بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حیكمەتی هەڵبژاردنی پێغەمبەری كۆتایی محمد ﷺ لەنێو گەلی عەرەبدا
26/11/2019
بینین: 1143

هۆكاروحیكمەتی زمانەوانی:
ئەمەش دەگەڕێتەوەبۆ هەنێك تایبەت مەندی، كە لە زمانی عەرەبیدا هەن، بەڵام لە زمانەكانی تردا نین، كە بێگومان ئەوە پسپۆڕانی زمان دەیزانن، بۆنمونە: مەسەلەی نێرینەو مێینە(التذكیر والتأنیث)  ئەگەر بتەوێت بڵێیی(پیاوێك هات)لە گەڵ ئەوەدا بڵێی(ئافرەتێك هات)جیاوازە، كە لە كەم زماندا شتی وا هەیە، یان مەسەلەی دووانە(المثنی) كە تەنها لە زمانی عەرەبیدا هەیە، وەزۆر شتی دیكەی وورد لە بواری ڕاناوەكان( الضمائر) ولەبواری سەرو بۆرو ژێرو...هتددا، وە مەسەلەیەكی دیكەی گرنگ ئەوەیە كە زمانی عەرەبی ڕێگە دەدات  قورئان بە(٧)وبگرە(١٠)جۆر بخوێندرێتەوەو هەر شێوەیەش مانای تایبەتی خۆی هەبێ، بێ ئەوەی كە لە چوار چێوەی زمان دەر بچێ، بۆ وێنە: ئەو ئایەتەی كە (نوح) علیە السلام، داوالە خوای پەروەردگار ئەكات، كە كوڕەكەی بۆ نەجات بدات، كە دەفەرموێ:(  وَنَادَىٰ نُوحٌ رَبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ﴿٤٥﴾  )         
واتە:ووتی: پەروەردگارم كوڕەكەم لە ئەهلی منەوبەڵێنی تؤش ڕاستەوئەتۆش لە هەموو فەرمان ڕەوایان دادگەرتری،خوای پەروەردگاریش دەفەرموێ: (قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ۖ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۖ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٤٦﴾  ) كە من ئەم خوێندنەوەیەی دووەمیانم هەڵبژاردووە، بۆخۆ دوور گرتن لە ئیشكالیەكی وەهمی، كە لە بابای وردبین پەنهان نییە.
_________________________
پوختەی ژیانی پێغەمبەری خوا
مامۆستا علی با پیر
لاپەڕە١١٠_١١١

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه