 بنیاتنانی بیرو باوەڕ لەسەردەمی مەککەدا:
یەکەم: تێگەیشتنی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم لە مامەڵەکردن لەگەڵ سونەتەکاندا: لەڕستیدا دروستکردنی دەوڵەتوو پەروەردەکردنی نەتەوەو ، هەڵسان پێیان، ئەوە کارێکە ملکەچی هەندێ یاسا و سونەتی گەردون دەبن لەکاتی سەرنجدانیش لەژیاننامەی خۆشەویستمان پێغەمبەر صلی اللە عليه وسلم دەبینین، کەهەندێ مامەڵەی لەگەڵ ئەو یاسایانەدا کردوە بەو پەڕی دانایو تواناوە.
ئەو یاسایانەش بریتین لە حوکمە جێگیرەکانی خوای گەورە لەگەردوندا و، لەسەر مرۆڤیش لەهەمو کاتو ساتێکدا، ژمارەشیان زۆرن، بەڵام ئەوەی بەلامانەوە گرنگە ئەوەیە، کە پەیوەندی هەیە بە بزوتنەوەی هەڵسانەوە، ئەوکەسەی کە ورد دەبێتەوە لە ئایەتەکانی خوای گەورە دەبینیێت بەزۆری باس لە سونەتەکانی خوا دەکات لە گەردوندا، کە قابیلی گۆڕان نین، هەروەها بایخدانی زۆر دەبینی لە دەرخستنی ئەو سونەتانەو سەرنج راکێشان بۆ لایان و پەند لێدەرهێنانیان و ڕەچاوکردنیان، بۆ پێکێنانی ئەو کۆمەڵگایەی ئەو یاساو سونەتانە ڕێک دەکەن، جونکە ئەم ژیانە هەروا بۆخۆی ڕێناکات، بەڵكو بەپێی ئەو یاسایانەی خوای گەورە بەڕیوە دەچیت، ئەگەریش مسوڵمان لێی ورد بێتەوە حیکمەت و ئامانجەکانی بۆ دەردەکەوێیت، راستی ڕوداوەکانیشی بۆئاشکرا دەبێت و دڵنیا دەبێت بۆ جێگیری ئەو سیستەمەی کە ڕووداوەکان دروست دەکات.
یەکەم: مەرەجەکانی مامەڵەکردنی ڕاست لەگەڵ سونەتە خواییەکاندا:
سەبارەت بە خەڵکیو کۆمەڵگاکان و نەتەوەکان، ئەوەیە کە زۆر بەباشی لەو سونەتانە حاڵی ببین و شێوازی کارکردنیشیان بزانین، هەروەها بتوانین، کە یاسا کۆمەڵایەتی هاوکێشە شارستانییە کانی لێدەربێنن سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو سونەتانە بەشێوەیەکی بەرنامەیی مامۆستا ( حسن البنا) دەڵێت(( پێکدادن مەکەن لەگەڵ سونەتە گەردونیەکان، چونکە بەزێنەرن، بەڵکو بەکاریان بهێنن وبیان کەن بە تەوژمێک بەهەندێکیان کۆمەکی خۆتان بکەن لەسەر ئەنجامدانی ئەوانی تر، چاوەڕوانی ساتی سەر کەوتنیش بن، چونکە دورنیە لێتانەوە)) لێرەدا چەند تێبینیەکی گرنگ هەیە .
١-ئەنجام نەدانی پێکدادان.
٢-هەوڵدان لەگەڵیاندا.
٣- بەکارهێنانیان.
٤-گۆڕینیان.
٥-پەناگرتن بەهەندێکیان لەسەر هەندێکی تریان.
٦- چاوەڕوان کردنی ساتی سەرکەوتن.
ئەمانەی(حسن البنا) پێیان گەیشتوە نیشانەی تەواو تێگەیشتنیەتی لە ژیان نامەی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم وەمێژووی ئیسلامی و، مێژوی گەلانو مێژوی نەتەوەکان ، بزوتنەوەی یەکەمی ئیسلامی کە پێغەمبەری خوا صلى اللە علیە وسلم سەرکردایەتی دەکرد، بۆ ڕێکخستنی هەوڵەکانی بانگەوازو دامەزراندنی دەوڵەت و دروستکردنی مرۆڤی نمونەی ، هەموی بەپێی ئەویاسا و سونەتە بونەوەریانە بوون، کە هەندێکیانمان باسکرد.
