بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 پەیمانی فزول
08/09/2019
بینین: 1645
ایبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت :(هۆزەکانی قوڕەیش هەمووی بانگکران بۆ خانووەکەی عبدوڵڵای کوڕی جەدعان چونکە ئەو لەو ڕۆژەدا بەتەمەنترین کەس بووە، سەروەری دانیشتوانی مەککە بوو،لەوێ کوڕانی بەنی هاشم و بەنی مطلب و کوڕانی بەنی ئەسەدی کوڕی عەبد عوزا و زوهری کوڕی کیلاب تەیمی کوڕی موڕرە کۆبونەوە و پەیمانیان دا هەر ستەم لێکراوێک ببینن لە شاری مەککە و لە دەرەوەی شاری مەککە لایەنگری بکەن تا مافی خۆی بۆ بگێڕنەوە وە ئەو پەیمانەشیان ناونرا بە پەیمانی فزوڵ )
پێغەمبەری خوا ﷺ لە یەکێک لە فەرمودەکانیدا ئاماژە بۆ ئەو پەیمانە دەکات کە ڕازی بووە پێی و پێی خۆش بووە کە لە ئیسلامیشدا پەیمانێکی وەها هەبێت ، بۆیە پێغەمبەر ﷺ لە یەکێک لە فەرمودەکانیدا ئاماژە بۆ ئەو پەیمان نامەیە دەکات و ناوی پەیمان نامەی (مطیبین) ی لێدەنێت وە سەبارەت بە (مطیبین)ئەهلی سیرە هەموو کۆکن لەسەر ئەوەی کە پێش پەیمانەکەی عبدالمطلب نیە ، بەڵکو پەیمانی فزولە، کە پێغەمبەر ﷺ بەشداری تێدا کردووە ،وە مەبەستیشی لە (مطیبین) هەر ئاماژە کردن بووە بۆ (حلف الفضول) پێغەمبەر ﷺ لەچەند فەرمودەیەکدا باسی ئەم پەیمان نامەیەی کردوە بەم جۆرە :عەبدولڕەحمان کوڕی عەوف رضی اللە عنە گێڕاویەتیەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ کە فەرمویەتی :(شهدت مع عمومتي حلف المطیبین )[و ٲنا غلام ] فما ٲحب ٲن لي حمر النعم واني انكثه))
واتە :(لەگەڵ ئامۆزاکانمدا ئامادەی پەیمانی مطیبین بوم من ئەوکات منداڵ بووم ، پێم خۆشنیە هەموو وشترێکی قەڵەو و سەروەت و سامانێکی گەورەم بدەنێ بەوەی کە ئەو پەیمانە بشکێنم و نەیهێنمەدی).
۱/جوبەیری کوڕی مطعم رضی اللە عنە گێڕاویەتیەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ کە فەرمویەتی : ((..... ما دار الندوة یسر٘ني ان لی حمر النعم و ٳني نقضت الحلف الذي كان في دار الندوة))
واتە:(پێم خۆش نیە ئەگەر مێگەلێک وشتری قەڵەوی سورم پێ ببەخشرێت لەسەر ئەوەی پەیمان نامەکەی ناو (دارالندوە) هەڵبووە شێنمەوە
۲/ لە ڕیوایەتێکی تردا پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت ((لقد شهدت في دار عبدالله بن جدعان حلفا ما ٲحب ٲن لي حمر النعم ولو ادعی به في الاسلام لٲجبت)) واته:(لە خانووەکەی عبداللە ی کوڕی جودعان ئامادەی پەیمانێک بووم لە وشترە سورە قەڵەوەکانم پێ خۆشترە وە ئەگەر لەئیسلامدا هەمان پەیمانم لێ داوا بکرێت بۆ جێ بەجێ کردن دەچم.
پەیمانی (مطیبین) کە پێغەمبەری ئازیزﷺ باسی کردوە هەمان پەیمانی (الفزول) چونکە پەیمانی مطیبین پێش لەدایک بونی پێغەمبەری خوایە ﷺ وەک ئیبنو حەبان دەفەرموێت :(ئەو پەیمانی( مطیبین) ەی کە پێغەمبەر ﷺ ناوی دەبات لە فەرمودەی( صحیح)دا پەیمانی( فضول) ە نەک پەیمانی( مطیبین) ی پێش لە دایک بونی پێغەمبەر ﷺ وە ئەوانەی کە پەیمانی فزولیان بەرپا کرد هەر ئەوانە بوون کە (حلف المطیبین) یان بەرپاکرد بۆیە پێغەمبەرﷺ دووەمیش ناودەبات بە (حلف المطیبین) .
پەیمانی فزوڵ هەر لەناو موسڵماناندا مابۆوە تا دوای پێغەمبەر ﷺ کاتێ کە پێشەوە حوسەینی کوڕی علی رضی اللە عنە دەمە قاڵەی بوو لەگەڵ ئەمیری مەدینەدا هەمان شتی دوبارە دەکردەوە .
ئیبنو ئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:( یەزیدی کوڕی عەبداللە بۆی گێڕامەوە کە حوسەینی کوڕی عەلی رضی اللە عنە لەگەڵوەلیدی کوڕی عوتبەی کوڕی ئەبو سوفیان دا دەمەقاڵەیان بوو ، وەلید ئەو ڕۆژە ئەمیر بوو لەسەر شاری مەدینە ، دەمەقاڵەکەیان سەبارەت بە ماڵێک بوو لە (ذﻱ المروة) وەلید توند و تیژ بوو بەرامبەر حوسێن چونکە خۆی بە ئەمیر دەزانی بەسەر شاری مەدینەوە ، وە مافی حوسێنی نەئەدایەوە ،حوسەینیش رضی اللە عنە فەرموی :سوێند بەخوا یان مافی خۆم بۆ دەگێڕیتەوە یان شمشێرەکەم دەگرم بە دەستەوە و دەچمە مزگەوتی پێغەمبەری خوا ﷺ جڕ دەدەم بۆ بەستنی (حلف الفضول) ،عبداللەی کوڕی زوبێر لەوێ ئامادە بوو کاتێ کە گوێی لەو قسەیە بووە وتی: منیش سوێند ئەخۆم بەخوای گەورە ئەگەر ئەو جاڕ بدات بۆ بەرپاکردنی (حلف الفضول) منیش شمشێرەکەم دەگرم بەدەستەوە و دەچم لەگەڵیدا تا مافی بۆ وەردەگرمەوە یاخود لەگەڵیدا دەمرم ، ئەو هەواڵەش گەیشتەوە بە مەسوەرەی کوڕی مەخرەمی کوڕی نوفەلی زوهری و ئەویس هەمان شێوەی وەڵامی دایەوە ، وە گەیشت بە عبدولڕەحمانی کوڕی عوثمانی تەمیمی ‌ئەویش هەمان هەڵوێستی هەبوو ، ئەم هەڵوێستانە گەشتەوە بە وەلید ئەویش ناچار لەبەر بەرپا نەکردنی ئەو جۆرە کارە مافی بۆ حوسەین گێڕایەوە و کۆتای بە کێشەکە هێنا ). 


سەرچاوە :ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرمودەکاندا . لاپەڕە ۳۰/ ۳۲
نوسینی : مامۆستا محمد ملا فائق شارەزووری

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه