بەخێربێن بۆ پێگەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
لە ژيانى پێغەمبەر (ﷺ) فيربووم : سەركردەى لێهاتوو شوێن كەوتوو بەرهەم ناهێنێت ، بەڵكو سەركردەى وەك خۆى دروست دەكات .
چه‌ند وته‌یه‌كی جوان: 1ـ ئارامی‌ عیباده‌تێكه‌ به‌بێ‌ زه‌حمه‌ت ، هه‌یبه‌تيكه‌ به‌بێ‌ قودره‌ت ، قه‌ڵایه‌كه‌ به‌بێ قه‌ڵغان ، سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌بێ‌ چه‌ك. 2ـ ماڵێك كه‌ هیچ كات وێران نابێت عه‌داله‌ته‌. 3ـ نه‌خۆشیه‌ك ده‌رمانی‌ نییه‌ بێ ئه‌قڵیه.‌ 4ـ شیرینیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆرێت به‌ تاڵی‌ هه‌واو ئاره‌زوویه‌. ‌5ـ تاڵیه‌ك دوایی‌ ده‌گۆريت به‌شیرینی‌ صه‌بر و ئارام گرتنه‌. 6ـ ئه‌گه‌ر پشووی‌ لاشه‌ به‌كه‌می‌ خۆراكه‌ ئه‌وا پشووی‌ دڵ و ده‌روونیش به‌كه‌می‌ گوناهه.‌
پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بیرمان بێت كه‌ تاوه‌كو زستان ساردو سه‌ختتر بێت ئه‌وا به‌هاری رازاوه‌ترو جوانتر دێته‌ پىش چاو.
علی كوری به‌بو تالیب (ره‌زای خوای لى بێت) ده‌فه‌رموێت: دونیا وه‌كو مار وایه‌، رواڵه‌تی بریقه‌داره‌و ناخی هه‌ڵگری ژه‌هرێكی ترسناكه‌، ئه‌وه‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌ گه‌مژه‌یه‌و ناحاڵیه‌، ئه‌وه‌ی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ خاوه‌نی ژیریه‌.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
 حیكمەتی هەڵبژاردنی پێغەمبەری كۆتایی محمد ﷺ لەنێو گەلی عەرەبدا
19/11/2019
بینین: 932

هۆكاری كۆمەڵایەتی:
گەلی عەرەب ئەوكاتە وەكو كەرەستەیەكی خاو وا بووە، كە لە هیچ قاڵب و بۆتەیەكدا شڵی نەگرتبوو، وە كۆمەڵێك خەسڵەت و تایبەت مەندیشیان هەبووە، كە بۆ هەڵگرتن و گەیاندنی دوا پەیامی خوا پێویست بوون، بۆنمونە: گەلێكی ئازا بوون وژیانێكی سادەیان هەبووەوڕستگۆ بوون وخاوەن بەڵێن بوون، وەڕازاوە بوون بە سیفەتەكانی وەك : فیداكاری و سە خاوات و تەحامول كردنی ژیانی ناڕەحەت، كە بێگومان ئەو سیفەتانەش زۆر پێویستن بۆ میللەتێك كە بۆ یەكەمجار پەیامی خوایان دەخرێتە سەر شان ، بۆ ئەوەی بەزەویدا بڵاوی بكەنەوە، بۆ نمونە: ئەگەر ئەو دینە لەنێو گەلێكی وەك فارس و ڕۆم...هتد دا هاتبا یە خوار ، كە ئەوكات بەهۆی زیادە ڕەویی و خۆشگوزەرانیانەوەتا ڕا دەیەكی زۆر كەوتبونە لیتاوی ڕەوشت نزمییەوە، ئایە دەیان توانی ببنە هەڵگرو گەیەنەری ئەو پەیامەو هەموو شتێكی خۆیانی لە پێناودابەخت بكەن؟!بێگومان نەخێر، چونكە پێغەمبەر ﷺ  كە حەجی ماڵئاوایی (حجە الوداع)ی كردوەو زۆربەی مێژوو نوسان ژمارەی هاوەڵە بە ڕێزەكانی بە سەد(100)هەزار مەزەندە دەكەن، ژمارەیەكی زۆر لەوانە لەپێناو دینی خوادا شەهید بوون، كە ئەوە بەڵگەیە لەسەر فیدا كاری ئەو گەلە.
لێرەدە ئەمەوێت سەرنجتان بۆ لای ئەوە ڕا بكێشم، كە هەموو گەل و میللەتێك لە مێژووی خۆیدا بە بەرزی و نزمیدا تێپەڕ دەن، هەموو میللەتان كاتێك دەبێت كە لە لوتكە دا بن، جاری واش هەیە سەرەو لێژ دەبنەوە، جا ئەو كاتە گەلی عەرەب خاوەنی كۆمەڵێك سیفەتی زۆر باش بوون، كە ئەو سیفەتانەیان یارمەتی داون و كردونیە كەرەستەیەكی زۆر باش كە پێغەمبەر ﷺ  كاكڵی ئەو دەوڵەتە ئیسلامیەیان لێ دروست بكاو بیانكاتە میللەتێك كە بتوانن پەیام و بەرنامەی خوا كە مایەی بەختەوەری دونیاو دوا ڕۆژە، بگەیەنن بە هەموو میللەتانی دیكەو ئامادەش بنكە سەرو ماڵی خۆیانی لە پێناودا بەخت بكەن، كە بەداخەوە هەنێك كەسی نەزان لەبەر ئەوەی كە تەنها عەرەبی بەعسی شۆڤێنی بینی وە، هەڵدەستێ ڕاست و چەپێك بەسەر هەموو میللەتی عەرەبداكە ئەمە هەڵەیەكی گەورەو بێویژدانییەوە لە هەموو میللەتێكدا چاك و خراپ هەیە و، ئیسلامیش مایەیی چاكی ئینسانەكانە.
________________________________
پوختەی ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ﷺ
مامۆستا علی با پیر 
لاپەڕە  109_110

زیاتر

12
Copyright. All Rights Reserved.
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کان پارێزراوه بۆ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا،
هه‌رکه‌سێک بابه‌ته‌کان کۆپی بکات پێویسته ئاماژه به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات که‌ پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایه