاندا نیشانەى دینداریی و پارێزکارییەو مایەى پاداشت و لێخۆشبوونى خوایە ! بەڵکو بە پێچەوانەوە پێغەمبەرى خوا ڕایگەیاندووە ، کە ڕۆچوون و تێپەڕاندن (غلو) لە دیندارییدا مایەى فەوتان و گومڕاییە ، وەک فەرموویەتى : (هلكُ المُتَنطعون ) – قالها ثلاثاً ) أخرجه المسلم .

واتە : تێپەڕێنەران فەوتاون (سێ جاران وایفەرموو ) ، هەروەها فەرموویەتى : ( إياكم و الغلو في الدين ، فإنما أهلك من كان قبلكم الغلو فـــي الدين } صحيح ابن خزيمة (١٨٣/٤) ، و إبن حبان (١٨٣/٩) .

واتە : خۆتان لە تێپەڕاندن لە دیندارییدا بپارێزن ، چونکە بێگومان ئەوانەى پێش ئێوە تێپەڕاندن لە دیندارییدا سەرى بە فەتارەدان .

 

پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا /  مامۆستا عەلى باپیر

لاپەڕە  (٧٦٦ تا ٧٦٩)

 

 


زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه