 شەڕی فوجار
ئیبنو هیشام رحمە اللە دەفەرموێت:(کاتێ پێغەمبەرﷺ تەمەنی لە چواردە یان پانزە ساڵیدا بوو شەڕی فوجار لەنێوان قوڕەیش و کینانەی هاوپەیمانی لەلایەک وقەیسی کوڕی عەیلان لەلایەکی ترەوە ڕوویدا وە ئەوەی هەڵی گیرساند (عەروەی ڕەحاڵ)بوو کاتێ وشترێکی باربەری نوعمانی کوڕی مونذیری گرتبووە خۆ و داڵدەی دابوو،بەڕاسی کوڕی قەیس وتی:تۆ دەتوانیت بەهەمان شێوە وشترێکی کاروانبەری کینانەی قوڕەیشی بەو شێوەیە داڵدە و پەنا بدەیت؟ وتی:بەڵێ سوێند بە خوا هەمان شێوەشم لە دەست دێت، پاشان بەڕاس ڕقی ئەمەی لێ هەڵگرت و چوو بە دوایدا و پەلاماریدا و کوشتی ، (لەمانگە حەرام کراوەکاندا ئەمە ڕویدا)بۆیە ناوبرا بە جەنگی (فوجار)،لێرەدا ئاماژە بەشەڕی فوجاری یەکەم دەکات.
وەسەبارەت بەجەنگی فوجاری دووەم ئیبنوئیسحاق رحمە اللە دەفەرموێت:((جەنگی فوجار بەرپا بوو کاتێ پێغەمبەرﷺ تەمەنی بیست ساڵ بوو(واتە:پێنج ساڵ دوای جەنگی فوجاری یەکەم )،بۆیە ناوبراوە بە(جەنگی فوجار) چونکە هەردوولا کینانە و قوڕەیش لەلایەک و قەیسی کوڕی عەیلان لەلایەک هەرچی سەروەری و شکۆمەندی شاری مەککە کە بەهۆی کەعبەوە هەیبوو، پێشێلیان کرد، سەرۆکی قورەیش لەو کاتەدا حەربی کوڕی ئومەیە بوو، بەیانی تا نیوەڕۆ قەیسی کوڕی عەیلان سەرکەوتنی بەدەست هێنا بەسەر قوڕەیشدا و لە نیوەڕۆ بە دواوە قوڕەیش سەرکەوتنی بەدەست هێنا دژ بە قەیسی کوڕی عەیلان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی پێغەمبەری خوا ﷺ لە قورئان و فەرموودەکاندا
نوسینی:محمد ملا فائق شارەزوری
بەرگی یەکەم
ص:۳۲-۳۳
|