سەرەتاش پێویستە ئەوە بزانین ، کەئەمە ڕێگایەکی درێژە ، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا، کەنەفامی جارێکیتر تێیدا باڵا دەست بووە ، ئامادەی خۆی وەرگرتوە، هەروەها خراپە ڕەگی پەیداکردوە پێویستە ئەوە بزانی ، کەئەمە ڕێگایەکی درێژە ، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا، کەنەفامی جارێکیتر تێیدا باڵا دەست بووە ، ئامادەی خۆی وەرگرتوە، هەروەها خراپە ڕەگی پەیداکردوە لەنێو گەلەکاندا، بنەبڕکردنی پێویستی هەیە بەشیوەازی کارکردنی یەک بەدوای یەکدا.
کاری ئیسلامیش سەرەتا بەوشیوە دەستی پێکرد، هەنگا و لەدوای هەنگاو، سەرەتابە هەڵبژاردن و دامەزراندن، ئینجا ڕوبەڕوبونەوەو بەرگری، ئینجا سەرتکەوتن و دەسەڵات، نەشدەکرا هەموو ئەمانەش پێکەوە بونایە، ئەگینا سەختی و پەکەوتن دروست دەبوو، یان هەنگاوێک پێش هەنگاوێکی تر بخرابایە، کەموکورتیو شپرزەی دروست دەبوو.
ڕەچاوکردنی ئەم ڕاستیە لەوپەڕی گرنگیدانە ، چونکە هەندێ لەبانگخوازان وادەزانن دەسەلات لەیەک دووڕۆژێکدا لەوانیە دەست بخرێت ، دەیانەوێت ئومەت بەڕۆژیک بگۆڕن،
بەبێ لێکدانەوەی دەرەنجامەکان، یان تێگەیشتنی بارودۆخەکان ، بەبی ئامادەکاری و پێشەکی یا شێوازو هۆکاری...
(( ئیمە ئەگەر بەباشێ وردبینەوە لە قورئانو سونەتی پێغەمبەر صلى اللەعلیە وسلم ئاشکرادەبێت بۆمانو ڕوندەبێتەوە ، کەبە وردە وردەو ڕێکوپێکی گۆڕانکاری ئیسلامی دروست بووە لە وڵاتی عەرەبداو لەوێشەوە بۆ هەمو جیهان لەسەر دەستی پێغەمبەر صلى للەعلیە وسلم کارەکان هەنگاو بەهەنگاو بەڕیوەچون، لەڕێڕە وی سروشتی خۆیاندا بۆ ئەو جێگایەی کە خوای گەورە ویستی لەسەر بوو..))
ئەم سونەتە خواییە لەشیوازی وردە وردە کارکردن، پێویستە خەڵکی کاری پێبکەن، بۆیە ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەی ئیسلامی دروست بکەین، کەس وانەزانێت ئەو ئامانجەدێتە دی لەڕیگەی بڕیاری پاشایەک یان سەرۆکێک یان ئەنجومەنێکی سەرکردایەتیو پەرلەمانی... بەڵکو بەڕێگەی وردە وردە کارکردنەوە دێتە دی واتا بەئامادەکردنی لایەنەکانی بیتر و هۆش و دەرون و کۆمەڵایەتی.ئەوەش هەمان ڕێگەیە ، کە پێغەمبەر صلى اللەعلیە وسلم گرتیە بەر لەگۆڕاندنی جاهیلیەت، سێنزە ساڵ چاوەڕێی کرد بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی بڕوادار، کە توانای هەڵگرتنی ئەوبارەی هەبێت و هەستێت بەگەیاندنی بە دونیا، بۆیە قۆناغی مەککە زیاتر پەیوەندی هەبوو بە پەروەردەکردنو پێگەیندنەوە.))
دووەم : یاسای گۆڕین و پەیوەندی بە بنیاتنانی بیرو باوەڕ:
یەکێ لەیاساگرنگەکانی ڕاپەڕین ئەوەیە،کە خوای گەورە باسی کردوە: لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ
[الرعد 11]
پەیوەندی ئەو سونەتە خواییە بە ئیسلامەوە یەکجار ڕوونە، چونکە دەسەڵات بەم شیوازەی ئوممەتی ئیسلامی لەسەرە ئێستا هەرگیز نایەت ، بەڵکو پێویستە گۆڕانکاری بکرێت، ئینجا هەرگیز دەسەڵات بۆکاسانێک نابێت بەژیانی سەرشۆڕی ڕازی بوونەو هەوڵیش نادەن گۆڕانکاری دروست بکەنوو خۆیان لەو دیلییە دەرباز بکەن....
ئەو گۆڕانکارییەی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم دەستی پێکرد لە دەروونی ئادەمیزادەوە ، دەستی پێکردوە .
دووەم : یاسای گۆڕین و پەیوەندی بە بنیاتنانی بیرو باوەڕ.
یەکێ لەیاساگرنگەکانی ڕاپەڕین ئەوەیە،کە خوای گەورە باسی کردوەلَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ
[الرعد 11]
پەیوەندی ئەو سونەتە خواییە بە ئیسلامەوە یەکجار ڕوونە، چونکە دەسەڵات بەم شیوازەی ئوممەتی ئیسلامی لەسەرە ئێستا هەرگیز نایەت ، بەڵکو پێویستە گۆڕانکاری بکرێت، ئینجا هەرگیز دەسەڵات بۆکاسانێک نابێت بەژیانی سەرشۆڕی ڕازی بوونەو هەوڵیش نادەن گۆڕانکاری دروست بکەنوو خۆیان لەو دیلییە دەرباز بکەن....
ئەو گۆڕانکارییەی پێغەمبەر صلى اللە علیە ەسلم دەستی پێکرد لە دەروونی ئادەمیزادەوە ، دەستی پێکردوە پێوانەی مەزنیشی لێ دروستکردو، دوای ئەوە ڕێبەری کردن بۆ ئەنجدامدانی گەورەترین گۆڕانکاری لە کۆمەڵگاداو ، خەڵکی گواستەوە لە تاریکیەوە بۆ ڕۆشنای، لە نەفامییەوە بۆ زانست، لەدواکەوتنەوە بۆ پێشکەوتن.
پێغەمبەری خوا صلى اللە علیە وسلم لە ڕێگەی ڕێبازی قورئانەوە- بیرو باوەڕو تێڕوانینەکانی بەجارێ گۆڕی، هەروەها هەستو ڕەوشتەکانی لە دەروندا گۆڕی ،بۆیە خەڵکی دەوروبەر هەمویان گۆڕان، مەدیینە گۆڕا ، مەککە گۆڕا، جەزیرەو ولاتەکانی فارسو ڕۆم هەمویان گۆران، لە خولانەوەیەکی جیهانی یادی خوادا.
قورئان لەسەردەمی مەککە دا بایەخی بە بیرو باوەڕ دەداو، بەچەندین شیواز دەیخستە ڕوو، بۆیە دڵەکان پڕبوون لە ئیمانو گۆڕانکارییەکی گەورە دروستبوو ،خوائ گەورە دەربارەی ئەو گۆڕانکارییە دەفەرموێت: أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
[الأنعام 122]
سێیەم: ڕاستکردنەوەی لایەنی بیروباوەڕ لەلای هاوەڵان.
لەپێش هاتنی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم، تێروانینی هاوەڵان ڕەزای خوایان لێبێت بۆخوای گەورە، کەموکورتی و نقوسانی تێدابوو،ئەوان لەڕاستی ناوو سیفەتەکانی خوا لایان دابوو(( وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ))الاعراف:١٨٠.
بۆیە قورئانی پیرۆز هات بۆ چەسپاندنی بیرو باوەڕی ڕاستو چەسپاندنی لە دڵی ئیماندارانداو، ڕوونکردنەوەی بۆ هەموخەڵکی، لەڕێگەی ڕوونکردنەوەی هەموو ئەو مەسەلانەی پەیوەندیان هەیە بە بیرو باوەڕەوە...
پەروەردەکردنی لەسەر بنەمای یەکتا پەرستی، ئەو بنچیەنە بوو بنیات نانی ئیسلامی لەسەر دامەزرا، هەر ئەو ڕێبازە ڕاستەشە، کە پێغەمبەران لەسەری ڕۆیشتوون.
پەروەردەکردنی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم بۆ هاوەڵانی بەروبومێکی پیرۆزی هەبوو،بۆیە ئەوانە پاک بوونەوە لە هەمووشتیکی نەگونجاو لە یەکتاپەرستی(الوهیە)و(ربوبیة)و(اسماءوصفات)گوێرایەڵێشیان تەنها بۆخوابوو، تەنهاش پشتیان بە خوا دەبەست، تەنهاش لەخوا دەترسان، کەسیشیان لەخوا زیاتر خۆش نەدەویست، تەنها ملکەچی فەرمانی خوا دەبوون، پەناشیان تەنها بۆخوا دەهێنا،داوای لێخۆشبونیان جگە لەخوا لەکەس نەدەکرد، قوربانیشیان تەنها بۆخوا دەکرد...
_______________________________________________________________
السيرة النبوية عرض وقائع وتحليل أحداث ـ الدكتور علي محمد الصلابي:ص/١٦٢-١٦٧
|