 ڕووناكی به فوو ناكوژێته‌وه
ململانێی نێوان هه‌ق و ناهه‌ق له سه‌رزه‌ویدا كۆنه‌و ڕیشه‌ی به مێژووی مرۆڤایه‌تیدا داكوتيوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئیبلیس به‌پێی سونهنێك كه خوا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا له مه‌ڕ دوژمنایه‌تی هه‌ق و ناهه‌ق دایناوه له ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا وه‌ده‌رنرا، ئیتر كه‌وته پیلان گێڕان و لادانی مرۆڤ له ڕێی ڕاست، سوێندی خوارد به ده‌سه‌ڵات و عیززه‌تی په‌روردگار كه گشت مرۆڤه‌كان گومڕا بكات و به‌ره‌و ههڵدرێرو ملشكانی یه‌كجاره‌كیان به‌رێ: قال فبعزتك لأغوینهم أجمعین به‌ڵام خۆ مرۆڤه‌كان هه‌موو یه‌ك سروشت نین، خۆ ئه‌و ناتوانێ هه‌موویان له خشته به‌رێ، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ون و گوێ له مشتی شه‌یتانن، به‌ڵام له ناویاندا چینێكی پاك و بێگه‌رد هه‌یه كه بڕیاری به‌ندایه‌تیان بۆ خوا داوه‌و هه‌میشه دوژمنن به ناهه‌ق و دۆستی هه‌قن، شه‌یتانیش هه‌ستی به‌مه كردووه كه هه‌موو به‌نده‌كانی پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ، به‌ڵكوو ته‌نها ئه‌وانی پێ له خشته ئه‌برێت و ئه‌بنه قوتابی دڵسۆزی كه بێ مه‌به‌ست و بێ وردبونه‌وه شوێنی نه‌خشه‌كانی ئه‌كه‌ون و به‌رده‌وام له خزمه‌ت ئاره‌زووه‌كانی خۆیاندان، بۆیه كۆمه‌ڵێكی جیا كرده‌وه‌و كردنیه حیزب و به‌شی خۆی، أولئك حزب الشیطان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به دڵسۆزی و لێبڕانه‌وه به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و ژیانیان ته‌رخان كردووه له پێناوی تێگه‌شتن و به‌رگری له هه‌ق و ڕاستی كه له گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چ بونیاندا بۆ به‌رنامه‌ی خوا به دییان كردووه، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نییه إلا عبادك منهم المخلصین واته مه‌گه‌ر به‌نده چاك و دڵسۆزه‌كانی تۆ نه‌بێت ئه‌ێ په‌روه‌ردگار من نه‌توانم له خشته‌یان به‌رم.
داناترین و ژیرترینی مرۆڤه‌كان ئه‌و كه‌سانه بوون كه خوای گه‌وره ئه‌ركی گه‌یاندنی به‌رنامه‌و په‌یامه‌كه‌ی خۆی پێ سپاردوون ئه‌وانیش كه پێغه‌مبه‌رانن سه‌لامی خوایان لێ بێت، له ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و تیره‌و هۆزێكدا خوا یه‌كێكی له خۆیان هه‌ڵبژاردووه تاكو ڕێی ڕاستیان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌و له ڕێی چه‌وت و ناله‌باریش دووریان بخاته‌وه‌و به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و داڕۆژیان پێ ئاشنا بكات.
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا ئه‌ژی به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره هه‌ماهه‌نگی بووه‌و له‌گه‌ڵیدا ژیاوه، هه‌ر له ئاده‌مه‌وه كه یه‌كه‌م مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌ویه بوو تاكو ئێسته‌و داهاتووش، هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بووه مه‌گه‌ر خوا پێغه‌مبه‌ری بۆ نه‌ناردبێت، به‌ڵام ئایا مرۆڤه‌كان هه‌موو گوێڕایه‌ڵی به‌رنامه‌ی خوان و به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران ڕازین؟ ئایا هه‌موویان ده‌توانن كه هه‌واو ئاره‌زوو بیر‌و بینیشی خۆیان پێمل و ژێر ڕكێفی پێغه‌مبه‌ران بكه‌ن؟
مێژووی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه به‌شێك له مرۆڤ هه‌میشه ویستویانه پاساوی جۆراو جۆر بێنێته‌وه تاكو له به‌رپرسیاری ڕابكه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكوو به هه‌موو هێزو توانایه‌كیان به‌ره‌نگاریان بونه‌ته‌وه‌و به توندترین شێوه دوژمنایه‌تیان كردوون و تۆمه‌تی جۆراو جۆریان خستۆته پاڵیان.
ڕه‌نگه جێی پرسیار بێ كه: بۆچی ئه‌و گشته خه‌ڵكه به‌ره‌نگاری پێغه‌مبه‌ران بونه‌ته‌وه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناوون، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌توانین له بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌راندا به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر له ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌ست ڕۆشتووان بوون به دی بكه‌ین، هیچ خێر‌و چاكه‌و ڕزگار بونێك نه‌ماوه كه بانگه‌شه‌یان بۆ نه‌كردبێ، به‌ڵام پاداشته‌كه‌یان قسه‌ی برینداركهرو تۆمه‌ت و له كه‌دار كردن و ده‌ربه‌ده‌ری و بوختان بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه مرۆڤ ئه‌گه‌ر به ناخی خراپه‌كاری و بێ باوه‌ڕیدا ڕۆشته خوارێ ئیتر هیچ دیارده‌یه‌كی ئیمان كاریگه‌ری نامێنێ له سه‌ری و ده‌بێته شه‌یتانێكی دژ به هه‌ق، هیچ جۆره ئامۆژگاریه‌ك كاریگه‌ی له دڵی ڕهقبوی ناكات و لا ینفعكم نصحی إن أردت أن أنصحكم مه‌گه‌ر بزانین پێغه‌مبه‌ران جگه له به‌خته‌وه‌ری و خۆشی بۆ كرۆهی به‌شه‌ریه‌ت چی‌تریان پێ بووه بۆیان، ئه‌و ڕاستیه‌ی پێی هاتوون وه‌ك ڕۆژی ڕووناك ئاشكرا‌و به‌ڵگه نه‌ویست بووه، به‌ڵام دڵ و ده‌روون كه كوێر بۆوه توانای بیستی ڕاستی نامێنێت و چاوه‌كان جگه له تاریكه شه‌و ناتوانن گزنگی به‌ربه‌یان ببینن، شاعیر ده‌ڵێ:
شه‌مشه‌مه‌كوێره به ڕۆژ نابینێ خه‌تای ڕۆژ نییه ئه‌و خۆی نابینێ
كه‌سانێكیش كه‌وا سروشتیان وه‌ك شه‌مشه‌مه كوێره وایه و حه‌زیان به سته‌م و تاریكی و ڕێگه‌ی چه‌وته، په‌یامی ڕاستی پێغه‌مبه‌رانیان پێ قبووڵ، قه‌بووڵ نییه، ته‌نها گله‌یی له خۆیان بكه‌ن و له‌و دنیادا هاواری ئای له به‌ین چوین و ماڵمان وێران بوو بۆ خۆیان بڵێن.
كاتێك پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلىالله علیه وسلم په‌یامی ئیسلامی ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌تا قوڕه‌یشه‌كان وایان ئه‌زانی كه زیانێكی ئه‌و تۆی له سه‌ریان نییه و وه‌ك كه‌سانی پێشتری خۆی بانگه‌وازێكه و پاش ماوه‌یه‌ك خامۆش ئه‌بێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی بانگه‌وازه‌كه‌یدا سه‌رانی قوڕه‌یش بهرهژهوهندیهكانیان كه‌وته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه هه‌ر زوو ویستیان سنۆرێكی بۆ دانێن، ئه‌بووتالیبی مامی هه‌رچه‌نده بێ باوه‌ڕیش بوو، به‌ڵام به‌رگری لێ ئه‌كردو تا ئه‌و مابوو قوڕه‌یشیه‌كان بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆی لێ بكه‌ن، بۆیه زۆر جار سكاڵای خۆیان ئه‌برده لای و ئه‌یانووت ئه‌ی ئه‌بووتالیب ئێمه له به‌رتۆ نه‌بێ رێ ناده‌ین به‌و شێوه‌یه موحه‌ممه‌د خواكانمان له‌كه‌دار بكات، له به‌ر ئه‌وه ده‌بێ یان واز بێنێت یان ئێمه ده‌سته‌وسان دانانیشین، ئه‌وه‌بوو له یه‌كێك له هه‌ره دانیشتنه چاره‌نووس سازه‌كانی نێوان پێغه‌مبه‌رو قوڕه‌یشدا، قوڕه‌یشیه‌كان وتیان: ئه‌ی موحه‌ممه‌د ههرچیهكهت ئه‌وێت بۆت ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هه‌ر كارێكه به‌م قسانه‌ت به مه‌رجێ واز بێنی و خواكانمان له‌كه‌دار نه‌كه‌یت، پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) فه‌رمووی من هیچیم ناوێت له ئێوه ته‌نها وتنی یه‌ك وشه نه‌بێت: وتیان: ده وشه‌شت بۆ ده‌ڵێین فه‌رموو، وتی بڵێن: لا اله الا الله، ئیتر كه گوێیان له‌وه بوو ڕاچڵهَكین و وتیان: ته‌نها ئه‌و وشه‌یه ناڵێین هه‌موو شتێكی ترت به گوێ ده‌كه‌ین، ئه‌یانزانی ئه‌و وشه‌یه مانای ڕزگاری مرۆڤه، مانی ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێك نابێ له كه‌سی تر به‌رزترو پێرۆزتر بێت له ژێر پێوه‌ری ئه‌و وشه‌یه‌دا نه‌بێت، ئه‌یانزانی ئه‌بێ هه‌موو به‌نده‌ی خوا بن و مرۆڤه‌كان هه‌موو له یه‌ك ئاستابن و كه‌س به‌نده‌و كۆیله‌ی كه‌س نه‌بێت، ئه‌یانزانی ئه‌وه په‌یامی ڕزگاربونی مرۆڤه‌و ئیتر سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و داپڵۆسین ناهێڵێت، ئه‌یانزانی مانای لا اله الا الله واته وازهێنان له هه‌رچی خوو نه‌ریت و بیرۆبۆچونی نه‌فامی هه‌یه‌و چوونه ناو ئیسلامه به ته‌واوی، به‌ڵێ ڕازی نه‌بوون ئه‌و وشه‌یه بڵێن و داكۆكیان له پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم كرد كه واز بێنێ و هیچ نه‌بێت باسی یادبودهكانیان نه‌كات، ئه‌بوطالب وتی: ئه‌ی برازای خۆم ئه‌وه گه‌وره‌و سه‌رانی مه‌ككه هاتونه لای من و داوات لێ ده‌كه‌ن كه واز بێنیت و چیت ئه‌وێت پێت ئه‌ده‌ن، جا تۆ ده‌ڵێی چی و چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌یه‌وه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) ڕووی كرده مامه‌ی و فه‌رمووی: "سوێند به خوا ئه‌ی مامه، ئه‌گه‌ر خۆر بخه‌نه لای ڕاستم و مانگیش بخه‌نه لای چه‌پم تا واز له‌م كاره بێنم وازی لێ ناهێنم، یا خوا سه‌ری ئه‌خات وه یان له پێناویدا تێدائهچم". ئای له دڵێكی چه‌ند به هێزو دڵنیاو پڕ متمانه‌وه ئه‌م وڵامه درا به گوێی بێباوهڕانداو وه‌ك چه‌خماخه دای له سه‌ر دڵیان و تووشی لهرۆزكی كردن!
به‌ڵێ ئیتر له‌و كاته‌وه سه‌رانی بێباوه‌ڕی كه‌وتنه هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت و بوختان، هیچ شتێك نه‌مایه‌وه له ئازاری ده‌روونی و لاشه‌یی به‌سه‌ریدا نه‌ده‌ن و له‌كه‌داری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ڕان تاكو بچوكترین تۆمه‌ت و ناته‌واوی بدۆزنه‌وه به‌ڵام ده‌سه‌وسان هیچیان پێ نه‌ده‌كرا، ناچار شتانێكیان ئه‌ووت كه خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، پێیان ئه‌گوت: موحه‌ممه‌د شێته، به‌ڵام باش ئه‌یانزانی كه هیچ كه‌سێك له مه‌ككه‌دا به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ژیر‌و هۆشمه‌ند نییه، ده‌یانووت جادوگه‌ره، به‌ڵام جادوگهرهكان هه‌موو ناسراو بوون و كه‌سێك كه دووربوبێت له جادوگه‌ری له ژیانیدا پێغه‌مبه‌ر بوو (صلىالله علیه وسلم)، ده‌یانووت: درۆزنه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ده‌می پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا به ڕاستگۆی ده‌سپاك به ناوبانگ بوو، ته‌نانه‌ت له كاتێكا كه سه‌رسه‌خترین دوژمنی بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تێك یان پارچه شتێكی به نرخیان هه‌بووایه، ده‌یانهێنایه لای ئه‌و، چونكه له كه‌سی دیكه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ئه‌مین نه‌بوون، پێیان ده‌گوت: شاعیر‌و هۆنه‌ره به‌ڵام ئه‌یانزانی كه پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) له هیچ كام له‌و شاعیرانه‌ی عه‌ره‌ب نه‌بووه كه له‌و كاته‌دا یان له پێش ئه‌ودا ژیاوون و تاكه دێڕێك شیعریشی نه‌وتووه له ژیانیدا، پێیان ئه‌ووت: ئه‌م قورئانه‌ی له شانامه‌و ئه‌فسانه‌كانی كۆنه‌وه وه‌ری گرتووه، به‌ڵام ئه‌وان كه ڕه‌وانبێژترین كه‌سانی سه‌رده‌می خۆیان بوون و گاڵته‌یان به ئه‌فسانه‌كان ده‌هات، ده‌سه‌وسان بوون له‌وه‌ی كه تاكه سوڕهتێكیش وه‌ك ئه‌و ئه‌فسانه‌یه بێنن كه ئه‌یاندایه پاڵ پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم)، خوای گه‌وره ته‌حه‌ددای كردن، نه‌ك ئه‌وان به ته‌نها به‌ڵكوو هه‌موو مرۆڤایه‌تی به گشتی هه‌تا ڕۆژی دوایی كه ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خواوه نییه‌و موحه‌ممه‌د خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، فه‌رموون نموونه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن، نه‌خێر به‌ڵكوو نموونه‌ی ده سووره‌تی بێنن، نه‌خێر به‌ڵكوو ته‌نها یه‌ك سووره‌ت!!، ئه‌وه بۆ هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ ئه‌چێت ئه‌م ته‌حه‌ددایه‌ی قورئان به‌رده‌وامه‌و كه‌سێك له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی نییه نه‌یانتوانی به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، زۆر ئاسانه، نموونه‌یه‌ك وه‌ك قورئان بێنن و ئیتر كاره‌كه ته‌واو ئه‌بێت، به‌ڵام هێنانی نموونه‌یه‌كی وه‌ها له دروستكردنی ئاسمانه‌كان گرانتره بۆیه مرۆڤه‌كان تا ئێسته ده‌سته‌وسانن له‌وه‌ی كه بتوانن وه‌ڵامی قورئان بده‌نه‌وه.
به‌ڵێ كاتێك سه‌رانی قوڕه‌یش نه‌یانتوانی به به‌ڵگه‌وه به‌ره‌نگاری په‌یامه‌ی هه‌ق ببنه‌وه، كه‌وتنه تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، سه‌یره، ئه‌و موحه‌ممه‌ده‌ی كه تا دوێنی له هه‌موو كه‌سێك خۆشه‌ویستر بوو لایان، كه‌س به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕاستگۆ‌و ده‌سپاك نه‌بوو، به‌ڵكو له ناویاندا كه‌سی تر هه‌ڵگری سیفه‌تی "ڕاستگۆی ده‌سپاك" نه‌بوو جگه له‌و، یه‌كسه‌ر بووه درۆزن.. جادوگه‌ر.. فاڵچی.. شاعیر... حاشا له‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته (صلىالله علیه وسلم)، به‌ڵام كاتێك دڵ نه‌خۆش كه‌وت و كرمێ بوو، له جیاتی به‌زه‌یی پڕ ئه‌بێت له ڕق و كین، نه‌گبه‌تی و دڵته‌نگی هێلانه‌ی تێدا ئه‌كات و مه‌لی به‌خته‌وه‌ری ئه‌فڕێنێ، ڕۆژی ڕووناكی لێ ئه‌بێته شه‌وه‌زه‌نگی ئهنگوستهچاوو ڕاستیه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بینێت، ئه‌وانه ئه‌یانویست به باوه‌شی خۆیان به‌ر له شه‌پۆلی به هێزی ئیمان بگرن!!، ئه‌یانویست به فوی ده‌میان بڵێسه‌ی گڕی ئیمان بكۆژێێنهوه!!، ئه‌یانویست به چیلكهڵهدار به‌ربه‌ستی كاروانی ڕزگاری مرۆڤایه‌تی بگرن، ئه‌یانویست كه به ڕق و كین و سته‌مكاری خۆیان زاڵ بین به‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و میهره‌بانی و دلسۆزیدا، به‌ڵام ئایا بۆیان كرا‌و توانیان شتێك سه‌وز بكه‌ن؟
با سه‌رنجێكی خێرا بده‌ین، هه‌ریه‌ك له ئه‌بووجه‌هل و ئه‌بووله‌هه‌ب و ئومه‌ییه‌ی كوڕی خه‌له‌ف و سه‌رانی تری مه‌ككه‌ش كه سه‌ری ڕم بوون له كوفر‌و دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلىالله علیه وسلم)، به‌ره‌و كۆی چوون، ئێسته له كوێدا ناوبانگیان هه‌یه، ئایا له‌گه‌ڵ خاوه‌نی په‌یامه‌كه‌دا هه‌ر شایه‌نی به‌راورد كردنیشن؟!
ئه‌وانه‌و سه‌دانی تری وه‌ك ئه‌وان كه له كاروانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ربه‌ستی ڕێی هه‌ق و ڕاستی بوون، ناویان چووه چاڵه قوڵه‌كانی مێژووه‌وه و بۆ هه‌میشه نوقم بوون، ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ریان ئه‌كردو بوختان و تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵئه‌به‌ست ئێسته كوان خۆیان و شوێن كهوتووهكانیان؟ كوا ناو‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسیان؟ مه‌گه‌ر جار جار ئه‌ویش بۆ زیاتر ڕووڕهشبوون و ڕیێسواییان باسیان لێوه ئه‌كرێت كه چه‌ندێ خۆیان به‌دبه‌خت كرد‌و شوێن ئه‌و نوورو ڕۆشناییه نه‌كه‌وتن كه موحه‌ممه‌د(صلىالله علیه وسلم) بۆی هێنابوون.
له‌ملاشه‌وه ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباریان ئه‌كردو ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاریان ئه‌دا ئێسته زیاتر له یه‌ك ملیاردو چه‌ند سه‌د ملێۆن شوێنكه‌وته‌ی هه‌یه‌و ڕۆژانه زیاتر سه‌دان ملێۆن جار ناوی ئه‌برێت و دروودو سڵاوی بۆ ئه‌نێردرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی له كۆڵانه‌كانی مه‌ككه‌دا ڕێیان پێ ئه‌گرت و گاڵته‌یان به خۆی و شوێنكه‌وتووه چه‌وساوه‌كانی ئه‌كرد، ڕه‌وڕه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به ئێجگاری گۆڕی، مرۆڤی بۆ هه‌تا هه‌تایی له نه‌فامی و سته‌م و داپڵۆسین ڕزگار كرد، جا سه‌یری ئه‌وانه بكه‌ین كه پیشه‌یان تۆمه‌ت و بوختان بو بۆو پێغه‌مبه‌ره و به‌راوردێك بكه‌ین له نێوانیان ئه‌و كات ئاستی ئه‌و نه‌گبه‌تی و چارهڕشیهمان بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه كه به دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) تووشی خۆیان هێنابوو.
ئه‌وانه بونه په‌ندو عیبره‌تی نه‌وه‌كانی دوای خۆشیان، چه‌ند سفرێكیان لای چه‌په‌وه خستۆته سه‌ر یه‌ك و هیچی تر، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ شوێنكه‌وته‌ی زیاتر ئه‌بێت و له دڵی خه‌ڵكیدا خۆشه‌ویستر ئه‌بێت، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی شه‌وو رِۆژدا ناوی ئه‌و (اشهد ان محمدا رسول الله) له ئاسۆی زه‌ویه‌وه گوێچكه‌ی ملێۆنه‌ها كه‌س ئه‌له‌رێنێته‌وه.
له كۆتاییدا زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش ڕێ و شوێنی ئه‌بو لهههبیان گرتووه له دوژمنایه‌تی كردنی ئه‌م ئایینه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی شونێكهوتوانی با ورد سه‌رنجی ڕابووردوو بده‌ن و بزانن كه ئاڵای به‌رزی ئیمان هه‌میشه شهكاوهیهوه ئه‌وانیش له دنیا‌و دواڕۆژیشدا جگه له میراتی ئه‌بو له‌هه‌ب و ئه‌بو جه‌هل هیچی كه به‌شیان نابێت.
|