بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
  ئاکارو ڕەوشتە بەرزو پەسەندەکانى پێغەمبەر ﷺ
06/05/2020
بینین: 488

{ سۆزو بەزەیی و پەرۆشی  ،   سەخاوەت و بەخشندەیی  ،   شەرم و شکۆى }

 

  • سۆزو بەزەیی و پەرۆشی :-

    سۆزو بەزەیی و پەرۆشى و پێغەمبەرى خوا یەکێکە لە سیفەت و ڕەوشتە هەرە دیارو بەرجەستەکانی ، ئەوەندە بەسە کە خواى کاربەجێ نازناوى (رحمة للعالمين) ى پێداوە : { وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ (١٠٧)} الأنبیاء ، واتە : وە تۆمان بە تەنیا بۆ ئەوە ناردوە کە بەزەیی بیت بۆ تێکڕای جیهانیان ، هەروەها خوا  (عز وجل) بەبەزەیی و میهرەبانە بەرانبەر بە بڕواداران وەسفى کردوە : { لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ  (١٢٨)} التوبة ، واتە : ئەوە لە خۆتان پێغەمبەرێکتان بۆ هاتووە ، کە هەر شتێک ببێتە مایەی ناڕەحەتیی و سەغڵەتییان لەسەر دڵی قورسە زۆر بە تەنگتانەوەیەو بەرانبەر بە بڕواداران میهرەبان و بەبەزەییە ، بەڵێ پێغەمبەری خاتەم بەرجەستەکەرى ڕەحمەت و بەخششى خوایە سبحانه و تعالى بۆ هەموو جیهانیان بەبەشەرو جن و ئاژەڵ و باڵندەو درەخت و ... هتدەوە ، ئەمەش چەند دەقێکى سوننەت لەو بارەیەوە :

    { وعن أَبي هُرَيْرَةَ  قَالَ: قبَّل النَّبِيُّ الْحسنَ بنَ عَليٍّ رضي اللَّه عنهما، وَعِنْدَهُ الأَقْرعُ بْنُ حَابِسٍ، فَقَالَ الأَقْرَعُ: إِنَّ لِي عَشرةً مِنَ الْولَدِ مَا قَبَّلتُ مِنْهُمْ أَحدًا، فنَظَر إِلَيْهِ رسولُ اللَّه فقَالَمَن لا يَرْحَمْ لَا يُرْحَمْ } أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٥٩٩٧) ، و مَسلِم برقم (٢٣١٨).

    واتە : پێغەمبەرى خوا لە کاتێکدا کە ئەقڕەعى کوڕى حابیسی تەمیمى لە لا دانیشتبوو ، حەسەنى کوڕى عەلى ماچ کرد ، ئەقڕەعیش گوتى : دە منداڵم هەن هیچیانم ماچ نەکردووە ! پێغەمبەرى خواش تەماشاى کردوو فەرمووى : هەر کەسێک بەزەیی ، بەزەیی بەرانبەر نانوێنرێ .

    کەواتە : ماچ کردنى منداڵ لە سۆزو بەزەییەوە دێ و سۆزو بەزەییش لە مرۆڤدا مەرجى بەزەیی پێداهاتنەوەیەتى لەلایەن خواى بەبەزەییەوە !

  • { عَنْ أَبِي قَتَادَةَالأَنْصَارِيِّ رضي الله عنه: ( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم كَانَ يُصَلِّي وَهُوَ حَامِلٌ أُمَامَةَ بِنْتَ زَيْنَبَ بِنْتِ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَلأَبِي الْعَاصِ بْنِ الرَّبِيعِ بْنِ عَبْدِ شَمْسٍ، فَإِذَا سَجَدَ وَضَعَهَا، وَإِذَا قَامَ حَمَلَهَا} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٥١٦) ، و مَسلِم برقم  (٥٤٣)

     واتە : پێغەمبەرى خوا نوێژى دەکرد لە کاتێکدا کە ئومامەى کچى زەینەبى کچى پێغەمبەرى خوا و هاوسەرى ئەبى العاص کوڕى ڕەبیعەى کوڕى عەبدو شەمسى هەڵگرتبوو ، جا کە سەجدەى دەبر دایدەناو کە هەڵدەستایەوە هەڵیدەگرتەوە .

