 ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ
ئامادەکردنی: م. عوسمان نورسی
به‌هاو ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌وه‌نده به‌رز بووه، هیچ به‌رزی یه‌ك پێی ناگات ، مرۆڤێك به‌هه‌موو واتاكانی جوانی مرۆڤ بوون تێیدا دره‌وشاوه بووه ، كاتێك خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ په‌یام و په‌یامبه‌رێتی ، باشترین له‌مرۆڤه‌كان و ته‌واوترین له‌ڕووی ژیری و دانایی و به‌هێزترین له ئیراده‌و قوربانیدان و نورانی ترین له‌دڵ و به‌هێزترین له ئه‌دا كردنی و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌بژێرێ، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان نماینده‌ی خوا‌و و پێشه‌نگ و ڕێبەرین بۆ مرۆڤایه‌تی .
پێغه‌مبه‌ر [ محمد ] ﷺ ئه‌و نووره ڕۆشنایی یه دره‌و شاوه‌یه ، ڕێ ڕۆشن ده‌كاته‌وه بۆ هه‌موان تا شه‌وه‌كانی تاریكستانی نه‌زانین كۆتایی پێ بێنن ، ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی درخشانی نوورینی به‌هاو ڕه‌وشت و ئاكاره باڵاكانی و مامه‌ڵه‌ی پاك و جوانی ئه‌و کەسایەتیە ناوازەیەیە.
به‌ڕاستی وورد بونه‌وه له‌ژیانی پێغه‌مبه‌رﷺ ده‌بینی سه‌راپای سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یه له به‌خشنده‌یی و سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوه بۆ دروست كردنی به‌های باڵا‌و جوانی له‌مرۆڤایه‌تی .
چۆن وا رۆشن و دره‌و شاوه نابێت له‌كاتێكدا خوای گه‌وره له‌ناو هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌و کەسایەتیەی هه‌ڵبژاردووه بۆ كۆتایی هێنان به په‌یامبه‌ری و په‌یامداری ، ڕاستی یه‌كی ئاشكرایه مرۆڤایه‌تی كه‌سێكی تری ئاوای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه كه بتوانێ ڕۆح بكات به به‌ری ژیاندا و شایسته‌ی ئه‌و پێناسە خواییه بێت [وإنك لعلی خلق عظیم]
كه‌ماڵی ڕه‌وشتی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌یامبه‌ریه‌كه‌ی ، هه‌ر بۆیه هه‌مووان كۆبونه‌وه وه‌ك په‌پوله له‌ده‌وری په‌روانه ، باوه‌ڕیان پێ هێناو خۆیان كرده قوربانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ..
چوون ئه‌یانبینی چ گه‌وهه‌رێك و دوڕێكی نه‌و نه‌دیده‌ی ده‌ركه‌وته‌یه .
ته‌نانه‌ت دوای وه‌فاتیشی هه‌ر ڕۆژه‌ی لایه‌ك و به‌ها و ئیعجازێك ئاشكرا ده‌بێت و ده‌بێته هۆی باوه‌شكردنه‌وه‌ی مرۆڤه زیندوه‌كان بۆ ئه‌ندام بوون له‌و كاروانه گه‌وره‌یه كه پێغه‌مبه‌ر پێشه‌وایه‌تی .
گه‌وره‌یی ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ:
*جوانترین پێشه‌نگه ، نمونه‌یه‌كی شایسته بۆ چاو لێ كردن له‌هه‌موو بواره‌كاندا چ وه‌ك تاك یان كۆمه‌ڵ ، توانی به‌و په‌یام و نیگا ئیلاهی یه ئوممه‌تێك له‌نه‌بوونه‌وه دروست بكات ، هاوڕێ گه‌لێك په‌روه‌رده بكات كه نمونه‌یان ئه‌سته‌مه دروست بوونه‌وه‌ی ، ژیارێك له‌سه‌ر زه‌وی بونیات بنێ كه پایه‌كانی له‌سه‌ر ڕه‌وشت بونیات نراوه "إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق"
ئەوەندە به‌سه بۆ پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ئه‌و قه‌درو ڕێزه كه خوا خۆی گه‌واهی به‌رزی ڕه‌وشتی بۆ بدات [وإنك لعلی خلق عظیم] ،وه‌ك ده‌بینین له‌ناو گه‌له‌كه‌ی به ڕاستگۆ و ئه‌میندار ناو بانگی ده‌ركردبوو ، كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به درۆزن یان خیانه‌تكار هێمای بۆ بكات ، به‌تۆمه‌تی جادووگه‌ر یان شێت وه ده‌یان ناوی تر ئازاریان ئه‌دا ، به‌ڵام خوای گه‌وره به سه‌نا كردنی له به‌رزترین پله‌ی ڕه‌وشت وه‌ڵامی دانه‌وه كه شێتی و جادوگه‌ری كۆ نابنه‌وه له زاتێك كه سه‌راپای ژیانی له‌سه‌روو ئاکار و به‌هاكانه‌وه‌یه .
مرۆڤایه‌تی گه‌واهی ده‌ره له‌سه‌ر گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ نه‌یاره‌كانی پێش شوێنكه‌وتوانی دان ده‌نێن به گه‌وره‌یی ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا و پێی سه‌رسام بوون و بۆته هۆی موسڵمان بوونی هه‌ندێكیان ، با ته‌ماشای پاشای عومان (جوڵه‌ندی ) بكه‌ین كه هاوچه‌رخی ژیانی پێغه‌مبه‌ر بوه كه چۆن سه‌رسام بوه به ڕه‌وشته‌كانی و ده‌ڵێت سوێند به‌خوا ئه‌وه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی پێ ناساندم كه فه‌رمان بكات به‌هه‌ر چاكه‌یه‌ك خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوه كه ده‌یكرد ، وه قه‌ده‌غه‌ی له هه‌ر شتێك بكردایه خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو وازی لێده‌هێنا ، كاتێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا خۆی به‌زل نه‌ده‌زانی ، وه هه‌ركاتێ خه‌ڵكی زاڵ بوایه به‌سه‌ریدا ده‌نگی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه ، وه ئه‌مه‌كدار بوو له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كانی و به‌ڵێنه‌كانی به‌جێ ده‌گه‌یاند ، گه‌واهی ده‌ده‌م كه پێغه‌مبه‌رهﷺ .
*یه‌كێكی تر له ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ئه‌وه‌یه كه ڕه‌وشته‌كانی هاووێنه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك لایه‌نێكی ڕه‌وشتی زاڵ نابێت به‌سه‌ر لایه‌نێكی تردا ، ئارامگرتنی وه‌ك ئازایه‌تی بووه ، ئه‌مانه‌ت پاراستنی وه‌كو سه‌خاوه‌تی بووه ، ڕاستگۆیی وه‌ك نه‌رمو نیانی بووه ، به‌م شێوه‌یه نابینین ڕه‌وشتێكی له‌شوێنێكی ژیانیدا زیاتر و كه‌متر بێت له‌ڕه‌وشتێكی تری ، ئه‌م هاوسه‌نگی و هاووێنه ڕه‌وشتیه هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه بیپارێزێ جگه له سه‌روه‌رمان محمدﷺ بۆیه شاعیری ئه‌ڵمانی گۆتە ده‌ڵێ : "له‌مێژوودا گه‌ڕام بۆ نمونه‌یه‌كی هه‌ره‌به‌رزی ئاده‌میزاد ، ئه‌و نمونه‌یه‌م له‌پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌بی محمد بینی یه‌وه "
*ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رﷺ قورئان بوو ، قورئان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یه كه ڕه‌وشت و بونیاد‌و کەسایەتی پێغه‌مبه‌ری له‌سه‌ر بیناکراوه ، بۆیه له‌ڕه‌وشت كامڵ و له‌جێبەجێکردنی بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵگا جوانترین بووه.
به‌شێوه‌یه‌ك بوو قورئانێكی زیندوو له‌سه‌ر زه‌وی له‌كۆی گشتی كردار‌و جێبەجێکردنی ژیان و ووته‌كانیدا ، وه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیاری .. سعدی كوڕی هشامی كوڕی عامردا له‌سه‌ر ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رﷺ دایكی ئیمانداران خاتوو عائیشه فه‌رمووی تۆ قورئان ده‌خوێنیته‌وه ؟
- ووتی به‌ڵێ.
فه‌رمووی ده‌ی [فإن خلق النبی القرا‌ن] ، له‌ڕیوایه‌تێكی تردا [كان خلق رسول الله القرا‌ن] پاشان فه‌رموی سوره‌تی المٶمنون بخوێنه ، خوێندی تا گه‌یشته ئایه‌تی ده ، فه‌رمووی ئاوایه ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ، ئای چه‌ند جوانه گوفتارپێناسەی دایكی ئیماندارن بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ﷺ.
پاشان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌شی كردوه بۆ چاكه‌و ره‌وشته به‌رزه‌كان و ڕێنوێنی ده‌كردن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی چاكه و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌ناسینی خود وه تا ناسینی په‌روه‌ردگار ، له پێدانی مافی بێگیانێكه‌وه تا گیانداره‌كان و له‌وێشه‌وه بۆ دروست كردنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان دوور له‌ئایدیاو تا دروست كردنی ئه‌و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و یه‌ك جه‌سته بوونه‌ی ناو ئیمانداران .
*دیدی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بۆ ئیسلام دیدێكی بیناكراو له‌سه‌ر ڕه‌وشته به‌رزه‌كان بوو ، هه‌ر به‌و شێوه‌ش عه‌ره‌به‌كان چاویان كرده‌وه و ئیسلامیان بینی و تێی گه‌یشتن له‌ده‌ستپێكی بانگه‌وازه‌كه‌وه .
كاتێك پێشنیار كرا بۆ خودی پێغه‌مبه‌ر له‌به‌شداری وه‌فدێكی كوڕانی شه‌یبانی كوڕی ثعلبه..كه پێك هاتبوو له مفروق ی كوڕی عه‌مر و مثنی ی كوڕی حارث و هانئ كوڕی قبیصه و نعمان ی كوڕی شریك ، پێغه‌مبه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا خوێندنه‌وه [قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۖ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُم مِّنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ] انعام 151 كه كۆی گشتی ئایه‌ته كه دروست كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كتاپه‌رست و بینا كرا‌و له‌سه‌ر قیه‌م و به‌ها بالاَكان و مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ نزیكه‌كان و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی بژێوی و پارێزگاری له ڕه‌وشته بالاَكان و نه‌كردنی تاوانه گه‌وره و قێزه‌ونه‌كان ..
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه مفروق ووتی: ئه‌مه له‌ووته‌ی مرۆڤی سه‌ر زه‌وی ناچێت ئه‌گینا ده‌مانناسیه‌وه ، ئنجا پێغه‌مبه‌رﷺ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه [إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ] نحل 90 مه‌فروق ووتی ئه‌ی قوڕه‌یشی والله بانگه‌وازه‌كه‌ت بۆ به‌رزترینی ڕه‌وشت و جوانترینی ئاكار و كرداره به‌ڕاستی گه‌له‌كه‌ت تۆمه‌تت بۆ هه‌ڵده‌به‌ست و ئه‌م په‌یامه به‌ناڕاست ده‌زانن .
زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ گرنگیدانی پێغه‌مبه‌ر به‌لایه‌نه ڕه‌وشتیه‌كان له ووته و فه‌رموده‌كانیدا ، ئه‌وه‌تا هاوه‌لاَن فێر ده‌كات [ أكمل المؤمنين إيمانا أحسنهم خلقا وخياركم خياركم لنسائهم ..،رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح] كه كامڵترینی ئیمان جوانترینی ڕه‌شت به‌رهه‌م دێنێ ،
موماره‌سه‌ی ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌ر ﷺ كورت هه‌ڵنه‌هاتبوو له‌گه‌ڵ گه‌لێك یان هۆزێك به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موان و بۆ هه‌موان بوو ، زۆر تێكه‌ڵی هاوه‌ڵانی ئه‌كرد خۆی له‌كه‌س دانه‌ده‌بڕی ، له‌كۆڕی هه‌ژاران داده‌نیشت و میهره‌بان بوو له‌گه‌ڵ نه‌بوه‌كاندا و هه‌ركه‌س بیویستایه له ناو مه‌دینه له‌گه‌ڵی ئه‌ڕۆیی و ده‌چوه لای نه‌خۆش و به‌شداری ناشتنی مردوه‌كان و سه‌ردانی هاوه‌ڵانی ئه‌كرد له‌ماڵكانیان و پێشوازی لێ ئه‌كردن له‌ماڵی خۆیان و به‌رده‌وام ده‌م به‌خه‌نده بوو ، ده‌ست والاَ و گه‌شاوه بوو ، زۆر به‌خشنده بوو ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌ش زۆر سته‌میان لێ كردبوو ..
*زۆر میهره‌بان بوو بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی میهره‌بانی به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌رپشك كرابێ له‌سه‌ر دووشت ئاسانه‌كه‌ی هه‌لبژاردوه بۆیان مادام تاوانی تیا نه‌بوبێ ،
ڕه‌وشت و مامه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ، ئه‌وانه‌ی ئیمانیان پێ نه‌ده‌هێنا و ڕقیان لێی ده‌بویه‌وه زۆر نه‌رم و جوان و ئارام بوو هه‌ر بۆیه كه‌سایه‌تی و گه‌وره‌ی موشركین ئه‌بوسفیانی كوڕی حه‌رب پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بێت كاتێك موسڵمان ده‌بێت گه‌واهی ده‌دات و ده‌ڵێت[ والله تۆ زۆر به‌خشنده‌و میهره‌بانی كاتێك شه‌ڕم له‌گه‌ڵ ده‌كردی باشترین شه‌ڕكه‌ر بویت و كاتێكیش ئاشتیم له‌گه‌ڵ ده‌كردی جوانترین ئاشتیت ئه‌كرد ، خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه ]
قورئان له‌وه‌صفیدا ده‌فه‌رموێ [بالمٶمنین ر‌ووف رحیم ] ئیتر ئێمه چۆن بتوانین له‌چه‌ند لاپه‌ڕیه‌ك سه‌ناو باسی ڕه‌وشته بالاَكانی رسول الله بكه‌ین ، له‌كاتێكدا ژیان و ئاكار و ڕه‌وشتی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆر له‌موسڵمان و ناموسڵمان بوه ، ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌ریتانی.." ولیم مویر" له‌باس و پێناسەی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خواداﷺ ده‌ڵێت: " بێ خۆماندوكردن و خۆ نواندن جوانترین ژیانی هه‌بوو ، خۆبه‌كه‌م زانین و به‌زه‌یی و ئارام گری و هه‌ڵبژاردنی به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خود دا‌و به‌خشین و به‌خشنده‌یی له شیمه‌و ئاكاره دانه‌بڕاوه‌كانی كه‌سایه‌تی بوو ، هه‌موانی ڕائه‌كێشا بۆ خۆشه‌ویستی خۆی و به‌ده‌م هه‌مووانه‌وه ده‌چو با بچوكترین كه‌سیش بووبێ و دیاری وه‌ر ئه‌گرت چه‌ند بچوكیش بوبێ خۆی به‌سه‌ر كه‌سدا به‌رز نه‌ئه‌كرده‌وه‌و خۆی ئاشكرا نه‌ئه‌كرد و كه‌س هه‌ستی نه‌كردوه له‌پێشوازی لێكردنی كه ئیهمال كرابێ با خاوه‌نی كه‌سایه‌تی یه‌كی زۆر ئاسایی بوبێ ، به‌شداری خۆشی و ئازاره‌كانی ده‌كردن زۆر به‌سۆز بوو ، یه‌كسان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كردن ، له‌كاته قورسه‌كان به‌شداری كاری له‌گه‌ڵ ئه‌كردن و به‌رده‌وام مه‌شغوڵ و بیری ئه‌كرده‌وه له‌خۆشی دروست كردن بۆ ئه‌وانی له‌ده‌وریان" ،
ئائه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ریﷺ ئێمه كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ین و هه‌موو مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ئه‌كات .
سەرچاوە : قصة الاسلام
|