  • لەم فەرمایشتەشەوە وەردەگیرێ ، کە زۆر ووردەکاریی فیقهیی ، بەتایبەت لە مەزهەبى شافیعیدا – خوا لێی خۆش بێ- لەبوارى جووڵەکردن لە نوێژداو لە بوارى پاک و خاوێنیدا زادە بیرو زەین و دووربینى (إحتیاط) کردنى خۆیانەوە ، پێغەمبەرى خوا ئاوا سەختگیر نەبووە !

     

     {عن أنس بن مالك رضي الله عنه ، قال : إن كان النبيُّ لَيُخالطُنا ، حتى يقولَ لأخٍ لي صغيرٍ : يا أبا عُمَيرُ ! ما فعل النُّغَيرُ؟} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٦٢١٩) ، و مَسلِم برقم (٢١٥٠).

    واتە : ئەنەسى کوڕى مالیک – خوالێی ڕازى بێ- دەڵێ : پێغەمبەرى خوا تێکەڵییمانى دەکرد ، هەتا بە برایەکى گچکەمى دەفەرموو : ئەى ئەبا عومەیر ! نوغەیر چى کرد ؟!

    شایانى باسیشە لە ڕیوایەتى دیکەدا هاتووە ، کە ئەو منداڵە (أبو عمیر ) ، براى ئەنەس بووە باڵندەیەکى هەبووە بەناوى (نغیر) ، بەڵام لێی مردووەو بۆى گریاوە ، پێغەمبەرى خواش گاڵتەى لەگەڵ کردوەو ئاواى پێ فەرمووە .

  • {... والَّذي نفسي بيدِه لولا أنْ أشُقَّ على المسلِمين ما قعَدْتُ خَلفَ سَريَّةٍ تغزو في سبيلِ اللهِ أبدًا...} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٣٦) ، و مَسلِم برقم (١٨٧٦).

    واتە : وە سوێند بەو کەسەى گیانى منى بەدەستە ، ئەگەر لەسەر موسوڵمانان زۆر قورس نەبووایە ، هەرگیز لە هیچ دەستەیەکى جەنگاوەر دوانەدەکەوتم ، کە لەڕێی خوادا دەجەنگێ .

    کەواتە : هۆى دەرنەچوونى پێغەمبەرى خوا بۆ هەندێک لە چالاکییە جیهادییەکان ئەوە بووە کە لەسەر موسوڵمانان نەبێتە فەڕزى عەین ، کە بۆ هەموو چالاکییەکى جیهادیی دەربچن ، لە سۆنگەى ئەوەوە کە ئەو بەڕێزو خۆشەویستەیان هەمیشە دەرچووەو بەشدار بووە !

  • { ني لأقوم في الصلاة وأريد أن أُطَوِّل فيها، فأسمع بكاء الصبي، فأتجوز في صلاتي كراهية أن أشق على أمه} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٧٧) عن عبدالله بن أبي قتادة عن أبيهِ رضي الله عنه .

    واتە : من جارى وایە لە نوێژدا دەوەستم ، دەمەوێ درێژى بکەمەوە ، بەڵام کە گریانى منداڵ دەبیستم کورتى دەکەمەوە ، حەز ناکەم دایکى ناڕەحەت بکەم !

    { لولا أن أشق على أمتي لأمرتهم بالسواك مع كل صلاة} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٨٨٧) ، و مَسلِم برقم (٢٥٢).

    واتە : ئەگەر لەسەر ئوممەتم ، یان لەسەر خەڵکیم بە قورس نەکردبایە ، لەگەڵ هەموو نوێژێکدا سیواک کردنم لەسەر پێویست دەکردن .

  • { ذا سافرتم في الخصب فأعطوا الإبل حظها من الأرض، وإذا سافرتم في السَّنةِ، فأسرعوا عليها السير ... } أخرجه مَسلِم برقم (١٩٢٦) عن أبي هُرَيرَةَ رضي الله عنه.

    واتە : ئەگەر بەشوێنى بەلەوەڕدا سەفەرتان کرد ، بەشى حوشترەکانیش لە زەوى بدەن ، (بیانلەوەڕێنن) ، وە ئەگەر بەشوێنى بێ لەوەڕدا ڕۆیشتن بەخێرایی پێیدا گوزەر بکەن .

    هەڵبەتە لە تێکڕای ئەم فەرمایشتانەو هاووێنەکانیشیاندا ، بەزەیی و سۆزى پێغەمبەرى خوا وەک مانگى چواردە نمایان و درەوشاوەیە .

     

  • سەخاوەت و بەخشندەیی :
  • { عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنه قال : َ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ فَلَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدُ بِالْخَيْرِ مِنْ الرِّيحِ الْمُرْسَلَةِ } أخرَجَهُ البخاري برقم (٧)  ، و مَسلِم برقم (١٧٧٣).

    واتە: پێغەمبەرى خوا   سەخييتترین کەس بوو، وە لە کاتێکدا کە لە ڕەمەزاندا بە جیبریل دەگەیشت لە هەموو کاتیک بەخشەرتر بوو ، کە هەموو شەوێکى ڕەمەزان پیی دەگەیشت قورئانى لەگەڵ دەور دەکردەوە ، ئا لەو کاتەنەدا پێغەمبەرى خوا   لە بەخشیندا لە باى هەڵکردوو خێراتر بوو .

  • { عغن سهل بن سعد رضي الله عنه قال : جَاءَتِ امْرَأَةٌ إلى النبيِّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ ببُرْدَةٍ، فَقالَ سَهْلٌ لِلْقَوْمِ: أتَدْرُونَ ما البُرْدَةُ؟ ...فَقالَتْ: يا رَسولَ اللَّهِ، أكْسُوكَ هذِه؟ فأخَذَهَا النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ مُحْتَاجًا إلَيْهَا فَلَبِسَهَا، فَرَآهَا عليه رَجُلٌ مِنَ الصَّحَابَةِ، فَقالَ: يا رَسولَ اللَّهِ، ما أحْسَنَ هذِه، فَاكْسُنِيهَا، فَقالَ: نَعَمْ...} أخرجه البخاري برقم (٣٦٦٠) .

    واتە : ئافرەتێک بوردەیەکى بۆ پێغەمبەر   هێنا ... گوتى : ئەى پێغەمبەرى خوا ! ئەمەت پێ بپۆشم ؟ پێغەمبەريش   پێویستى بوو لێی وەرگرت و پۆشى ، پیاوێک لە هاوەڵان ئەو پۆشاکەى لەبەردا بینى ، گوتى : ئەى پێغەمبەرى خوا ! ئەوە چەند جوانە دەبەر منى بکە ! فەرمووى : بەڵێ ...

  • شەرم و شکۆى (حیاؤه) :-
  • { عن أبي سعيد الخُدري رضي الله عنه ، يقول : كان رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ أشد حياءً من العذراء في خِدْرها، فإذا رأى شيئا يكرهه عرفناه في وجهه} أخرَجَهُ البخاري برقم ( ٣٥٦٢) ، و مَسلِم برقم (٢٣٢٠).

 

واتە : پێغەمبەرى خوا  لە کچى نێو پەردەکەى بەشەرمتر بوو ، ئەگەر شتێکى پێ ناخۆش بووایە لە ڕوویدا دەزانرا .

هەڵبەتە مەبەست لە شەرم و شکۆى زۆرى پێغەمبەرى خاتەم ئەوە نەبووە کە لە سنوور بچێتە دەرێ و ڕێگریی حەق گوتن و بەرپەرچدانەوەى ناحەقى لێ بکات ، چونکە تێپەڕاندن لە هەموو شتێکدا هەر خراپە .

 

پوختەى ژیاننامەى پێغەمبەرى خوا /  مامۆستا عەلى باپیر

لاپەڕە  /  (٧٥٠تا ٧٥٥)


زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه